تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بە ئامانەت دان «دانان
«مستـ. متـ.» ١- شتێک لە لای کەسێ دانان کە پاشان لێی وەربگیرێتەوە. ٢- ناشتنی مردووی شیعە لە شوێنێک تا لە هەلێکدا بگوازرێتەوە بۆ شوێنە پیرۆزەکان.
بە‌عاستە‌م و دووبە‌ڵا
«بنت.»، «مک.» زۆرکەم:: بە‌ عاستەم و دوو بەڵا لەبەری هەستا. دوو بەڵا بەلاوە ‌چوو. بە عاستەم و دوو بەڵای مابوو له بانەکه بکەوێتە خوار. تێبــ.ینی: نازانم وشەی «بە‌‌ڵا» لێرەدا هەر «بلاء» ی عەڕەبییه یا شتێکی تر.
ئاش بە تاڵ
ڕستەیێکە هەر کاتێ ئاش دانی نەما بۆ هاڕین، ئاشەوان بە دەنگی بەرزی وەکوو هاوار دەیڵێ و خەڵکی ئاگادار دەکا تا هەرکەس باراشی هەبێ بیبا بۆ هاڕین. ئاش بە تاڵ کردن ــ «مستـ. متـ.» ١- بانگەوازی ئاشەوان و ئاگادار کردنی خەڵک لە ئامادەیی ئاش □ «... ئاش بە تاڵی بۆ بکە گەر تاقەتی...»، «رەزا - ٧٥». ٢- «کنـ.» واز لە کارێ هێنان و بە جێ هێشتنی بە نیوە و نیوە چڵی: هەر تاقە ڕۆژێ بە کارەکەوە خەریک بوون و ئاش بە تاڵیان لێ کرد. تێبــ. ــ ئەم مەعنایەی تەواو پێچەوانەی «ئاش بە تاڵ» ە کە هاواری ئاشەوانە و داوای ئیش دەکا، کە چی لێرەدا دەست لە ئیش هەلگرتن دەگەیێنێ.
ئاغڵەب/بە
[[ محر. عا.: اغلب ]]
«مکــ.»، «س.» تمــ: ئەغڵەب
ئاو بە ئاگردا کردن
«مستـ. متـ.»، «کنـ.» کوژاندنەوەی فیتنە و شەڕوشۆڕ.
ئاو بە خۆدا کردن
«مستـ. متـ.» ١- خۆ شوشتنی بە پەله، بۆ دەرکردنی ماندوویی لەش و ڕزگار بوون لە گەرما و ئارەقە و... ٢- غۆسلی شەرعی بەجێ هێنان، خۆپاکردنەوە لە لەش پیسی، بەو جۆرەی شەریعەتی ئیسلام دایناوە.
ئاو بە سەر کشان
«مستـ. لا.» ١- ون بوونی زەوی و زار و هەر شتێکی تر لە ژێر ئاوا.: بەستێنی چۆمی مەهاباد، بەهاران ئاوی بەسەر دەکشێ. ٢- خنکانی کەسێک یا نوقم بوونی شتێک کە لە ناو ئاودا بێ و لە پڕ ئاوەکە لەبەر هەرچی بێ، تێکیەوە پێچێ و بیبا.
سەرچاوە: نالی
ئاوسن بە با
بای داراوس کە لە دواڕۆژەکانی زستانا ئەوەزێ و درەختی پێئەگەشێتەوە و ئەوەندەی پێناچێ گۆپکە و گەڵا ئەکا.

کانیی دەزێن بە ئاو و درەخت ئاوسن بە با
شاییی بەهارە، بولبولە داماد و غونچە بووک
ئاوی ها بە بێڵەو.
لولنگش آب می‌گیرند. (کنایە از نفاذ امر و اقتدار است.)
ئاوی ها بە بێڵەو.
[بەڕێز و قسەڕەوایە. (ئیدیۆمە لە فەرمانڕەوایی و دەسەڵات.)]
ئاوی ها بە بێڵەو.
ئەمر بە مەعروف [و] نەهی لە مونکەر
دە، دەیوپد، (خوب کن بد مکن.)، واداشت و بازداشت.
ئەمر بە مەعروف [و] نەهی لە مونکەر
خاس بکە و خراو مەکە، بکە و مەکە، ئەمر و نە. [فەرماندان بە چاکە و بەرگریکردن لە خراپە]
ئەمر بە مەعروف [و] نەهی لە مونکەر
الامربالمعروف‌ و النهی عن‌المنکر.
باناندنالفت دادن بچە حیوان بە حیوان دیگر
بانگ بە گوێ دادان
«مست.، مت.» خوێندنی ئەو دووعاعایانەی کە له دینی ئیسلامدا بۆ «بانگ /٢» دیاریکراوە. لەبن سەری منداڵی ساوای تازه لەدایک بوو. تێبــ.- ئەم کاره چەند ڕۆژێ پاش بوونی منداڵ دەکرێ، شەوێک به پێی حاڵ خێزانه خاوەن منداڵەکه، دۆست و خزم و کەسی خۆیان و مەلایەک بانگ دەکەن بۆ نان خواردن و ناونانی مناڵەکەیان قۆنداغەکەی منداڵەکە لەشوێنێک دادەنێن و «مەلا» لەلای ڕاستی سەری‌ڕا دەو‌ستێ و بانگ دەدا، پاشان به د‌‌ەنگێکی بەرز ئەو ناوه دەڵێ کە دایک و بابی منداڵەکه پەسە‌ندیان کردوه و دەبێژێ: «ئەو ناومان نا...».
بوون بە ئاو
«کنـ.» بە خۆدا شکانەوه، خەجاڵەت بوونەوه، تەریق بوونەوە.: وەختێ درۆکانی سووربوونەوه، هەر بوو بە ئاو. قسەی وای دەکرد پیاو دەبوو بە ئاو.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بە
(11) بۆ لێکدانی دوو وتە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بە
(9) بۆ پێکەوەنووسانی دوو شت
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بە
(10) بۆ کردنی ئیسم بە سیفەت
8-‌بەر
«نا.» ئازاد، تێبــ.ینی: ئەم وشەیه بەم مانایەی هەمیشه دەگەڵ فێعلی یاریدەری «دان» و «بوون» هاتووه و به تەنیایی مانا نادات. تم: بەربوون، بەردان.
باقە بەس
[[باقە + بەس (بەستن)]]
(نت)، (سن) تم: باقەبێن.
باڵ بەستن
[[١- باڵ /٢ + بەستن]]
(مست. مت.) هەردوو دەستی کابرایەک لە پشتە‌وە بەستن.: خێرا باڵی ئەو دیلانە ببەستن و بیان بەن بۆ چەم. ئەمنیە باڵی (عەوڵای ئاغا) یان بەستوو هێنایانە لای ئاغای (مادڕوج) *باڵبەست کردن
بۆن و بەرام
«نت.»، «مک.» تم: بۆن و بەرامه.
بەبا دان
مست. مت.» زایه کردنی شتێ، به هیچی شتێک له دەست خۆ دەرکردن.:: شێره ئەو هەموو پارەیه ی هەبوو به بای دا.
بەبڕشت
«ست.» ١-حاڵی دەغڵ و دانێ که زۆری لێ هەڵبگیرێ:: برنج له گەنم بڕش‌تره.2- حاڵی کەسێکی سەلیقەی بە کاران بشکێ، سە‌‌ری لێ دەربچێ.
بەبۆن کەوتن
مست. لا.» نەخۆشبوونی منداڵی ساوا لەبەر ئەوەی بۆنێکی به سەردا چوبێ. تێبــ.ینی: له کوردەواریدا وا دەزانن که منداڵی ساوا لە‌بەر ئەوەی که زۆر ناسکه، بۆنی توندی سابوون و عە‌تر و....ئەو جۆره شتانه کاری لێ دەکا و نەخۆشی دەخا.:؛ ئەیەڕۆ کچێ نزیکی منداڵەکە نەکەوی بۆنی لاوانەت لێدێ و منداڵەکەم به بۆن دەکەوێ.
بەتاڵ
[[ عا]]
ست.» 1-حاڵی دەفر یا هەر شتێکی دیکەی بۆ ئەوه دروست کرابێ لەلاوه شتێکی تێ بکرێ «بۆ هەڵگرتن یا گوازتنەوه» و هیچی تێدا نەبێ.:: قاپی بەتاڵ. جەواڵەکه بەتاڵه.*خاڵی «عا.»، «بک.» ڤالا.// پڕ. 2- حاڵی خانوو یا ژوورێکی کەسی تێدانەبێ و بۆ ئەوە دەس بدا ماڵێکی بچێته ناو تێیدا دانیشێ.:: با بزانین ئەو‌ ماڵه ژووری بەتاڵیان هەیه بە کرێی بدەن. هەر لەم گوزەره چوار دووکانی بەتاڵ هەیه. * «هو.» واق. «سن.» ئاواق. 3- «مج.» ئادەمیزادێکی ئاقڵی بە شت نەشکێ و لە کاران سەرەودەر نەکا.:: تەماشای قەڵافەتی مەکەن هەر زۆر بەتاڵه. 4- «مج.» کتێبــ. یا وتار و نووسراوێکی «بیر» ێکی دەرنەخا و مەعنایەک بە دەستەوه نەدا، تەنیا وشەب ێ و ڕیز کرابێ.:: ئەم مەقالەیه چەند دوور و درێژه بە‌ڵام چەند بەتاڵه. 5- ناتەواوی چەشنه کارێک که ڕێ و شوێن و مەرجی تایبەتییان بۆ داندرابێ و ئەگەر یەکێ له مەرجەکانی کەل بوو هەموو کارەکه زەدەداربێ. «هەرچەند نوێژ دەکەم نوێژم بەتاڵه + ئەلحەمد دەخوێنم تۆ لە خەیاڵه» «فولکلۆر» - یەکێک له مەرجەکانی نوێژ ئەوەیه که دەبێ نوێژکەر مێشکی خۆی بۆ یادی خوا تەرخان بکا و له کاتی نوێژا بیر له هیچی تر نەکاتەوه - «که زۆر هات قەواڵه بەتاڵه» «قاباڵه» بۆ ئەوەیه به بەڵگه و دەلیل نیشان بدات خاوەن مڵک کێیه، بەڵام که کار هاته سەر «زۆر» دەلیل و مەنتق دەچنەوه ماڵی خۆیان بۆیەش «قەواڵه» که «بەتاڵ» ه.
بەتاڵبوون
[[ كو.عا]]
مس. لا.» 1-هیچ دە دەفردانەمان:: قاوورمەمان نەماوه کووپەکه بەتاڵ بووه. هەردوو شوشەکە بەتاڵ بوون ئەو هەموویان چۆن خواردۆتەوه. 2- چۆل بوونی خانوو و هەر شتێکی لەم بابەته.:: ژوورەکه سەری مانگ بەتاڵ دەبێ. 3- هیچ نەزانین، ئاقڵ بەشت نەشکان.:؛ پەککوو لەو کابرایه ! نازانم ئینسان چۆن وا بەتاڵ دەبێ. 3- بێ ناوەڕۆک بوونی کتێبــ. و نووسراو.. تێبــ.ینی: پێویسته ورد ببینەوه که مەسدەری «بوون» لەم وشەیە دا لەوانەیه بۆ زەمانی «حاڵ» و «موزارع.» بێ.
بەتوێکڵ
ست.» حاڵی قسەیەکی سەرەڕای مانای ئاش کرای، مانایەک یا چەند مانای دیکەشی تێدا بخوێندرێتەوه. تێبــ.ینی: زۆر جاران ئە‌و مانا نهێنییانه، لاتاو یا جنێوێکی سووکەڵه دەبن که بۆ گاڵتە و گەپ و پێکەنین دەگوترێن.
بەتۆ
[[به/8+تۆ «تۆم» ]]
ست.» «مک.» حاڵی ڕەپستەیەکی چڕ و پڕ بێته بەرچاو.
بەتەما
[[ كو.عا]، [به‌/8+ته‌ما «ته‌ماح» ]]
ست.» حاڵی کەسێکی که چاوی لەوە بێ یەکیتر لە باتی ئەو ئیشێک بکا. چاوەنواڕ ئومێدوار:: بە تەمای من مەبن ئیمشەو نایەمەوه. «به تەمای فرۆی مانگا زەرده»، «به تەمای نیسکێ له ئیمانی مەگەڕی» «خا، پەند، ل- 101»
بەتەماح
[[ كو.عا]، [به/٨ +ته‌ماح ته‌مه‌ع ]]
ست.» تەماحکار.
بەتەنگەوەبوون
[[به/8+ته‌‌نگ+3-ئه‌وه/1]]
مست. لا.» خەم لەشتی خواردن. ئیهتمام بە کار و مەسەلەیێ یا کەسێ دان. دەربەست بوون.:: خۆی دەرباز دەکا به تەنگەوه مەبن. ئەوه چییه هێنده بۆی بە تەنگەوەن.
بەتەڵاندن
[[ كو.عا]]
مست. مت.»، «مک.» لەناودان، لەناو بردن، ڕایه کردن، لەدەست خۆ دەرکردن.
بەتەڵەب
[[ كو.عا]]
ست.» حاڵی ئەسپێکی هەوەسی جووت بوونی دەگەڵ مایین هاتبێته سەر.
بەجێ مان
مست. لا.» 1- دوا کەتنی کەسێ له هاوڕێکانی:: کوڕینه یەواش بڕۆن مامه حمە هەر بەجێ دەمێنێ. 2- مانەوەی کەسێ یا شتێ لە شوێنێک:: قەڵەمەکەم له سەر مێزەکه به جێماوە. ئێمه هاتینەوه و خسر‌ەو لەوێ به جێ ما.
سەرچاوە: نالی
بەحری موحیط
دەریای بەرین و بێ سنوور، ئوقیانووس.

چاوی من بەحری موحیطی تۆیە بۆ دەفعی گەزەند
لێت موعەییەن بێ کە « نالیی » گوڵ بە دڵ پەرژین دەکا
بەخت وەرگەڕان
[[ بەخت+وه‌‌رگه‌ڕان]]
مست. لا.»، «مک.» چەواشەبوونی ئەحواڵی کەسێک لەباشی ڕا بۆ خەراپی.::دە‌‌ک ڕەببی تەخت و بەختی و‌رگەڕێ
بەخەبەر
ست.»، «مک.» 1- کە‌سێکی له ناو نوێندا بێ بەڵام نەخەوتبێ، جا نووستبێ و هەڵستابێت یا هێشتا خەوی لێ نەکەوتبێ:: دوێنێ شەوێ بوو به چواریش هەر به خەبەر بووم. 2- موتڵەقی کەسێکی نەنووستبێ:: بزانه ئاغا بە خەبەره یا نەنووستووه.* «سن.» خەوەر، بێدار. «بک.» هشیار «جن.» بیار.