تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 3
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
مائۆئیزم
مائوئیسم
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
مائۆئیزم
Maoism
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
مائۆئیزم
بریتییە
لە
بیرو
بۆچوونەکانی مائۆتسە توونگ (1976 ـــ 1893) بنیادنەری حیزبی کۆمۆنیستی
چین
و ڕێبەری
سیاسی
ئەم
وەڵاتە. مائۆئیزم
لە
چین
،
بە
ڕێبازی مارکسیزیم ـــ لینینیزم دەگوترێ. مائۆئیزم
وەک
ستالینیزم،
دەستکاری
پرەنسیپەکانی قوتابخانەی
مارکسیزم
ناکات
بەڵکوو
پتر
بە
چۆنییەتی پراکتیزەکردنەوە
سەرقاڵ
دەبێ
و
پشت
بە
شۆڕشی جووتیاریی و سەقامگیرکردنی سیستەمی سۆشیالیستی
لە
کۆمەڵگە
دواکەوتووەکان دەبەستێ.
هەر
بۆیە
مائۆئیزم
لەو
وەڵاتانەی
کە
هاوشێوەی
چین
ڕەفتار
دەکەن گەشەی کردووە.
ئەو
شتەی
کە
مائۆ و کۆمۆنیستەکانی
چین
بە
کۆمۆنیزمیان
زیاد
کرد
، بریتییە
لە
گواستنەوەی
ناوەندی
خەبات
لە
شارەکانەوە
بەرەو
گوندەکان و
لە
کرێکارانی شارەوە
بۆ
جووتیاران.
لە
بواری سیاسەتی ناوخۆیشدا مائۆئیزم، داهێنانێکی تازەی
سیاسی
و
کۆمەڵایەتی
بوو
کە
ئامانجەکەی گۆڕینی کۆمەڵگەی دواکەوتووی
چین
بوو
کە
تایبەتمەندییە گرنگەکانی بریتین
لە
: چاکسازی خاوەنداریەتی
زەوی
،
بە
هەرەوەز
کردنی
کشتوکاڵ
، بەرنامەی «هەنگاوی
گەورە
بەرەو
پێشەوە
» و «شۆڕشی کولتووری».
هەروەک
چۆن
لینینیزم، پێداچوونەوەی
مارکسیزم
و گونجاندنی
بوو
لەگەڵ
بارودۆخی پرۆلتاریای
لاوازی
پیشەسازی
ئەو
سەردەمەی
ڕووسیا
، مائۆئیزمیش پێداچوونەوەی
مارکسیزم
ـــ لینینیزمە
بۆ
گونجاندنی ئایدیۆلۆجیای شۆڕشگێڕانە
لەگەڵ
ڕەوشی
ئەو
وەڵاتانەی
کە
پرۆلتاریای پیشەسازیی
زۆر
لاوازیان
هەیە
.
مائۆئیزم،
پاش
سەرهەڵدانی
ناکۆکی
لە
نێوان
چین
و سۆڤیەت
وەک
ڕێبازێکی توندڕەو
لە
باڵی
چەپ
جیا
بووەوە و
خۆی
بە
ڕێبازێکی بەپێزتر و لەبارتر دەزانی
بۆ
وەڵاتانی جیهانی
سێهەم
و
لە
سەرانسەری جیهاندا
بڵاو
بووەوە. بزاڤە چەپییەکانی ئەمریکای لاتین،
پتر
لە
ژێر
کاریگەریی مائۆئیزمدا
بوون
بەڵام
تەنها
لە
نیکاراگوێ توانییان
سەرکەوتن
بەدەست
بهێنن
هەرچەندە
حکومەتی مارکسیستی نیکاراگواش
تەنها
دە
ساڵ
جڵەوی دەسەڵاتی
بەدەستەوە
بوو
.
مائۆ
چەند
وانەیەکی
لە
شۆڕشی سۆڤیەت وەرگرت
کە
لەگەڵ
کەشی ناوخۆی
چین
سازگار
بوو
بۆ
وێنە
، پلاندانانی
ئابووری
و
دەست
گرتن
بە
سەر
پیشەسازییە مەزنەکاندا.
لە
بواری ئایدیۆلۆجییەوە،
سەرەتا
سەر
لە
ڕەهنی مۆسکۆ
بوو
بەڵام
دواتر
کە
خۆی
«ڕێگای
چینی
بۆ
گەیشتن
بە
سۆشیالیزم
» دۆزییەوە،
ئیتر
بە
دەربەستی
مۆسکۆ نەمایەوە. مائۆییەکان پێیان وابوو
کە
شۆڕش
نابێ
کۆتایی
پێ
بێت
بەڵکوو
دەبێ
هەمیشە
لە
حاڵی
جووڵە
و بزووتنەوەدا بێت.
لەم
ڕوانگەوە
خەبات
، چ
لە
قەبارەی چینایەتیدا و چ
بە
شێوازی
شەڕ
لەگەڵ
خەمساردی شۆڕشگێڕانە،
پێویستە
هەر
دەوامەی بێت.
بەم
بۆنەوە
لە
ساڵی 1966 دەستیان
دایە
شۆڕشی کولتووری و مائۆ
بە
پشتبەستن
بە
گەنج
و
لاوانی
شۆڕشگێڕ
و سپای
خەڵکی
، داوای
لە
جەماوەر
کرد
لە
بەرانبەر
خۆبەزلزانی و خەمساردی ڕاپەڕن و
خەبات
بکەن.