تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



برژ
بە ئاگر چزان بێ سووتان: گۆشتە کە هێشتا نیوە برژ بوو خواردمان
برژاندنەوه
«ست. مت.» ڕاگرتنی خوێن لە شوێنێکی لەشی ئادەمیزاد که بەشتێکی تیژ «چەقۆ، خەنجەر، شووشه،....» بڕابێ یا بە گولله و هەر شتێکی دیکه بریندار بووبێ و خوێنی لێ بێ. تێبــ.- ئێستا دوکتۆران ئەم کاره به داو و دەرمانی تازه «تەنتووریۆد، مێرکوورکڕۆم،...» دەکەن. جاران لەکوردستان، پەڕۆ و پاڵیان دەسووتاند و سووتوەکەیان دەخسته سەر برینەکه یا ڕۆنی داغیان بەسەردا دەکرد خوێنی ڕادەو ستا. بۆ برینی بچووک سووتوی جگە ره و گڵە سووریش بەکار هاتووه. *«سن.» برژاننە وه.
برژانن
«مست. مت.»، «سن.» تم: برژاندن. تێبــ.- دە نگی «ن» ی یەکەم لەو وشەیەدا و له هەموو مەسدەرێکی دیکەشا که له ناوچەکانی بێجگه له «سنە» به «ئاندن» دوایی دێت و لەبن لەهجە ی سنەییدا د بێته «ئانن» - تۆزێ دەگیرێ «مشدد» ه، لەڕاستیدا هەر دەنگی (د)، کەی برژاندن دەچێتە ناو دەنگی (ن)ە کەوه «دەغم دەبێ» و ئەو گیراوییه پەیدا دەکات. ئەمەش بەلای منە وه شێوەیە کی دیکەی «د» ی کلۆری بن لەهجەی سلەیمانیە کە لەبن لەهجەی سنەییدا له باتی ئەوەی وەکوو سلەیمانی دەنگی «گ» ێکی سووکی لە دوای «ن» ەوه لێ دەربچێ، به جارێک کلۆر دەبێ و دەفەوتێ.
برژوا
«نمف. له مس. برژان.»، «مک. سیم. هل.کک.» ١- هەر شتێکی خواردەمەنی که ڕاست وخۆ به هۆی ئاگرەوه له حاڵەتی کاڵی و خاوی هاتبێتەدەر و بۆ خواردن ئامادە بووبێ:: گۆشتی برژاو. ماسی برژاو، *برشته «تەنیا بۆ نان». «سن.» برژیاگ. «بک.» براشتی. ٢- زۆر شارەزا و لێزان بوونی کەسێک له کارێکا.*کوڵاو.سووتاو.
ئەیسووتام وەی برژام
گەمەیێکی منداڵانە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
برژان
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
برژان
سوورەوەبوونی هێندێ شت بە ئاگر
برژان
برشتە بوون
مژول، بژانگ، مووی پێلووی چاو، بڕژانگ
برژان
«مست.، لا.» ١- ئامادە کردنی هەندێ خواردەمەنی کە ڕاستەو خۆ بە ئاگر ڕادێرابن.:: ئەم مریشکه باش برژاوه. ٢- «مج.» زۆر کار تێکردنی گەرما:: ئەم هاوینه هێندە گەرم بووو خەڵک وەختابووو ببرژێن. *«سن.» برژیان.
برژان
سووربوونەوەی هەندێ چت بە ئاوور، (هەورا) برژیان، (دەر) برشیای. برژانگ، مژۆڵ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
برژاندن
سوورەوەکردنی شت بە ئاگر
برژاندن
برشته کردن، بودادان
برژاندن
[[په:بریشته‌ن]]
«مست. مت.» ئاماد ه کردنی هەندێ خواردەمەنی بە خستنەسەر ئاگر و پێ ڕاداشتنی:: خێرا کەن دووو سێ فرووج سەر بڕن و بۆمان ببرژێنن. وەستا گیان کەبابە کەی من باش ببرژێنه *«بک.» براشتن، «سن.» برژان.
برژاندن
(هەورا) برژیاندن، (دەر) برشاندن، (باک) براشتن، سوور کردنەوەی هەندێ چت بە ئاوور، برژانن، وورژانن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
برژاندنەوە
تیمارکردنی برینی تازە بە دەرمانێکی تیژ بۆ ئەوەی کە تەشەنە نەکا
برژاندنەوە
برژاندنەوە
_ی برینان: ماتە، کاڤینان، قرچاننەوە، کەوئێخستن، (باد) کەواندن، دەرمانکردنی برینی تازە بە دەرمانی توندو تیژ تا تەشەنە نەکات و لێی پیس نەبێ
برژانن
برشتَن، برشتەکردن.(برشتن گوشت مثلاً.)