تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لێ بردن
«مست. مت.» ١-شتێک بەزۆر دە شتێک پە‌ستاوتن. تێبــ. ـ ئەم مەسدەره زیاتر بۆ حاڵەتی تایبەتی جووت بوونی نێرومێی گیانداران بەکار دێت. ٢- شتێک لەدەست کەسێ دەر خستن بەزۆر، یا بە دزی و.... تێبــ.- بەکارهێنانی ئەم مەسدەره بەم مانایه زۆر کەمه و زیاتر بۆ گاڵتە دەگووترێ و مەبەست مانای یەکەمیێ:: گۆچانەکەشیان لێ برد.
ئارام لێ بڕان
«مستـ. لا.» ناڕەحەت بوون بە هۆی ژان و ئێش و نەخۆشی یان خەم و پەژارە و خەیاڵاتەوە: چەند ڕۆژە نەوزاد سوورەکوانێکی لێ هاتووە ئارامی لێ بڕاوه، لە تاو پیرۆت ئارامم لێ بڕاوه، ئەوەندی پەرۆش بوو ئارامی لێ بڕابوو* ئارام لێ هەڵگیران.
ئارام لێ بڕین
«مستـ. متـ..» کارێکی، ناڕەحەتی فیکری و جیسمی بەسەر کەسێکی دێنێ: ئەم سوورەکوانە ئارامی لە نەوزاد بڕیوە. * ئارام لێ هەڵگرتن.
ئارام لێ هەڵگرتن
«مستـ. متـ.» تمـ: ئارام لێ بڕین.
ئارام لێ هەڵگیران
«مستـ. متـ.» تمـ: ئارام لێ بڕان.
ئاشکرایی لێ گوتن
دەرخستنی نهێنی مەسەلە و کارێک، کە دوو یان چەند کەس بیزانن، لە لایەن یەکێک لە خۆیانەوە. : ئاشکرایی لێ بڵێ با بە خۆیدا بشکێتەوە. * ڕاستی لێ گوتن. ئیعتیڕاف لە سەر کردن.
ئاو لێ «لەکارێ» نەخواردنەوە
«کنـ.» دەست نەگێڕانەوە و خۆ نەپاراستن لە کردنی کارێک: تۆ بڵەی دەست بەسەر پووڵەکانیدا بگر‌ێ؟ ئەرێ وەڵڵا ئاوی لێ ناخواتەوە.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاگا لێ بوون
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاگا لێ بوون
ئاگاداریکردنی شتێک
ئاگا لێ بوون
«مستـ. متـ.» چاوەدێری کردن، باڵ بەسەرکێشان و پاراستنی کەسێ یا کەسانی و شتێ: ئاگات لە منداڵەکان بێ مەیەڵە «مەهێڵە» بێ حەیایی بکەن. ئاگات لە باخچەکە بێ مریشک نەچنە ناوی. ئاگایەکتان لە دوکانەکەم بێ تادەچم نوێژ دەکەم. ئاگایەکت لێمان بێ.
ئاگا لێ هەبوون
«مستـ. لا.» تمـ: ئاگادار بوون.: ئاگات لێیە «لێ هەیە» چۆن ئاوڕێشی یەک بوون. خوا لەوسەر ئاگای لێیە من دەستم لەم ئیشەدا نیە.
ئاگری پێوه نێی بۆ سۆی لێ هەڵناستێ
«کن.» زۆر ڕووت و ڕەجاڵ و نەداره.
ئیجماع لێ کردن
[[عا. کو.]]
(مست. مت.)، (کئیر.) گەلەکۆمەکی کردن لە کەسێ یا جەماعەتێ. خەڵکی مەهاباد ئیجماعیان لە مەنگوڕان کرد و لە شارەکە وەدەریان نان.
ئیخباری لێ کردن
[[عا. کو.]]
(مست. مت.)، (کعر.) ئاگادار کردنی میری دەربارەی کەسێ یا کەسانێ یا هەڵسان و دانیشتنیان. ((بە میرزا قادر بڵێن ئیخباریان لێ کردووە خێرا بگەڕێتەوە سیتەک.)) تێبــ.- ئەم وشەیە و ئەوی پێشەوەشی تەنیا بۆ مەبەستی خراپە بەکاردێن.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بڵاوە لێ کردن
بڵاوبوونەوە و دوورکەوتنەوەی چەند شتێک لە یەکتری
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بۆسۆ لێ هەستان
بریتییە لە بڵاوبوونەوەی دەنگوباسێکی ناشیرین لە یەکێکەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بۆسۆ لێ هەڵنەستان
بریتییە لە زۆر ڕووتی و هەژاریی یەکێک
بەرد...لێ بارێ
«کن.» تووشی بەڵا بێ.
ترس لێ شکان
وەغیرەت کەوتن لەبەرامبەر جێ مەترسی
بانگ‌لێدان
[[بانگ/١+لێ «پپیف» +دان]]
«مست.، لا.» هاوار کردن، بەدەنگی بەرز ناڕ‌ەحەتی و پەژارە ی خۆ دەربڕین. «.... چووونه ماڵی هەیدەر گۆرانی، جنازەی برایان هەڵدەگرت و دەیانهێناوه، بانگ لەسەر بانگیان لێداوه، دەڵێ: «هیچ کەس وای لێ نەقەوماوه.» «تحفه، ب٢،.ل-٢٦٩» .*بانگ ڕاهێشتن /٢. «سن.» هەڵدان.
بسته لێدان
[[نبسته؟+لێدان]]
«مست. لا.» بە دوو پەنجەی دۆشاومژە «قامکی شاده» ی هەردووک دەستان، یا به قامکه گەوره ‌و دۆشاومژەی دە‌ستێک، له سەر هەوای مووسیقا و هەڵپەڕکێ دەنگ دەرخستن.* «مک.» چەقەنه لێدان. «سن.» پل تەقاندن.
ئافەرین لێکردن
«مستـ. متـ.» بە کەسێ وتن ئافەرین: ئیشەکەی ئەوەندە بە ڕێ جێ بوو هەموو بە جارێک ئافەرینیان لێکرد.
ئاو لێچوون
[[ئاو+لێ «لە+ی» چوون]]
«مستـ. لا.» بەند نەبوونی ئاو بە دەفرانەوە.: ئافتاوەکە ئاوی لێدەچێ بیبەن لەحیمی کەن. گۆزەکە ئاوی لێدەچوو پنجمان کرد.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاوزەنگی لێدان
لێخوڕینی وڵاخی بە زین
ئاوزەنگی لێدان
«مستـ. متـ.» ۱-بەکار هێنانی ئاوزەنگی بۆ خێرا لێخوڕینی وڵاغ.: کوڕە ئاوزەنگی لێدە با بڕوا. ۲- «کنـ.» خێرا ڕۆییشتن. ٭ئاوزەنگی تێ تەقاندن. ڕکێف لێدان.
ئاوڕ لێدانەوە
«مستـ. متـ.»، «کنـ.» ۱-چاودێری کردنی کەسێ، بە تەنگ کەسێکەوە بوون: ۲-بە لوتف بوون لەگەڵ کەسێ ٭ئاوڕ وێدان.
ئاگر لێبارین
[[ئاگر + لێ «لە + ی = ز» + بارین]]
«مستـ. لا.»، «کنـ.» بەڵا بەسەر هاتن، تووشی ناڕەحەتی بوون. ● «ئاگری لێبارێ» تووک و نزایە.
ئیراد لێگرتن
[[ئیراد + لێ (لە+ی) + گرتن]، [عا. کو.]]
(مست. مت.) ١- عەیب لە کارێک دەرخستن، لە کار و کردەوە و قسەی کەسێک ڕەخنە گرتن. ٢- بە ڕاست زانینی کار یا قسەیەک. ئیرادی لێ مەگرە هەر ئەوەندەی ئاقڵ پێدەشکێ، دەتوانی سەت ئیرادی لێبگری، سەعاتێکە قسە دەکا شتێکی وای نەگوت ئیرادی لێبگیرێ.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئیش لێهاتن
جوانی و ڕێکوپێکیی ئیش لە یەکێکەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئیش لێهاتوو
ئیشگوزارێکە کە ئیشەکانی زۆر ڕێکوپێک بێ
ئیشیئباه لێکردن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.)، (کعر.) ١- شک کردن لە کەسێ کە ڕەنگە کارێکی کردبێ. ئیشتیباهی دزییان لێکردووە بۆیە گرتوویانە. ٢- شک لە نەخۆشییەک کردن کە تووشی کەسێک بووبێ. دوکتۆر دەیگوت ئازاد ئیشتیباهی سیلی لێدەکرێ.
ئیفادە لێدان
[[ئیفادە + لێدان]]
(مست. لا.)، (مک.) ناز و فیز کردن بە سەر خەڵکا. ((بای دەدا، بای دەدا، نیو تۆنەکەی بادەدا + هێشتا نەبوە بە حاکم، ئیفادە چۆن لێدەدا)) (فۆلکلۆر) * پۆز لێدان.
ئەزموونەکانی لێکدانەوەی وێنە تەماوییەکان
اختبارات تفسیر الصور الغامضة
ئەزموونەکانی لێکدانەوەی وێنە تەماوییەکان
Interpretation of ambiguous pictures tests
ئەزموونەکانی لێکدانەوەی ڕاستییان
اختبارات تفسیر الحقائق
ئەزموونەکانی لێکدانەوەی ڕاستییان
Tests of interpreting data
ئەسەر لێکردن
[[عا. کو.] ]
«مستـ. متـ.» کارتێکردن: ئەم کارەساتەشی بەسەرهات کەچی هیچ ئەسەری لێ نەکردووە. ٭تەئسیر.
با لێبوونەوە
[[٣- با/٣ + لێ (لە+ی)+ بوونەوە]]
(مست. لا.) غاز و هەوای ناو زگی کەسێک بە ڕێگای خوارەوەدا دەرچون. «... منداڵەکە بایەکی لێ بۆوە، ژنەکە چەپۆکێکی پێدا دا...». (فولکلۆر)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
باج لێگرتن
بریتییە لە هەڵگرتنی شتێک لە شتێک بە ناخونەک