تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەخت و چار
«نتـ.»، «مکـ.» هەوڵ و تەقەلای زۆر.: هەر چەندی ئەخت و چارم کرد، بێ فایدە بوو دەگەڵم نەهات و نەهات. تێبــ.ینی: وەکوو دەبینن ئەم وشەیە لە دوو کەرت پێکهاتووە، کەرتی دووهەمیان «چار» ڕوون و ناسراوە. بەڵام ئەخت وشەیەکە تەنیا لە موکوریان و ئەویش هەر لەم وشە «موڕەککەب» ەدا بیستراوە و زۆریش بە کار دەهێنرێ، جا لە بابەت ئەسڵەکەیەوە دوو ڕێی دەچێتێ: ۱- لە وانەیە «عهد» ی عەڕەبی بێ و جەڕابێ، کە ئەمەیان بە لای منەوە ئیحتیمالێکی کز و بێ هێز و پێزە. ۲- لە کوردستانی تورکیا «ئەختی، ئاختی» ناوە بۆ پیاوان، حاجی ئەختی «محەممەد ئەختی مەحامی_باڤێ تووژۆ_» یەکێک بووە لە ناودارەکانی شۆڕشی شێخ سەعید[تمـ: دۆزا کوردستان: زنارسڵۆپی «خوالێخۆشبوو: قەدری بەگ جەمیل پاشا» _لاپەڕە۸۲]، قەدری جان دەڵێ: «دەستێ کو ئەختی هەڵدایە سەردار+چاڤاتە هەژاند ئەو دەستێ گەمار» ۳- «... دەپشکی ۸۱ی «ئابان یەشت» داهاتوە کە «ئۆئیشتە» لە بنەماڵەی «فریانە» قوربانی بۆ «ئەناهیتە» کرد و لێی پاڕایەوە کە بەسەر «ئەختییە» ی سەرکێش دا زاڵی کا» «تمـ: پد، یگد. جـ- ۲_۳۹۳»، هەر لە پەراوێزی ئەو لاپەڕەیەدا پرۆفسۆر «پوورداوود» ئاوا دەڵێ: «داستانی «یۆشت فریان» و «ئەخت» مەوزووعی کتێبــ.ێکی پچووکی پەهلەوییە. «ئەخت» ی جادووباز بە سوپایێکی زۆرەوە هاتە شارێک و گوتی شارەکە خاپوور دەکەم ئەگەر کەسێ نەبێ بتوانێ ۳۳مەتەڵی من هەڵبێنێ. یەکێ لە پیاوچاکان کە «یۆشت فریان» بێ وەڵامی هەموو پرسیارەکانی دایەوە و «ئەخت» لە وەڵامی سێ پرسیاری «یۆشت فریان» دا، داما و کوژرا.». «ئەختییە» کە لە ئاوێستادا ناوی جادووگەرێک بووە، ئێستاش لە کوردستان هەر ناوە، جا ئەگەر بڵێین هەرتکیان یەکن لەوانە نییە لە ڕاستی لامان دابێ. «ئەختییە» خۆی لە قالبی سفەت و ئیسمی مەنسووب دایە و دوور نییە لە کاتی خۆیدا وەکوو لەقەب و مانای: زۆرزان، لێزان، فێڵباز و.... درابێ بەو «جادووگەر» ە ئێستا خۆشی و ماناکەشی لە بیران چوونەوە و «ئەخت» ی موکریانییان لێ بە جێماوە.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
شکم چار پهلو کردن
[مص.ل ]
(شیکەم چار پەهلو کەردەن ـ șikem çarpehlû kerden)
زۆر خواردن بەڕ¬ادەیەک کەزگ گەورەو چوارگۆشه ببێ..
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چار
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چار
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
چار
[ا ]
(چار - çar)
سوککراوەی چوار، چار.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
چار
[ا ]
(چار - çar)
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
چار
[ا ]
(چار - çar)
چار
مەڕی ڕەشی گوێ سپی
ڕوبەندی ژنانە
دەرەتان، چارە
ژمارەی چوار
مەڕی ڕەش
دەسرۆکەی نیشانەی بوکێنی
دەم و چاو، بیچم
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چار کوڵۆڵ
چار(هەو)
چووار، 4، (هەو.، موک) چارە، مەڕێکی لەش سپی خاڵێکی ڕەشی یا خەتێکی درێژوو ڕەشی بە نێو چاودا هاتبێ، (جا.، هەورا): ماڵاتێکە نێو چاوان یا ڕووی سپی بێ و دەورەی ڕووی ڕەشبێ، قەشان، بەش، مەڕێکە گووێی سپی بێ، (باک) پەردە، دەسڕەی بووکییە، دەسماڵ وەوی، کراسی کچێنی
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
چشم و چار
[ا. مر ]
(چەشم و چار - çeşm u çar)
چوڕو چاو، چاو و هێزی بینایی، سۆمای چاڤ.
گزی چار
گەزی چار.
گەزی چار
گەز ٬ گزی چار٬ دارێکە.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بێ چارە
بەد چاره
ست.» خاوەنی دەمووچاوی ناشیرین.* «سن.» بەد چێره بەدسەکوت. «مک.» ناحەز، ناشیرین.* «سیم.» ناشیرین، بەدفساڵ، بەددیمەن.. «جن.» بەدگل.
جێگەپای چاروا
جێگەپای چاروا
چاڵپا. [جێگه سمی چوارپێ]
جێگەپای چاروا
شَرَک.
جێگەپای چاروا(ئەردە)
جێپێی چاروا، چاڵپا
مافی چارەی خۆنووسین
حق تعیین سرنوشت
مافی چارەی خۆنووسین
لە بنەڕەتدا بە مانای مافی خواستی شارۆمەندانی وەڵاتێکە بۆ هەڵبژاردنی حکوومەت یان شێوازی حکوومەتی خۆیان بۆ ئەوەی سەربەخۆ بن لە وەڵاتێکی دیکە. (لە جاڕنامەی سەربەخۆیی ئەمەریکا 1776 و جاڕنامەی مافی مرۆڤ، لە شۆڕشی فەرەنسە 1793) ئاماژەی پێدراوە. بەپێی یەکێک لە بنەماکانی ناسیۆنالیزم کە دەبێ دەوڵەت باڵانوێنی هێز و دەسەڵاتی نەتەوە بێت، مافی چارەی خۆنووسین، مافی دامەزرانی دەوڵەتی نەتەوەیە بۆ ئەو گرووپە ئەتنیکی و نەتەوەییانە کە لە دەوڵەتانی فرەنەتەوە و ئیمپراتۆریەکان جیا دەبنەوە. مافی چارەی خۆنووسین لە هەر دوو شەڕە جیهانییەکەدا دەوڕێکی باڵای هەبوو لە پڕۆپاگەندەی بەرەی موتتەفقین. (بۆ وێنە چواردە مادەکەی ویلسۆن).
پێناسەی نێونەتەوەیی لە چەمکی مافی چارەی خۆنووسین، گرفت ساز بووە. لە دوای شەڕی جیهانی یەکەم ئەم مافە بوو بە دەسپێچکێکی هاندەر بۆ هەڵوەشانەوەی ئەو ئیمپراتۆرییانەی کە شکستیان هێنابوو. خێرایی دەرکەوت کە ئەم داواکارییە بۆ تێک شکاندنی زلهێزەکانی ئەو سەردەمە بەجێیە بەڵام بۆ دامەزرانەوەی سیستەمێکی سیاسی نوێ گونجاو نییە. لایەنگرانی مافی چارەی خۆنووسین ئەم هەقیقەتەیان لەبەر چاو نەگرت، کە نەتەوە بوونەوەرێکی تۆکمە نییە کە بە تایبەتمەندی کەمینەوە ببێتە دیاردەیەکی جیهانی. ئەم کەمتەرخەمییە جگە لەوەی کە بووە هۆی نائارامی سیاسی لە وەڵاتانی نوێباوی هەڵقوڵاو لە ئیمپراتۆرییەکانی عوسمانی و نەمسا ـــ مەجارستان، بنەمایەکی یاسایی نوێی هێنایە کایەوە کە 20 ساڵ دواتر، نازیسم بە دژی وەڵاتە سەرکەوتووەکان لە شەڕدا بە کاری هێنا.
بەم حاڵەش، مافی چارەی خۆنووسین وەک بنەمایەکی یاسای نێونەتەوەیی نەچەسپاوە و ئێستاش هەر یەکلا نەکراوەتەوە. ئەم تەمومژە بە سەر چەمکی چارەی خۆنووسیندا، کارێکی وایکردووە کە هەر وەڵاتێکی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان بە جۆرێک لێکی بداتەوە و دەرفەتێکی وا بڕەخسێنێ کە هەر قەیرانێک بە لا خۆیا داکێشێ. لە لایەکی دیکەیشەوە چونکە زۆربەی وەڵاتان هەڵقوڵاوی ڕاپەڕین و خەباتی خەڵک بە دژی گرووپێکی دەسەڵاتدار بوون و بە شێوازی دیموکراتی و هەڵبژاردن، بە ڕێوە دەچن، ئەم مافە ئەکەوێتە پەراوێزەوە و لەگەڵ واقیعەکانی دنیای سیاسەتی ئیمڕۆدا ناگونجێ.
داکۆکی کردن لە مافی چارەی خۆنووسین، لە جاڕنامەی نەوتەوەیەکگرتووەکان ببوە بنەمایەک بۆ دژایەتی کردن لەگەڵ ئیمپریالیزمدا. بەڵام گرێی سەرەکی ئەم ڕەوتە، لە تیۆر و واقیعدا، ناسینی گرووپێکی نەتەوەیی یان یەکەیەک بوو کە ئەم مافەی ببێت، چونکە لەم زاراوەدا لە سەر «خۆ» جەخت دەکرێ و جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانیش کە پێ لە سەر خودموختاری دادەگرێ، ڕوونی ناکاتەوە کە کام گرووپ توانایی و مافی خودموختاری هەیە.
جاڕنامەی ساڵی 1960ی نەتەوە یەکگرتووەکان بە کۆی 89 دەنگ، سەربەخۆیی شوێنە داگیرکراوەکانی ڕاگەیاند. بەڵام ئەم جاڕنامە لە جیاتی ئەوەی کە بوار بدات بە «نەتەوە» کە دەوڵەتێک بۆ خۆی دامەزرانێ، مافی چارەی خۆنووسینی تەنیا بە قوربانییەکانی ئیستیعماری وەڵاتە ئەورووپیەکان بەخشی. ئەگەرچی پێودانگێکی دیاریکراویش لە ئارادا نەبوو تاکوو دەری بخات کە دەبێ چ نەتەوەیەک وەک قوربانی ئیستیعمار بناسرێت!
بە گشتی گرووپی نەتەوەیی گەورە و ئەو ناوچانەی کە لەباری جوگرافییەوە لە دەوڵەتی ناوەندی دوورن، وەها مافێکیان هەیە. مافی چارەی خۆنووسین، لە هەمان کاتدا کە بریتییە لە ئازادی دامەزرانی دەوڵەت و دیاریکردنی ڕژێمی سیاسی، بە مانای ڕزگاربوونیشە لە ڕکێف و گوشاری دەرەکی پاش وەدەسهێنانی سەربەخۆیی. مافی چارەی خۆنووسین، هەندێ جار بە مانای خودموختاری و ئۆتۆنۆمی ئەنجومەن و کەمایەتی ئایینی و نەژادی لە ناو وەڵاتێک پێناسە کراوە.
مووی دووی چاروا
فراخید، موهایش برخاست.
مووی دووی چاروا
دامووسک. [مووی کلکی یەکسم]
مووی دووی چاروا
سَیب، سَبیب.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
چارابرو
[ص. مر ]
(چار ئەبرو - çarebrû)
کوڕێک کە تازە خەتی دابێ.
چاران
تەنها، چووار
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چارانچەقیلە
چارانچەقیلە
نوعی خشخاش
چارانچەقیلە(بابا)
گوڵاڵەسوورە، چارە چەقیلە، گوڵەمەشقانە، گوڵێکی بەهاری جووانە
چارانە
چهار آیینه
چارانە
جلکێکی شەڕکەران بووە، چوار ئاوێنە