تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بۆ سۆ
[[1-بۆ+سۆ «سوتان» ]]
«نت.»، 1- بۆنی سووتانی لۆکه یا قوماشێ که له لۆکه درووست کرابێ. *«با.» بیهن کەون «هل.» بۆنسۆ. 2- تامی ماستێکی شیرەکەی زۆر کوڵابێ.* «هل.» تام سۆ. «جن.، سیه.» بوکز/2. «با» بۆسی.
بۆ ڕی لامپا
تم: بلوور/3.
1- بۆ
[[ست:به ئۆزی. په:بۆز، بۆی]]
«نا.» غاز «گاز» ێکه لە هێندێ شتان هەڵدەستێ، بە چاو نابیندرێ بەڵام لووت «حسی شامه» هەستی پێدەکات. * بۆن، بێن. (بک.) بێهن. تێبــ.-آ» هێندێک شتی تەبیعی لە ئەنجامی تەفاعولی کیمیایی ناو خۆیانەوه، بەشێک لەو ماددانەی که ‌لێیان پێکهاتوون دەکەنه گازێگ که له هەوادا بڵاو دەبێتەوە و ئەگه له نزیکیانەوه بین بە لووتمان هەستیان پێدەکەین جا لەوانەیه به لامانەوه خۆش بێ یا ناخۆش.ب» بۆنی شتانی دەستکرد ئەنجامی تێکەڵ کردنی بۆنی تەبیعییە دەگەڵ ئەو ماددانەی شتەکانیان لێ دروست دەکرێ. ج» له زمانی ئاوێستاییدا «بەئوزی» هەر به ‌بۆنی خۆش گوتراوه و ئی «پەهلەوی» ش هەروایه.
2- بۆ
«نا.» (خۆشناوەتی)، دێراوی هێندێ شیناوەرد وەکوو تەماتی و تووتن و خەیار و... تێبــ.- ئەم وشەیە له «بێستان» دا گۆڕاوه «تم-» .
3- بۆ
«ئم» 1- ئامرازێکی پرسیارکردنه و له ‌‌سەرەتای ڕستەی پرسیارەوه دێت و مانای «لە بەرچی ؟» دەدات. «ئەی خوایه لە کام بادەیه دەرخواردت دان + بێهۆشن و بۆ هەتا‌هەتا سەرخۆشن؟» » خەیامی هەژار، ل-25» :؛بۆ وات کرد؟، بۆ چوویه لای ئەم کابرایه ؟ بۆ دەرسەکەت ڕەوان ناکەی *بۆچ، بۆچی، چما، چمان، لۆچی، لەبۆ. «سن.» بۆچه. تێبــ.- ئەم ئامرازه تا ئەنداز‌‌یێکیش سەر سووڕمان تێکەڵ به پرسیارەکه دەکات. 2-[په: بێ‌ئۆ=بۆلای ئەو]، آ» لای ڕێگای پێ دیار دەکرێ::دەچێ بۆ سەر ئیشی. دڵشاد ڕۆیی بۆ کەرکووک. (هەموو ڕێیەک ئەچێتەوە بۆ بانە) «خا، پەند.ل-494». ب» لای دە‌ستاودەست کردنی شتێ لە نێوان دوو یا چەند کەساندا پیشاندەدا. «بەو قوڕئانە خوا بۆ پێغەمبەری خە‌ڵات ناردووه» :: حەسەن ئەم قامووسه بەرە بۆ دڵشاد. 3-ئامرازی تەعلیله بە مانای «لەبەر»، «لە پێناو» بۆ کتێبــ.ەکه هاتووم، ئەم قامووسەم بۆ کوردان نووسیوه:.* «هو.» پەرەی، پەی. 4- ئامرازی کردنە مڵک «تملیل» ::ئەو کتێبــ.ه بۆ تۆ. «بۆ کوردستان» کۆمەڵه شێعرێکی هەژاره. 5-وەکوو «پیبف.» دەچێته ‌سەر هێندێ مەسدەران و مانای «توانستی» فامیل بۆ جێبەجێ کردن و بەجێ کردن له «فیعل» زیاد دەکا:؛ خۆی بۆی نەکرا، بۆم ناشۆرێ، ئەو هەموەم بۆ نانووسرێتەوه. تێبــ.- ئە‌م ئامرازه دەگەڵ زۆر مەسدەران تەرکیب د‌ەبێ و لە هێندێکیاندا هەر کردوونی بە مەسدەرێکی نوێ:: بۆ ڕێک‌کەوتن، بۆ لوان، بۆ کران.بۆ قڕاندن «تم: هبێد، ل- 19». و له هێندێکێشیاندا بە پێی جێگا دێته ناو ڕستەوه.
ئاگری پێوه نێی بۆ سۆی لێ هەڵناستێ
«کن.» زۆر ڕووت و ڕەجاڵ و نەداره.
ئیلهام بۆ هاتن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) کارێک یا مەبەستێک کەوتنە دڵی کەسێکەوە.
بلوێر بۆ گا لێدان
«کن.» قسه کردن بۆ کەسێ هیچی تێ ناگا.
به بۆ
[[؟]]
نا.» «مک.» گوێزێکه له یاری «سافێن» دا دەشکێ و منداڵان بۆ چنینەوەی کاکڵەکانی پەلاماری دەدەن و هاوار دەکەن بەبۆیه، بەبۆیه.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بۆ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بۆ
وەرە (ه)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بۆ
(بۆ) خوێندن هاتووم، واتە هۆی هاتنەکەم خوێندنە.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بۆ
پیتێکە هۆیەتی (تعلیل) دەگەیەنێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بۆ
پیتێکە کردنە قەبەڵ و تەرخانکردنی شتێک بەشتێکەوە دەگەیەنێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بۆ
پیتی پرسیار لە هۆی شت: بۆ ناخوێنیت؟
بۆ
بو، بوی، له.
بۆ
بَرای، اَز بَرای، بَهر، اَز بَهر، پَی، اَز پَی، از آنِ، واسەی.
بۆ
برای، از برای، بَهر، اَز بَهر، واسه، زیرا. (حرف تعریف است.)
بۆ
[بۆن]
بۆ
[هی، ئی: وشەی تەرخانکردنه.] (بۆ ئەو )
1- بۆرەک
[[په:بۆره‌ك]]
«نا.» خوێیەکی کیمیاییە و ناوه عیلمیەکەی «بۆرانی سۆدیۆم» ه، له تەرکیبی کیمیاوی ئاسید بۆریک دەگەڵ سۆدیۆم دەکەوێتەوه، له ئاوی دەریادا به حاڵی تەبیعی هەیه و بۆ داوو دەرمان و له سەنەعاتدا به کەڵک دێت، له کوردستان زێڕینگەران بۆ تواندنەوەی زێڕو مس و زێو بەکاری دێنن، چونکوو گەرمی کورەی ئاسایی ئەو جۆره مەعدەنانەی پێ ناتوێتەوه. تێبــ.- مەعلووم نییه ئەم وشەیه کەنگێ کراوه به عەرەبی و چۆته قاڵبی «بورق» ەوه و له زمانی عەڕەبی ڕا چۆته ناو زمانی لاتینی و ئەوجار پەڕیوەتەوه زمانانی ئێستای ئەوروپا و له زمانی فڕەنسیدا بۆته «بۆڕاکس»
2- بۆری
[[؟]]
«نا.»، «کعر.» 1- لووله و «گنج» ی جۆر بەجۆره له مەعدەن یا هەر ماددەیەکی تر دروست دەکرێ و بۆ گواستنەوە ی ئاو، نەوت، غاز... لە شوێنێکەوه بۆ شوێنێک و... کەڵکی لێ وەردەگیرێ و باریک و ئەستووری هەیه:: بۆری «ئیستراتێژی» نەوتی کەرکووک دەباته «فاو». ئەم ماڵه هێشتا بۆڕی ئاویان بۆ ڕانەکێشراوه.
بۆبا
[[1-بۆ+3-با/1]]
«نت.»، «مک.» بۆنێکی تایبەتییه بۆ «ڕۆن» و «پەنیر» و «کاڵەک» و.. تێبــ.- ئەم جووره شتانه ئەگەر سەریان دانەپۆشرێ هەوا کاریان تێدەکا و چونکوو دەگەڵ ئۆکسیژێنی هەوا تەرکیب دەبن و دەبنە ‌ئۆکسید (ئۆکسیدی دەبن، تەئەکسود دەکەن) و تامیان دەگۆڕێ و ئەو بۆنەیان لێ پەیدا دەبێ.
بۆرانی
[[؟]]
«نت.» مک.» چێشتێکه، هێلکه یا بایینجان یا کوولەکه له ڕۆنا سوور دەکەنەوه و ماستی بۆ خاو د‌ەکرێتەوه و د‌ەیکەن به سەریا و تۆزێ گەرمی دەکەن. تێبــ.- دەشێ ئەم وشەیه له [ 1- بۆر+ 3- ئانی /2] پێکهاتبێ.
بۆرباو
[[1-بۆر+4-باو]]
«ست.» تم: بۆرەڵووک.
بۆرسوار
«نت.» پیاوێکی سوار ئەسپی «بۆر» بێ. تێبــ.- له لەهجەی «دیزفوولی» دا «بۆرسوار» به «لۆڕ» ان دەڵێن، له بەر ئەوەی که «لۆڕ» ەکانی خوزستان سواری ئەسپی بۆر دەبوون. «تم: معین، بورهان، بورهان، ج1، ل- 314» .
بۆره خزم
«نت.» خزمی دوور.
بۆره زەلام
[[1- بۆره/2+زه لام]]
«نت.»، 1- کابرایەکی نەناسراو. «وە عەلەیک سسەلام، ئەێ بۆره زەلام، ترخێنەی بێ تام، له ‌بەرت هەلناستام. 2- «مج.» پیاوی کەتەی گەورە.* «هل.» شێته زەلام.
بۆره سوار
[[1-بۆره/2+سوار]]
«نت.» سوارێکی نەناسراو، سوارێکی لات.
بۆره پنه
[[؟]]
«نت.»، «سن.» قەله سابوونی.
بۆره پیاو
[[1-بۆر+3-ئه/2+ پیاو]]
«نت.» ئەو کەسەی له بنە‌ماڵەی ئاغا و خان و بەگ نەبێ. ئادەمیزادی ئاسایی. * «سن.» بۆره پیاک. «جنو.» بۆره پیا، بۆرەکه.
بۆرژوا
«نا.»، «کئێر» تاکه کەسێک لە چینی بۆڕژوازی تێبــ.- آ» ئەم وشەیه له زمانی ‌فڕەنسیێڕا هاتۆته ناو زمانی فارسی و لەوێشڕا کەوتۆته ناو زمانی کوردی له کوردستانی ئێران. ب» زمانی فڕەنسی ئەم وشەیەی له بووورگ «bourg» ی ئەڵەمانی به مانای «شاڕۆکه» داتاشیوه و مانای «بۆرژوا» دەبێته: «خەڵکی بوورگ»، دانیشتووی بوورگ» و مانای دیکەشی هەیه، بەڵام لەزمانی کوردیدا هەر مانا سیاسیەکەی مەبەسته. ج» له زمانی کوردیدا وشەی «شارەزا» مان هەیه که لە لانی لۆغەتەوه ماناکەی دەبێته: «ئەوکەسەی لەسار- زاوا- لەدایک بووه» کە دەقاو دەق مانای «بۆرژوا» ی فڕەنسی‌یه، بەڵام وەکوو دەزانین ئەم وشەیه ئێستا تەنیا بەمانای «کەسێکی ڕێ و شوێنی کارێک بزانێ یا بەڵەدی جێگایە‌‌ک بێ» بەکاردێت.* «کعر.» بۆر جوازی/1.
بۆریه
«نا.» 1- جوورێکه له جۆرەکانی قامیش. 2- جۆرێ حەسیری تەنکه لەو قامیشه دروست دەکرێ. تێبــ.- آ» لووله قامیشێکه به درێژایی سەرتا پا خوار دەقەڵشێن و پانی دەکەنەوه و ڕاست و چەپ تێکیان هەڵدەکێشن ب» زمانی ئارامی ئەم وشەیه ی له سۆمەری وەرگرتووه و لەوێڕا له قاڵبی «بوریاء- بوریة» هاتۆ‌ته ناو زمانی کوردی و «فارسی» ش به «بووریا» و‌ری گرتوه.
بۆسان
[[2-بۆ+ئستان/1]]
«نت.»، «سن.0 تم: بێستان.
بۆست
«نا.» تم.: بست.
بۆشایی
[[تو. كو.][ [ بۆش ئایی/1] ]
«نت.» 1- ئەو جێگەیەی که «زەوی» له ڕێزی کۆمەڵە ئەستێرەی سەر به هەتاو تێیدا دەگەڕێ، «عا.» فضا. 2- پارچە زەوی یا جێگەیەکی بەرین. 3- جێگای یەک یا چەند زەلام لەناو کۆمەڵێ خەڵکا که بە ڕێز ڕاوەستا بن. 4-پله و پایەکی ڕەسمی و کۆمەڵایەتی لە‌ دەزگای دەوڵەت یا وڵاتێکدا که خاوەنەکەی لادرابێ یا به هەرجۆرێکی دیکه شوێنەکەی بەتاڵ بووبێ:: مردنی جەماڵ عەبدونناسر بۆشایێکی زلی له «میسر» دا بە جێ هێشت.
بۆشناغ
[[؟]]
«نا.»، «مک.» ئادەمیزادی کۆک و پۆشته و حاڵ خۆش که فیز و ئیفادەش لێدەدا. تێبــ.- وا تێدەگەم ئەسڵی ئەم وشەیه توورکی بێ.
بۆق مل
«نت.»، «سن.» تم: بۆقەته. تێبــ.- وشەی «بۆق» به تەنیایی لە بن لەهجەی سنەییدا بە مانای «چاوی زەق» دەکار دەکرێ، وام بۆ دەردەکەوێ که ئەم وشەیه خۆی بە تەنیایی مانای: دەرپەڕیو، هەڵتۆقیو، زەق... بێت. «هس.: بلۆق» .
بۆقه
[[؟]]
«نت.» حاڵەتێکه بەسەر دەغڵدا دێ و ئەو شوێنانەی که پاشان دەبنه گوڵ تۆزێ هەڵدەمسێن.:: ئەو گەنمه بۆقه ‌ی کردووه. تێبــ.- بۆ «بۆق» لەم وشەیەدا. تم: بۆق مل «تێبــ.-».
بۆقژه
[[؟]]
«نا.»، «مک.» نەخۆشییەکه منداڵ تووشی دەبن، نێودەم و لێو و لچیان بلۆق دەکا. تێبــ.- له کوردستان ئەم نەخۆشیه به مەرکەبی ڕەش «مەرکەبی مەلایان» چاره دەکەن و دەم و لغاوی نەخۆشەکە‌ی پێ هەڵدەسوون.