تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



٣- ــ ئاڵ
«پبـ.» بە دوای ناوەوە دەنووسێ و مەعنای وێکچوون یا نیسبەتی لێ زیاد دەکا و دەیکاتە ناوێکی تازە: پاتاڵ، چاڵ، چەتاڵ، چەنگاڵ، فیشاڵ، قرژاڵ، «بکـ.» کیڤژاڵ، هەرزاڵ.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاڵ
جۆرە نەخۆشییەکە تووشی هێندێ زەیستان دەبێ و دەیکۆژێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاڵ
جۆرە ڕەنگێکە وەک گۆڵاڵە سوورە
ئاڵ
آل، کرند، کرن، کرندە، کران، کردن. کرنگ، کرمگە، آلا. (سرخ نیمەرنگ)
ئاڵ
آل، . نیدلان.
ئاڵ
[(سووری کاڵ.)]
ئاڵ
. . . شەوە. [ئاڵە، هاڵە]
ئاڵ
ام الصبیا. ضاغوطة. ئاڵا= بەیاخ [(وشەیەکی کرمانجیە.)] (کرمانجی است)
ئاڵ
[[پهـ: ئارووس]]
«سـ.» ڕەنگی سووری گەش.: پیوازەکە ئەوەندە سوور کەوە تا ئاڵ دەبێ. وەکوو دەنکی هەنار ئاڵە. ئەوەندە ئاڵە ئاوی چاوی پیاو دەبا. □ «لە ئەشکی خوێن بە یادی لێوی ئاڵت» «کەنارم بوو بە کانی لەعل و یاقووت» «سالـم: گمـ: ٤٩»
ئاڵ
ئال، پەنبەیی، ڕەنگی سوورێکی کاڵە لە ئاوی قۆره و ڕۆنیاسی دروست دەکرێ. (مەن) هەژار، نابووت. جوورە نەخۆشیێکە تووشی هەندێ کەس دەبێت لە باری زەییستانیدا و دەیکوژێ، شەوە. بارێکە تووشی ددانی مرۆڤان دێت لە کاتێکیدا، کە چتی ترشی وەکوو قۆره و ئیتر بخووات. کە بڵێن ددانم ئاڵ بۆتەوە واتا خاو و نەرم و نەبڕ بووە، (هەورا) هال
ئاڵ بردنەوە
مرگ طفل یا مادر بوسیله آل
ئاڵ بردنەوە
مردنی زەیستان یان کۆرپەی ساوا بە دەست جنۆکەی ئاڵەوە
ئاڵ بردنەوە
[[٢- ئاڵ + بردنەوە]]
«مستـ. لا.» مردنی ژنی زەییستان یا منداڵەکەی، لە دوای زالی لە چەند ڕۆژێ.: ئاڵ بردییەوە، شەوارەی بۆ بگرن با ئاڵ نەیباتەوە.
ئاڵ بردنەوە
ئاڵ بوونەوە
[[ئاڵ «؟» + بوونەوە]]
«مستـ. لا.» لە کار کەوتنی ددانی ئادەمیزاد و توانای جوونی خواردەمەنی نەمانی. تێبــ. ــ ١» ئەم فیعلە هەر بۆ ددان بە کار دێت و مانای «ئاڵ» دەگەڵ سێ هاوتاکەی کە لە پێشدا باس کران جیایە و بۆم مەعلووم نەبوو چیە. ٢» لە ناو کوردەواریدا باوە دەڵێن ئەگەر یەکێک ددانی ئاڵ بێتەوە، دوو سێ گەڵای دار قەیسی بجاوێ چاک دەبێتەوە. ٣» سەعدی شاعیری گەورەی فارس دەڵێ: «... هەموو کەس ددانی بە ترشی ئاڵ دەبێتەوە «قازی» نەبێ، بە شیرنی.» «گوڵستان: بابی هەشتەم»
ئاڵ بوونەوە
کول بوون و سڕو نەرم بوونی ددان بە هۆی زۆر خوواردنی چتی ترشەوە
ئاڵ خورمایی
کرن، کرند، کران، آل، آل تاریک، کرندتار.
ئاڵە بێژ کردن
«مستـ. متـ.» دابێشتنی هەندێ شتی هاڕاوە و کوتراو «برنج، دارچین، بەهارات...» بە پارچە قوماشێکی تەنکی شاش، بۆ جیاکردنەوەی ئەو بەشەی باش نەکوتراوە.. * واڵە بێژ کردن «سیمـ.».
به ئاڵۆش
«ست.» تم: ئاڵۆشاوی / ب2
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاڵئاڵ
گیایەکی بۆنخۆشە
ئاڵئاڵ
بەرزەلنگ، گیایەکی بۆنخۆشی کووێستانییه و گەڵای شین و ووردە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاڵا
ئاڵا
ئاڵا باڵانوێنی دیاریکراوی ڕەسمی نەتەوەیەکە. ئەم هێماێە کە تەواوی نەتەوەکانی کۆمەڵگەی جیهانی بە دەستیان هێناوە، زانیارییەکی گرینگ دەربارەی مێژوو، خەون و ئاوات، حەز و ئامانجەکانی نەتەوەیەک دەخاتە بەردەم مرۆڤ. ئاڵا نیشاندەری سروشتی دەروونی و زەینی نەتەوەیە و شوناسی ئەو نەتەوە پێناسە دەکات. ئاڵای نەتەوەیەک وێنای دەرهەستی (ئەبستراک) مرۆڤ بۆ نەتەوە، لەبار و گونجاو دەکات. ئاڵای نەتەوەیی لە مێژووی هێمایینی نەتەوەکاندا قۆناخێکی نوێ دێنێتە ئاراوە.
گەلێک پێش سەرهەڵدانی نەتەوەکان هۆز و عەشیرە سەرەتاییەکان بە شوێن نیشانە و هێمای جیاوازەوە بوون بۆ ئەوەی ئەوان لە هۆز و عەشیرەکانی دیکە جیا بکاتەوە. بنەماڵە شانشینەکانی سەردمی کۆن و مێژینەش، خۆیان بە هێمایی کردنی شتەکان سەرقاڵ ئەکرد. بەیداخ و پێوانەکانی سەردەمانی دوای قوناخی سەرەتایی، ئەم غیرەتەی ئەخستە بەر دەسەڵاتداران کە شوناسی خۆیان بە سەر چینی ژێردەست داسەپێنن. بۆ وێنە فیرعەونەکانی میسر، هەمیشە لە خەڵکی ژێردەستی خۆیان دەویست کە نیشانەی فیرعەون بە خۆیانەوە هەڵواسن. لە سەدەکانی ناوەڕاستدا بەیداخ، هێندە پەیوەست بوو بە ڕەوابوون و شەرعییەتی دەسەڵاتدارەوە کە گرتنەوەی بەیداخی ئەرتەش یان بنەماڵەیەکی پاشایی بە مانای بێدەست مانەوە و لووت شۆڕبوونەوەی فەرمانڕەوایی وەڵاتێک لە قەڵەم ئەدرا.
لەسەردەمی ناسیۆنالیزمدا (سەدەی هەژدە) هەر دەوڵەتێک کۆمەڵێک هێمای بۆ خۆی دیاری کرد کە لەو ناوەدا ئاڵای نەتەوەیی لە هەمووان بەرجەستەتر بوو. بۆ ماوەیەکی زۆر ئاڵای نەتەوەیی تەنیا پێوەندی بە ڕێبەرانی نەتەوەیەک بوو بەڵام بەگشتی چ ئێستە و چ ڕابردوو، هێمایەک بووە بۆ ئایدیاڵ و ئاواتەکانی نەتەوەیەک وەک لەوەیکە بەیداخی بنەماڵەیەکی پاشایی بووبێت. هەندێ لە توێژەران پێیان وایە کە ئاڵای وەڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕاستیدا بووە هۆی گەڕانەوەی ئاڵا ئەتنیکییەکانی خەڵکی ئەمریکا بە خۆیان چونکە ئاڵای نەتەوەیی ئەم وەڵاتە زیاتر لەوەیکە پێناسەکەری فەرمانڕەوا یان حاکمێک بێت، وەها بە تەرزێکی زیرەکانە نەخشاوە کە دەرخەری پلانێکی نوێی سیاسی بێت. ئەم ئاڵایە کە لە شۆڕشی ئەمریکادا (1775-1783 ) لە دایک بوو، ستراکتووری نوێی ئەم دەوڵەتە نیشان دەدات، ئەو هێڵ و ئەستێرانە بە مانای یەکگرتوویی ویلایەتەکانە بە چەشنێک کە هەموو هاووەڵاتیانی ئەمریکا حەزیان دەکرد ئاڵاکە وەشەکێنن. ئەم ستراتیژییە سیمبولێکی زیندووی جڤاتی لە بەرانبەر دەسەڵاتداران بەدیهێنا.
بۆ بێخەم بوون لەوەیکە ئاڵای نەتەوەیی هێمایەکی ورەبزوێن و زیندوو بمێنێتەوە، ڕێبەرە نەتەوەییەکان کارێک دەکەن کە هەمیشە ئاڵاکە لەبەرچاوی جەماوەر بێت. دەوڵەتەکان بە شێوەیەکی فەرمی دامودەزگە ڕەسمی و ئیدارییەکان بە ئاڵا دەنەخشێنن. قوتابییەکان پێمل ئەکرێن کە هەر لەسەرەتاییەوە تاکوو دواناوەندی سوێند بە ئاڵا بخۆن.
توێژینەوە پێمان دەڵێ کە نەتەوە دەوڵەمەند و بەهێزەکان، حەز بەوە ئەکەن کە تەرح و تۆماری ئاڵاکەیان شتێکی سادە و ساکار بێت و ئاڵ و واڵا نەبێت کەچی ئەو نەتەوانەی کە لەناوەندەکانی دەسەڵاتی نێونەتەوەیی بەدوورن، حەز بە ئاڵاێیکی ئاڵوز و پێچەڵپووچ ئەکەن.
ئانتی سمیتیزم: بڕوانە جوولەکە قڕان.
ئاڵا
بەرگی بۆ کەڵەی مناڵان: ئاڵا بووک
پارچەی شاش بۆ ورد دابێژتن: ئاڵا بێژ
بەیداخ، عالا
قەڵەم: ئاڵاگرت بە دەس خورشیدی خاوەر/نووسیا بۆ لای بەهرووزی سەروەر«بەیتی خورشیدی خاوەر»
ئاڵا
«نا.» ١- پارچەیەک قوماش هەرچێکی بێ و هەرچەندێک بێت: ئاڵەبێژ «ئاڵابێژ»، ئاڵەبووک * واڵا. ٢- پارچە قوماش یا کەوڵێک بووە، بە سەری ڕمب و نێزەوە دەکرا و شکڵی گیاندار یا شتێکی تری لەسەر دەکێشرا. زەمانی کۆن نیشانەی لەشکر و ئۆردووی جیاجیا بووە، هەر لەشکرێ هەولێ دەدا، لەشەڕا ئاڵای لەشکری دوژمن بگرێ یا بیخا، کەوتن یا گیرانی ئاڵای لەشکرێک شکستی تێدەخست، لە چەرخی نۆزدەهەمڕا، ئاڵا بۆتە نیشانەی گەلێ ڕێکخراو یا دەزگای تریش، لە هەموان موهیمتر بۆتە نیشانەی سەربەخۆیی نەتەوەکان و ڕەنگاو ڕەنگیش بووە: ئاڵای نەتەوە یەک گرتووەکان. □ «دیارە ئەم ئاڵایە شاباڵی پەری ئازادییە» «دەیشەکێنێ بای فەڕەح دەشکێ سوپای ڕەنج و کەدەر» «هەژار» * بەیداغ.
ئاڵا
بەیداخ. (هەورا) ئاڵایی، (باک) بەندێر، بەیڕەق، بێڕاق، (باک) ئالە. درەوش. تیپێک پێشمەرگە، کە (4000) کەس بێ. قەڵەمی نووسین
ئاڵات
ادویه، فلفل
ئاڵات
«نا.»، «مکـ.» تمـ: ٢- ئاڵەت.
ئاڵات(کۆ)
ئاڵاخ
گیاه هرزه
ئاڵاخ
ئەو گیا بێ کەڵکانەی کە دەبێ فڕێ درێن، بژار