تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



برین پێچ
«نفا.»، «نت.» ئەوکەسەیه برینان خاوێن دەکاتەوه و خوێنیان دەوەستێنێ و دەرمانیا دەکا و دەیان بە ستێ. «عا.» مضمد.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
برین
شتێکی بەسفت و سۆیە لە جەستەی گیاندار پەیدا دەبێ و دەم دەداتەوە
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
برین
[ا ]
(بەرین - berîn)
باڵاتر، بای سەبا.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
برین
[ا ]
(بورین - burîn)
برین
زَخم، ریش، چَرک.
برین
زەخم، زام، ڕێش. [کوان و شوێنی شتی تیژ لە لەشدا.]
برین
جَرح، قَرح، کَلم، لَتَم، جِراحَة.
برین
زام، کوان و شوێنی تیخ لە لەشدا
برین
[[؟]]
«نا.»، «مک.، سن.، هل.» 1- بەر وبووی کاری بڕانی ئەندامێکی لەشی گیاندارانه بە دار و تێڵا، به ئامرازێکی بڕنده «چەقۆ، خەنجەر، شیر.....»، بە گولله یا بەربوونەوه و کارەساتی لەو بابەتە. *زام،ڕیش، «بک» برین. 2-ئاوسایەکی ڕەق و خڕە لە ئەنجامی کارتێکردنی هەندێ میکرۆب یا ئاڵۆزی دەروونی ئینسان، لە شوێنێکی لەشی ئادەمیزاد سەرهەڵدەدا و «کێم» و «هەوا» ی تێداکۆدەبێتەوە، پاش ماوەیەک (لە خۆیەوە یا بە داوودەرمان) سەری زەرد دەبێ و هەوا و جەڕاحەتەکەی دێتەدەر و کەم کەمە خۆش دەبێتەوە. * کوان.
برین لێکردن
«مست.، مت.» تم: بریندار کردن:: وەبەر خەنجەردانی دا تا توانیمان دەستی بگرین هەژده برینی لێکرد.
برین پێچ
ئەوەی برین تیمار دەکات و دەیپێچێ
برین پێچان
«مست. مت.»، «تت.» خاوێن کردنەوە و برژاندنەوه دەرمان کردنی برینان.(عا) تضمید.
سارێژبوونی برین
سارێژ بیەو زەخمی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
وشکە برین
جۆرە برینێکی وشکە وەک بیرۆ هەر کاژ فڕێ دەدا
2- برینگ
[[؟]]
«نا.»، «مک.» ئامرازێکه وەکوو مەقەست بەلام گەورەتره، دەمەکانی لەباتی ئەوەی وەک ئی مەقەست لەناوەڕاستا به بزمارێک لێک داکوترابن، لێک جودان و کاتی ئیش پێکردن وەکوو نێره و مێیه دەخرێته سەریەک. ئەم ئامرازه بۆ بڕینەوەی مەڕ و بزن بەکاردێت. *برنگ، «هل» دوێرد، جەو، دووکارد. «سن» هەورینگ. «بک» جەو، جەور، جەهرێ.تێبــ.- من واتێدەگەم ئەم وشەیه له «بڕ» ڕیشەی مەسدەری «بڕین، بڕینەوه» و «ئینگ» پاشبەندی دروست کردنی ناوی ئامرازان «ئیسمی ئالەت» پێک هاتبێ.
بریندار بوون
[[مست. لا.]]
1- پەیدا بوونی «برین /1» لە ل سی ئادەمیزاد:: دەستی شامراد به چەقۆ بریندار بوو. 2- وجوودی «برین/1و 2» له شوێنێکی لەش:: چووینه سەری هەموو گیانی بریندار بوو «برینی لێ بوو، برینی پێوه بوو».
برینداری
«حمس.» ئەنجامی بریندار بوون.
برینگی
[[كو، تو]، [ 2- برینگ+چی ]]
«سفا.» تم: برینگەوان.
به برینگ ئەنگوتن
مست. مت.»، «مک.» تم: به برینگ هەڵگەڕان
1- برینگ
[[؟]]
«نا.»، «هل.» ئەو بەشەی خوری مەڕان لەسەر پێستیانەوه تاچە ند سانتیمەترێک لەخوری دیکه نەرم و نیان تره و چەورایێکی هەیه.
3- برینگ
[[؟]]
«س،»، «ئیشک، بەگشتی له ترکیبی «ئیشک وبرینگ» دا»، «هبێد- 17.»
ئیشک و برینگ
تەواو وشک، بە تەواوەتی وشک بەبێ هیچ تەڕیەک
ئیشک و برینگ
[[؟]]
(ست.) هەر شتێکی هیچ تەڕایی تێدا نەبێ. کچێ بڕۆ هەی مەکرباز! قوڕی چی؟ دنیا ئیشک و برینگە.
برینج
«نا»،«مک» تم: ١- برنج.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بریندار
(برینداربوون) پەیدابوونی برین لە شتدا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بریندار
(بریندارکردن) پەیداکردنی برین لە شتدا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بریندار
هێندێ شتە کە کونی تێ بووبێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بریندار
گیاندارێکە کە برین بە جێگایەکیەوە بێ
بریندار
[[برین/1+دار]]
«ست.» حالی ئەو کەسەی به جۆرێک له جۆران ئەندامێکی لەشی «برین /1» ی لێ پەیدا بووبێ. تێبــ.- ئەم وشەیه بۆ «برین / 2» ناگوترێ و دەڵێن دەستم برینی لێ هاتووه.*زامدار، «سن.» زامار.
بریندار
زینبری، زامدار، زەخمدار، زامار، کۆڤاندار._بوون: زامداربوون._کردن: زامدارکردن. بە چتی تازەو ساخیش دەڵێن، کە کونی تێ بووبێ و یا خەوشێکی لێ پەیدا بووبێ
بریندار کردن
«مست. مت» دروست کردنی «برین /1» له شوێنێکی لەشێکی ئینسانێک. * برین لێکردن