تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
شەبەهـ ی یەکەم
وەک.

شەبەهی زۆڵفی شەبەهـ‌گۆنەیە، ڕووگەردانی
بە سەری ئەو کە بە سەودا سەر و سامانم دا
سەرچاوە: نالی
تاق ی یەکەم
تاقی سەرپەنجەرە،

چ قەصر و دائیرە و تاقێ، تیا تاقی ئافاقی،
نەی و موطریب، مەی و ساقیی، گوڵ و بولبول هەموو جووتن
سەرچاوە: نالی
تەقریر - ی یەکەم -
زاراوەیەکی مەلایانە، بەوە ئەڵێن کە مامۆستا بابەتێک بۆ فەقێ لێکئەداتەوە.

شتێکە بی شەبیهـ و جینس و فەصڵ و کەشف و تەقریرە
موبەڕڕایە لە تەقریر و حەدیثی حادیث و ڕاویی
سەرچاوە: نالی
تەنیی - ی یەکەم و سێهەم -
لە تەندنەوەیە.

ئێمە مەردین و هەموو شێری خەشینپۆشی مەصاف
کرمی قەز هەرچی تەنیی، بو تەنی نیسوانی تەنیی
سەرچاوە: نالی
جام ی - یەکەم
جامی مەی.

حەوادیث جام و دەوران بوو بە ساقی
لە بەزمی جامی جەمشیدی نەما باس
سەرچاوە: نالی
خاو ی یەکەم
دژی کرژ

خاو و بێ خاوی دو زوڵفی خاوم ئەز
چاوە چاوی یەک غەزالە چاوم ئەز
دوکترینی بۆشی یەکەم
دکترین بوش اول
دوکترینی بۆشی یەکەم
Bush Doctrine (1989-1993)
دوکترینی بۆشی یەکەم
ئەم زاراوە کە دواتر لەگەڵ دەستەواژەی «سیستەمی نوێی جیهانی» * بە یەک مانا لێکدراونەوە، بریتییە لە کۆمەڵێک بیرۆکەی مژاویی. کەچی بەم حاڵە، زنجیرە ڕووداوێک کە لەسەرەتای نەوەدەکانەوە سەرانسەری جیهانی گرتۆتەوە، بیرمەندان و زانایانی والێکردووە کە ئەم ڕووداوانە لە قەبارەی «سیستەمی نوێی نێونەتەوەیی» دا شرۆڤە بکەن. ڕووداوەکانی جیهانی کۆمۆنیستی و دواتر گۆڕانی ڕژێمەکانی ئەورووپای خۆرهەڵات، ڕووخانی دیواری بەرلین، کۆتایی هاتنی شەڕی سارد و هێرشی ئەمریکا بۆ پاناما و شەڕی کوەیت، لە جوملەی ئەم ڕووداوانە لە ئەژمار دێن. لە ڕێکەوتی 11ی سیپتەمبەری 1990، جۆرج بۆشی یەکەم، سەرۆککۆماری ئەمریکا دوای هێرشی عێراق بە کوەیت و داگیرکردنی ئەم وەڵاتە (ئاگۆستی 1990)، لە وتارێکیدا لە بەردەم نوێنەرانی کۆنگرێسی ئەمریکا، بەم شێوە سیستەمی نوێی جیهانی پێناسە کرد:
«جیهانێکی تەواو جیاواز لەو جیهانەی کە ناسیومانە. جیهانێک کە دەبێ تێیدا باڵادەستیی و حاکمییەتی قانوون لەبری قانوونی جەنگەڵ، سەروەر بێت. ئەو جیهانەی کە تێیدا وەڵاتەکان، بەرپرسیارییەتی هاوبەش لە بەرانبەر ئازادی و عەداڵەت بە ڕەسمییەت بناسن و دەسەڵاتداران ڕێز دابنێن بۆ مافی بێدەسەڵاتەکان» .
سەرچاوە: نالی
دەم - ی یەکەم -
دەمەی ئاسنگەر، مووشەدەمە.

گاهێ دەبێ بە ڕەوح و دەکەی باوەشێنی دڵ
گاهێ دەبێ بە دەم دەدەمێنی دەمی غوروور
سەرچاوە: نالی
دەم ی یەکەم
دەمی قسەکردن.

دوێنێ چ بو دەتدا به زوبان لافی کەرامەت؟!
ئەمڕۆ نەدەمت بوو، نه دەمت بوو، نە دەمت بوو!
سەرچاوە: نالی
زار ی یەکەم
دەم.

گوتم: ئایا بە زاری خۆت دەپرسیی حاڵی زاری من؟
برۆی هێنایە یەک، وەک شکڵی (لا) یەعنی کە بێ زارم
سەرچاوە: نالی
سەودا ی یەکەم
عاشق.

عومرێکی درێژە بە خەیاڵی سەری زوڵفت
سەوداوو پەرێشانم و، سەودایەکی خاوە
سەرچاوە: نالی
طوڕڕە ی یەکەم
زوڵفی لوول.

شایستەیی شان، لایقی مل طوڕڕەیی تۆیە
نەک طوڕڕەیی شاهەنشەهی و طەوقی وەزارەت
سەرچاوە: نالی
مەردوم - ی یەکەم -
خەڵک.

نییه دیدەیی چ مەردوم، نییە مەردومی چ دیدە
لە فرووغی خەددی فاریغ، لە خەیاڵی خاڵی خاڵیی
سەرچاوە: نالی
مەقام ی یەکەم
ئاهەنگ و ئاوازەی مۆسیقا. بە ئاوازێکی تایبەتییش ئەوترێ.

مەقام و زەمزمەی حادیی، لە شەوقی کەعبە و حوجرەی
مەقام و زەمزەمە، وا ئوشتری هێنانە جۆلانە
سەرچاوە: نالی
نەی - یەکەم -
شمشاڵ،

وەرە، موطریب، به کوێریی چاوی ئەغیار
صەدای نەیدێ، ص ەدای نەی دێ، صەدای نەی
سەرچاوە: نالی
پاڵانی ی یەکەم
ئەسپی کۆتەڵ. جاران لە هەندێ ناوچەی کوردستان کە گەورە پیاوێک بمردایە ئەسپێکی تا بڵێی شۆخ و جوانیان ئەهێنا ئەیانڕازاندەوە، جل و بەرگی مردووەکەیان ئەدا بەسەردا و بە گۆرانییەکی تایبەتیی ئەیانلاواندەوە و خەڵکیش بۆی ئەکەوتنە شین و شەپۆڕ. بەوەیان ئەوت کۆتەڵ.

گوێ درێژی بار و کورتان بەرز و پاڵانی بەزێن
چوست و وریاتر لە گوێ کورتانی پاڵانی و گێژ
سەرچاوە: نالی
چاک ی یەکەم
لەتلەت، کراوە.

طەڵەبی سینەیی چاکم مەکە بەو چاوانه
سینەکەم چاکە به ئینسانی خەرابی نادەم
سەرچاوە: نالی
چەرخ - ی یەکەم -
هەرچیی کە بسووڕێتەوە. لێرەدا مەبەست تەشییە.

زەمانە چەرخ و، چەرخی ئاسمانیشی، فەلەک فیلکە
سەری ڕشتەی وجوودی چەندە باداویی و هەر ماوی
شەڕی یەکەمی جیهانی
World war I
شەڕی یەکەمی جیهانی
شەڕی جیهانی یەکەم لە ساڵی 1914 هەڵگیرسێ و سەرچاوەکەشی‌ دەگەڕێتەوە بۆ ململانێ و کێبەرکێی دەوڵەتە گەورەکان لە سەر ئیستیعمار و کێشەی سەربازی و نەتەوەیی سەدەی نۆزدە و سەرەتای سەدەی بیستەم. ئەم شەڕە بە بیانووی کوشتنی فرانسوا فێردیناند شازادەی نەمسا لە 28/6/ 1914 لە ویلایەتی سارایەۆو لە بۆسنیا دەستی پێکرد. خەڵکی ئەم ویلایەتە حەزیان دەکرد بە سێربستانەوە پەیوەست ببن بەڵام دەوڵەتی نەمسا دژایەتی دەکرد. کاربەدەستانی نەمسا دەوڵەتی سێربستانیان بە بەرپرسی ئەم کوشتنە ناوبردە کرد. دەوڵەتی نەمسا چونکە سوور دەیزانی ئەڵمانیا پشتیوانی لێدەکات، کەوتە فشارهێنان و هەڕەشەکردن لە سێربستان بەڵام ئەم هاشوهووشە سەمەربەخش نەبوو. بەم بۆنەوە دەوڵەتی نەمسا، شەڕی خۆی بەم وەڵاتە ڕاگەیاند. لەم ناوەدا سۆڤیەت پشتیوانی خۆی لە سێربستان دەربڕی.
شەڕفرۆشی نەمسا بە سێربستان بووە هۆی ئەوە کە ئەندامانی سێکوچکەی هاوپەیمان (بەریتانیا و فەرەنسە و سۆڤیەت) لەگەڵ سێکوچکەی یەکگرتوو (ئەڵمانیا و نەمسا و ئیتالیا)، شەڕی خۆیان بە یەکتر ڕاگەیەنن. ئەمریکا لە ساڵی 1917 هاتە ناو ڕیزی هاوپەیمانان (بەریتانیا و…) و دۆخەکەی بە قازانجی خۆیان گۆڕی. ئەم شەڕە کە 4 ساڵی خایاند زۆربەی ئەورووپا و ئەمریکا و ژاپۆنیشی گرتەوە و فەرەنسەش بووە گەورەترین مەیدانی شەڕەکە. ساڵی 1918 ئەڵمانیەکان لە بەرانبەر فەرەنسە و بەریتانیا و سۆڤیەت، شکستیان هێنا و سەرەنجام لە 11ی نۆڤەمبەری هەمان ساڵ شەڕ کۆتایی پێهات.
یەکەمجار
اولین بار
فوراً
یەکەمین
نخستین
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
یەکەمین
یەکەم
یەکەمین
هەوەڵین، یەکا