تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بە کرێ گیراو
«نمف.» 1- هەر شتێکی بۆ جێبەجێ کردنی مەبەستێ له خاوەنی وەرگیرابێ و پارەی بدرێتێ. 2- «تت.» هەر کەسێکی بە پارە یا بەرامبەر پاراستن، پشت گرتن یا هەر جۆره یارمەتی دانێک، خزمەتی کەسێ یا هەیئەتێکی کۆمەڵایە تی «دەوڵەت،...،.» «عا.» عەمیل:: بە کرێ گیراوانی شەریکەی نەوت. تێبــ.ینی: ئەم مانایه هەمیشە بۆ مەبەستی «سەلبی - مەنفی» " بەکاردێت.
هێف کرێ
نگاه کن
هێف کرێ
بڕوانە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کرێ
مزێکە بەرامبەر بەکردنی کارێک بدرێ
کرێ
مُزد
کرێ
مز، مزە، کراهە [حەقی کار. کرا، ئیجارە]
کرێ
کِرایَه، جُعالَه، اُجرَه، اَجر
کرێ
مزد
کرایه، اجاره
یکشنبه بازار
کرێ
مزێکە بەرانبەر بە کردنی کارێک بدرێ بە کارکەر٬ کراهه٬ مز٬ مزه٬ جەمەکە٬ (باک.): کری٬ پێمزگ. بە-دان: کرێدان. بە-گرتن: کرێ گرتن
کرێ
مزێکە بەرامبەر بە کردنی کارێک بدرێ
فیدراسیۆنی جیهانی یەکێتییە کرێکارییەکان
فدراسیون جهانی اتحادیەهای کارگری
فیدراسیۆنی جیهانی یەکێتییە کرێکارییەکان
World Federation of trade Unions (WFTO)
فیدراسیۆنی جیهانی یەکێتییە کرێکارییەکان
ئەم فیدراسیۆنە یەکێک لە گەورەترین ڕێکخراوەکانی کرێکاری جیهانە کە لە ساڵی 1945 لە لایەن یەکێتییە کرێکارییەکانی 54 وەڵاتی جیهان بۆ وێنە ئەمریکا و بریتانیا و یەکێتی سۆڤیەت لە پاریس دامەزراوە. بەڵام هەندێ لە یەکێتییە کرێکارییەکانی ئەمریکا بەو بیانووەی کە لە یەکێتییە کرێکارییەکانی سۆڤیەتدا ئازادی ڕاستەقینە لەبەرچاو ناگیردرێ، لەم فیدراسیۆنەدا بەشدارییان نەکرد.
بەهۆی دروستبوونی ناکۆکی ئایدیۆلۆجیایی لە نێوان بلۆکی ڕۆژهەڵات و بلۆکی ڕۆژاوا لە ژانوییەی 1949، یەکێتییە کرێکارییەکانی ئەمریکا و بریتانیا و چەند وەڵاتێکی دیکە بە تەواوەتی لەم فیدراسیۆنە وازیان هێنا و هەر لەو ساڵەدا «کۆنفیدراسیۆنی نێودەوڵەتی کرێکاری ئازاد» یان پێکهێنا کە زۆربەی یەکێتییە کرێکارییەکانی وەڵاتانی ناکۆمۆنیست تێیدا بوون بە ئەندام.
پڕۆلتاریا - چینی کرێکار
بە زمانی لاتینی لە وشەی proles بە مانای منداڵ وەرگیراوە. ئەم زاراوە یەکەم جار لە سەدەی شەشەمی پ.ز، لە ئیمپراتۆرییەتی ڕووم بەکار هێنرا. لەو سەردەمەدا پڕۆلتاریا بە کەسانێک دەگوترێ کە ماف و مووچە و مڵکیان نەبووە بەڵکوو تەنیا ئەرکیان ئەوە بوو کە منداڵەکانیان بنێرنە خزمەت دەوڵەت. بەپێی یاسا دەبوایە خاوەن مڵک و چینەکانی دیکە، یان بە سەرانە و باج یان بە چوون بۆ سەربازی خزمەتیان بە دەوڵەت بکردایە، ئەوانەش کە شتێکیان نەبوو دەبوایە منداڵەکانی خۆیان بناردبا خزمەت دەوڵەت.
ئەم زاراوە لە سەدەی 2ی زایینی دا بزر بوو. لە ساڵی 1838 لە لایەن سیسمۆندی (ئابوورناسی سویسی)، جارێکی دیکە زیندوو کراوە و دەرحەق بەو کەسانە بەکار هێنرا کە«هیچ بەشێکیان بە دارایی و سامانی کۆمەڵگەوە نییە و بۆ ژیانی سادە و ساکار و داهاتووشیان دواڕۆژێکی ڕوون بەدی نەدەکرا» .
ئەم زاراوە زیاتر لەگەڵ ناوی مارکسدا گونجاوە. مارکس لە کتێبی ڕەخنە لە فەلسەفەی «حەق»ی هێگل (1843)، پڕۆلتاریا بە«چینێکی دەستوپێسپی» پێناسە دەکا و مانیفیستی کۆمۆنیست (1848) بەم دەستەواژە پڕ تەنتەنەوە دەست پێدەکات:
«مێژووی هەموو کۆمەڵگە ئینسانییەکان لە ئێستە و ڕابردوودا مێژووی شەڕی چینەکان بووە و سەردەمی بورژوازی، کێشمەکێشی چینەکانی خاو کردۆتەوە و کۆمەڵگەی بە دوو چینی گەورەی دژبەیەک (دوژمن) واتە بورژوازی و پڕۆلتاریا دابەش کردووە» . دیسانەوە لە هەمان شوێندا دەڵێ: «مەبەست لە پڕۆلتاریا، ئەو چینە کرێکارە نوێباوەیە کە خاوەنی هیچ ئامێرێکی بەرهەمهێن نییە و وزە و هێزی خۆی بۆ دابینکردنی ژیانی خۆی دەفرۆشێت» .
زاراوەی پڕۆلتاریا، لە ڕاپەڕینی کۆمۆنیستی سەدەی بیستەم و هەروەها لەنێوان هەندێ لە هونەرمەندان و ڕۆناکبیرانی لایەنگری «کەلتووری پڕۆلتاریایی» لە ئەڵمانیا و سۆڤیەتدا چەمکێکی سەرنج ڕاکێشی لێدەرهات و لە بابەت گرنگایەتی و دەوری سەرەکی لە شۆڕشدا جەختی لەسەر کراوە. دەوری مێژوویی پڕۆلتاریا، لە گوتاری مارکسیزم* ئەوەیە کە بەپێی ڕەوتی بەپڕۆلتاریایی بوونی چینی مامناوەندی و جووتیاران ــ بە لەدەستدانی سەروەت و دارایییەکەیان ــ ئەم چینە دەبێتە زۆرینەی کۆمەڵگە و ئینجا دەبێ شۆڕشی سۆشیالیستی بە ئەنجام بگات.
دیکتاتۆری پرۆلتاریا: ڕابردن و هەنگاونان بۆ کۆمەڵگەیەکی بێ چین و توێژ، قۆناخ بە قۆناخ بە ئەنجام ناگات. یەکەم قۆناخ، شۆڕشی کرێکارییە، ئینجا بەدیهاتنی پرۆلتاریا وەک چینی دەسەڵاتدار یان چینی حاکم. پاش سەرهەڵدانی دیکتاتۆری شۆڕشگێڕی پرۆلتاریا، دیکتاتۆری پرۆلتاریا پەیدا ئەبێ تاکوو دەوڵەت لەناو بچێ و لەبری حکوومەتکردن بە سەر ئینسانەکان، ئیدارەکردنی شتەکان بێتە کایەوە.
پڕۆلتاریا - چینی کرێکار
پرولتاریا - طبقەی کارگر
پڕۆلتاریا - چینی کرێکار
کرێب
خەم و خەفەت
زەوینێ کە دووساڵ جارێ دەکێڵدرێ
زەمینی یەک دەفعە گاسن لێدراو
کرێبا
اهل روستا نسبت به یکدیگر
همسایه در کشاورزی
کرێبا
جیرانەزەوی
هاوماڵی دی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کرێبار
کرییەکە کە بدرێ بۆ هەڵگرتنی بارێک
کرێبار
کرایه حمل بار
کرێبار
کرێ ی بار٬ کرێیەکە بدرێ بۆ هەڵگرتنی بارێک٬ بار بە پارە هەڵگرتن
کرێبارچی
کەسێکە باری بە پارە بۆ ئێرە و ئەوێ ببات٬ بار بەکرێ هەڵگر
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کرێت
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کرێت
(ڕەوا.):ناشیرین٬ ناحەز٬ دزێو٬ (باک.): کوڵۆو کەرسەک.-ی: ناحەزی٬ ناشیرینی٬ دزێوی