تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەرز
ئەرز
[[=عا.: ارض]]
«نا.» ۱- کوورەی زەوی، ئەو ئەستێرەی کە ئادەمیزادی لەسەر پەیدابووە. ۲- پارچەیەک زەوی کە تەرخان کرابێ بکرێتە خانووبەرە: ٨٠٠ مەتر ئەرزی لە کارێزی مەجیدبەگ هەیە. ۳- هەموو خاکی وڵاتێک: ئەرزی عێراق. ۴- هەموو زەوی‌و‌زاری سەر بە گوندێک: ئەم دێیە ئەرزی کەمە، هەندێ جووتێری ئەو ئاواییە ئەرزیان بەر ناکەوێ. ۵- تەختی ژوورەکانی خانوو//میچ ٭ئەرد، زەمین، زەوی، عەرد، عەرز. ئەرزی مقەددەس_ «نتـ.» ۱- جێگا پیرۆزەکانی هەر دین و ئایینێک: مەککە، مەدینە، قددووس. ۲- «کنـ.» شوێنێکی یەکێک بۆ دانیشتن و هاتوچووێ هەڵی‌بژاردبێ و زۆری دڵ پێوە بێ: ئەوە بۆچی دووکانی مامە حەمەت لێ کردووین بە ئەرزی مقەددەس. هەموو دنیای لێ بۆتە ئەرزی مقەددەس و هەر دەو قوژبنە دەخزێ «گۆیا جێگاکانی تر پیرۆزن نابێ لێیان دانیشێ.» بە ئەرزدا چوون- «مستـ. لا.»، «مکـ.» لەبەر چاوان ون بوونی شتێ یا کەسێ بە جۆرێکی پیاو لە گوم ‌بوونەکەی سەری سوڕبمێنێ: نەمانزانی بە ئەرزدا چوو؟ ئاسمان هەڵیکێشا؟ بە ئەرزدا دان_ «مستـ. متـ.»، «مکـ.» ۱- کەسێک یا گیاندارێک بە زۆر «بۆ هەر مەبەستێ بێ» لەسەر زەوی درێژ کردن: مامە زاخە چوار پەلی گایەکەی بەست و بە ئەرزیدا دا و جێ‌بە‌جێ سەری بڕی. ۲- لە زۆرەوانیدا بەسەر کەسێکدا زاڵ بوون.: کابرای لەسەر سەری خۆی سووڕاند وەک شووتی بە ئەرزیدا دا. ۳- بە تووندی و تەووژم شتێک یا کەسێک بۆ سەر ئەرد فڕێ‌دان.: کە تووڕە بوو هەرچی قاپ‌وقاچاغی بەر دەست کەوێ بە ئەرزیدا دەدا. بە ئەرزا کوتان_ «سیمـ.» تمـ: بە ئەرزدا دان. خۆ بە ئەرزیدا دان_ «مستـ. لا.» ۱- خۆ خستنە سەر ئەرز. ۲- خۆ گیرۆ کردن لە شوێنێک: ئەوە دوو سەعات دەبێ لێرە خۆی بە ئەرزیدا داوە بە ئامان‌و‌زامن هەڵناستێ. لە ئەرزی دان_ «مستـ. متـ.» تمـ: بە ئەرزدا دان.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سێوی بن ئەرز
گیایەکی گەڵا پانی بەرزە بنکێکی خڕی خۆشی هەیە وەک پەتاتە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەرزان
ئەرزان
ارزان
بی مُبالات
ئەرزان
هەرزان، کەم نرخ
بێ مباڵات، گوێ پێ نەدەر
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەرزانجان
هەرزانجان
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەرزانی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەرزن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەرزنی
جۆرە هەنجیرێکە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەرزیر
ئەرزینگ
زَنَخ
ئەرزەلونناس
پزوی، پژوی، لفترە، فرومایە، پست.
ئەرزەلونناس
قووتە. [ڕووتەڵە]
ئەرزەلونناس
سفلة، [ارزل‌الناس]
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەرزەن
ئەرزەن
زَنَخ