تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ناوەندی
مرکزی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ناوەندی
بەهەموو شتێک دەوترێ کە لە ناوەندی دوو شتدابێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ناوەندی
بەهەموو شتێک دەوترێ کە لە ناوەندی دوو شتدابێ
ناوەندیار
میانجی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ناوەندیار
کەسێکە بکەوێتە ناوەندی دوو کەسەوە بۆ ڕێکخستنیان (وسیت)
ناوەندیار
ناو بژیکەر
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ناوەندیاری
کەوتنە ناوەندی دوو کەسەوە بۆ ڕێکخستنیان (وساتە)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
مامناوەندی
شتی ئاوەنجی
چینی میانە+ چینی مامناوەندی
چینی میانە+ چینی مامناوەندی
Middle class
چینی میانە+ چینی مامناوەندی
چینی بورژوا، لە باری مێژووییەوە بە چینی میانە ناوی دەرکردووە. لە سیستەمی سەرمایەداریدا نێوان چینی سەرمایەدار و کرێکار، دوو گرووپی بەرفرەوانی کۆمەڵایەتی سەری هەڵداوە: گرووپی یەکەم بریتییە لە، خەڵکانی بازرگان، مامەڵەچی، دوکاندار، خاوەن دەزگەی بچووکی ئابووری‌ و بەرهەمهێنی سەربەخۆ. گرووپی دووهەم بریتییە لە: خەڵکانی خوێندەوار، ئەندازیار، پزیشک، مافپەروەر، مامۆستای زانکۆ، فێرکار، خوێندکار، کارمەند و مووچەخۆر. ئەم دوو گرووپە بە چینی میانە یان چینی وردە بورژوا پێناسە کراون. (بڕوانە وردە بورژوازی)
مارکسییەکان ئەم گرووپانە لە باری عیلاقاتی سیاسییەوە بە دوو گرووپی دیکە دابەش دەکەن: یەکەم، توێژی باڵای چینی میانە کە لە ژیانێکی خۆش بەهرەمەندە و لە بەریانی خەباتی چینایەتیدا دەچێتە بەرەی سەرمایەدار و تاقمی دەسەڵاتدارەوە. دووهەم،‌ توێژی خوارووی چینی میانە کە بەهۆی لەدەستدانی ئیمتیازەکانی، خۆی دەخاتە پاڵ چینی پڕۆڵتاریا. کەواتە توێژی باڵای چینی میانە، لە ماهییەتی سیاسیدا کۆنەپەرست لە ئەژمار دێ و توێژی خواروو، شۆڕشگێر.