تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



8-‌بەر
«نا.» ئازاد، تێبــ.ینی: ئەم وشەیه بەم مانایەی هەمیشه دەگەڵ فێعلی یاریدەری «دان» و «بوون» هاتووه و به تەنیایی مانا نادات. تم: بەربوون، بەردان.
بەر لەوه
«بنت.» پێش ئەوه.:: زۆر سەیره بەر لەوەی د‌ەمووچاوی پشوا بەرچایی دەخوا. 4- دامێن و لای خوارەوەی هەر شتێک، ژێر:: بەرزگ، بەرسمێڵ، دێبەر، به ڕەتەشی.
سەرچاوە: نالی
جان بەر لەب
ئەوەی گیانی گەیشتبێتە سەر لێوی واتە وەخت بێ گیانی دەرچێ.

جان بەر لەبی بۆسەی لەبتە عاشقی زارت
« فالبائس یستوهب من فیک معاشا »
1- بەر
[[ست: پەرە]]
«نا.» لا و تەنیشتی هەرشتێک:: ئەم بەری چۆمەکه هەمووی بۆته خانوو. گەڕەکی «کەرخ» دەکەوێته بەری ڕۆژاوای «دەجله». ئەم بەهرە و بەره، ناسکە دوولبە‌ره، لەسەر ماچێکی شە‌ڕە خەنجەره» «فولکلۆر» .
10- بەر
تم: وەبەرخستن.
11-بەر
«پب.» پاشبەندێکه بە دوایی ناوانەوە دەلکێ و دەیانکاته «سفا.» و مانای «بردن» له ناوەکه زیاد دە‌کا.:: پێغەمبەر. فەرمانبەر، دڵبەر، بارەبەر. تێبــ.ینی: ئەم پاشبەده لە مەسدە‌‌ری «بردن» داتاشراوه «تم: 20 ئەر /2.»
12- بەر
«نا.» تم: 2- بۆر.
2- بەر‌
[[ست:ڤۆئیری-یافۆئورو]]
«نا.» پانایی شتی چندراو بە دەست یان مەکینه «قوماش و ئەو ‌جووره شتانه» :: ئەم قوماشە دووبەره، هەر‌یری بەرپان.
3- بەر
«نا.» 1- دیوی ناوەوەی ئەو شتانەی دوو ڕوو یا دوو لایان هەیە و به چاو فەرقیان د‌ەکرێ.:: بەری دەست، بەری پێ، ئەم قوماشه بەرەوپشتی لێک ناکرێتەوه. # «وەکوو نیسک وایه بەر و پشتی بۆ نییه» «مەتەڵی کوردی. 2- ئاستەڕ /1:: بەری کەوا، بەری کولێجه، بەری پاڵتۆ.
4-بەر
[[په:به‌ر]]
(نا.).١- میوەی درەخت و گیاوگۆڵ. ٢- مناڵی گیانداران و ئادەمیزاد کە هێشتا لە زگی دایکیاندا بن. داری بەری (داری میوە)، ڕەزەکەمان ئەمساڵ بەری نەگرتووە کچێ تۆزێکی بەش بدەن خەریکە بەر داوێ. ٣- ئەوەندە میوەی کە پێگەیشتبێ و بۆ لێکردنەوە دەست چێن کە چەند جار سەر هەڵدەداتەوە، وێنجەکە تا ئێستا دوو بەرمان درۆتەوە و ئێستاش داشتوومانە بەری سێیەمیشی دەدرێتەوە. تەڕەکاری، هەر بەرێکی لێدەکرێتەوە و بەرێکی دیکەی پێ دەگا.
5- بەر
«نا.»، «مک.» 1- تم: بەرگەده، 2- «مج.» تووکێک که له خوار مسووڵدانی ئادەمیزاد دێت.* تووکه بەر، مووی بەر
6- بەر
[[ڤه‌ر+سینگ]]
«نا.» لەشی ئادەمیزاد:: کراسەکه بە بەری ناکا. کەواکەی هێندە تەنگه به هەزار حاڵه حاڵ ده بەریەوه دەچێ، جلکت دەبەر که بڕۆ بۆ مەکتەب.
7-‌بەر
«نا.» هێزێکه، کە پاش خوێندنەوەی شتێک «شێعر، وتار، کتێبــ....» له قوژبنێکی مێشکی ئینسانا ڕاگیریان دەکا و له کاتی پێویستا بێ ئەوەی تماشای کتێبــ. و.... بکا دەیانڵێتەوه. «عا.» حافظة. تێبــ.ینی: ئەم وشەیه له «بیر» وەرگیراوه. هس.: لەبەرکردن.
9-‌بەر
«نا.» تم: بەرگه.
ئۆکتۆبر «بەر»
[[فرەنسی]]
«نا.»، «کئێر.» مانگی دەیەمی ساڵی فەرەنگی، سی‌‌و‌یەک ڕۆژە٭تەشرینی یەکەم.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بێ بەر
بریتییە لە ئافرەت و وڵاخی نەزۆک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەر
دەرگا (ه)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەر
پیتێکە بەهەر ناوێک (اسم) دوە نووسا دەیکا بە اسمی فاعل
بۆن و بەرام
«نت.»، «مک.» تم: بۆن و بەرامه.
بەربوونەوه
[[1-به‌ر/4+بوونه‌وه]]
«مست. لا.» کەوتنە خواری شتێ یا گیاندارێک له جێگەیەک ڕا بۆ جێگەیێکی دیکەی که لەچاو ئەو‌ی پێشوو نەرمتر بێ. 2- بەلادا هاتن و کەوتنە سەرزەوی ئاد‌ەمیزاد لە‌ شوێن خۆی:: کوڕ‌ه دلێر هێندە مەچوو سەر گوێسوانەکە‌ بەردەبیتەوه. چاوی لەبە‌ر پێی خۆی نەبوو ده ‌بەردەکە هەڵەنگووت و بەربۆوه.* بەر‌‌ە‌وە بوون.
بەرخەلەوان
[[به‌رخه‌ل+3-ئه‌/2/وان]]
«نت.» شوانێکی ڕانی بەرخان دەباته لەوەڕ. * «مک.» بەرغەلەوان، بەرخەوان. «بک.» بەرخ ڤان.
بەردەزووره
[[به‌رد/1+3-ئه‌/2 + زوره]]
«نت.» «مک.» بەڕدێکی سەخت و ڕەقه ڕەنگی سوورێکی زەردەباو یا ز‌‌ەردێکی مەیلەو سووره. تێبــ.ب - ناوەکەی لە‌وەوە هاتووه کە بەدەست پێداخشاندن هەست بە زبرایی د‌‌ەکرێ و دەشکرێ به «زووره» و بۆ تیژکردنی داس و چەقۆ و... بە کاردێت. ئەو شتانەی بەم بەرده تیژ دەکرێن و پاشان به «هەسان» دەیانساون تا دەمەکەیان کەند و کڵۆیان تێدا نەمێنێ.
بەردەم
«نت.» 1- لای پێشەوەی شتێک.:: بە بەردەمی دووکانی وەستا فەر‌‌ەج دا بڕۆین سڵاوێکی لێ بکەین. 2- «مج.» لە حزوورا، لای کەسێ. تێبــ.ینی: لەم حاڵەتەدا هە‌میشه «لە» ی پێشەوە دێت:: لە بەردەمی قازی ئیقراری کرد.
بەرزەحەوایله
«نت.»، «سن.» تم: بادەوه.
بەرنوێژ
[[بەر/٤ = نوێژ]]
« «نت.» تم: ئیمام /2 * پێشنوێژ.
بەرهەم
«نت.» .، «کعر.»، «تت.» 1- تم: بەروبوو:: کەڵاش و تەشی بەرهەمی هەورامانه، بەشی زۆری بەرهەمی کوردستان ئی کشتوکاڵه. 2- ئەوە‌‌ی کار و چالاکی مێشکی ئادەمیزاد «شێعر نووسین و وتار...» دەکەوێتەوه:: «مەم و زین» بەرهەمی مێشکی شاعیری گەور‌ی کورد «خانی» یه، تێبــ.ینی:آ» نازانم ئەم وشەیه، کەنگێ داتاشراو‌ە و کێ دایتاشیوه و چۆنی داتاشیوه. به مانای: «تێکەڵ، ئامێته، موڕەککەب» ه «تم: فره. پفا، ل- 70» و له فارسیدا به مانای «کۆکراوەوه، پەرێشان، ئاڵۆز» هاتووه. «تم: معین. فهرهەنگ. ج1، ل- 516»
بەروپشت
«ست.»، «مک.» حاڵی جلک و کەلوپەل و... که به جوورێ دە‌بەرکرابێ یا داندرابێ دیوی ناوەوە‌یان «3- بەر» به ‌دەرەوە بێت. * «سن.» بەراوپشت. «سیم.، بک.» بەرەواژ. «مک.» بەراو‌ەژوو. «جن.» چۆوارشه. «چەواشه».
بەروپشت ئەتڵەس
«ست.»، «مک.» 1- لێفه و هەر شتێکی دیکەی لەم بابەته کە هەردوو ڕووی له قوماشی «ئەتڵەس» بێ. تێبــ.ینی: عادەت وایه ڕوویەکی لێفه له قوماشی نایاب دەکەن و ڕووەکەی دیک‌‌ەی «چیت.» د‌‌ەبێ ماڵە ئەعیان و دەوڵەمەندان هەموویان هەر ئەتڵەس کردووه. 2- «مج.» سەیدێکی دایکیشی و بابیشی هەرتک «سەیید» بن.* «سیم.» تان و پۆ و ئاوریشم.
بەروپشت کردن
«مست.ست.» هێنانه پێشەوەی لای پشتەوەی هەندێ پارچەی جلک «کراس و....» لەبەر هەر هۆیە‌کی بێ.
بەرچاوگه
«نت.»، «سیه.» 1- خشڵێکی ژنانەیه له ئاڵتوون، زێو یا متو مووڕ دروستی دەکەن و ژنان لەنیوەی لای پێشەوەی سەریان قایمی دەکەن و به ناوچاوانیاندا دێتەخوار.*(مک.) پێشەسەر 2- تم: بەرچاوکه.
بەرکۆش
[[1-به‌‌ر/4+كۆش]]
«نت.» بەرهەڵبێنەی بچووک.
بەرگ
[[1-به‌ر/2-+ئگ]]
«سمف.»،، «سن.» تم: 2- بەرین. تێبــ.ینی: لە نێوان دەنگی «ر» و «گ» دا سووکه دەنگێکی «هەمزه» دەبیسترێ کە پاشماوەی «ئگ.» ە و بەتەواوی نەسواو‌ه، بە‌ کورتی ئەوەی پێی دەڵێن بزوێنه کوردی لەم وشەیەدا و له وشەی «بەرگین» دا خۆی دەنوێنێ. ب» هەر و‌کوو لە سەرەوه باس کرا. «ا» ئەم وشەیە جۆرێک لەدەم دێتەدەر دەگەڵ وشەی «بەرگ» که هەر لە دوای ئەمەوه دێت جیاوازه، هەر بۆیەش ژمارەم بۆ هیچ کامیان دانەناوه و نەم کردن به «1-بەرگ، 2- بەرگ» ئەگەرچی هەرتکیان هەروەک یەک دەنووسرێن، ئەمەش یەکێکه له کەم و کووڕی ئەلفوبێتکەکەمان کە تا ئێستا چارەی بۆ نەدۆزراوەتەوه.
بەرگ تێ گرتن
[[به‌رگ/3+تێ «ده‌+ی» +گرتن]]
«مست.، مت.» کتێبــ.، دەفتەر و.... لە مەقەببا یا کا غە‌زەوه پێچان.
بەرگه ‌پشتی
«نت.»، «سیم.» تم: بەرگەسەرین تێبــ.ینی: پشتی جووره سەرینێکه.
بەرگەشت بوونەوه
[[فر. کو.]]
«مست.، لا.»، «مک.» تم: بازگەشت بوونەوه. پیاو نابێ له قسەی خۆی بەرگەشت بێتەوه. «یاڕەببی خوڵایه تۆبە و ئەستەغفیر‌وڵڵا،. بەرگەشت بوومەوه» «ڕستەیێکه یەکێک دەیڵێ که «کفر» ێکی بە دەمدا هاتبێ.
بەرەجەژنان
«نت.»، «سیم.» تم: بەرەجێژنان.
بەرە‌تە‌شی
[[ 1- به‌ر /4 + 3- ئه/2 + ته‌شی ]]
«نت.» پارچەدارێکه وەکوو سەلکەتەشی وایه، خڕ تاشراوه «جاروبار دەشی نەخشێنن» و لە نێو‌ەڕاستیا بە قەدەر ئەستوورایی کلکەتەشی کونێکی تێدەکرێ و بۆ دوو مەبەست دەخرێته سەر تەشی: 1» بۆ ئەوەی لەنگەری تەشی ڕابگرێ و یارمەتی بدا کە باس بخوولێتەوه. ب» بۆ ئەوەی هەڵکردنی ڕیس لەسەر کلکه تەشی ڕێک بخات.
تێک بەردان
[[ تێك «ده‌_یه‌ك» +به‌ردان]]
، «مست، مت» 1- هاندانی دوو یا چەند کەس یا چەند دەسته ئینسان یا گیانداری تر و بەگژ یەکیا کردنیان:: ئەو قسانەت بۆیەیه تێکمان بەردەی. 2- «مج» فیتنەیی کردن.