ئەم کۆنفرانسە پێکهاتووە
لە 53
وەڵاتی ئەندام کە لە دوای ئیمزاکردنی «کۆنفرانسی هلسینکی»
لە ساڵی 1975
بنیاد نرا. ئامانجەکانی
ئەم کۆنفرانسە
لە «جاڕنامەی پاریس»
کە لە ڕێکەوتی 21ی نوێمبر 1990
لە لایەن ئەندامەکانی
ئیمزا کرا بریتی بوون لە:
پابەندبوون
بە چارەسەری کێشە و ناکۆکییەکان
لە ڕێگەی ئاشتییانە و
ڕێزگرتن لە بەهاکانی
دیموکراسی و مافەکانی
مرۆڤ.
ئەم کۆنفرانسە هەنگاوێکی
گرنگ بوو بۆ نەهێشتنی گرژیی
لە نێوان هەردوو ئۆردووگای
ڕۆژهەڵات و
ڕۆژاوا و هەڵوەشانەوەی سنوورەکانی
نێوان ئەم دوو بلۆکە. گرنگرترین بڕیاری
کۆنفرانس، سەقامگیرکردنی سنوورەکانی ئەوکاتەی ئەورووپا
بوو.
وەزیرانی دەرەوەی
ئەم کۆنفرانسە
هەموو ساڵێک
پێکەوە دیدار دەکەن و بەپێی بڕیارنامەیەک
ئەم دەزگەیانەی
خوارەوە بۆ پێشڤەبردنی کاروباری
کۆنفرانس دامەزراون:
1ــ
ناوەندی نووسینگەی کۆنفرانسی ئاسایش و
هاوکاری ئەورووپا
لە پراگ ــە.
2ــ «
ناوەندی بەرگرتن لە پێکدادان» بنکەکەی
لە ڤییەنای
وەڵاتی نەمسایە.
3ــ «نووسینگەی هەڵبژاردنی
ئازاد»
لە وارشەو (پۆڵەندا)
یە.
ئەندامانی
ئەم کۆنفرانسە بریتین
لە:
ئاڵبانیا،
ئەرمەنستان، نەمسا، ئازەربایجان، بەلجیکا، بووسنی هەرزەگۆیین، بریتانیا، بولغارستان، ڕووسیەی
سپی، کەنەدا، کرۆڤاسیا، قوبرس، چێک، دانیمارک، فەنلاند، فرەنسا، گورجستان، ئەڵمانیا، مەجارستان، ئیسلەندا، ئیرلەندا، ئیتالیا، قازاغستان، قرغیزستان، لیتۆنیا، لیختنشتاین، لیتوانیا، لۆکزامبۆرگ، ماڵت، مۆڵداوی، موناکۆ، هۆڵەندا، نەرویج، پۆڵەندا، پۆرتوغال، ڕۆمانیا، فیدراسیۆنی ڕووسیە،
سێن مارینۆ، سلۆڤاکیا، سلۆڤانیا، سپانیا، سوید، سویسڕا، تاجیکستان، تورکیا، تورکمانستان، ئوکرایین، وەڵاتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا، ئوزبەکستان،
ڤاتیکان، یۆگوسلاڤیا (سیربستان و مۆنتێنگرۆ) و یۆنان.
لە دانیشتنی بوداپێست (6 و 5 ی دێسەمبری 1994)
ناوی ئەم کۆنفرانسە
بوو بە «ڕێکخراوەی ئاسایش و
هاوکاری لە ئەورووپا» (OSCE).