تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیستیعمار
[[=عا.: ئیستیعمار = ئاوەدان کردنەوە]]
(نا.) سیاسەتی داگیرکەرانی دەوڵەتە سەرمایە دارەکانە بۆ تاڵان کردنی دارایەت و سامانی وڵاتانی دیکە و کەڵک وەرگرتن لە باری ئابووری و ئیستڕاتێژی ئەوان وڵاتانە. ئەم سیاسەتە لە دەورانی ئیمپڕیالیزما دەگاتە دوا پلەی خۆی. (کورتەی قامووسی سیاسیی، مۆسکۆ، ل-١٠٩). دەسەڵاتی وڵاتێکی زۆردارە بە سەریەکی بێ زۆردا، بپ کەڵک وەرگرتن لە سەرچاوە خۆ ڕسکاوەکان و دارایەت و هیزی ئینسانی خەڵکەکەی، بە بەهانەی نابەجیی ئاوەدان کردنەوەی وڵات و پێشخستنی نەتەوەکەی (معین: فەرهەنگ، ج١، ل- ٢٥٣). ڕێ و شوێنێکی ئیمپڕیالیستییە کە بۆ خۆشی ژیانی نەتەوە ئیستیعمارچییەکان نەبی هیچ گوێ ناداتە ئاوەدان کردنەوە (لاڕووس: ١٩٦١، ل- ٢٢٧). تێبــ.- آ)ئەم وشەیە کە دەق بە مەعنای (کۆلۆنیالیزم)ی فەڕەنگییە تا ئەم ساڵانەی دواییش بۆ (کۆلۆنیالیزم) و (ئیمپڕیالیزم) هەردووکیان بەکار دەهێنرا، بەڵام ئێستا فەرقیان دەکرێت. ب) تەحدیدی ورد و عیلمی ئیستیعمار تەنیا لە لایەن مارکسیستەکانەوە و لە نووسینی ئەواندا بەرچاو دەکەوێ و خەڵکی تر موتڵەقی داگیر کردنو چەوساندنەوەی وڵات و نەتەوەیەک لە هەموو دەور و زەمانێکدا- نەک هەر لە قۆناغی سەرمایەداریدا- بە ئیستیعمار داسەنێن، جا داگیرکەر کێ دەبی ببێ و چ ناوێک لە کردەوەی خۆی دەنی و چ بڕ و بیانویەک دێنێتەوە بۆ تاڵان کردنی سامانی نەتەوەکە، کەیفی خۆیەتی.
داگیرکاریی (ئیستیعمار)
داگیرکاریی (ئیستیعمار)
داگیرکاریی (ئیستیعمار)
ئەم وشە بە مانای حەز بە ئاوەدان کردنەوەیە بە چەشنێک کە تاقمێک لە خەڵکی وەڵاتێک بچنە وەڵاتێکی دیکە و دەست بدەنە ئاوەدانکردنەوەی ئەو جێیە. بەڵام لە زاراوەی سیاسیدا بە مانای زاڵبوونی سیاسی، سەربازی، ئابووری یا کەلتووری وەڵاتێکی بەهێزە بە سەر وەڵات یا نەتەوەیەکی بێدەسەڵاتدا. چەمکی ئیستیعمار، ئەمڕۆکە لەگەڵ چەمکی ئیمپریالیزم لە باری ماناییەوە هاوڕەگەزیان لێ دەرهاتووە و لە بنەڕەتدا ئیستیعمار کردارێکی ئیمپریالیستی ناونووس دەکرێت واتە دەسەڵاتێک کە دەیهەوێ لە سنوورە نەتەوەییەکانی خۆی تێپەڕ ببێ و وەڵاتان و نەتەوەکانی دیکە بخاتە ژێر سوڵتەی خۆیەوە. بەم بۆنەوە دوو زاراوەی «ئیستیعماری سوور» و «ئیستیعماری ڕەش» هاتونە ئاراوە کە یەکەمیان، سیاسەتی داگیرکارییانەی یەکیەتی سۆڤیەت بووە و دووهەمیش، هێزە ئیمپریالیستیەکانی ڕۆژاوا. هەر بەم قیاسە، پاکستانیەکان لەبارەی «کەشمیر»ەوە ڕوویانکردۆتە «ئیمپریالیزمی قاوەیی» .
ئیستیعمارچی
[[عا. تو.]]
(سفا)،(کئێر.) ئەو دەولەتەی وڵاتێکی تر داگیر دەکا و نەتەوەکەی دەچەوسێنێتەوە و دارایەت و سامانی بە تاڵان دەبا. دەولەتە ئیستعمارچییەکان لە ٢٥ ساڵاندا ئاگری دوو شەری گەورەیان هەڵگیرساند.
ئیستیعماری
[[عا. کو.]]
(س.٩ ١- هەر شتێکی پێوەندی بە ئیستیعمارەوە هەبی... سیاسەتی ئیستیعماری، پیلانێکی ئیستیعماری، بیروڕای ئیستیعماری. ٢- هەرکەس یا هەیئەت یا دەوڵەتێکی بە پێی سیاسەت و ڕێ و شوێنی ئیستیعمار بجووڵێتەوە. ئەڵمانیای نازی دەیەویست جێگەی ئەڵمانیای ئیستیعماری پیش شەڕی یەکەم بگریتەوە.
ئیستیعماری نوێ
گەشەسەندنی ئابووری «سەرمایەداری» *و هەناردنی سەرمایە بۆ سوودوەرگرتن لەسەرچاوەکانی وەڵاتانی دیکە، پێوەندی ئابووری وەڵاتە پیشەسازییە ئیستیعمارییەکانی لەگەڵ وەڵاتە بچووکەکانی ناردە ناو قۆناخێکی تازەوە. بەم مانایە کە وەڵاتە پیشەسازییەکان بە ناردنی سەرمایە و میکانیزمی جیهانی نرخ و دانوستانی کەرەستەی خاو و کاڵای دروستکراو و گوشاری سیاسی و ئابووری، وەڵاتانی دواکەوتوو ئەچەوسێننەوە. بەم دۆخە دەگوترێ ئیستیعماری نوێ کە زۆرێک لە وەڵاتانی بچووک و تازە ئازاد کراوی بە دژی ئەم پێوەندییە سیاسی و ئابوورییە ڕاست کردۆتەوە.
ئەم شێوازە داگیرکارییە وایکردووە کە وەڵاتانی بێ دەسەڵات، ئەگەرچی بە حەقیقەت یان بە ڕواڵەت بە سەربەخۆیی سیاسی گەیشتبن بەڵام هەروا لە بەرایی گەشەسەندندا بمێننەوە یان تەنانەت بگەڕێنەوە بۆ دوواوە و لە لایەکی دیکەشەوە وەڵاتانی پێشکەوتوو بە چەوساندنەوەیان سوودی زیاتر بکەن.
باو بوونی ئەم زاراوە ئەگەڕێتەوە بۆ «کۆنفرانسی باندۆنگ» (1955) . لەم کۆنفرانسەدا سۆکارنۆ، سەرۆککۆماری ئەندونیزیا بە جۆڕێک لە ئیستیعمار ئاماژەی کرد کە بە جلوبەرگێکی نوێوە لە لایەن کۆتلەیەکی خەڵک، بە کۆنتڕۆڵکردن و زاڵبوون بە سەر ئابووری و کەلتووردا هەمان ئامانجەکانی ئیستیعماری کۆن دەپێکن.