تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
وتنەوە
دووبارەکردنەوەی قسە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
وتنەوە
دەرسدان
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
وتنەوە
فیسارکەس خەریکی (وتنەوە)یە واتە دەرس دەڵێتەوە
بزووتنەوەی بێلایەن
بزووتنەوەی بێلایەن
Non-alignment movement
بزووتنەوەی بێلایەن
بریتیە لەو وەڵاتانەی کە نەبوونە ئەندامی دوو پەیمانی سەربازی ناتۆ و وارشەو و لە پەیمانە ناوچەیییەکانی وەکوو سیتۆ و سێنتۆ بەشدارییان نەکردووە و لە سیاسەتی دەرەکیدا لە سیاسەتی بێلایەن (سیاسەتی سەربەخۆ لە دوو بلۆکەکە) پێڕەوی دەکەن. زۆربەی ئەم وەڵاتانە کە هەموویان سەر بە جیهانی سێهەمن، لە باری ئابووری و کۆمەڵایەتی و ئایدیۆلۆجییەوە لەگەڵ دوو بلۆکی ڕۆژهەڵات*و بلۆکی ڕۆژاوا* جیاوازییان هەیە و هەرکامیان بانگەشەی مێتۆد و ئایدیۆلۆجیایەکی تایبەت دەکەن. لە ڕاستیدا ئەو شتەی کە ئەم وەڵاتانە لە یەک نزیک دەخاتەوە، بە پێچەوانەی دوو بلۆکی ڕۆژاوا و ڕۆژهەڵات، یەکیەتی سیاسی و ئابووری و سەربازی نییە بەڵکوو ڕاوەستان و خۆڕاگرتنە لە بەرانبەر دەسەڵاتی ئەو زلهێزانەی کە بوونەتە مەترسییەک بۆ سەربەخۆیی سیاسی ئەوان. بە واتایەکی دیکە هۆکاری کۆبوونەوەیان لە دەوری یەکتر، بەپێی هاوسانی و یەکگرتوویی نییە بەڵکوو لەسەر بنەمای «نە» گوتنە بە وەڵاتانی دەسەڵاتخواز کە بۆ ئەوان جێگەی مەترسی و هەڕەشەن.
بزووتنەوەی بێلایەن لەپاش شەڕی جیهانی دووهەم و دوای تەشەنەی شەڕی سارد* سەری هەڵدا. پێشەنگاوی ئەم بزاڤە، هێندستان و یۆگسلاڤیا بوون. پاشان میسر و ئەندونیسیا و سەرەنجام زۆربەی ئەو وەڵاتانەی کە تازە سەربەخۆییان بە دەست هێنابوو هاتنە ڕیزی بزاڤەکەوە. سەرۆکی ئەم وەڵاتانە لەدوو کۆنگرەی گەورە واتە «کۆنفرانسی باندۆنگ 1955 و کۆنفرانسی بلگراد 1961» کۆبوونەوە و ئامانجەکانی خۆیان بەم شێوە دیاری کرد:
ـــ هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی کرژیی سیاسی و کێشمەکێش لە پێوەندی نێودەوڵەتیدا.
ـــ هاندان بۆ بەکاربردنی شێوازی ئاشتیخوازانە بۆ چارەسەرکردنی کێشە نێونەتەوەییەکان.
- جێگیرکردنی پێوەندی نێونەتەوەیی لەسەر بنەمای یەکسانی مافی نەتەوەکان و ڕێزدانان بۆ یەکپارچەیی و حاکمییەتی نەتەوەیی.
ـــ بەرفرەوانکردنی هاریکاریی نێودەوڵەتی.
ـــ دژایەتی لەگەڵ داگیرکاریی و پاکتاوی ڕەگەزی.
ـــ لایەنگری لە ئاشتی و پێکەوە ژیانی ئاشتی‌خوازانە.
ـــ داکۆکیکردن لە جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان و بنەمای مافە نێونەتەوەییەکان.
ـــ دەسدرێژی نەکردن و خۆ تێهەڵنەقورتاندن لە کاروباری ناوەکی وەڵاتێکی دیکە.
ـــ بەشداری نەکردن لە یەکیەتی نێونەتەوەیی سەربازی.
ئەم گرووپە لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکاندا بارستاییەکی فرەوانیان هەیە بەڵام دواکەوتوویی و لاوازی ئابووری و سەربازی ئەم وەڵاتانە، بۆتە هۆی ئاستەنگی لە بەرانبەر زلهێزەکاندا. بەم بۆنەوە زۆربەیان لەنێوان دوو بلۆکەکەدا کەوتبوونە هەلاجان.
لە کۆنفرانسی 1979 لە بێلگراد 85 وەڵات وەکوو ئەندامی سەرەکی و10 وەڵات وەکوو چاودێر و 8 وەڵاتیش وەکوو میوان بەشدارییان تێدا کرد. ژمارەی ئەندامانی ئەم بزاوتە لە کۆنفڕانسی 11/9/2006 لە هاڤانا، پایتەختی کووبا گەیشتە 118 وەڵات.
فێمینیزم/بزووتنەوەی ئازادی ژنان/مێخوازی
فمینیسم/جنبش‌آزادی زنان
فێمینیزم/بزووتنەوەی ئازادی ژنان/مێخوازی
فێمینیزم/بزووتنەوەی ئازادی ژنان/مێخوازی
فێمینیزم لە وشەی فەرەنسی femme بە واتای ژن وەرگیراوە و مانای لایەنگری کردن لە ژن دەبەخشێ و ناوی بزاڤێکە کە بۆ یەکسانی مافە سیاسی و کەلتووری و ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی ژنان و پیاوان هەوڵ دەدات. لە بابەت ئاخێزگەی فێمینیزم لەگوێن ئایدیۆلۆجیایەک، چوار تەوەر لە ئارادایە:
لە سێ تەوەردا مانا پێشتر لە وشەکەیە. ئەم بۆچوونە پێیوایە کە مێژووی فێمینیزم، لە سپێدەی هۆشیاری مرۆڤەوە دەست پێدەکات. لەم ڕوانگەوە «ئاریشە» ی ژن هیچ کات لێمان جیانەبۆتەوە و هەندێ کەس پێیان وایە کە جۆری نێرینە، لەباری توانستی ئیکۆلوژییەوە باڵادەست بووە و مێژووی مرۆڤایەتیش بە هۆی باڵادەستی پیاوان، بە قەدەر کارەساتێک ڕێگەمان لێ ون دەکات.
بۆچوونی دووهەم و سێهەم، ئاخێزگەی فێمینیزم دەگەڕێنێتەوە بۆ سەدەی پانزدە و حەڤدە. سەرەنجام بۆچوونی چوارەم کە ڕەنگە لە هەموان ڕاستگۆیانەتر بێت، پێشینەی فێمینیزم دەگەڕێنێتەوە بۆ کۆتاییەکانی سەدەی هەژدە بە تایبەت دوای شۆڕشی مەزنی فەرەنسا. گرنگترین ڕووداو لە مێژووی ئەندێشەی فێمینیستی لە قۆناغی شۆڕشدا بڵاوکردنەوەی کتێبی «ماری ڤۆلستۆن کرافت» بوو لە ساڵی 1792 بە ناوی سەلماندنی مافەکانی ژنان. میریام کرام، لەم بارەوە دەڵێت: ڤۆلستۆن یەکەمین فێمینیستی گەورەیە و کتێبی سەلماندنی مافەکانی ژن، وەک جاڕنامەی سەربەخۆیی فێمینیزم لە ئەژمار دێت.
نووسراوە فێمینیستیەکان، دوو شەپۆل بۆ ڕەوتی پێشڤەچوونی ئەم ڕێبازە ناوبردە دەکەن: شەپۆلی یەکەم (1830 تا 1920). تایبەتمەندی ئەم شەپۆلە خەبات و تێکۆشانی ژنانە بۆ بە دەست هێنانی مافی دەنگدان و یەکسانی مافی ژنان لەگەڵ پیاواندا. شەپۆلی دووهەم لە 1960 تاکوو ئێستا دەگرێتەوە. خاڵی بەرچاوی ئەم شەپۆلە بریتیە لە پەرەسەندنی پەروەردەی باڵای ژنان لە سەرانسەری ئەورووپا و ئەمریکا و زیادبوونی ڕێژەی ژنان لە پیشە و کاری جۆراوجۆر و داواکاری بۆ یەکسانی مووچەی ژنان لەگەڵ پیاواندا. بەڵام ساڵەکانی نێوان 1920 تا 1960 بە قۆناغی ڕاوەستان ناونووس کراوە. هەڵبەت هەندێ لە نووسەرانی ئەم دواییانە شەپۆلی سێهەم، بە فێمینیزمی پۆست مۆدێرنە پێناسە دەکەن. ئەم شەپۆلە کە لە دەیەی 1980 دەستی پێکردووە بۆ بزاوتی فێمینیستی،‌ قۆناغی گواستنەوەیە لە بابەتە سیاسی و ئابوورییەکانەوە بەرەو بابەتی کەلتووری و سایکۆلۆژی و زمانەوانی.
فێمینیزم، وەک هەموو ئایدیۆلۆژیایەک دەکەوێتە ژێر کاریگەریی سوننەتە مێژووییەکان و لەگەڵ هەندێ لەم ئایدیۆلۆژییانەدا تێهەڵکێش بووە. ئەزموونی شۆڕشی فرەنسی و گوتارە بەهێزەکەی لە بابەت مافە دیموکراتییەکان، بۆ سەرهەڵدانی بیرۆکەی فێمینستی گەلێک پێویست بووە. کاریگەریی پرۆتستانیزم لەمەڕ هاندانی ژنان بۆ چالاکی کۆمەڵایەتی و تێوەگلان لە بابەتە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان و کاریگەریی سۆسیالیستە خەیاڵییەکان، بۆ وێنە لایەنگرانی سەن سیمۆن و شاڕۆڵ فۆریە، لەم ڕێچکەوە ئاو دەخواتەوە.
بزاوتی فێمینیزم، ئێستا وەک بزاڤێکی جیهانی لێ‌ دەرهاتووە. لایەنگرانی ئەم بزاڤە لەسەر ئەم باوەڕەن کە ژنان تەنها بە هۆی «ژن بوون» یان لەو کۆمەڵگەیانەی کە لە خزمەت بەرژەوەندی پیاواندایە، تووشی بێعەدالەتی و نایەکسانی هاتوون. هەر بۆیە بزاوتی لایەنگری لە مافی ژنان چەند ڕێچکەیەکی لێ بۆتەوە کە بە کورتی بریتین لە:
1ـــ لایەنگرانی لیبرالی مافەکانی ژنان. ئەمانە بێعەدالەتی مەدەنی و دەرفەتە پەروەردەییەکان بە سەرچاوەی زۆر و ستەم بەسەر ژنان دەزانن و خەبات لە پێناو بەدەست هێنانی ئازادییەکانی تاکەکەسی ژنان، بە مەبەستی خۆیان ناوبردە ئەکەن.
2ـــ لایەنگرانی ڕادیکالی مافەکانی ژنان. ئەمانە پێیان وایە کە هەرچی زۆر و ستەم بەسەر ژنان دێت، دەگەڕێتەوە بۆ خۆبەزل زانی و باڵادەستی پیاوان و لەم ڕێگەدا هەوڵ دەدەن کۆمەڵگەی پیاوــ مەزنایەتی بگوازنەوە بۆ کۆمەڵگەیەکی ژن ــ مەزنایەتی.
3ـــ لایەنگرانی مارکسیستی مافەکانی ژنان. ئەمانیش هۆی ئەو کۆت و بەندانەی کە لە ملی ژناندایە، دەگەڕێننەوە بۆ شێوازی بەرهەمهێنانی سەرمایەداری و جیاکردنەوەی ئیش و کار لە ماڵەوە کە بۆتە هۆی دابەشکاریی سێکسی. ڕێگەچارەی ئەم گرفتەش گۆڕینی ئابووری زاڵ بەسەر کۆمەڵگە دەزانن.
4ــ لایەنگرانی سۆشیالیستی مافەکانی ژنان. ئەم ڕێچکە، ڕیشەی زۆر و ستەم بەسەر ژناندا لە سیستەمی ئابووری سەرمایەداری دەبینآ کە بۆ مانەوەی خۆی، کرێکارەکان بە تایبەت ژنان وەبەردەهێنآ. لەم ڕوانگەوە، هەم خاوەندارێتی ئامرازەکانی بەرهەمهێنان و هەم شێوازی ژیانی کۆمەڵایەتی پێویستی بە گۆڕانی بنەڕەتی هەیە.
ئاگر کەوتنەوە
«مستـ. لا.» تمـ: ئاگر بەربوونەوە.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاگرکەوتنەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بزووتنەوە
بریتییە لە زیادبوونی ئاو بەرەبەرە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بزووتنەوە
بریتییە لە سەرکەوتنی نرخی شت بەرەبەرە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بزووتنەوە
بیر کەوتنەوە
بیاد آمدن
بیر کەوتنەوە
وەیاد هاتنەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بیرکەوتنەوە
هاتنەوەیادی شتی بیرچوو
بیرکەوتنەوە
الاسترجاع
بیرکەوتنەوە
Recollection
جوتنەوە
برێتی لە چەندپاتەکردنەوەی قسە
دورکەوتنەوە
دورافتادن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دوورکەوتنەوە
جوێبوونەوەی شتێک لە شتێک و پێکەوە نەمانیان
نزدیک کەوتنەوە
نزدیکتر شدن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
نزدیککەوتنەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
نزیککەوتنەوە
هاتنە بەرەوەی شتێکی دوور
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
نەزدیککەوتنەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
نەزیککەوتنەوە