تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەستێ
پارچەپۆڵایەکی کەوانەدارە کە لە بەردە ئەستێ بدرێ ئاگر دەهێنێ
ئەستێ
چخماخ، چقماق، آتش‌زنە.
ئەستێ
چەخماخ. [ستێ: ئاسنێکە کە بەردەستێ دەدرێت و پزیسکەی لێ هەڵدەکات].
ئەستێ
زند، قداخ، مقداخ. وێنە= چەخماخ
ئەستێ
آهنی که به سنگ آتش زنه زَنند
ئەستێ
ستە، ستێ، ئاسنێکە لە بەر دەستێ دەدرێ و پریشکەی لێ هەڵدەکا
ئەستێ
«نا.»، «مکـ.» پارچە پۆڵایێکە پڕیشکی ئاگر لە «بەردئەستێ» دەکاتەوە. تێبــ.ینی: ئەم پارچە پۆڵایە وەکوو ئاڵقەیێکی شێوە سێ‌سووچ وایە، کەمێک «پووشووی دار» یان لەسەر «بەردەستێ» دادەنا و بەو پۆڵایە یەک دوو جار لە بەردەکەیان دەدا، پڕیشکی ئاگر، ئاگری دە پووشوو بەردەدا و دەیانخستە سەر سەبیل و قەننە، ئەو وەختەش کە هێشتا تفەنگی تازە و «چەشنی» لە کوردستان دانەکەوتبوو، پووشوویان ئاگر تێبــ.ەردەدا و دەیانخستە سەر تێسکەی تفەنگە کۆنەکان _کە باڕووت و گوللەیان تێ‌کردبوو ئاخنیبوویانەوە_ و پێیان ئاگر دەدا ٭«بکـ.» هەستە «تمـ: کفـ- ۳۱۴، ژابا- ۴۴۴».
ئەستێ لە باخەڵ
«نتـ.»، «سیمـ.» یارییەکی بە کۆمەڵە لە کوردەواری. تێبــ.ینی: خەڵکەکەی یاری دەکەن دەبن بە دوو دەستە، دەستەیەکیان «ئەستێ» یەک لە باخەڵی یەکێک لە خۆیاندا دەشارنەوە و دەستەکەی تر دەبێ بگەڕێ بیدۆزێتەوە، ئەم یارییە شێوەیێکی تری گۆرەوی بازی «جۆرابێن» و زەرفێن «فینجانێن» ە.
ئەستێ و بەرد
سنگ آتش زنه و هود
ئەستێ و بەرد
پارچە ئاسن و بەردێ کە ئاگری پێ دەپووش و بەر دەدەن
ئەستێ و بەرد
«نتـ.» دەزگای ئاگر کردنەوە بۆ قەننە و سەبیلە و تفەنگ، بە شێوەی کۆن. «تمـ: ئەستێ».
ئەستێ و پووشوو
«نتـ.» ۱- دوو پارچەن لە دەزگای ئاگر کردنەوە. ۲- «کنـ.» حاڵی دوو کەس کە پێکەوە هەڵ نەکەن و کۆبوونەوەیان ببێتە مایەی ئاژاوە: ئەم منداڵانە هەر دەڵێی ئەستێ و پووشوون، هەمیشە شەڕیانە. ٭کێردو پەنیر، مشک‌‌و‌پشیلە.
بەرد و ئەستێ
سنگ و چقماخ، سنگ آتش¬زنه. (کرماجی است.)
بەرد و ئەستێ
کوچک و چەخماخ. [ئامرازی ئاگر کردنەوه له کۆندا. (وشەیەکی کرماجیه.)]
بەرد و ئەستێ
الرند و الزندة، القداح و القداحة، قداحین، زندین.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەستێر
ئەستێر
اِستخر
ئەستێر
«نا.»، «مکـ.» تمـ: ئەستێڵ.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەستێرک
ئەستێرک
اِستخر
ئەستێرک
[[ئەستێر+ئک]]
«نتـ.» تمـ: ئەستێڵ.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەستێرکە
ئەستێرکە
ستاره سحری
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەستێرۆک
ئەستێرۆک
گوڵە ستێرە، گوەستێرە، کرمێکە باڵدار شەوانە قوونی دەترووسکێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەستێرە
ئەو شتە ڕووناکانەن کە شەو بە ئاسمانەوە دەدرەوشێنەوە
ئەستێرە
ستێر، هەسارە، ئەو شتانەی لە مانگ بچووکترن و شەوانە لە عاسمان دەبریقن: ئەستێرە بەرزەکان ئەدرۆشێنەوە بەشەو/وەک چاوەکانی من نە سرەوتیان هەیە و نە خەو «پیرەمێرد»
ئەستێرە
[[ستـ: ستەر، پهـ: ستەر، ستار، ستارەک]]
«نا.» ۱- هەموو ئەو جیسمانەی کە شەوانە وەکوو خاڵێکی بچووکی ڕووناک لە ئاسمان دەدرەوشێنەوە، بە گشتی دووجوورن: گەڕۆک، نەگەڕ. ۲- تمـ: ئەستێرەی بەخت: ئەستێرەی گەشە، ئەستێرەی بڵیندە، ئەستێرەیان لە کزییە ٭ «سنـ.»، «هو.» هەسارە «بکـ.» ستێر، ستێرک. ئەختەر. ئەستێرەی بەخت_ «نتـ.» ئەستێرەیێکی چارەنووسی ئینسانێکی پێوە بەند بێ ٭ئەستێرە/۲، ئەستێرەی تاڵع. تێبــ.ینی: بە شتێکی زانستی ئەستێرەناسیی کۆن وای دادەنا کە چارەنووسی دنیا و هەموو خەڵکی دنیا پەیوەندی هەیە دەگەڵ حەوت ئەستێرەی گەڕۆک «تمـ: _» کە تا ئەو کاتە ناسرابوون، بە پێی حیساباتێکی دوور‌و‌درێژ دەیان‌دۆزییەوە کە فڵان ئینسان لە ژێر سێبەری کام ئەستێرەدایە و کەی لە دایک بووە، ئەو ئەستێرەیە لە کامە «بورج» دابووە، ئەوسا چارەنووسی کابرا لە ڕووی گەڕانی ئەو ئەستێرەیە دیاری دەکرا، پاتشایانی کۆن بۆ ئەم مەبەستە و گەلێ مەبەستی تر، ئەستێرە ناسی تایبەتییان لە بارەگاکانیان ڕادەگرت. ئەستێرەی بەیان_ «نتـ.» تمـ: ئەستێرەی ڕۆژێ. ئەستێرەی تالع_ «نتـ.» تمـ: ئەستێرەی بەخت «ئەستێرەی تالع ڕووی کردە نەهات» «بێ شنە و سروەی شەماڵ کزومات» «پیرە‌مێرد_۳۲۰»
ئەستێرە ناس
[[ئەستێرە+ناس «ناسین» ] ]
«سفا.»، «تتـ.» ئەو کەسەیە سەری لە گەڕان و هەڵاتن و ئاوابوونی ئەستێران دەردەچێ ٭ئەختەرشناس، حیسابگەر. منجم.
ئەستێرە ناسی
۱- «نا.». لێک دانەوە و حیساب کردنی هات‌و‌چۆ‌ و هەڵاتن ‌و‌ ئاوابوون و بەرز‌و‌نزم بوونەوەی ئەستێرەکان و هەڵدان و هەڵێنانی ئەو کارەساتانەی بە پێی ئەم حیسابانە ڕوودەدەن. تێبــ.ینی: ئاشکرایە ئامانجی ئەم زانستە لە ڕابردوودا دەگەڵ ئێستا لێک جیاوازن. ۲- «حمسـ.» کاری زانایەکی ئەستێرە ناس. ٭ئەختەرشناسی، حیسابگەری.
ئەستێرە ڕاکشان
«مستـ. لا.» بزووتنەوە و جووڵانی ئەستێرەی «نەگەڕ» ە لە شوێنی خۆی و خوشینی بە ئاسمانا بە خێرایی: چاوت لێ‌نەبوو ئەو ئەستێرەیە ڕاکشا. تێبــ.ینی: ئەو ئەستێرەی ڕادەکشێ لە جازبەی مەنزوومەی خۆی دەردەچێ، وێڵی «فضا» دەبێ و هەرچی هاتە پێشێ دەیداتە بەر، تا دەگاتە ئاتمۆسفۆڕی زەوی پڕش و بڵاو دەبێتەوە دەسووتێ، جار‌و‌بارە کە ئەستێرەکە زل بێ_ یا لەبەر هەرچێکی تر_ بتوانێ بێتە ناو ئاتمۆسفێڕی ئەرز، جازبەی ئەرز ڕایدەکێشی و لە شوێنێک دەدا قووڵی دەکا، ئەوەی پێیان دەڵین «بەردی ئاسمان» پاشماوەی ئەم کارەن.