تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بنێشت خۆش کردن
«مست.، مت.» 1- کوڵاندن و پاڵاوتن و قاڵ کردنی بنێشت. 2- جاوین و نە رم کردنەوە ی بنێشتی ڕەق. تێبــ.- بنێشت پاش کوڵاندنی ڕەق و تورت دەبێ و منداڵ نازانن بیجاون، هەر لە دەمیاندا ورد بوو قوتی دەدەن، بۆیه یەکێک «دایکیان، خوشکی گەور یان لەپێشدا بۆیان دەجوێ تا نەرم دەبێتەوه و لەبەر یەک دەکشێ.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بنێشت
شتێکی سپیی جیڕی بەکەشە لە (دارەبەن) پەیدا دەبێ
بنێشت
[[بن+ئێشت؟]]
«نت.»، «جەوی» یەکی زەردباوه که له دارەبەن د تکێتەوە و بۆ خۆش کردنی تامی دەم دەیجوون. تێبــ.- له چەند شوێنێک دارەبەن «داره قەزوان» بریندار دەکەن و و له قوڕێکی کۆجیلەیەک سازدەدەن و به جێگا بریندارەکانیەوه دە نێن پاشان که پڕ بوون لێیان دەکەنەوه و بەتاڵیان دەکەنه مەنجەڵەوه، ئەو جەوییه لەم کاتەدا ڕەنگی بۆرزەرد و ڕەگ ڕەگی ڕەشی تێدایه و تامی تاڵه، دەیکوڵێنن تاڵایەکەی دەڕوا و ڕەنگی سپی مەیلەو زەرد دەبێ. بێجگه له جاوین بۆ داوودەرمان و سەنعاتیش بەکاردێت و یەکێکه لەو کاڵایانەی که لەکوردستان دەنێردرێته دەرەوه *«سن.» جاچک. جاچکه. «بک.» به نووشت «تم: ژابا-57» بەنیشت «تم: کف. 73» «هو.» وێژەن. «جن.» جاجک.
بنێشت
بەنوشت، (باک) بەنیشت، (دەر.، لەک) جاچک، (هەورا) وێژەن، جاجک، جاجکە، جاچکە، چتێکی سپی چیڕی بەکێشە، لە دارەبەن و یا دارەقەزوان پەیدا دەبێ، لە بەهارێدا دارەکە بە تەشۆی بریندار دەکرێ و لە قوڕی کۆجیلەیێکی دروست دەکەن و بە بەر شووێنە بریندارەکەیەوە دەنێن لەدووایەدا لە مەنجەڵێکیدا دەوڵوێنرێ و لهناو کیسەیێکی خامی دەکەن و دەینێرنە بازاڕ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەز و بنێشت
دەرمانێکە لە بەز و بنێشت دروست دەکرێ، بۆ برین زۆر باشە
بەزو بنێشت
جاچکە و پیو کە دەرمانی کوانە
بنێشته خۆشکه
«نت.»، «مک.»، «کن.» تم: بنێشت • کردن به بنێشته خۆشه ی...
بنێشته تاڵ
«نت.» بنێشتێ که هێشتا نەکوڵێندرابێ و خۆش نەکرابێ و جاچکەی نە کوڵێندراو، بنێشتی خاو. تێبــ.- له کوردەواری ئەم جووره بنێشته بۆ گەیاندنی هێندێ «کوان» بەکار دێنن.*(سن) جاچکە تاڵه.
بنێشتۆکە(کۆ)
پنجە گیایەکە گەڵای سپیە، گەڵاو لاسکەکەی وەکوو بنێشت دەجوورێ
بنێشتی کەرێ
گیایەکە شیری لێدێ، کە مەیی ڕەش دەبێ دەبیتە جیر(جیل) لاستیک
بنێشتەتاڵ
بێنشتی نەکوڵاوی خۆش نەکراو
بنێشتەتاڵ
بنێشتەتاڵە
بنیشتە تاڵ
کردن به بنێشتی مەلای مەزبووره
«کن.»، «مک.» ئاگاداری کردن و پاراستنی ماڵی خۆ. تێبــ.- گۆیا مەلای مەزبووره بنێشتی جایوه و کاتێ زاری شل بووە دەریهێناوە و به سەری لووتیەوه نووساندوه، گوتویانه مەلا! ئەوه بۆ وادەکەی ؟ گوتویه دەمەوێ ماڵی خۆم هەمیشە لەبەر چاوم بێ.
کردن به بنێشتەخۆشەی ژیردان
«کن.»، «سیم.» زۆر دووپاته کردنەوەی قسەیەک. زۆر باسی شتێ کردن.
بەزوبنێشت
» نت.»، «مک.» هەتوانێکی کوردەوارییه، له تێکەڵ کردنی «بەز» ی خاوی مەڕ یا بزن دەگەڵ «بنێشت» دروست دەبێ و د خرێته سەر هەندێ برینی وەکوو سووره کوان و دوومەڵ و... بۆ ئەوەی بگا و دەمی بکاتەوه و کێم و هەوایەکی تێدا کۆ بۆتەوه بێته دەر «دەرببێ»
بەزوبنێشت
دەرمانێکە لە بەزو بنێشت دروستدەکرێ بۆ برین زۆر باشە