تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بێ چارە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چارە
ڕێی دەرەتان بۆ خۆت بدۆزەرەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چارە
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
چارە
[ا ]
(چارە - çare)
چارە
تەگبیر، ڕاوێژ، بیرو ڕا. ڕەنگ و ڕوو، دیمەن، دیدار، ڕوخسار، دیم، ماد، پەیکەر، جەفەر، ڕەنگ و ڕوخسار، هۆرمز_یێکی دزێوی هەیە. چارەسەر، باشار، یاریکاری، دۆزینەوەی ڕێگای ڕزگاری، دەرەتان، ڕایی کردن. _کردن: چارەسەرو باشارکردن، دەرەتان دۆزینەوە، دەرمان، چارکردن، بێ_: پەرێشان، ڕووت و ڕەجاڵ. بەخت._ڕەش: بەختڕەش. ژن و شوویی، مارەکردن، تێکەڵی، هاوسەری. بنی کچان، خووێنی کچان. باشار، دەرقەت، تیمار،_ی نەخۆشی و برینان: تیمار
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
چارە اندیش
[ص. فا ]
(چارەئەندیش - çare endîş)
کەسێک کە بیر لە چارەو عیلاج بکاتەوە.
مافی چارەی خۆنووسین
حق تعیین سرنوشت
مافی چارەی خۆنووسین
لە بنەڕەتدا بە مانای مافی خواستی شارۆمەندانی وەڵاتێکە بۆ هەڵبژاردنی حکوومەت یان شێوازی حکوومەتی خۆیان بۆ ئەوەی سەربەخۆ بن لە وەڵاتێکی دیکە. (لە جاڕنامەی سەربەخۆیی ئەمەریکا 1776 و جاڕنامەی مافی مرۆڤ، لە شۆڕشی فەرەنسە 1793) ئاماژەی پێدراوە. بەپێی یەکێک لە بنەماکانی ناسیۆنالیزم کە دەبێ دەوڵەت باڵانوێنی هێز و دەسەڵاتی نەتەوە بێت، مافی چارەی خۆنووسین، مافی دامەزرانی دەوڵەتی نەتەوەیە بۆ ئەو گرووپە ئەتنیکی و نەتەوەییانە کە لە دەوڵەتانی فرەنەتەوە و ئیمپراتۆریەکان جیا دەبنەوە. مافی چارەی خۆنووسین لە هەر دوو شەڕە جیهانییەکەدا دەوڕێکی باڵای هەبوو لە پڕۆپاگەندەی بەرەی موتتەفقین. (بۆ وێنە چواردە مادەکەی ویلسۆن).
پێناسەی نێونەتەوەیی لە چەمکی مافی چارەی خۆنووسین، گرفت ساز بووە. لە دوای شەڕی جیهانی یەکەم ئەم مافە بوو بە دەسپێچکێکی هاندەر بۆ هەڵوەشانەوەی ئەو ئیمپراتۆرییانەی کە شکستیان هێنابوو. خێرایی دەرکەوت کە ئەم داواکارییە بۆ تێک شکاندنی زلهێزەکانی ئەو سەردەمە بەجێیە بەڵام بۆ دامەزرانەوەی سیستەمێکی سیاسی نوێ گونجاو نییە. لایەنگرانی مافی چارەی خۆنووسین ئەم هەقیقەتەیان لەبەر چاو نەگرت، کە نەتەوە بوونەوەرێکی تۆکمە نییە کە بە تایبەتمەندی کەمینەوە ببێتە دیاردەیەکی جیهانی. ئەم کەمتەرخەمییە جگە لەوەی کە بووە هۆی نائارامی سیاسی لە وەڵاتانی نوێباوی هەڵقوڵاو لە ئیمپراتۆرییەکانی عوسمانی و نەمسا ـــ مەجارستان، بنەمایەکی یاسایی نوێی هێنایە کایەوە کە 20 ساڵ دواتر، نازیسم بە دژی وەڵاتە سەرکەوتووەکان لە شەڕدا بە کاری هێنا.
بەم حاڵەش، مافی چارەی خۆنووسین وەک بنەمایەکی یاسای نێونەتەوەیی نەچەسپاوە و ئێستاش هەر یەکلا نەکراوەتەوە. ئەم تەمومژە بە سەر چەمکی چارەی خۆنووسیندا، کارێکی وایکردووە کە هەر وەڵاتێکی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان بە جۆرێک لێکی بداتەوە و دەرفەتێکی وا بڕەخسێنێ کە هەر قەیرانێک بە لا خۆیا داکێشێ. لە لایەکی دیکەیشەوە چونکە زۆربەی وەڵاتان هەڵقوڵاوی ڕاپەڕین و خەباتی خەڵک بە دژی گرووپێکی دەسەڵاتدار بوون و بە شێوازی دیموکراتی و هەڵبژاردن، بە ڕێوە دەچن، ئەم مافە ئەکەوێتە پەراوێزەوە و لەگەڵ واقیعەکانی دنیای سیاسەتی ئیمڕۆدا ناگونجێ.
داکۆکی کردن لە مافی چارەی خۆنووسین، لە جاڕنامەی نەوتەوەیەکگرتووەکان ببوە بنەمایەک بۆ دژایەتی کردن لەگەڵ ئیمپریالیزمدا. بەڵام گرێی سەرەکی ئەم ڕەوتە، لە تیۆر و واقیعدا، ناسینی گرووپێکی نەتەوەیی یان یەکەیەک بوو کە ئەم مافەی ببێت، چونکە لەم زاراوەدا لە سەر «خۆ» جەخت دەکرێ و جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانیش کە پێ لە سەر خودموختاری دادەگرێ، ڕوونی ناکاتەوە کە کام گرووپ توانایی و مافی خودموختاری هەیە.
جاڕنامەی ساڵی 1960ی نەتەوە یەکگرتووەکان بە کۆی 89 دەنگ، سەربەخۆیی شوێنە داگیرکراوەکانی ڕاگەیاند. بەڵام ئەم جاڕنامە لە جیاتی ئەوەی کە بوار بدات بە «نەتەوە» کە دەوڵەتێک بۆ خۆی دامەزرانێ، مافی چارەی خۆنووسینی تەنیا بە قوربانییەکانی ئیستیعماری وەڵاتە ئەورووپیەکان بەخشی. ئەگەرچی پێودانگێکی دیاریکراویش لە ئارادا نەبوو تاکوو دەری بخات کە دەبێ چ نەتەوەیەک وەک قوربانی ئیستیعمار بناسرێت!
بە گشتی گرووپی نەتەوەیی گەورە و ئەو ناوچانەی کە لەباری جوگرافییەوە لە دەوڵەتی ناوەندی دوورن، وەها مافێکیان هەیە. مافی چارەی خۆنووسین، لە هەمان کاتدا کە بریتییە لە ئازادی دامەزرانی دەوڵەت و دیاریکردنی ڕژێمی سیاسی، بە مانای ڕزگاربوونیشە لە ڕکێف و گوشاری دەرەکی پاش وەدەسهێنانی سەربەخۆیی. مافی چارەی خۆنووسین، هەندێ جار بە مانای خودموختاری و ئۆتۆنۆمی ئەنجومەن و کەمایەتی ئایینی و نەژادی لە ناو وەڵاتێک پێناسە کراوە.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
چارەبردار
[ص. فا ]
(چارەبەردار - çare ber dar)
چارە پەزێر، قابیلی چارەسەرو چابوونەوە.
چارەترش
مۆن، گرژ._ی: مۆنی، گرژی
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
چارەجو
[ص. فا ]
(چارەجو - çare cû)
کەسێک لە خەمی چارەسەری کەسێکدا، یان چاک کردنی کارێکدا بێ، چارەگەر.
چارەجۆ
ڕاوێژیار._یی: ڕاوێژیاری
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
چارەدان
[ص. فا ]
(چارەدان - çaredan)
چارەزان، چارەناس.
چارەدژ
گرژ، مۆن._ی: گرژی، مۆنی
چارەدۆز
problem solver, کەسێکی ئەرکی دۆزینەوەی چارەسەر دەگرێتە ئەستۆ
چارەدۆزی
problem-solving
دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشە.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
چارەساز
[ص. فا ]
(چارەساز - çaresaz)
سیفەتێکی خوای گەورەیە، چارەگەر، چارەزان.
چارەساز
چارەکار،_ی: چارەکاری
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
چارەسنج
[ص. فا ]
(چارەسەنج - çare senc)
چارەئەندێش، کەسێک بیر لە کارێک بکاتەوەو چارەی بۆ بدۆزێتەوە.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
چارەسگال
[ص. فا ]
(چارەسیگال - çare sigal)
چارەگەر، کەسێک لە خەمی چارەسەری کەسێکدا بێ.
چارەسیاو(هەورا)
چارەڕەش._ی: چارەڕەشی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چارەسەر
چارەدۆزینەوە بۆ خۆڕزگارکردن لە چورتمێک