تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بایی بوون
«مست.، لا.»، «کعر.» خۆ لێگۆڕان، بەدەعیەبوون:: ئەوەنده له خۆ بایی بووه لە بیری چۆتەوه دوێنێ چبوو.
بریندار بوون
[[مست. لا.]]
1- پەیدا بوونی «برین /1» لە ل‌‌سی ئادەمیزاد:: دەستی شامراد به چەقۆ بریندار بوو. 2- وجوودی «برین/1و 2» له شوێنێکی لەش:: چووینه سەری هەموو گیانی بریندار بوو «برینی لێ بوو، برینی پێوه بوو».
به چاوه بوون
مست.» له چاوی پیسەوه تووشی ناڕەحەتی هاتن. کار کردنی «چاو و زار» له کەسێ. «دووەم ! به چاومەوەبی»، «مک.» ڕستەیەکە بۆ ترساندن یا توووڕە کردنی کەسێ دەگوترێ.:: دایکم ! ئەم منداڵه هێنده مەگێڕه با خوڵا نەخواسته به چاوەوە نەبێ.* به چاوی پیسەوه بوون.
بەدڵ بوون
مست. لا.» پەسەند بوونی شتێ یا کەسێ لەلای یەکێکی تر.:؛ ئەم کابرایەم زۆر بە‌دڵه، زۆریش به دڵی نەبوو بەڵام هەر چوو
بەلەسە بوون
[[؟]]
«مست، لا،» «یاخی بوون» تم+خا: ب1، ل-174.
ئاخر بوون
[[ عا. کو.] ]
«مستـ. لا.» دوایی هاتن، خراپ بوون، تێکچوون «هەر بۆ دنیا» : «کە جرجال هەستا نیشانەی دنیا ئاخربوونە».
ئارام بوون
آرامش، رامش، رامشت، شکیب، شکیفت، شکیفت، شکیبایی، خست.
ئارام بوون
وقرەگرتن، ستاگرتن، ورینگ گرتن، داکاسیان، دامرکیان. [ئۆقرەگرتن، هەدادان]
ئارام بوون
هون، سکون، صبر، قرار، راحە، فتور، دعە، تدعە، مهدنە.
ئارام بوون
«مستـ. لا.» 1- بێ دەنگ بوون، لە جووڵە کەوتن. 2- بڕانەوەی شەڕ و هەوا و ئاژاوە. 3- نێشتنەوەی ڕق و تووڕەیی. 4- بەس کردن لە گریان و هەرا و هوریا و قیژەقیژ. 5- شکانی ژانی برین و کەم بوون یا دامرکانی ئێش و ئازاری نەخۆشی.
ئاسان بوون
«مستـ. لا.» لەناو چوونی گرانی و دژواری کارێک، بە جۆرێک پێکهاتن و جێ بە جێ بوون و چارە کردنی زەحمەتی تێدا نەمێنێ.: لەوەتی پەنسیلین پەیدا بووە چارەی فەڕەنگیش ئاسان بووە.
ئاشکرا بوون
[[ مستـ. لا. ]]
١- دەرکەوتنی نهێنی کارێک، قسەیەک یا مەسەلەیەک. ٢- لاچوونی پەردە لە سەر ئیشێکی نهێنی. ٣- ڕوون بوونەوەی مەسەلەیەک.: ئیمڕۆش نەبێ سبەینێ هەر ئاشکرا دەبێ. بەم کردەوەیان ئەوانی پێشووشیان لێ ئاشکرا بوو. ئێستا زۆر چاک ئاشکرا بووە دوژمنی میللەتی کورد کێیە.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئافتاوی بوون
ئاقڵ بوون
«مستـ. لا.» «عا. کو.»، «مکـ.» ١- بوونە خاوەن هۆش، هۆش هاتنەوە بەر، هەست کردن و تێگەییشتن، پێ زانین. ٢- تەمبێ گرتوو بوون، دەست کێشانەوە لە کارێک، واز هێنان لە کردەوەیێک: شێرکۆ ئیتر ئاقڵ بووە چیدی قومار ناکا. هەرچی هەیبوو بە ڕایسز دۆڕاندی ئێستا بۆمان ئاقڵ بووە.
ئامادە بوون
«مستـ. لا.» ساز و حازر بە دەست بوون بۆ ڕاپەڕاندنی فەرمان و جێ بە جێ کردنی کار و ئیش.
ئامانەت بوون
[[عا. کو.] ]
«مستـ. متـ.» ١- ئاگالێبوون، ئاگاداری کردن، چاوەدێری کردن. ٤- چاک هەڵگرتن. ٥- وەزن نەکردن، نەفەوتاندن * ئەمانەت بوون.
ئامباز بوون
«مستـ. متـ.» ئاواڵە کردنەوەی دەست و باسک و لە کەسێک وەرهێنانە، بە جۆرێک دەستێ بە ژێر باسک و دەستێ بە سەرشانیدا لە تەختی پشتی کابرا بگەنەوە یەک، کابرای تریش هەر وا دەکا. تێبــ. ـ دوو دۆست کە ماوەیەک یەکتریان نەدیبێ ئامبازی یەک دەبن یا دوو کەس کە پێکەوە نیازی شەڕیان هەبێ.
ئامێتە بوون
«مستـ. لا.» تێکەڵاوبوونی دووشت لە خۆیانەوە.
ئاوا بوون
[[٣- ئاوا + بوون]]
«مستـ. لا.» ١- ون بوون و چوونەخواری ڕۆژ، مانگ و ئەستێرە لە ئاسۆی ناوچەیەک.: ڕۆژ ئاوابوو، مانگی چاردە درەنگ ئاوا دەبێ □ «تا فەلەک دەورەی نەدا و سەد کەوکەبی ئاوا نەبوو» «کەوکەبەی میهری موبارەک تالعی پەیدا نەبوو» «نالی: گمـ ـ ٤١» // هەڵاتن «هەڵهاتن» ٢- تێ پەڕین، دەربازبوون، لە بەر چاوان ون بوون «شتێ، کەسێ» : سوارەکان هێشتا ئاوا نەبوون. ٣- مردن «لە هەندێ ناوچەی کوردستان، بۆ مردنی ئەوانەی موسوڵمان نین» وەستا شەلەمۆ ئاوابوو، مامیگون زۆر نەخۆشە لەوانەیە ئاوا بێ. * زایە بوون، ون بوون «تەنیا بۆ مانای سێیەم».
ئاوارە بوون
«مستـ. لا.» سەرگەردان بوون، لە ماڵ و حاڵ و نیشتیمان دوور کەوتنەوە. * تار بوون. تەرە بوون، هەڵوەدابوون.
بەرگەشت بوونەوه
[[فر. کو.]]
«مست.، لا.»، «مک.» تم: بازگەشت بوونەوه. پیاو نابێ له قسەی خۆی بەرگەشت بێتەوه. «یاڕەببی خوڵایه تۆبە و ئەستەغفیر‌وڵڵا،. بەرگەشت بوومەوه» «ڕستەیێکه یەکێک دەیڵێ که «کفر» ێکی بە دەمدا هاتبێ.
ئاشت بوونەوە
«مستـ. لا.» ڕیککەوتنەوەی دوو لا کە پێکەوە ناکۆکییان هەبێ: ئام ئاشتبوونەوەیانم بە کەیفێ بوو. لە خۆڕا دەنگیان لێک گۆڕی بوو لە خۆشیانەوە ئاشتبوونەوە.
ئاوەدان بوونەوە
«مستـ. لا.» سەرلەنوێ کۆبوونەوە و نیشتەجێ بوونی خەڵک لە شوێنی کۆنەدی یا کۆنە شارێک: ئەم دێیە کوێڕا وا زوو ئاوەدان بۆوە. بابل پاش خاپوور بوونی ئیتر ئاوەدان نەبۆتەوە.
ئاڵ بوونەوە
[[ئاڵ «؟» + بوونەوە]]
«مستـ. لا.» لە کار کەوتنی ددانی ئادەمیزاد و توانای جوونی خواردەمەنی نەمانی. تێبــ. ــ ١» ئەم فیعلە هەر بۆ ددان بە کار دێت و مانای «ئاڵ» دەگەڵ سێ هاوتاکەی کە لە پێشدا باس کران جیایە و بۆم مەعلووم نەبوو چیە. ٢» لە ناو کوردەواریدا باوە دەڵێن ئەگەر یەکێک ددانی ئاڵ بێتەوە، دوو سێ گەڵای دار قەیسی بجاوێ چاک دەبێتەوە. ٣» سەعدی شاعیری گەورەی فارس دەڵێ: «... هەموو کەس ددانی بە ترشی ئاڵ دەبێتەوە «قازی» نەبێ، بە شیرنی.» «گوڵستان: بابی هەشتەم»
ئیشک بوونەوە
ئیشک بوونەوە
(مست. لا.) ١- نەمانی شوێنەواری تەڕی لە هەر شتێکا کە خۆی لە ئەسڵا تەڕایی نەبێ و لە کاوە تەڕبووبێ (شۆرابێ، ئاو یا شتێکی دیکەی پێدا ڕژابێ، کەوتبێتە ئاوەوە...) کراسەکەت بەرە هەڵیخە هەر ئێستا ئیشک دەبێتەوە. ٢- پەیدابوونی ئیشکانی لەسەر زەوی. دنیا هەمووی ئیشک بۆتەوە کەچی ئەم دێبەرەی ئێمە هەر وەکوو خۆیەتی.
ئەغیار بوونەوە
[[ئەغیار+بوونەوە]]
«مستـ. لا.» وە هۆش هاتنەوەی کەسێکی سەرخۆش.
بازگەشت بوونەوە
[[فر. کو.]]
(مست.، لا.)، (مک.) پەشیمان بوونەوە، پاشگەز بوونەوە. خوایە تۆبە لە گوناحی خۆم بازگەشت بوومەوە. تێبــ.-آ) فارسی (بازگەشت) بە مانای گەڕانەوە لە شوێنێک دەکاردەکا. ب) لە نێوان (پاشگەز)ی سلەیمانی و ئەم (بازگەشت)ەدا پێوەندی هەیە و بە لای منەوە (بازگەشت) بۆتە (باشگەزت) و لە پاشان (پاشگەز٩ی لێ کەوتۆتەوە.
بوونەوه
[[بوون+2-ئه‌وه/1و2]]
مست.» 1- وەکوو فیعلی مساعید دەگەڵ «ناو» ێک تەرکیب دەبێ: ١- مەوجوودیەتی دووبارەی ئەو شتەی «ناو» ه که نیشانی دەدا و جارێک له مەوجوودیەت کەوتووه، دەگەیێنی:: زیندوو‌بوونەوه، پەیدا بوونەوه. 2- دوو پاتەیی کار یا ڕووداوێک دەگەێینێ.:: شەڕ بوونەوه، گەرم بوونەوه.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بوونەوە
بووژانەوەی مەردووم لە دوای لێکەوتنی
بوونەوە
پیدا شدن، پیدایش. (پیدا شدن گمشدەمثلاً.)
بوونەوە
پەیدا بوونەوه. [ئاشکرا بوونەوە(بۆ نموونه: پەیدابوونی شتی ونبوو.)]
بوونەوە
وُجُود.