تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرگ تێ گرتن
[[به‌رگ/3+تێ «ده‌+ی» +گرتن]]
«مست.، مت.» کتێبــ.، دەفتەر و.... لە مەقەببا یا کا غە‌زەوه پێچان.
دەباوەش گرتن
«مست. مت.» د‌‌ەست دە ناو قەد یا سەروتری کەسێ وەرهێنان تێبــ.- ئە‌‌مەیان بۆ دەربڕینی هەستی خۆشەویستیه بەرامبەر کەسێ و زیاتر لە ‌‌نێوان دڵداران و دوو دۆستیش کە دەمێک بێ ‌یەکتریان نەدیتبێ، باوە و ڕوودەدا.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئارام گرتن
ئارام گرتن
«مستـ.. لا.» تمـ: ئارام بوون 1 و 3 و 4.
ئارەق گرتن
[ ٢[- ئارەق + گرتن ]]
«عا. کو.»، «مستـ. متـ.» دروست کردنی ئارەق. تێبــ. ــ١ دروست کردن و فرۆتنی ئارەق تا ئەو دوایانەش لە کوردستان پیشەی تایبەتی فەلە و جوولەکە بوو، موسوڵمانان بە ئاشکرا، خۆیان لە قەرەی ئەم ئیشە نەدەدا. شێوەی گرتنی ئارەقی خواردنەوە و ئارەقی گژوگیا تۆزێ لێک جیابوون. ٢- بۆ گرتنی ئارەقی خواردنەوە لە پێشدا ترێ دە تەشت یا شوێنێکی تایبەتیدا بە پێ دەشێلن و دەیپڵیشێننەوە تا دەبێتە تڵپە و ئاو، دایدەپۆشن و لێی دەگەڕێن تا دەترشێ «تخممر دەکا» ئەو جار دەیکەنە مەنجەڵێکی زەلامەوە و سەری بە سەر پۆشێکی تایبەت دەگرن و بە قۆر یا هەر شتێکی تر هەناسەی لێ دەبڕن، لە لایێکی ئەم سەرپۆشەوە لوولو یا مەسینەیەک قایم کراوە دەورەی ئاوی ساردە، ئەوجار ئاگرێکی باش لە ژێر مانجەڵەکە دەکەنەوە، گەرما و تینی ئاگر تڵپ و تاڵی ناو مونجەڵەکە دەکا بە هەڵم و بە لوولەکەدا دەردەچێ، چونکە خۆی گەرمە و ڕێگای دەرچوونی سارد، دەبێتەوە ئاو، تک تک ئەتکێتە قاپێکەوە کە لەبەر لوولەکە داندراوە. بۆ گرتنی ئارەقی گژوگیاش ئەم شێوەیە بە کار هێنراوە و شێوەی تایبەتیش هەبووە: ناو مەنجەڵێکی گەورە پڕ دەکەن لە گیای مەبەست و ئاوی کەم تێدەکەن، دفرێک لە ژوورەوە لە سەر گیایەکە دادەنێن و تەشتێ دەخەنە سەر مەنجەڵە گەورەکە و دەورەی قوڕ دادەدەن و تەشتەکە پڕ دەکەن لە ئاوی سارد هەڵمی گژوگیایەکە لە بنی تەشتەکە دەدا و لەبەر ساردی دەبێتەوە ئاو کە دەتکێتەوە ناو دەفرەکەی ناوەوە.
ئاشنا گرتن
«مستـ. متـ.» ١- سەرەتای ناسیاوی و دۆستایەتی دەگەڵ کەسێ داخستن. ٢- دوکاندارێک ڕەچاو کردن بو شت لێکڕین یا یێ فڕۆشتن.: وا دیارە تازە ئەم ئاشنایەت گرتووە ئاشنایەکی باشت گرتووە، لە سەوداخۆش دەچێ.
ئاقڵ گرتن
«مستـ. لا.»، «عا. کو.»، «مکـ.» تمـ: ئاقڵ بڕین.
ئاهەنگ گرتن
«مستـ. متـ.» تمـ: ئاهەنگ گێڕان.
ئاو گرتن
«مستـ. متـ.» کۆکردنەوەی ئاو لە ئەستێڵ و گوڵدا، بۆ ئەوەی زۆر ببێ و کشتوکاڵی پێ بدێرن. یا بۆ هەر مەبەستێکی تر.: ئاوەکەمان گرتووە، ئیمشەو تووتنەکە دەدێرین. //ئاوبەردانەوە. ۲- گوشینی هەندێ میوەی ئاودار «ترێ، پرتەقاڵ، هەنار و...» و جیاکردنەوەیان بۆ خواردنەوە.
ئاگر گرتن
«مستـ. لا.» ١- ئاگر تێ بەر بوون/ ١. ٢- «کنـ.» تووڕە بوون و هەڵچوون، ڕق هەڵسان و سووربوونەوە: هەر کوتت ئەم ئیشە وانابێ ئاگر دەگرێ. * ئاگر تێ بەربوون / ٢ ج.
ئولفەت پێوە گرتن
«مستـ. متـ.» ۱- خووگرتن بە شتێکەوە یان بە کارێکەوە. ۲- هۆگری کەسێک، شتێک یا چلۆنایەتێک بوون. ۳- عادەت کردن، گیرۆدە بوون، ڕاهاتن «بە....» : ئولفەتی پێوە گرتووە بۆی تەرخ ناکرێ، ئولفەتی بە ڕاوە کەوەوە گرتبوو بە زۆر وازمان پێ لێهێنا.
ئولفەت گرتن
[[عا. کو.]]
«مستـ. لا.» هۆگر بوون، عادەت کردن، خووگرتن.: سەگ زوو ئولفەت دەگرێ.
ئۆقرە گرتن
آرام گرفتن
ئۆقرە گرتن
[[عا. کو.]]
«مستـ. لا.» ئارام بوون، لە جم‌و‌جۆڵ کەوتن، بێدەنگ بوون. تێبــ.ینی: بەشی یەکەمی ئەم مەسدەرە «ئۆقرە» یەوە بە لای منەوە لە «وقرە» ی عەڕەبی بە مانای: ویقار و گرانی و سەنگینی وەرگیراوە و لە کوردیدا دەگەڵ فیعلی گرتن ئەم مەسدەرەی لێ پێک‌هاتووە. دیارە جووڵەجووڵ و هەرا‌و‌هوریا پێچەوانەی ویقار زاندراوە.
ئیجازەی مار گرتن
(نت.) کارێکە شێخێکی تەریقەتی قادرت دەگەڵ دەروێش یا هەر کەسێکی تری دەیکا -دەدەمی دەتفێ، یا پەنجەی دەدەمی خۆی دەنێ و پاشان دەیخاتە دەمی دەرویشەکەوە...- و ئەمە بۆی دەبێتە ئیجازە، پاشان دەروێش یا ئەو کەسە بە بێ ترس ماران دەگرێ و پێیەوە نادەن.
ئیحترام‌‌گرتن
بزرگ‌داشتن، ارجمندداشتن، آبروگذاشتن.
ئیحترام‌‌گرتن
ئاوڕوولێنیانن، سەنگلێنیان، گەورەیی لێنیان. [ڕێزلێنان]
ئیسهال گرتن
[[عا. کو.]]
(مست.لا.) تووشی نەخۆشی زگەشۆڕە بوون.
باڵ گرتنەوە
(مست. لا) ١-هەڵفڕینی مەل لە شوێنێکی بۆ ماوەیەکی کەم لێی نیشتبێتەوە: کۆترێک لە سەر ئەم دارە بۆ پێش پێی تۆ باڵی گرتەوە. ٢-تم: باڵ گرتن.
بەسەر‌گرتنەوه
«مست، مت.» 1- ناسینەوەی مەڕ و گاو و گۆڵێ که دزرابێ یا ون بووبێ.:: له مەڕەکان حەوتیانم لای کوێخا فەرەج بەسەر گرتەوه. 2- «مج.» دۆزینەوەی هەموو شتێکی گوم بوو یا دزراو.
ئاو گرتنەوە
«مستـ. متـ.» بەری جاری بوونی ئاو گرتن، پاش ئەوەی کە بەردرابێتەوە بۆ سەر شوێنێک.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەم گرتنەوە
بریتییە لە خۆگێڕانەوە لە خواردن
دەم گرتنەوە
قوڕ گرتنەوە
گِڵ سرشتن
لێ گرتنەوە
کەم کردنەوە لە: خەرجت زۆرە لێی بگرەوە
لە نمونەوە دروس کردن: بەردی تەراز و دەگرمەوە، ئەو گەزە بەرە لێی بگرەوە
نەخۆشی لە کەسێکەوە پێوە نووسان
مست گرتنەوە
دست پهن کردن برای گرفتن چیزی
مست گرتنەوە
دەست ڕاگرتن بۆ تێکردنی شتێ
مشت گرتنەوە
دست پهن کردن برای گرفتن چیزی
مشت گرتنەوە
مشت گرتن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ناوک گرتنەوە
هێنانەوە جێی دەماری ناوک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ناوک گرتنەوە
بریتییە لە هەڵخەڵەتاندنی یەکێک
ناوک گرتنەوە
چارەی ناوک کەوتن
برێتی لە ئازاردانی زۆر
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پارسەنگ گرتنەوە
گرتنەوەی پارسەنگی دەفرێکی بۆش کە لە تایەکی تەرازوودا دانرابێ بۆ دەرکەوتنی قورساییی دەفرەکە