تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باقە بەس
[[باقە + بەس (بەستن)]]
(نت)، (سن) تم: باقەبێن.
1- بەس
[[ سن: ڤه‌س. په: ڤه‌س ] ]
«کعر.، کئێر، بک.» 1- « نا، ست.» ئەندازەی کافی له هەر کارێک، هەر شتێک «باوەلێ! باوێکی بەسه»، بەسمه، کوره کەچەڵ کەسمه.، «خا، پەند ل-116». نا شەش گەز چیت بۆ کراسی ژنانه بەسه. 2- «ش» له شوێن: بەسه، بەسیه، بەسیەتی،، با بەس بێ، واز بێنه «بێنن» دەکاردەکرێ. «بەس بێرە و بچوو، بەس که تەماشا، دایکی سەت کوڕبی، پێت دەکەم حاشا» -(فۆلکلۆر) 3- «بنتەنیا، زیاتر نا:: بچۆ هەر ئەوەندەی پێ بڵێ و بەس. تێبــ.ینی: ئەسڵی ئەم وشەیه له ئاوێستاییدا به مانای ئارەزوو، ویست و خواهیشت بووە و لە پەهلەویشدا بە مانای: زۆر، زیاد.. ئێستاش ئەم مانایانەی به شێوەیەکی مەنفی «سەلبی» تێدا بەدی دەکرێ.* «جن.» وەس.
2- بەس
«نا.»، «سن.» تم: بەست/1 تێبــ.ینی: دەنگی «س» لەم وشەیەدا تۆخێ گیراو «مشدد» تەلەففوز دەکرێت.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
باقە بەس
(د) شتێکە کە بە باقە بەسترابێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
باقە بەس
شتێکە کە گەنم و دەسکەگوڵ و شتی تری پێ ببەسترێ
برس بەس چوون
گرسنگی بستەشدن، گشنگی بند آمدن.
برس بەس چوون
ورەخستن. (ورەخستگیه، برسی چووگەسە بەس ) [دڵ نەبردن، تەوابوونی برسێتی.]
برس بەس چوون
قَمَه، قَهَم.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەس
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەس
بەستێکە کە پەنای پێ ببرێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەس
وتەیەکە بەدیمەن ناو (اسم) و لە مەعنای (فعل) دایە، واتە دەست لەو کارە یا لەو گوفتارە هەڵگرە
بەس
بَسته، بَند. (گُشنگیش بند آمده.)
بەس
پَس.
بەس
گره، گری، بَند، بَست. (بَستن=گرەزدن)
بەس
بست، بند، بَش، آهن جامه. (بست تفنگ، یا صندوق مثلاً.)
بەس
بەسیاگ. (برسی چووگەسه بەس.) [داخراو، بەسراو]
بەس
بەن. (دەربەس نیه.) [پەیوەندی]
بەس
بەسه، بەنوبەس. [کەینوبەین، پەیمان]
باڵ بەستن
[[١- باڵ /٢ + بەستن]]
(مست. مت.) هەردوو دەستی کابرایەک لە پشتە وە بەستن.: خێرا باڵی ئەو دیلانە ببەستن و بیان بەن بۆ چەم. ئەمنیە باڵی (عەوڵای ئاغا) یان بەستوو هێنایانە لای ئاغای (مادڕوج) *باڵبەست کردن
بەستەنی
[[2ــ به‌‌ست+ ئەنی]]
(نت.)، (کئێر.) خواردەمەنێکی ساردە لە شیر و شەکر و ماددەیەکی تام و بۆنخۆش دروست دەکرێت. *(کعر.) دۆندرمە. (مک.) حەلاوێ. تێبــ.- آ)شیرەکر دەکتێکە ناو دەفرێکی ئوستوانەیی تایبەتی و تۆزێ لە شتێکی تام و بۆنخۆش شەکرەکەی تێدا دەتاوێنرێتەوە و (گوڵاو، وانیل، ئاوی میوە و..)ی تێدەکرێ و ماددەیەکی نووسەک (چڕیش یا سەهلاب...) یشی لێ زیاد دەکرێ. ئەوجار دەخرێتە ناو بەرمیلێکی بچووک (دار یا تەنەکە) و دەوروبەری بڕ دەکەن لە (بەفر) و دەست بە سووڕانی دەفرەکە دەکەن تا شیر و شەکرەکە لە ناویدا دەمەیێ و وەکوو سەهۆڵی لێدێت. ب) ئەمە شێوەیەکی سەرەتایی سازکردنی (بەستەنی) بوو لە کوردستان، پاشان وایلێهات کە دەفری ناوەڕاست بە شێوەیەکی میکانیکی (بە چەرخ) بادەدرا دەسووڕێندرا، بەڵام ئێستا مەکینەی تایبەتی هەیە کە بەکارەبا ئیش دەکا. ج)کەرتی (ئەنی) لەم وشەیەدا پاشبەندە و کاری (ئەمەنی) دەکا. من پێشان هەستم پێ نەکردووە و بۆیەس لە بەرگی یەکەمی ئەم قامووسەدا نەمنووسیوە. سووتەنی (=سووتەمەنی)/
بەسەر گرتنەوه
«مست، مت.» 1- ناسینەوەی مەڕ و گاو و گۆڵێ که دزرابێ یا ون بووبێ.:: له مەڕەکان حەوتیانم لای کوێخا فەرەج بەسەر گرتەوه. 2- «مج.» دۆزینەوەی هەموو شتێکی گوم بوو یا دزراو.
1- بەسته
[[2ـ به‌ست +5ـ ئه/1]]
«نت.»، «کئێر.» 1- کە مێک کەلوپەل و کاڵا یا هەر شتێکی دیکه که له قوتوو یا کیسەیەکی کاغەزەوه پێچرابێ:: بەستەیەک چا، دوو بەسته سیغار.* «کعر.» پاکەت. 2-توورەکه یا پارچه قوماشێکی شتی تێ تێخرابێ و سە ری دروابێ. تێبــ.ینی: هەندێ جار ئەم وشەیه به تەنیایی وەکوو «نمف.» لە مەسدەری بەستن بەکاردێت.
1-بەست
«ری، فع.» ڕەگی مەسدەری «بەستن» ه، وەکوو پاشبەند به دوایی «ناو» وانەوه دەنووسێ و ئەو مەدلوولانەیان لێ زیاد دەکا. 1- تەعەهوود و ئیلتزام، به تەنگەوەبوون بە کارێ، کەسێ یا شتێ نیشان دەدا:: دەربەست، ئەم کابرایه هیچ دەربەست نییه. 2- بێ ئیلتزامی و نەبەسترانەوه به هیچ شتێ و هیچ کەس، دەنوێنێ:: سەربەست: سەری نەبەستراوە تەوه ئازاده. 3- وەکوو «مست.» دەکاردەکرێ، ئەوەیان تەنیا له وشە گەلێ دایه که له فارسیڕا پەڕیونەته ناو زمانی کوردی له کوردستانی ئێران:: بەندو بەست: تەگبیر و ڕێک کەوتنی دوو یاچەند کەسێ.
2-بەست
[[نمف. «به‌ستن» ]]
ئەم ناوه وەکوو «پاشبەند» دەگەڵ ناو تەرکیب دە بێ و ناوێکی تازە پێک دێنێ ئەو ندەی من پێم شک بێ هەر وشەی «دەربەست» که بۆ خانوو بەکاردێت بەم پاشبەندەوه دروست بووه.
2-بەسته
[ [؟]]
«نا.»، «کعر.» گۆرانی سووک و لەبار که هەوا و شێعرەکانی مایەی فولکلۆرییان هەبێ. // مەقام.:: ئاگربارانه، کراس زەردێ، کوێستانان خاڵ خاڵ، عەمر ەکەم سەڵتەنه، لە بەسته خۆشەکانی کوردین، تێبــ. ـ آ» من نازانم بۆچی ئەم ناوه له گۆرانی نراوه، له ئازەربایەجان سۆوێتی هەر ئەم وشەیه بە عەینی مانا دەکار دەکرێ و له مەش زیاتر «بەسته کار» یش بە و کەسە د ەڵێن که «هەوا» بۆ ئەم چەشنه گۆرانییه دادەنێ، دیاره که هەرتک وشە «بەسته» و «بەستەکار» پەیوەندێکیان دەگەڵ زمانی «ترکی» نییه که «ئازەربایەجانی» شێوه یا لەهجەیێکێتی. ب» دوکتۆر معین له باسی وشەی «بەستە» دا دەڵێ: «21ــ «شیعر» شیعرێکی بریتی بێ له چوار نیوه شیعر.22ــ «مۆسیقا» ئاهەنگێکی مۆسیقایه له «حەسار» و «سێگا» و «حیجاز» پێکهاتووه.»، «تم، فەرهەنگ ج1، ل-532». ج» لە موکریان وشەی «بەند» له باتی بە شێکی گۆرانی بەکاردێت و سەربەندیش ئەو شیعرانەن که له گۆرانی دووپات دەکرێنەوه و زیاتر گۆرانی بەناوی «سەربەند» ه کەیەوه هەڵدەدرێ. د» زمانی عەرەبیش له عێڕاق ئەم وشەی کردۆته «پەسته» و بە عەینی مانا بەکاری دێنێ. هـ» لەو باوەڕەدام که «بەند» ی موکریان، «بەسته» ی سلەیمانی لە پێشدا یەک مانایان هەبووه و پاشان هەریەکەیان مانایەکی تایبەتی وەرگرتووه و دەگەڕێنەوه سەر «بەند» ی ئاوێستایی و «بەستەن» ی پەهلە وی که دووەمیان له یەکەم وەرگیراوه.
3-بەست
«نا.»، «هل.، کی.» تم: بەستۆڕه.
4- بەست
«نا.» تم: بەند/1.
ئاستی بەستێنبەند
ئیحڕام بەستن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) دەبەر کردنی ئەو جلکانەی شەریعەتی ئیسلام بۆ حەج دایناوە. تێبــ.- پاش دەبەرکردنیان، هەندێ کار هەیە (سەرتاشین، نینۆک کردن،...) لە حاجیان حەرام دەبێ و نابێ بیکەن.
ئەموست بەستە
فریب خورده
ئەموست بەستە
بریەتیە لە فریودراو، هەڵخڵەتاو
ئەموست بەستە
[[ئەموست+بەستە]]
(نت.) دەست خەرۆ (خا:ج١-٨٠)
ئەموست بەستە
ئەمەگ بەسەرەوە بوون
ژێرباری کەسێک بۆ کەسێکی تر لەبەر ئەوەی کە پێیەوە ماندوو بووە. ((ڕەفیقینە ئەمە زۆرمان ئەمەگی ئەو پیاوەی لەسەرە...)) (تحفە: ج١-١٩٨).
بازرەقە بەستن
(مست.، لا.)، (سیم.) ١- تم: بازرە کردن. ٢- دەرپەڕینی شتێک یا کەسێ بە خێرایی و لە نەکاو. مارەکە بازرەقەی بەست. ٣- فیچقە کردنی خوێن و ئەو جۆرە شتانە. (عا،) فوران.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
باقە بەست
باقە بەس
بان بەسەر دەبانێ، بەقوون نابانێ
1) بە مەڕێ دەگوترێ که بەرخ وەخۆ بگرێ و بیلێسێتەوه بەڵام نەیەڵێ بیمژێ. ب»، «کن.» ژنێکی تەواو ڕام نەبووبێ و خۆی بە دەست مێردەوه نەدات. تێبــ.- ١- ئەم وشەیه بەو شێو ەیه که له مەتەڵەکەی سەرەوەدا دەکار کراوه، دەبێ لە مەسدەرێکەو ه هاتبێ، هەروەکوو دەڵێن دەنازێ له مەسدەری «نازین» یا دەبارێ لەمەسدەری «بارین»، کاتێ دەشڵەین «دەبانێ» یا «نابانێ» بەو جۆرەی له مەتەڵەکەدایه، دەبێ بڵەین دەبانێ لەمەسدەری «بانین» هاتوه، بەڵام ئەم مەسدەره لازمه قەت نەبیستراوه، ب» ئەوەندەی پێم شک بێ لەو مەسد ە ره نەبیستراوه یا گوم بوه. ٢- وشەی «بانۆک» و «نەبان» کەوتوونهوە و له مەتەڵەکەشدا له حاڵەتی مزارعی «دەبانێ» و «نابانێ» دا د ەیبینین.
بنج بەست
بناغە پتەو کردن، ڕووەکێکە، کە ڕووابێ و ڕەگی داکوتابێ