تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەڵام
وتەیەکە دەبێژرێ لە دوای چەند وتارێکەوە بۆ لابردنی بیرێک کە بگونجێ لەوێدا ببرێ
بەڵام
پَن، وَلی.
بەڵام
بەڵان، نەمان، وەڵی. [ئەمما، وەلێکان]
بەڵام
اَمَّا، لکن.
بەڵام
[[؟]]
«بن.، بد.،» بۆ ئەم مەبەستانه بەکاردێت 1- بۆ بەستنی دوو مەبەستی لێک جیاواز.:: بچن بەڵام زۆر دامەنیشن. 2- بۆ ددان بە مەبەستێکدا هێنان، تەسدیق کردنی کارێک:: ئەوه ئیشه کەوایه بەڵام تۆش حەقته. 3-بۆ سرنج ڕاکێشان یا وریا کردنەوەی کەسێک کە کارێک نەکا::بەڵام نەچی بۆی بگێڕیتەوه. بەڵام نەچی لەوێ دای کوتی، منداڵینه بچن بۆخۆتان یاری بکەن بەڵام جلکەکانتان پیس نەکەن. 4- بۆ ترساندن و هەڕ‌ەشە لێکردن:: چی دەکەی بیکه بەڵام لەبیرت نەچێ. جارێ دەنگ ناکەم بەڵام هەروای ناخوا. 5- بۆ دیاری کردنی زۆر و زەبەندی شتێ.:: جوان بەڵام جوان. ئازا بەڵام چ ئازایە‌ک. 6- بۆ دیار خستنی سەرنەکەوتن له کارێکا. زۆرم هەوڵدا بەڵام دەرگاکەم هەر بۆ نەکرایەوه. زۆری دەگەڵ خەریک بووم بەڵام دەگەڵم نەهات. زۆر دەخوێنێتەوه بەڵام هیچ حاڵی نابێ.* ئەمما. وەلێ. «مک» بەڵان. «بک» » لێ.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەڵامک
دارێکی باریکە ئەمسەر و ئەوسەری لەلە دەکرێ و بەنێکی تێ دەخرێ و دەکرێتە دەمی کار و بەرخ و بۆ ئەوەی دایکیان نەمژن
بەڵامک
زار بێنی بێچووی ئاژەڵ، بزمک