تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سوپای کوردستان
لەشکری کوردستان.
پێشەنگی سوپای کوردستان
پێشڕەوی لەشکری کوردستان
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کوردستان
ئەو جێگایەیە کە گەلی کوردی تێدا دانیشتووە کە سنووری نەختێک لە ژووری کەنداو (خلیج)ی فارسییەوە و بەدیوی ئێراندا دەست پێ دەکات تا نزیک دەریای ڕەش و ، لە کرماشانەوە تا کەنداوی ئەسکەندەروونە و، چوارسەد هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەیە
کوردستان
کردستان
کوردستان
خاکی کوردان ئەو شووێنەیە ٬ کە گەلی کوردی تێدا دانیشتووه٬ کە سنووری لە ژوور کەنداو (خلیج)ی فارسی یەوەیە بە دیوی ئێرانێدا دەست پێدەکات تا نزیک دەریای ڕەش و لە کرماشانەوە تا ئەسکەندەروونە٬ چووار سەدهەزار کیلومەتری چووار گۆشەیە وەکوو لە تەنیشت ناوی کورد دا باسم کرد دابەشکراوە بەسەر تورکیا و سووریا و عێراق و ئیرەوان و ئێران و بلووچستان
کوردستان پەرست
دوستدار کرد و کردستان
کوردستان پەرست
کۆماری کوردستان (مەهاباد)
Mahabad republic
کۆماری کوردستان (مەهاباد)
جمهوری کردستان (مهاباد)
کۆماری کوردستان (مەهاباد)
لە شەڕی دووهەمی جیهانیدا ئەگەرچی ئێران بێلایەنی خۆی ڕاگەیاندبوو بەڵام لە لایەن بەریتانیا و ڕووسەکانەوە لە ئاگۆستی 1941، کەرتی ڕۆژاوای ئێران داگیر کرا. بەریتانیا، بۆ پاراستنی کەرتی ڕۆژهەڵاتی عێراق ناوچەی کرماشانی گرت و ڕووسەکانیش، ئازەرباییجانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا بێجگە لە شارەکانی مەهاباد و شنۆ و نەغەدەی داگیر کرد. لەم ناوەدا ناوچەی مەهاباد و سەقز، لە کۆنترۆڵی هیچ لایەنێک نەبوو. نەبوونی هیچ هێزێکی دەسەڵاتدار (تەنانەت ئێرانیش) لە ناوچەکەدا زەمینەی بۆ دامەزراندنی حکوومەتێکی خودموختار خۆش دەکرد.
ئەم دۆخە، لانیکەم تا کۆتایی شەڕی جیهانی دووهەم بەردەوام بوو. قازی محەمەد ساڵێک دوای دامەزرانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە 22ی ژانوییەی 1946، لە مەیدانی چوارچرای مەهاباد، کۆماری کوردستانی ڕاگەیاند. قازی محەمەد چەند ڕۆژ دواتر ئەنجومەنی وەزیرانی کۆمارییەکەی ڕاگەیاند کە پێکهاتبوو لە حاجی بابەشێخ، سەرەک وەزیر و 12 وەزیری دیکە.
کۆماری کوردستان و دەوڵەتی کوردی تەنیا 11 مانگی خایاند. هەر بۆیە لە ڕێکەوتی 17ی دێسەمبەری 1947، دوور لە پشتیوانی ڕووسەکان، هێزە سەربازییەکانی ڕژێمی پاشایەتی هێرشیان کردە مەهاباد و شارەکانی دەوروبەر و کۆماری نوێباو ڕووخا. سەرەتای ژانوییەی 1947 دەوڵەتی ئێران دادگەیەکی سەربازی بۆ قازی محەمەد و براکەی و ئامۆزاکەی، سەدر و سەیف سازاند و لە ڕێکەوتی 23ی ئەو مانگە لە سێدارە دران و کۆماری کوردستان کۆتایی پێهات.
کۆریس کۆچیرا، مێژونووسی بەناوبانگ دەربارەی هۆی ڕووخانی کۆماری مەهاباد لە زمانی مەلا مستەفا بارزانییەوە دەنووسێت: «ئەوە کورد نەبوو کە لە هێزەکانی ئەرتەشی ئێران تووشی شکست بێت بەڵکوو ئەوە یەکیەتی سۆڤیەت بوو کە لە بەرانبەر ئەمریکا و بەریتانیادا شکستی خواردبوو!». لەو هۆکارانەی کە دەتوانێ ئەم بۆچوونە بسەلمێنێت، یەکەم، چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەرتەشی ڕووس بوو لە ئێران. دووهەم، قسەکانی باڵیۆزی ئەمریکا لە تاران کە گوتبووی، دەوڵەتی ئەمریکا لە یەکپارچەیی خاکی ئێران داکۆکی دەکات.
کوردستانی
کردستانی