تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



1- بۆر
«ست.». ڕەنگی خۆڵەمێشی، *«سن.» کەووگ. «جف.» کەوە. تێبــ.- له زمانی ئاوێستاییدا «بەڤره» و له سانسکرێتیدا «بەبهرو» به مانای سوور یا سووری مەیلەو قاوەیی هاتووه «تم: معین، بورهان، ج1، ل-314». لە‌بن لەهجەی «لۆڕی» دا که یەکێکه له بن لەهجەکانی لەهجەی جنووبی زمانی کوردی «بوور» ڕەنگێکی سپی ئاماڵ زەرده و له بن لەهجەی «زازا» ییدا «بوێنر» قاوەیی‌یه و له زمانی «تەبەری» دا که کۆن له مازەندەران قسەی پێکراوه «بور» بەڕەنگی زەرد بیژراوه و فارسی ئیمڕۆ «بوور» به سوور دەڵێن.
2- بۆر
[[؟]]
«نا.» ناوی دەنگ بزوێنێکی زمانی عە‌‌رەبییه «ضمة». تێبــ.- له موکریان که ‌ڕستەیێکی عەرەبی بە حونجەی دە‌‌خوێننەوه ئەم دەنگ بزوێنه به «بەر» ناو دەبەن و دەڵێن: دال، بەر دو. یا دال دووبەر دوون که چی ناوەکەی (بۆر)ە و ناشزانم بۆچی ئەو ناوەی لێ نراوه. فارسی بۆ ئەم دەنگ بزوێنه وشەی «پێش» یان هەڵبژاردووه. * بەر.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بۆر
نیشانەیەکە وەک واوێکی پچووک لەسر هێندێ پیتی عەرەبی دادەنرێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بۆر
زەمینێکە کە ساڵێک لەوە پێش نەکێڵرابێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بۆر
جۆرە ڕەنگێکە وەک ڕەنگی خۆڵەمێش
بۆر
بور، خاکستری، کَبود. (رنگ کبود مایل بەسرخی.)
بۆر
پیش. (-ُ )
بۆر
بور، شرمساری، شرمنده، سرافکنده.
بۆر
کەوگ. [خۆڵەمێشی (ڕەنگی کەوەی مەیلەوسوور.)]
بۆر
[بەر، زەممە-ُ.]
بۆر
تەریق. [شەرمەزار]
بۆر
غَبِر، کَدِر، اَغبَر، اَکدَر.
بۆر
ضَمَّة، رَفعَة.
بۆر
خَجِل، مُنفَعِل.
بۆر
بەر، بزاوی لێو پێکەوە نان لە ئەلفوبێتکەدا
ڕەنگی خۆڵەمێشی
یەکسمی پنۆک پنۆکی ڕەش و سپی
کوندی بۆر
نوعی جغد درشت
کوندی بۆر
جۆرێ کوندی زەلامە
1- بۆرەک
[[په:بۆره‌ك]]
«نا.» خوێیەکی کیمیاییە و ناوه عیلمیەکەی «بۆرانی سۆدیۆم» ه، له تەرکیبی کیمیاوی ئاسید بۆریک دەگەڵ سۆدیۆم دەکەوێتەوه، له ئاوی دەریادا به حاڵی تەبیعی هەیه و بۆ داوو دەرمان و له سەنەعاتدا به کەڵک دێت، له کوردستان زێڕینگەران بۆ تواندنەوەی زێڕو مس و زێو بەکاری دێنن، چونکوو گەرمی کورەی ئاسایی ئەو جۆره مەعدەنانەی پێ ناتوێتەوه. تێبــ.- مەعلووم نییه ئەم وشەیه کەنگێ کراوه به عەرەبی و چۆته قاڵبی «بورق» ەوه و له زمانی عەڕەبی ڕا چۆته ناو زمانی لاتینی و ئەوجار پەڕیوەتەوه زمانانی ئێستای ئەوروپا و له زمانی فڕەنسیدا بۆته «بۆڕاکس»
2- بۆری
[[؟]]
«نا.»، «کعر.» 1- لووله و «گنج» ی جۆر بەجۆره له مەعدەن یا هەر ماددەیەکی تر دروست دەکرێ و بۆ گواستنەوە ی ئاو، نەوت، غاز... لە شوێنێکەوه بۆ شوێنێک و... کەڵکی لێ وەردەگیرێ و باریک و ئەستووری هەیه:: بۆری «ئیستراتێژی» نەوتی کەرکووک دەباته «فاو». ئەم ماڵه هێشتا بۆڕی ئاویان بۆ ڕانەکێشراوه.
بۆرانی
[[؟]]
«نت.» مک.» چێشتێکه، هێلکه یا بایینجان یا کوولەکه له ڕۆنا سوور دەکەنەوه و ماستی بۆ خاو د‌ەکرێتەوه و د‌ەیکەن به سەریا و تۆزێ گەرمی دەکەن. تێبــ.- دەشێ ئەم وشەیه له [ 1- بۆر+ 3- ئانی /2] پێکهاتبێ.
بۆرباو
[[1-بۆر+4-باو]]
«ست.» تم: بۆرەڵووک.
بۆرسوار
«نت.» پیاوێکی سوار ئەسپی «بۆر» بێ. تێبــ.- له لەهجەی «دیزفوولی» دا «بۆرسوار» به «لۆڕ» ان دەڵێن، له بەر ئەوەی که «لۆڕ» ەکانی خوزستان سواری ئەسپی بۆر دەبوون. «تم: معین، بورهان، بورهان، ج1، ل- 314» .
بۆره خزم
«نت.» خزمی دوور.
بۆره زەلام
[[1- بۆره/2+زه لام]]
«نت.»، 1- کابرایەکی نەناسراو. «وە عەلەیک سسەلام، ئەێ بۆره زەلام، ترخێنەی بێ تام، له ‌بەرت هەلناستام. 2- «مج.» پیاوی کەتەی گەورە.* «هل.» شێته زەلام.
بۆره سوار
[[1-بۆره/2+سوار]]
«نت.» سوارێکی نەناسراو، سوارێکی لات.
بۆره پنه
[[؟]]
«نت.»، «سن.» قەله سابوونی.
بۆره پیاو
[[1-بۆر+3-ئه/2+ پیاو]]
«نت.» ئەو کەسەی له بنە‌ماڵەی ئاغا و خان و بەگ نەبێ. ئادەمیزادی ئاسایی. * «سن.» بۆره پیاک. «جنو.» بۆره پیا، بۆرەکه.
بۆرژوا
«نا.»، «کئێر» تاکه کەسێک لە چینی بۆڕژوازی تێبــ.- آ» ئەم وشەیه له زمانی ‌فڕەنسیێڕا هاتۆته ناو زمانی فارسی و لەوێشڕا کەوتۆته ناو زمانی کوردی له کوردستانی ئێران. ب» زمانی فڕەنسی ئەم وشەیەی له بووورگ «bourg» ی ئەڵەمانی به مانای «شاڕۆکه» داتاشیوه و مانای «بۆرژوا» دەبێته: «خەڵکی بوورگ»، دانیشتووی بوورگ» و مانای دیکەشی هەیه، بەڵام لەزمانی کوردیدا هەر مانا سیاسیەکەی مەبەسته. ج» له زمانی کوردیدا وشەی «شارەزا» مان هەیه که لە لانی لۆغەتەوه ماناکەی دەبێته: «ئەوکەسەی لەسار- زاوا- لەدایک بووه» کە دەقاو دەق مانای «بۆرژوا» ی فڕەنسی‌یه، بەڵام وەکوو دەزانین ئەم وشەیه ئێستا تەنیا بەمانای «کەسێکی ڕێ و شوێنی کارێک بزانێ یا بەڵەدی جێگایە‌‌ک بێ» بەکاردێت.* «کعر.» بۆر جوازی/1.
بۆریه
«نا.» 1- جوورێکه له جۆرەکانی قامیش. 2- جۆرێ حەسیری تەنکه لەو قامیشه دروست دەکرێ. تێبــ.- آ» لووله قامیشێکه به درێژایی سەرتا پا خوار دەقەڵشێن و پانی دەکەنەوه و ڕاست و چەپ تێکیان هەڵدەکێشن ب» زمانی ئارامی ئەم وشەیه ی له سۆمەری وەرگرتووه و لەوێڕا له قاڵبی «بوریاء- بوریة» هاتۆ‌ته ناو زمانی کوردی و «فارسی» ش به «بووریا» و‌ری گرتوه.
1- بۆری
[[1-بۆر+2-ئی]]
«حمس.» حاڵەتی شتێکه که ڕەنگی بۆربێ.
1-بۆره
[[1-بۆر+5-ئه]]
«ست.»، «مکسیه.» 1- ئەسپ، مایین، سەگ و تانجی که ڕەنگیان «بۆر» بێ.. تێبــ.- بۆ یەکسمان بە پێی ڕەنگیان که بەلای ڕەش یا شین دابێ، ڕەش بۆره یا شین بۆرەیا ن پێ دەگووترێ. 2- «مج.» ناوانەوه دێت و له (معرفە)یی ڕا دەیانکەنە «نکره» .:: بۆره زەلام، بۆره پیاو.
2- بۆره
«نا.»، «مک.» تم: 1- بۆرەک.
2- بۆرەک
[[؟]]
«ست.» ڕە‌نگێکی تەواو «بۆر» نەبێ. مەیلەو بۆر بێ.* «سیه.». بۆربا. بۆرقنه. «کک. بۆرەواش. تێبــ.- به پێچەوانەی گەلێ وشەی تێکەڵی کوردی که به «3- ئه/2» تێک دەبنەوه، من بۆ ئەوه چووم که ئەم وشەیه له [ 1- بۆر+ ئالووک] پێکهاتووه وکەرتی دووەم «ئاڵووک» شکڵێکی تازەتری «ئالووتەک» ی پەهلەوییه که زمانی فارسی «ئالوودە» ی خۆی لێ وەرگرتووه.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بۆران
کاتی تۆف و سەرما و باران
بۆران
بوران، کولاک، دَمه.