تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاگر
شتێکی سووری سووتێنەری ئاشکرایە
ئاگر
آتش، تش، آذر، هیر، سام، شام، ورزم، برزین، کاغ، مخ، آذرنگ، آدر، آیش.
ئاگر
آتش.
ئاگر
ئاهێر، ئاتر، ئارو. [تێگر]
ئاگر
[ئاور]
ئاگر
نار، وقد، وقد، وابصة‌وبیصة.
ئاگر
حریق، نائرة، حرق. ئاگرخوەرە= قەقنەس
ئاگر
«نا.» ١- ڕووناکی و گڕ و گەرمایەکی لە سووتانی سووتەمەنی «دار، خەلووز، نەوت، گاز و...» بە دەست دێت و بۆ ڕزگار بوون لە سەرما و بۆ چێشت لێنان و مەبەستی جۆربەجۆری ژیان، کەڵکی لێ وەردەگیرێ. ٢- «مجـ.»، ا» گەرما، گەرمای نەخۆشی: هەموو گیانی دەڵەی ئاگرە داییسێ، کە نیوەڕۆ داهات دنیا دەبێتە ئاگر. ب» ڕق و تووڕەیی، تووڕە بوون: جارێ قسەی دەگەڵ ناکرێ ئاگرێ لێ دەبارێ. ج» شەر و جەنگ، فیتنە و شەڕ و شۆڕ: هیتلەر ئاگرێکی کردەوە دنیای سووتاند و خۆشی سووتا. د» چەک و تەقەمەنی: هەموو گیانی خۆی کردۆتە ئاگر. * ئاتەش، ئاوور، ئاهێر.
ئاگر بەربوون
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاگر تێ بەربوون
بریتییە لە ڕق هەستان و ئاڵۆزبوون
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاگر تێ بەربوون
بەربوونی ئاگر لە شتێک
ئاگر تێ بەردان
«مستـ. متـ.» ١- ئاگر بە سووتەمەنی یا هەرشتێکی ترەوە نان، بەمەبەستی ئاگر کردنەوە، یا زیان پێ گەیاندن: زۆر سەرمایە، خێرا سۆبەکە ئاگر تێ بەردە. هەندێ پووش و پەڵاشمان ئاگر تێ بەردا و خۆمان پێ وشک کردەوە. ٢- «کنـ.» ڕق هەڵساندن و تووڕەکردنی یەکێک بەقسە یا بەکردەوە: ئەوە چت پێ گوتووە وا ئاگرت تێ بەرداوە. ئەم قسەیە چ بوو کردت ئاگرت دەم «دەئەم» کابرایە بەردا. ٣- «کنـ.» ا» زیانی ماددی و ئازاری مەعنەوی بەکەسێ یاشوینێک گەیاندن: لە شکری ئەمەریکا هەموو ویتنامی ئاگر تێ بەردا و سووتاندنی. ئەوەندەمان پێ خەرج کرد ئاگرمان تێ بەردا. ب» ئیجادی حاڵەتی بەزەیی پێداهاتن و زگ پێ سووتان لە دڵی کەسێکدا: هێندە دەکڕووزێتەوە ئاگر دەپیاو بەردەدا. ● «ڕەببی ئاگر دە گیانی بەربێ» تووک و نزایە و کینایەی داودی مردن و لەناوچوونی کەسیکە. * ئاگرپێوەنان، ئاوور تێ بەردان.
ئاگر تێ چوون
«مستـ. لا.» ١- تمـ: ئاگر گرتن / ٢، ئاگرتێ کەوتن. ٢- «کنـ.» بەغیلی بردنی کەسێک بە کەسێکی تر: هەر باسی پیاوەتی حەسەنمان کرد، ئەو ئاگری تێ چوو. یەکێک بەکۆک و پۆشتەیی ببینێ ئاگری تێدەچێ. نەمانزانی بۆچی وا ئاگری تێ چووبوو.
ئاگر تێ کەوتن
«مستـ. لا.» تمـ: ئاگرتێ بەربوون /١.
ئاگر خانە
«نتـ.»، «سیمـ.» ١- کوورەی ئاسنگەران کە ئاسنی تێدا سوور دەکەنەوە. ٢- تمـ: ئاتەشخان. ٣- تمـ: ئاتەشخانە * ئاوورخانە، توونخانە، تونگخانە.
ئاو بە ئاگردا کردن
«مستـ. متـ.»، «کنـ.» کوژاندنەوەی فیتنە و شەڕوشۆڕ.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاگرباران
بریتییە لە ئاشووب و پشێویی ڕۆژگار
ئاگرباران
برێتیە لە شەڕە تفەنگی زۆر
بێتیە لە گەرمای زۆر و بەتەوەژم
ئاگرباران
«نتـ.»، «کنـ.» ١- گەرمای بێ ئەندازە. ٢- دابارینی گوللە لە شەڕدا، دەستڕێژ کردنی چەند کەس وێکڕا.
ئاگرباران کردن
«مستـ. متـ.» بۆمبا، گوللە تۆپ و تفەنگ و هەرچی لەم بابەتە بێ بە سەر جێگایەک یا کەسێکدا بەردانەوە.
ئاگربارانە
[[ ئاگرباران + ە ــ ئە/ ]١ ]
«نتـ.» هەوایەکی گۆرانی کوردییە. □ «ئەی خودا لەم ئاگربارانە، ئەی خودا لەو ڕێزە خاڵانە، یار بەبێ تۆ مالم وێرانە». «فۆلکلۆر».
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاگربازی
ئاگربازی
«حمسـ.»، «سیمـ.» تمـ: ئاتەشبازی.
ئاگربردن
«مستـ. لا.» بە هاسانی، داگیرسان و زوو ئاگر گرتنی شتێک یا ماددەیێک.: ئەم گوێنییە تەڕە ئاگر نابا. پووشۆکەی کوێخاحەسەن ئاگری چاک دەبرد. باڕووت خێرا ئاگر دەبا.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاگربڕ
قسەکردن بە جۆرێکی وا کە شتێکی خراپ لە خۆت دوور بخەیتەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاگربڕ
بەڕهەڵستکردنی ئاگر بۆ ئەوەی کە نەتەنێتەوە
ئاگربڕ
فرو نشاندن آتش، اطفای حریق
ئاگربڕ
دامرکاندنی سووتمان، تەمراندنی شەوات
ئاگربڕ
«نتـ.» ١- کاری کوژاندنەوە و بەرگرتن لە تەشەنەکردنی ئاگرێ کە بەر دەبێتە خەرمان و ڕەز و ئەو جۆرەشتانە. تێبــ. ــ لە کوردستان باوە کە ئاگرکەوتەوە، خەڵکی ئاوایی کۆدەبنەوە و لک و پۆپی داری تەڕ دەبڕن و لە چواردەورەی ئاگرەکەوە بەردەبنە شووڵ لێدانی و ئەو شوێنانەی ئاگریان تێبــ.ەربووە لەوانەی هێشتا نەیان گەیوەتێ دادەبڕن، بەم جوورە پێش بە تەشەنەکردنی دەگرن و نایەڵن دەوروبەری خۆی بسووتێنێ، لەو جێگایانەش کە داروباری نەبێ، بە دەوری ئاگرەکەدا وەکوو جۆگە ئەرز ‌هەڵدەقەنن. ٢- «تتـ.» ڕاگرتنی شەڕ لە نێوان دوو هێز کە پێکەوە بە شەڕ دێن. ٣- بەرگرتنی تەشەنەی هەرا و دەمەقاڵی نێوان دوو یا چەند کەس.
ئاگربڕ کردن
«مستـ. متـ.»، کووژاندنەوەی ئاگرێکی دەکەوێتەوە بەو شێوەیەی لە «ئاگربڕ» داباس کرا.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاگربەربوونەوە
پەیدابوونی ئاگر لە شوێنێک
ئاگربەربوونەوە
«مسـتـ. لا.»، «سیمـ.» پەیدابوونی سووتمان لە شوێنێک، ئاگر دەجێگایەک بەربوون: لە لای خەرمانەکان ئاگرێ بەربۆتەوە هەرچی دەکەن بۆیان ناکوژێتەوە.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاگربەردانەوە
ئاگرنان بەشوێنێکەوە کە بیسووتێنێ