تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بر
«نمس.» تم: برێتی.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
دار بر
[ا. مر ]
(داربور - darbur)
دارکونکەره.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
بر
[ا ]
(بەر - ber¬)
بەر، میوه، بەری دار.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
بر
[ا ]
(بەر - ber)
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
بر
[ا - ع ]
(بیر - bir)
چاکی، خێر، بەخشش، تاعەت، راستگۆیی، فەڕ.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
بر
[ص - ع ]
(بوڕ - bur)
پیاوچاک، ساڵح، راستگۆ، بەفەڕ.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
بر
[ا - ع ]
(بەڕ - ber)
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
بوم¬بر
[ا.م ]
(بوم بەر - bûmber)
زەمین، شوێن، سەرزەمین.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
جیب بر
[ص. فا ]
(جیب بور - cîbbur)
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
خاک بر سر
[ص.مر ]
(خاک بەر سەر - xak berser)
خۆڵی بەسەر، خاک بەسەر، داماو، مسیبەت دیدە.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
زره بر
[ص. فا ]
(زیریه بور - zirih bur)
زرێ بڕ، تیر یان شمشێری تیژ که زرێ ببڕێ.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
سمن بر
[ص. مر ]
(سه مه ن به ر - semen ber)
که سێک له شێکی جوان و سپی و بۆن خۆشی هه بێ.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
شیشه بر
[ا.ص ]
(شیشه بور ـ ebirșîș)
جامچی ، شووشه بر.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
علف بر
[ا.مر ]
(ئەلەف بور - elef bur)
ئامێرێکه له چەشنی داس بۆ گیا درون.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
کیسه بر
[ص. فا ]
(کیسەبور – kîsebur)
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
گوش بر
[ص.فر ]
(گووش بور - gûşbur)
گوێ بڕ، خاپینۆک، کەسێک بە فڕوفێڵ شتێک لە کەسێک وەربگرێ.
1- برنج
[[سن: بێرێجیه.، په:ڤیرینج]]
«نا.» جوورێک دانەوێڵەیە که له زۆر کۆنەوه ناسراوه و بۆ خواردن کەڵکی لێ و‌‌ەرگیراوه، گیایەکەی دەبێ ئاوی لەبن نەبڕێ، به ‌شینی کە هێشتا نەدرواو‌ەتەوه «مەرەزه» یه و زۆر بەرز دەبێتە وه، بڕێشتی زۆره. د‌ەنکەکانی لەناو توێکڵدان و پێش کڕە کردن و له ‌توێکڵ دەرهێنان «چەڵتووک» ه دە‌‌نکەکانی بە شیوەی گشتی ڕەنگیان له ڕێزی «سپی» دایه. چە‌ند جووری هەیه: سەردی، گرده «نەگازه»، گەرجه، سارده، عەمبەربۆ، لە‌ چین، هیندوستان، ئێران، عێراق، کوردستان، یەکێتی سۆوێت، بۆرما و تایلاند و گەلێ وڵاتانی دیکەش دە‌چندرێ. تێبــ.- ژابا «تم: ل- ٤٦» و مووبەد فیروز ئازەرگشەسب «تم: بخشی از فرهنگ اویستا، ل- ٢٥». ئاوێستایی ئە‌‌م وشەیان وەکوو لەسەر‌‌ەوه نیشاندراوه نووسیوه، بەڵام دوکتۆر معین «تم: بورهان، ج١، ل- ٢٦٥» به «ئورڤینج» ی داناوه.* «مک.» برینج.
2- برینگ
[[؟]]
«نا.»، «مک.» ئامرازێکه وەکوو مەقەست بەلام گەورەتره، دەمەکانی لەباتی ئەوەی وەک ئی مەقەست لەناوەڕاستا به بزمارێک لێک داکوترابن، لێک جودان و کاتی ئیش پێکردن وەکوو نێره و مێیه دەخرێته سەریەک. ئەم ئامرازه بۆ بڕینەوەی مەڕ و بزن بەکاردێت. *برنگ، «هل» دوێرد، جەو، دووکارد. «سن» هەورینگ. «بک» جەو، جەور، جەهرێ.تێبــ.- من واتێدەگەم ئەم وشەیه له «بڕ» ڕیشەی مەسدەری «بڕین، بڕینەوه» و «ئینگ» پاشبەندی دروست کردنی ناوی ئامرازان «ئیسمی ئالەت» پێک هاتبێ.
برا
[[ست: براتەر]]
١- ئەولادی نێرینە که دەگەڵ ئەوڵادی نێرینە و مێیینەی دیکەی دایک و بابیان یا یەکێک لەو دوانەیان یەک بێ. ٢- «مج.» به نیشانەی خۆشەویستی و ڕێزلێنان، لە قسه کردن و نامە نووسینا بۆ خەڵکی تریش بەکار دێت. «دەزانی که حاڵمان چلۆن بوو برا + لە پێشدا چ زوڵمێک له کوردان ‌کرا» «حافیدی» .
برا باب
«نت.»، «مک.» دوو کەس کە باوکیان یەک بێ و لەدایکێک نەبن.
برا زازا
[[برازا+زا]]
«نت.» منداڵانی برازای کەسێک، ئەو منداڵانەی کە باوکیان برازای کەسێک بێ.
برا گەوره
«نت.» ١-نیسبەتی کوڕی هەر‌ه گەورەی ژن و مێردێک دەگەڵ منداڵەکانی تریان. ٢- ئەو کە‌سەی چەند دۆست و برادە‌ر یا بنەماڵەیێک «لەبە‌ر هەر سفەتێکی بێ» لەناو خۆیاندا بە گەورەی خۆیانی دادەنێن و ڕێزی لێدەگرن و له قسەی دەرناچن.
برابەش
«نت.» ١- کەسێکی لە مڵکایەتی شتێکدا دەگەڵ کەسێ یا کەسانێ شەریک بێ. ٢- «مج.» کەسێکی ماڵی خەلکی لەلابێ و نەیداتە‌وه «هەر وەکوو برای بێ و بەشی خۆی لێ و‌‌رگرتبێ.» :: ئەرێ کابرا ئەم قەرزانەم بۆ نادەیە‌وه، خۆ تۆ برا بەشی من نی ؟
براله
[[برا+له «پب» ] ]
«نت.» بۆ دەربڕینی خۆشەویستی کاتی بانگهێشتنی کەسێک دەگوترێ، هۆ برای خۆشەویست «کاکە و برالەی خۆیان کرد و ئیشەکەیان ئاوالێکرد کە کردیان.....»
برای باب
«حافیدی» «نت.»، «مک.» تم: ١- ئام «مام» «خزم برای بابیش بێ هەرباشه» «فولکلۆر» .
برای دایکی
ئادەمیزادێکی نێرینه که دەگەڵ کەس یا کەسانێکی تر دایکیان یەک بێت. *داییک برا.
برای دینی
هەموو ئەو کەسانەی پەیڕەوی دینێک بن.:: موسڵمان برای دینی یەکترین.
برایانه
[[برا/١+ئانه/١]]
«بنت.» وەکوو برا، بەشێوەی برا.
برایی
[[ برا /١+ ٢- ئی ]]
«حمس.» تم: برایەتی.
برایەتی
[[برا/١+ئایه‌تی/١]]
«نت.»، «حمس.» ١- پێوەندی نێوان ئەو کەسانەی دایک و باب یا یەکێک لەو دوانەیان یەک بن. ٢- «مج.» پێوەندی دۆستانەی نێوان دوو یا چەند کەس یا نێوان میللەتان و نەتەوەکان:: برایەتی کورد و عەڕەب * برایی.
بردن
«مست. مت.» شتێ یا کەسێ لە جێگای خۆ هەڵگرتن و دوورخستنەوەی:: بەیانی تا دێم ئەم مێزه لەم ژووره لابەرن. خۆزگه ئەم کاربەدەسته خراپەیان لادەبرد.
بردنەوه
«مست. مت.» ١- گێڕانەوەی شتێکی لە شوێنێکەوه برابێته جێگایەک بۆ جێگەی پێشوووی:: ئەم کتێبــ.ه بەرەوە بۆ کتێبــ.خانه. ئەم ڕادیۆیەی ماڵی شاباز بۆچی نابەنەوه. دوێنێ هاتن بردیانەوه.
برسی
[[په:گورسه‌ك]]
«س.» حاڵێ ئەو کەسەی هەست دەکا پێویستی به خواردن هەیه. * «بک.» برچی. «جنو.» وورسی. // تێر.
برش
[[؟]]
«نا.»، «مک.» ١- توێژێکه ڕەنگی مە‌یلەو شینه- هێندێ جار هەر شین شینە و جار جارەش شینێکی کاڵی مەیلەو سپی- وەکوو کوڵکه یا لۆکەیەکی زۆر شی کرابێتەوه، وایه، لەشوێنی نمدار، لەسەر نان، پتەنیر، ماست و هەندێ میوه پەیدا دەبێ. *کەڕوو. تێبــ.- ١) زانستی تازە ئەو ماددەیه لە ڕێزی کۆمەڵێ گیای بێ ڕەگ و ڕیشه بەناوی قارچک دادەنێ و پەنسیلین لەو ماددەیه کە به زمانی فڕەنسی «پێنسێلیۆم» ی پێدەلێن، دەگیرێ «تم: لاڕووس- ٦٨٠» ب» لە زاۆر کۆنەوه لە کوردستان، بۆ چاک کردنەوەی برین و کوان له برشی نان کەڵک وەردەگیراوه. دەگێرنەوه مەحموود پاشای جاف ئەسپێکی زۆر باشی هەبووه، شانی بریندار دەبێ و هەرچی دەرمانی دەکەن چانابێتەوه، ڕۆژێ کابرایەکی کوردی خێڵەکی دێ کە چاوی پێدەکەوێ دەڵێ: چەند نانێک بەگەرمی بکەنه «نردوو»، دایپۆشن هەتا برش هەڵدێنێ ئەوسا نانه برشاوییەکان لە برینی شانی ئەسپەکه دەنێ، بە ماوەیەکی کەم چاد‌‌بێتەوه. ٢- «مج.» ناڕ‌‌حەتی و تەنگەنەفەسی لەبەر گەرما یا تە‌نگی جێگا.
برش هەڵاتن
[[برش/٢+هه‌ڵ+هاتن]]
«مست. لا.»، «مک.» تەنگەنەفەس و ناڕەحەت بوون لەگەرمان و تەنگە بەری جێگا..* پیش هەڵاتن.
برغوو
«نا.»، «کئێر.» بزمارێکه نەختێکی بەشێوەی مارپێچی لەله کراوه، بۆ لێک توند کردنی دووشت پێکەوه بەکاردێت. تێبــ.- 1» ئەو جۆره بزماره سەڕەڕای ئەوەی که له باری گەوره و بچووکی گەلێ شکڵی هەیه. به شێوەیەکی گشتی دوو چەشنه، یەکێکیان لەباتی ئەوەی وەکوو بزمار دابکووتری، ڕاستەوخۆ لەو دوو شتانەی مەبەسته لێک تووند بکرێن، بادەدرێ و به جەڕبادەر توندتی دەکەن. دووەمیان ئەوەیه شوێنێکی تایبەتی بۆ کراوه و تێی هەڵدەکێشرێ و پاشان «مووروسەموون» ی لە سەرەکەی بادەدرێ. ب» ئەگەر له جۆری یەکەمیان بۆ ئاسن دەکاربکرێ دەبێ جێگایەکی بەشێوەی لەلەکانی بزمارەکە بۆ لەلەکرابێ. ج «بەلای منەوه ئەم وشەیه له «بورمق» ی تور‌کی به مانای (بادان) و‌‌رگیراوه. *«کعر.» بورغی. «کئێر.» پێچ، جەڕ.