تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاڵە بێژ کردن
«مستـ. متـ.» دابێشتنی هەندێ شتی هاڕاوە و کوتراو «برنج، دارچین، بەهارات...» بە پارچە قوماشێکی تەنکی شاش، بۆ جیاکردنەوەی ئەو بەشەی باش نەکوتراوە.. * واڵە بێژ کردن «سیمـ.».
بازاڕ کردن
[[بازاڕ/٤+ كردن]]
(مست. لا.) قسەکردنی کڕیاڕ و فرۆشیار لەسەر نرخی کاڵا، هەوڵدانی بۆ سووکی کردن لە نرخی کەلوپەلدا، *سەودا کردن
باش کردن
[[باش/١ +كردن]]
١- (مست. مت.) گۆڕینی حاڵی شتێک، کارێک یا کەسێ لە هەر بابەتێکەوە بێ، لە خراپی ڕا بەرەو چاکی: حوکمی زاتی (ئۆتۆنۆمی) لە کوردستانی عێڕاق، حاڵی نەتەوەی کورد باس دەکا. یاسای چاک کردنی کشتوکاڵ ژیانی جووتیاران باش دەکا. ٢-(مصت. لا،) ئەنجام دان یا نەدانی کارێک کە بە لای کەسێکەوە ئەوەی کراوە مەسڵەحەت بووە.: باشت کرد وەڵامت نەدایەوە دەنا لێتان دەبوو بە شەڕ. باشت کردووە سەر لێدا ئەگینا گلەیی نەدەبڕاوە.
بانگ کردن
[[بانگ/١+كردن]]
«مست.،» مت» ١- بەدەنگی بەرز ناوی کەسێ هێنان و داوایەک‌‌ لێکردنی:: ئەوەندەی بانگیان کرد گوێی لێ نەبوو. بڕۆ ماڵی شاسوار بانگی که تا ئێره بێ. * بانگێشتن. قاو کردن، گاز کردن. ٢- مێمانی کردنی کەسێ، دەعوەت کردنی یەکێک بۆ نان خواردن لە شوێنێک *بانگێشتن کردن،چڕین.
بانگێشتن کردن
[[بانگێشتن+كردن]]
«مست.، مت.»، «مک.» ئاگادار کردنی کەسێ یا کەسانێ بۆ چوونه ماڵ یا هەر شوێنێکی تر بۆ: نان خواردن، خواردنەوه، شایی و خەنەبەندان یا هەر جوورە کۆبوونەوەیەکی لەم بابەتانه. *دەعوەت کردن. «کعر.» زیافەت. «مک.» مێمانی کردن. «سن.» میرفانی.
باوەش پێدا «پێا» کردن
«مست. مت.» بە هە‌ر دوو دەست و گورج و گۆڵی پڕ بەشتێ یا کەسێکدا کردن:: هەر باوەشی پێداکرد و خستیه سەر شانی، باوەشی پێیا کردو دای بە‌ ئەرزا.
بنکەن «د» کردن
«مست.، مت.»، «سیه.، سن.» تم: بنکۆڵ کردن.
بنیاد کردن
«مست. مت.» تم: بناغه دانان.
بنێشت خۆش کردن
«مست.، مت.» 1- کوڵاندن و پاڵاوتن و قاڵ کردنی بنێشت. 2- جاوین و نە‌‌رم کردنەوە‌ی بنێشتی ڕەق. تێبــ.- بنێشت پاش کوڵاندنی ڕەق و تورت دەبێ و منداڵ نازانن بیجاون، هەر لە دەمیاندا ورد بوو قوتی دەدەن، بۆیه یەکێک «دایکیان، خوشکی گەور‌‌یان لەپێشدا بۆیان دەجوێ تا نەرم دەبێتەوه و لەبەر یەک دەکشێ.
بۆڵه بۆڵ کردن
«مست. لا.» تم: بۆڵاندن.
بەخەم کردن
مست. مت.»، «کن.» تم: بەخێوکردن.
بەروپشت کردن
«مست.ست.» هێنانه پێشەوەی لای پشتەوەی هەندێ پارچەی جلک «کراس و....» لەبەر هەر هۆیە‌کی بێ.
بەل کردن
[[ به‌ل/3 + کردن]]
«مست. مت.»، «هل.» ئاوسان و گەورەبوونی قەوانی فیشەک له لوولەی تفەنگدا لەبەر فراوانی جێگەی فیشەک و ئەوشاری گازی باڕووت.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
درپیش کردن
[مص.م ]
(دەرپیش که ردەن - derpis kerden)
وەپیش خستن، دانەپیش.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
دنبال کردن
[مص.م ]
(دونبال کەردەن - dunbal kerden)
دریژه پیدانی کاریک، به-دواداچوون، پەیگیری...، تاقیبکردنی کەسیک یان کاریک.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
رحلت کردن
[مص. ل ]
(ریهله ت که رده ن - rihlet kerden)
کۆچ کردن.
لەباو‌ەش کردن
«مست. مت.» هەڵگرتنی یەکێک و بەسینگی خۆوە نووساندن و بە د‌‌ستێ یا هەردووو دەست ڕاگرتنی تا نەکەوێته خوار.: کچی خانمۆڵ، بڕۆ ئەو منداڵه لە باو‌‌ش که و بیهێنه با هێندە نەگری.
ئاخێز کردن
«مستـ. لا.» هێندێک لە جێگەی جووڵان و نیشاندانی ئەوەی کە یەکێک دەیەوێ لەبەر کەسێکی تر هەڵ بستێ: کە حەسەن هاتە ژۆرێ شەریف ئاخێزێکی بۆ کرد.
ئاری کردن
«مستـ. متـ.» یارمەتی دان، کۆمەگ کردن * ئالی «ژابا/٦، کف٤٤»، هاری «کف ٢٩٨». تێبــ.: ئەم وشەیە و چەندێکی تر کە هەر لەمە وەرگیراون، لە ساڵانی شەڕی دووەمەوە لە نووسینی سیاسیدا بە کارهێنراون.
ئارەق پێ کردن
[ [١- ئارەق + پێ + کردن ]]
«مستـ. متـ.» ١- خەجاڵەت کردنەوە و بە شەرمدا خستنی یەکێک. ٢- ترساندن و تۆقاندن. ٣- پارە ئەستاندن لە کەسێ بە نیوە زۆر و نیوە خواهیشت: ئیمڕۆ حەسەن ئارەقی بە شیڕکۆ کرد پێنج دیناری لێ ئەستاند * ئارەق پێ کردنەوە.
بانگ کردنەوه
«مست، مت.» ١- تم: باوەخوون. ٢- گەڕاندنەوەی کەسێک که دەستی کردبێ بە دوورکەوتنەوه له شوێنێک:: خێرا بانگی کەنەوه با ئەو نامەیەش‌ هەردەگەڵ خۆی بەرێ.
سەرچاوە: نالی
* مامۆستا شێخ بابەڕەسووڵی عەبابەیلێ ئەیگێڕایەوە کەوا بیستوویە لەناو فەقێ موستەعیدەکانی شێخەوڵای خەرپانیدا تا موفتیی زەهاویی لە مەجلیسدا بووبێ مەلایاسینی تەشاری مافی قسەکردنی نەبوە و، مەلا یاسین له مەجلیسدا بووبێ مەلا یووسفی تەوێڵەیی مافی قسە کردنی نەبوە و، تا مەلا یووسفیش له مەجلسیدا بووبێ نالییی مافی قسەکردنی نەبوە، واتە
نالییی پلەی چوارەمی بووە لەناویانا. لەوانەیە ئەم بەیتی « حەربا » یەش پەیوەندێکی بەم مەسەلەیەوە هەبێ، هەروەها لەوانەیه پارچە شیعری « ئەحوەلی تەفرەقە نەظەر..» یش، وەک له شوێنی خۆیدا ئیشارەتمان بۆ کرد، لایەکی ئەم مەسەلەیەمان بۆ ڕوون بکاتەوە.

نەییری ئەعظەم وەها تاوی دەدا وەک مەنجەنیق
بۆ دەوامی ڕۆژپەرستیی جەمعی حەربای دێتە ناو
ئارەق پێ کردنەوە
«مستـ. متـ.» تمـ: ئارەق پێ کردن.
ئارەق کردنەوە
«مستـ. لا.» تمـ : ئارەق کردن.
ئاوا کردنەوە
ئاوا کردنەوە
ئاوا کردنەوە
«مستـ. متـ.» تمـ: ١- ئاوا کردن/١.
ئاور کردنەوە
«مستـ. متـ.» تمـ: ئاگر کردنەوە.
ئاوەدان کردنەوە
ئاوەدان کردنەوە
«مستـ. متـ.» ۱- سەر لە نوێ بنیات نانەوەی شار یا دێیەک، کە ماوەیەک وێران و چۆل بووبێ. ۲-خانوو دروست کردن و کۆ کردنەوە و نیشتەجێ کردنی خەڵک لە شوێنێک و کردنی بە گوند یا شار.: «سەڵماس» لە شوێنی «کۆنەشار» ئاوەدان کراوەتەوە کە بوولەرزە وێرانی کرد. «مووسڵ» لە نیزیک کاولەکانی «نەینەوا» ئاوەدان کراوەتەوە. «مەهابات» بداغ سوڵتان ئاوەدانی کردۆتەوە. و خەریکن «بابل» ئاوەدان دەکەنەوە.
ئاوەژوو کردنەوە
«مستـ. متـ.» ۱-هەڵگێرانەوەی شتێک لە بارێکەوە بۆ بارێکی تر. ۲-بەر‌و‌پشت کردنی جلک و پۆشتەنی: لە کوردەواری کە سەگ بلوورێنێ لینگە کەوشێک ئاوەژوو دەکەنەوە. ٭ئاوەژوو کردن.
ئاگر کردنەوە
«مستـ. متـ.» ١- هەڵکردنی ئاگر بۆهەر مەبەستێک بێ: خێرا ئاگرێکمان کردەوە خۆمان ئیشک کردەوە. دەی کچی چاک زوو ئاگری بکەوە و هێلکە و ڕونێکمان بۆ بکە. ئەمە لای خۆتان ئاگرتان کردۆتەوە، دووکەڵ کوێری کردین. ٢- «کنـ.» ا» بەرپاکردنی فیتنە و شەڕ و شۆڕ: هیتلەر ئاگرێکی کردەوە دنیای سووتاند. ب» هار و هاجی کردنی مناڵان و دابین نەبوونیان: مندال! ئەو ئاگرە چییە کردۆتانەوە، ڕۆکەون بۆ خۆتان. * ئاگرنانەوە.
ئاگر گەش کردنەوە
«مستـ. متـ.» تمـ: ئاگر گەشاندنەوە.
ئیحیا کردنەوە
[[عا.: احیا + کو: کردنەوە]]
(مست. مت.) ١- زیندوو کردنەوەی مەعنەوی. ((مەلا سەءیدە وا سەڵا ئەکا)) ((ڕوحی (بەلال)مان بۆ ئیحیا ئەکا)) (پیرەمێرد- ٢٦٦) ٢- (کئێر.) ڕەونەق دان بە جێگە یا شتێک. ((ماڵت ئاوەدان بێ باغەوان بۆ ئاڵووباڵووت بازاڕت ئیحیا کردەوە)) *بووژاندنەوە، ژیاندنەوە.
ئیش کردنەوە
خشک کردن
ئیش کردنەوە
ئیشک کردنەوە
(مست. مت.) نەهێشتنی تەڕایی لە سەر شتێکی کە لە لاوە تەڕ کرابێ یا تەڕ بووبێ. دە وەرنە نیزیک سۆبەکە خۆتان ئیشک کەنەوە، ها! ئەوە خاولی دەموچاوی پێ ئیشک کەوە. ٢- (کن.) پاشەکەوت کردن، دەست پێوەگرتن، لەچەری کردن. بە قوربانە! لیرەکان دەست لێ مەدە هەر ئیشکیان کەوە. هیچ خەرج ناکا هەر خەریکە پارەکانی ئیشک دەکاتەوە، ئەم منداڵانەی لە برسان ئیشک کردۆتەوە. تێبــ.- بەکارهێنانی ئەم وشەیە بەم مانایانە، سەر کۆنەی تێدایە.
ئیعادە کردنەوە
[[عا.: ئیعادە + کو: کردەوە]]
١- (مست. لا.) دووپاتە کردنەوەی قسە، سەر لە نوێ خوێندنەوە یا گوتنەوە. چەند جارمان لێ ئیعادە کردەوە، ئەوجار تێ نەگەیشت. زۆر سەیرە دەجار قسەیەک ئیعادە دەکاتەوە. ٢- (مست. مت.) آ)ڕەت کردنەوەی شتێک بۆ خاوەنی. کتێبــ.ەکەم بۆ ئیعادە کردەوە. هێشتا پارەکەی شێرکۆی ئیعادە نەکردۆتەوە. ب) گەڕاندنەوە و ناردنەوەی شتێک بۆ شوێنێ. ئەوڕاقەکانیان ئیعادەی بەغدا کردۆتەوە.
ئیفتار کردنەوە
[[عا. کو.]]