تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئیشک
دارێکی باریکە دەئاڵێنرێتە ئەو گوریسەی کە باری پێ بەستراوەو شل بووەتەوە بۆ توند بوونەوەی گوریسەکە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئیشک
بەروو لە دارێکە گوریسی شلبووەوەی پێ توند دەکرێتەوە
ئیشک
[[ست: هوشکە. پە. هوشک]]
(س.) ١- شتێک یا جێگایەک ئاوی نەبێ، شەی نەبێ، نمی نەبێ. کانی ئیشک، دەشتی ئیشک، تفی لە زاریدا ئیشک بۆ. ٢- حاڵی شتێکی لە پێشدا تەڕایی تێدا بووبێ، پاشان نەیمابێ. گییای ئیشک، هەنجیری ئیشک. ((دارێکی بە تەڕی دانەیە بە ئیشکی دانایێ)). ٣- (مج.) ئینسانی لاسار و دوور لە مجامەلە. پیاوی هێندە ئیشک هەر نابێتەوە. ٤- (مج.) دانیشتنی دۆست و برادەر بە بێ خواردنەوە. هەروا بە ئیشکی دانیشتن ناخۆشە با پێکێ بخۆینەوە. ٥- (مج.) بێ پێخۆر. نانی ئیشکی، سێ نانی بە ئیشکی خوارد و چواریش بە دۆوە. * وشک، ویشک، هیشک.
ئیشک بوون
لە تەڕی قوتار بون
بێ جوڵان لە شوێندا قەتیس: لە عەیبەتان لە جێی خۆم ئیشک بوم
ئیشک بوون
(مست. لا.) ١- بڕان و بڕانەوەی ئاوی ڕووبار و کانیاوان. هەموو ساڵێ لەو مانگەدا کانی (پیرمەلەک) ئیشک دەبێ. ٢- نەمانی نم و شەی تەبیعی لە شتێکدا. بزانە! تووتنەکە ئیشک بووە؟ داری شەخسەکانی سیتەک هەموو ئیشک ببوون کەس نەیدەوێرا دەستیان بۆ بەرێ. ٣- مردنی گییا و گۆڵ و دار و درەخت و کشتوکاڵ لەبەر بێ ئاوی یا هەر هۆیەکی تر. ئەم بێستانە بۆچی ئیشک بووە؟ پەڵە تووتنەکەی کوێخا تۆفیق ئیشک بووە. ٤- (مج.) لە جووڵەکەوتن. کابرا وەها حەپەسا هەر لە جێی خۆی ئیشک بوو.
ئیشک بوونەوە
ئیشک بوونەوە
(مست. لا.) ١- نەمانی شوێنەواری تەڕی لە هەر شتێکا کە خۆی لە ئەسڵا تەڕایی نەبێ و لە کاوە تەڕبووبێ (شۆرابێ، ئاو یا شتێکی دیکەی پێدا ڕژابێ، کەوتبێتە ئاوەوە...) کراسەکەت بەرە هەڵیخە هەر ئێستا ئیشک دەبێتەوە. ٢- پەیدابوونی ئیشکانی لەسەر زەوی. دنیا هەمووی ئیشک بۆتەوە کەچی ئەم دێبەرەی ئێمە هەر وەکوو خۆیەتی.
ئیشک هەڵاتن
ئیشک هەڵاتن
لە خۆوە وشک بوون
لە خەم و خەفەتان کز بون
ئیشک هەڵاتن
[[ئیشک + هەڵ + هاتن]]
(مست. لا.). ١- ڕەق بوون و شکڵ تێچوونی هەندێ شت (پێست، نان، کەشک،...) ٢- (کن.) ڕەق و تەق و باریک بوونی گیاندار (بە تایبەتی ئینسان) لەبەر نەخۆشی یا برسێتی و نەخواردن.
ئیشک هەڵێنان
خشک گردانیدن
کسی را غصه دار کردن
ئیشک هەڵێنان
بەتەقەلا وشک کردن
خەم دان بە کەسێک و لاواز کردنی
ئیشک هەڵێنان
[[ئیشک + هەڵ + هێنان]]
(مست. مت.)، (کن.) برسی کردن و گرتنەوەی خواردن لە کەسێ یا کەسانێ و بوونە مایەی نەخۆشیان. ئەو منداڵانەی ئیشک هەڵێناوە هیچیان ناداتێ بخۆن، هێندەی نان و دۆ دەرخوارددا تا بە جارێک ئیشکی هەڵێنا.
ئیشک و برینگ
تەواو وشک، بە تەواوەتی وشک بەبێ هیچ تەڕیەک
ئیشک و برینگ
[[؟]]
(ست.) هەر شتێکی هیچ تەڕایی تێدا نەبێ. کچێ بڕۆ هەی مەکرباز! قوڕی چی؟ دنیا ئیشک و برینگە.
ئیشکارۆ
بیاوانی بێ ئاو، بێروون
ئیشکارۆ
[[ئیشک + ئارۆ (؟)]]
(نت.)، (مک.) مەڵبەندی بێ ئاو و گییا. تێبــ.: بۆ کەرتی دووەمی ئەم وشەیە (ئارۆ) بۆ کەرتی دووەمی ئەم وشەیە (ئارۆ) هس.: ئاران.
ئیشکال
[[=عا.:ئیشکال]]
(نمس.)، (کئێر.) دواڕۆژی، ئاڵۆزی، ناڕەحەتی. زۆری ئیشکال تێدایە، ئیشکالێکی گەورەیە، ئیشکالی تێخستووە. * (کعر.) موشکیلە.
ئیشکال تراش
[[ئیشکال + تراش]، [عا. کو.]]
(نفا.)،(کئێر.) ئەو کەسەی کاران وەگران دەخا، ئەوەی کۆسپ دێنێتە بەر کاران. ئیشکالتراشی وەک خدری هەر نابێتەوە.
ئیشکال تراشی
[[ئیشکال تراش + ئی]. [عا. کو.]]
(حمس.)،(کئێر.) کۆسپ هێنانە سەر ڕێی جێبەجێ بوونی کاران، تەگەرە تێخستن. ئەوەندەی ئیشکال تراشی کرد یەکجاری وازم لە کارەکە هێنا.
ئیشکانی
[[ئیشک + ئانی]]
(نت.) ١- هەر شوێنێکی ئیشک کە دەوروبەری قوڕوچڵپاو بێ. ڕۆڵە بە ئیشکانییەکەدا بڕۆ با کەوشەکانت قوڕاوی نەبن. * ئیشکایی. ٢- جێگا وشکەکانی سەر زەوی// دەریا. پاش حەوت ڕۆژان ئیشکانی دەرکەوت. ٣- [ئیشک +ئانی]. (س.) ئەو حاڵەی پاش تەواو بوونی تەڕوقوڕی زستان بە سەر زەویدا دێ. لە باران بڕانەوە ئیتر ئیشکانی دەست پێدەکا.
ئیشکاو
دواچۆڕی ئاو: گۆلەکەئیشکاوی هات، ئیشکاو هاتن، ئیشکاو داهاتن: دواچۆڕ لێبڕان
ئیشکاو
[[ئیشک + ئاو]]
(نت.)،(مج.) دوایی کاران یا شتێ.
ئیشکاوز
تۆی بەوشکیەوەکراو، خەفتان
ئیشکاوهاتن
(مست. لا.) ١- بڕانەوە و جاری نەبوونی ئاو بە جۆگەدا. ٢- (مج.) دوایی هاتن، بڕانەوە و تەواوبوونی هەر شتێکی تر. (( وەکوو کەو لە فرە چوو، دارم، لە گونجی)) ((قسەی ڕاکرد و هات ئیشکاوی دەنگی)) (هەژار).
ئیشکاووز
[[ئیشک + ئاو + وەز]]
(ست.)، (هل.) دەغلێکی پیش بارانی پەڵە چاندرابی. تێبــ.- کەرتی سێیەمی ئەم وشەیە بە لای منەوە (وەرز)ە کە یەکێک لە مەعناکانی بە زمانی پەهلەوی (چاندن)ە (تم: فرە، پفا-٤٥٤) و هەر وشەی (وەرز)ی ئێستایی خۆمانە کە بە مانای (حول)ی عەڕەبی بەکاردێت.