تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 53
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
حکوومەت + میریی
وشەکە
بە
مانای فەرمانڕەوایی و حوکمکردنە،
بەڵام
لە
زاراوەی سیاسیدا بریتییە
لە
کۆمەڵە
ڕێکخراوەیەکی
کۆمەڵایەتی
کە
بۆ
دیاریکردنی
پێوەندی
چینە
کۆمەڵایەتییەکان و پاراستنی
سامانی
کۆمەڵگە
بەدی
دێت
. چەمکی حکوومەت
بە
نیسبەت
دەوڵەت
، چەمکێکی عەینی و بەرچاوترە.
ئەرکە
سەرەکییەکانی حکوومەت، دانانی
یاسا
و پیادەکردنییانە.
جیاواز
لەمانەش حکوومەت و
دەزگە
حوکومییەکان، ئەرکی
پەرەسەندن
و خۆشگوزەرانی کۆمەڵایەتییان
لە
ئەستۆدایە.
ڕێکخراوە حوکومییەکان،
لە
کۆمەڵگەی سەرەتاییدا
بەدی
ناکرێن
چونکە
ئەم
جۆرە کۆمەڵگەیە بەهۆی
تێک
تەنراوی و تێکەڵاوی
کۆمەڵایەتی
، بێڕێوشوێنی ڕێکخراوە
یان
کەسێکی
تایبەت
ڕەفتار
دەکات. کۆمەڵگەی
سەرەتایی
لەبەر
ئەم
هۆیانەی
خوارەوە
پێویستی
بە
حکوومەت نەبووە:
1ــ گرووپێکی بچووکە.
2ــ خاوەنداریەتی
گشتی
لە
ئارادا نەبووە.
3ــ
کۆنەپەرست
بووە
.
بەڵام
حکوومەت
لەم
چاخەدا جیاوازە و ڕۆژبەرۆژ
بەرەو
ئاڵۆزبوونی زیاتر ئەچێت و
ئەرک
و تەوزیمی
گەورە
و بەربڵاوی
لێ
زیاد
بووە
.
لەم
بارەوە
سێ
هۆکار
دەور
ئەبینن
کە
بریتین
لە
:
1ــ بەرفرەوانی
خاک
و زێد: بەهۆی زیادکردنی قەڵەمڕەوی
هەندێ
لە
دەوڵەتەکان و یەکگرتنی نەتەوەی
جۆراوجۆر
لە
وەڵاتەکەدا دەوڵەتانێکی بەرفرەوان
دروست
بوون
.
2ــ ئاڵۆزبوونی
ژیانی
کۆمەڵایەتی
:
ئەمڕۆکە
،
ئەو
دەوڵەتانەی
کە
تەنیا
لە
یەک
نەتەوە
پێکهاتبن
واتە
کۆمەڵگەیەکی هاوکووفیان ببێت
کە
خاوەنی
بەرژەوەندی
و
زمان
و مێژووی
هاوبەش
بێت
بە
دەگمەن
هەڵدەکەون.
هەندێ
لەم
دەوڵەتە تازەپیاکەوتووانە، خەڵکانێکی زۆریان لەخۆ گرتووە
کە
لە
باری
ڕەگەزی و ئەتنیکی و ئاینییەوە،
جیاوازی
زۆریان
پێکەوە
هەیە
.
3ــ گۆڕانی هەمیشەیی: کۆمەڵگەی
ئەم
سەردەمە
،
لە
سێبەری تەکنۆلۆجیەوە
هەمیشە
لە
حاڵی
گۆڕان
و نوێبوونەوەدایە و
ئەم
تازەبوونەوە
بۆ
حکوومەتەکان
ئەستەم
و دژوارە.
ئەم
هۆکارانە
بۆتە
هۆی
ئەوەیکە ئەرکی دەوڵەتەکان
لە
بەرانبەر
کیشەکان
ئەستەم
بێت،
بە
چەشنێک
کە
حکوومەتانی
ئەم
سەردەمە
ناتوانن
وەکوو
حکوومەتەکانی
پێشوو
بە
سانایی
ژیانی
خەڵک
خۆش
بکەن و ئاسایشی
کۆمەڵگە
مسۆگەر بکەن. یەکێک
لەو
مەترسییانەی
کە
ڕێوشوێنی
کۆمەڵایەتی
لە
دەوڵەت
ئەشێوێنێ،
شۆڕش
و
لادان
لە
دابونەریتە کۆمەڵایەتییەکانە.
لەم
ڕووەوە بەهۆی ئاڵۆزیی کاروباری حکوومەتی
ئەم
سەردەمە
، ژمارەی ڕێکخراوە و بەڕێوەبەرانی دامودەزگە ئیدارییەکان
ڕوو
لە
زیادبوونە و
کۆمەڵگە
بۆتە
دیلێکی
بەر
دەستی
بۆرۆکراسییەتەوە.
چەمکی حکوومەت
ئەگەر
لەگەڵ
ئاوەڵناوێک
بەکار
ببرێت،
ئەوە
بۆ
دیاریکردنی
جۆری
ڕژێمی سیاسیە.
بۆ
وێنە
: حکوومەتی پەرلەمانی و حکوومەتی
دیموکراسی
. «حکوومەتی قانوونی» ، بەپێی ماناکەی،
نوێنەری
«
خواستی
گشتی
»
یە
و بەڕێوەبەری
ئەم
خواستانەیە بەپێی ڕێوشوێنەکانی
دەستوور
.
بەم
بۆنەوە
تا
ئەو
کاتە
حکوومەت «قانوونی»
لە
ئەژمار
دێت
کە
ڕەفتارەکانی
لەگەڵ
خواستی
گشتیدا
یەک
بگرێتەوە
ئەگینا
ئەبێتە حکوومەتێکی دیکتاتۆری*.
لە
ڕوانگەی یاسای نێودەوڵەتی و
پێوەندی
نێوان
وەڵاتەکان،
واقیعی
حکوومەت
ئەوەیە
کە
دەسەڵاتی
ڕاستەقینە
بە
دەست
چ کەسانێک
یا
گرووپێکەوەیە.
ئەغڵەب
پێودانگی
ڕاستەقینە
بۆ
ناوبردەکردنی حکوومەتێک لایەنی واقعی شتەکەیە
تاکوو
لایەنی قانوونییەکەی.
واتە
لەگەڵ
خواستی
گشتیدا
یەک
بخوێنێتەوە.
بەڵام
هەندێ
جار
بۆ
وێنە
لە
کاتی
ڕاپەڕین
یان
شۆڕش
لە
وەڵاتێک،
هەندێ
لە
دەوڵەتەکان ڕێکخراوە
یان
دەوڵەتی
ئازاد*
یان
دەوڵەتی
کاتی
*
وەک
دەوڵەتی
قانوونی،
بە
ڕەسمییەت دەناسن
نەک
دەزگەی حاکمێک
کە
بەهۆی پێشێلکردنی
خواستی
گشتی
بە
نایاسایی
ناوی
دەرکردووە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
میترۆپول
میترۆپول
لە
وشەی یۆنانی Mteer
بە
واتای
دایک
و Polis
بە
واتای
شار
پێکهاتووە.
ئەم
زاراوە
بە
شارێک
دەڵێن
کە
ناوەندی
چالاکیەکی
تایبەت
بێت و
هەروەها
بە
شارێک دەگوترێ
کە
بنکەی ئۆسقۆفی گەورەی تێدا هەڵکەوتبێ.
لە
زاراوەی زانستە کۆمەڵایەتییەکاندا
میترۆپول
بەو
شارانە دەگوترێ
کە
ڕێژەی حەشیمەتەکەی
لە
7
ملوێن
کەس
زیاتر بێت.
لە
زاراوەی سیاسیدا
میترۆپول
بە
وەڵاتێکی کۆلۆنیالیست دەگوترێ
کە
خاوەنی
چەند
وەڵاتێکی
ژێردەستە
بێت. دەسەڵاتی
ئەم
وەڵاتە
بە
هۆی
ئەو
تواناییە
ماڵی
و
پیشەسازی
و قازانجە زۆرەیە
کە
لە
چەوساندنەوەی
ئەو
وەڵاتە کۆلۆنییە بەدەستی هێناوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
میتۆد
بریتییە
لە
شێوازی
زانیار
و
لێکۆڵینەوە
و پراکتیکی مرۆڤی
بۆ
ڕاهاتن
بە
بابەتێکی دیاریکراو
یان
گەیشتن
بە
ئامانجێکی
تایبەت
.
میتۆد
، پرۆسەیەکی وردبینانە و مووقەڵاشە
بۆ
گەیشتن
بە
زانست
یان
دەسەڵات
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
میتۆد
بریتییە
لە
شێوازی
زانیار
و
لێکۆڵینەوە
و پراکتیکی مرۆڤی
بۆ
ڕاهاتن
بە
بابەتێکی دیاریکراو
یان
گەیشتن
بە
ئامانجێکی
تایبەت
.
میتۆد
، پرۆسەیەکی وردبینانە و مووقەڵاشە
بۆ
گەیشتن
بە
زانست
یان
دەسەڵات
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
میلیتاریزم/سوپا پەرستی
میلیتاریزم،
چوار
شێواز
لەخۆ دەگرێ: شەڕەنگێزی، زاڵبوونی هێزەچەکدارەکان
بە
سەر
دەوڵەت
، ستایشی
سوپا
و
بە
هەرەوەز
کردن
بۆ
گەیشتن
بە
ئامانجی چەکداری. کاتێک
ئەم
چوار
شێوازە
بە
تێکڕا
بێتە
کایەوە (
وەک
ژاپۆن
لە
سەردەمی
هیدکی تۆجۆ 44-1940) میلیتاریزم
بە
تەواوی
پاوەجێ
دەبێت. کاتێکیش
دوو
یا
سێ
شێواز
بێتە
کایەوە، حاڵەتێکی ڕێژەییە.
میلیتاریزم، مانای
زۆری
لێبۆتەوە.
هەندێ
جار
بە
واتای شەڕەنگێزی
یان
سیاسەتی پاوانخوازانە
لە
ئاست
دەرەوە
و
ئامادەبوون
بۆ
بەرپاکردنی
شەڕ
بە
کار
هاتووە.
لە
شوێنی دیکەدا
بە
واتای
سەروەری
سوپا
بەسەر دامودەزگەی دەوڵەتە.
لە
کەشێکی وەهادا
بۆ
ئەوەی
دامودەزگەیەکی
دەوڵەتی
بە
میلیتاریزم
ناو
دەربکا،
دەبێ
بەستێنی دەسەڵاتی چەکداری و مەدەنی
بە
وردی
لێک
جودا
بکرێتەوە و دەسەڵاتی چەکداری
بە
سەر
دەزگە
ئیداری
و سیاسیەکاندا
زاڵ
بێت.
یەکەمین
نیشانەکانی
جیاوازی
ئەم
دوو
بەستێنە
لە
ڕژێمی
پادشایی
ئێران
لە
سەدەی پێنجەمی
پێش
زایین
بەدیهات.
پێودانگی
سەرەکی
بۆ
دەرکەوتنی دەسەڵاتی هێزە چەکدارەکان
لە
دەوڵەتدا ڕادەی بەهرەداری سەربازەکانە
لە
دەزگەی
سیاسی
ئەو
وەڵاتەدا. نمونەیەکی
دیکە
لەم
جۆرە حکوومەتە، ئیمپراتۆریەتی ڕۆمایە
لە
سەروبەندی
کۆتایی
هاتنیدا.
دەسەڵاتی هێزی
چەکدار
بە
سەر
دامودەزگەی حکوومەتدا
هەمیشە
بە
واتای
بە
کارهێنانی سیاسەتی شەڕخوازانە
نییە
لە
ئاست
وەڵاتانی دیکەدا.
بۆ
وێنە
ژاپۆنی
سەردەمی
توکوگاوا و دیکتاتۆرییەکانی ئەمریکای لاتین. مانایەکی
تری
میلیتاریزم کۆنترۆڵ کردنی
ژیان
و کومەڵگەیە
لە
لایەن
هێزە چەکدارەکانەوە.
بەم
هەژمۆنییە
کە
بە
حەزی چەکدارەکان
کۆمەڵگە
بەڕێوە
دەچێ، دەگوترێ کۆمەڵگەی «میلیتاریزە».
جاری
واش
هەیە
لە
دۆخێکی جەنگیدا
تەواوی
دامودەزگە کۆمەڵایەتیەکان دەکەونە
خزمەت
هێزە چەکدارەکانەوە،
بۆ
وێنە
وەڵاتی
بەریتانیا
لە
شەڕی دووهەمی جیهانیدا.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
چینی میانە+ چینی مامناوەندی
چینی
بورژوا
،
لە
باری
مێژووییەوە
بە
چینی
میانە
ناوی
دەرکردووە.
لە
سیستەمی سەرمایەداریدا
نێوان
چینی
سەرمایەدار
و
کرێکار
،
دوو
گرووپی
بەرفرەوانی
کۆمەڵایەتی
سەری
هەڵداوە:
گرووپی
یەکەم
بریتییە
لە
، خەڵکانی
بازرگان
، مامەڵەچی،
دوکاندار
،
خاوەن
دەزگەی
بچووکی
ئابووری
و بەرهەمهێنی
سەربەخۆ
.
گرووپی
دووهەم
بریتییە
لە
: خەڵکانی
خوێندەوار
،
ئەندازیار
،
پزیشک
، مافپەروەر، مامۆستای
زانکۆ
،
فێرکار
، خوێندکار، کارمەند و
مووچەخۆر
.
ئەم
دوو
گرووپە
بە
چینی
میانە
یان
چینی
وردە
بورژوا
پێناسە
کراون. (بڕوانە
وردە
بورژوازی
)
مارکسییەکان
ئەم
گرووپانە
لە
باری
عیلاقاتی سیاسییەوە
بە
دوو
گرووپی
دیکە
دابەش
دەکەن:
یەکەم
، توێژی باڵای
چینی
میانە
کە
لە
ژیانێکی
خۆش
بەهرەمەندە و
لە
بەریانی خەباتی چینایەتیدا دەچێتە بەرەی
سەرمایەدار
و تاقمی دەسەڵاتدارەوە.
دووهەم
، توێژی خوارووی
چینی
میانە
کە
بەهۆی لەدەستدانی ئیمتیازەکانی،
خۆی
دەخاتە
پاڵ
چینی
پڕۆڵتاریا.
کەواتە
توێژی باڵای
چینی
میانە
،
لە
ماهییەتی سیاسیدا
کۆنەپەرست
لە
ئەژمار
دێ
و توێژی
خواروو
، شۆڕشگێر.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئیخوانولموسلمین
بزووتنەوەی
ئیخوانولموسلمین
لە
ساڵی 1929
لە
لایەن
«
حسن
البنا»
لە
میسر
دامەزرێ بەمەبەستی
گەڕانەوە
بۆ
یاسا
و بنەماکانی سەرەتای
ئیسلام
.
ئەم
بزاڤە توانی
تەلی
سوز
و عاتیفەی موسڵمانان ببزوێنێ و
بەرەو
لای
خۆی
ڕاکێشیان بکات
بە
چەشنێک
کە
لە
کۆتاییەکانی
جەنگی
جیهانی
دووهەم
، ژمارەی ئەندامەکانی گەیشتە 2 ملیۆن
کەس
و توانی
لە
وەڵاتە عەرەبییەکان
بە
تایبەت
میسر
، پێگەیەکی
باش
بەدەست
بهێنێ.
پاش
ئەوەیکە
ئەنوەر
سادات
، سەرۆکوەزیری
میسر
لە
ساڵی 1948
ئەم
بزاوتەی
بە
نایاسایی و
یاساغ
ناوبردە
کرد
، لایەنگرانی
ئیخوانولموسلمین
سەرۆک
وەزیریان تیرۆر*
کرد
و
پاش
ماوەیەکیش (
حسن
البنا) کوژرا.
لە
ساڵی 1954
ئیخوانولموسلمین
، هەوڵی
دا
سەرۆککۆمار، «عەبدولناسر» تیرۆر بکات
بەڵام
نەیتوانی. ئەویش بزاوتەکەی پێچایەوە و ئەمەش
بوو
بەهۆی
ئەوە
کە
بنکەی
ئیخوانولموسلمین
لە
قاهیرەوە بگوێزرێتەوە
بۆ
دیمەشق و ببێتە ڕێکخراوێکی
شاراوە
و ژێرزەمینی.
ئیخوانولموسلمین
ئەمڕۆکە
لە
میسر
و
چەندین
وەڵاتی
ئیسلامی دیکەدا
چالاکی
ئاشکرای
هەیە
.
بۆ
وێنە
لە
سوودان
لە
حەفتاکاندا
لایەنگری
زۆری
بەدەست
هێنا
و توانی
لە
هەڵبژاردنەکانی 1986
بە
ناوی
«بەرەی نەتەوەیی ئیسلامی»
بەشداری
بکات و 51
کورسی
پەرلەمان
بەدەست
بهێنێت.
ئەم
ڕێکخراوە
لە
وەڵاتی
میسر
وەکوو
حیزبێکی نایاسایی و
بە
شێوەیەکی
شاراوە
درێژە
بە
چالاکی
ئەدا
تەنانەت
دەگوترێ
لەناو
پەرلەمانی
ئەم
وەڵاتەدا
لایەنگری
بەرچاوی
هەیە
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
تامیزم
ئەم
زاراوە
ئەگەڕێتەوە
بۆ
«توماس ئاکوینیاس» (1273-1225) فەیلەسوفی
بەناوبانگ
و
کەسایەتی
پیرۆزی
کلێسەی کاتۆلیکی
ڕووم
.
ئەم
قوتابخانە
پێی
وایە
کە:
مرۆڤ
بوونەوەڕێکی
سیاسی
و کۆمەڵایەتییە. ئامانجی
دەوڵەت
پاراستنی بەرژەوەندییەکانی کۆمەڵگەیە و سەرچاوەی حکوومەت ئەگەڕێتەوە
بۆ
خوا
.
لە
پێوەندی
تاک
و دەوڵەتدا حکوومەت
نابێ
بە
هاووەڵاتیانی
خۆی
ستەم
ڕەوا
بینێت.
باشترین
شێوازی
حکوومەت پاشایەتییە
بە
مەرجی
چەقبەستنی
یاسا
و پیادەکردنی.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
خزمخوازی + خزم خزمینە
نێپوتیزم
یا
خزمخوازی و
خزم
خزمینە،
لە
وشەی ئیتالی nepotismo
بە
واتای «
لایەنگری
لە
ئامۆزاکان» وەرگیراوە.
لە
زاراوەی سیاسیدا بریتییە
لە
هێنانەسەرکاری
خزم
و عەشیرە
بۆ
کاروباری
گشتی
یان
مافی
تایبەت
قاییل
بوون
بۆ
ئەوان
و پشتگیریکردنیان
بۆ
بەخشینی
پلە
و
پایەی
ئیداری
و
سیاسی
.
ئەم
ئاکارە زەمینە
بۆ
گەندەڵی
سیاسی
خۆش
دەکات.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سیاسەت/ ڕامیاریی
ئەم
زاراوە
لە
زمانی فرەنسی
لە
ڕیشەی politique وەرگیراوە
کە
ئەویش
لە
ڕیشەی یۆنانی politikos و ڕیشەی
polis
بە
مانای
شار
وەرگیراوە.
لەو
سەردەمەدا politikos
بە
واتای «
هونەر
و هەڵسوکەوتی حکوومەت
لە
وەڵات
»
یان
دەوڵەت
ـــ شارەکانی یۆنان
لێک
دراوەتەوە.
سیاسەت
بە
گشتی
بریتییە
لە
ستراتیجی
یان
مێتۆد و ڕێبازێک
بۆ
بەڕێوەبردن
یان
باشتر
بەڕێوەچوونی
هەر
کارێک چ کارێکی شەخسی بێت چ
کۆمەڵایەتی
.
بەڵام
مانایەکی تایبەتیش
بۆ
ئەم
زاراوە
لێکدراوەتەوە
کە
ئەویش بریتییە
لە
لێکدانەوە
و توێژینەوەی
ڕەهەندە
سیاسیەکانی
دیاردە
کۆمەڵایەتییەکان.
بۆ
نمونە
دەسەڵات
،
دەوڵەت
، ڕەفتاری
سیاسی
، بڕیاردانی
سیاسی
و بەڕێوەبردنی کاروباری
گشتی
.
سیاسەت
بە
یەکێک
لە
کۆنترین بەشەکانی زانستە کۆمەڵایەتییەکان دادەنرێ و کتێبی «
کۆماری
» پلاتۆ،
یەکەم
بەرهەمە
کە
لەم
بارەوە نووسراوە و تێیدا
باس
لە
چۆنیەتی
حکوومەتی شارەکانی یۆنانی
کۆن
دەکات.
لەم
کتێبەدا پلاتۆ حکوومەتی نوخبەکان
پێشنیاز
دەکات.
پاش
پلاتۆ، ئەرەستۆ توێژینەوەیەکی قووڵتری
لەمەڕ
زانستی
سیاسەت
و
شێوازی
حکوومەت کردووە
کە
نووسینەکانی
ئەو
لەو
بوارەدا بنچینەی
زانستی
ڕامیاری
لە
قەڵەم
دەدرێن. دواتر
لە
سەردەمی
ڕێنسانس، نیکۆلۆ ماکیاڤیلی
نووسەر
و سیاسەتمەداری ئیتالی کتێبێکی
بە
ناوی
«
میر
» نووسیوە
کە
تێیدا شێوازەکانی حکوومەتکردنی
ڕاڤە
کردووە. (بڕوانە
ماکیاڤیلیزم
)
ئەم
کتێبە
بووە
هۆی
ئەوە
کە
زۆربەی پادشایان و دەسەڵاتدارانی سەدەی
هەژدە
لە
ئەورووپا
پەیڕەوی
بیر
و بۆچوونەکانی بکەن.
بەڵام
پێشینەی
هەوڵدان
بۆ
بەدیهێنانی
سیاسەت
وەک
زانستێک، دەگەڕێتەوە
بۆ
قوتابخانەی پۆزەتیڤیزمی ئاگۆست کۆنت (1798ـــ 1857)
لە
سەدەی
نۆزدە
. پۆزەتیڤیستەکان، پێشکەوتنی زانستە سرووشتییەکانیان
بە
دەرەنجامی ملنەدان
بە
کۆت
و
بەندە
میتافیزیکیەکان دەزانی و خوازیاری بەکارهێنانی مێتۆدەکانی
زانستی
سرووشتی
بوون
لە
توێژینەوە
کۆمەڵایەتی
و سیاسیەکاندا.
بەم
بۆنەوە کۆنت
لە
کتێبەکەی
خۆی
بە
ناوی
«
زانستی
سیاسەت
»
ئەم
ڕاستییەی سەلماندووە
کە
زانستی
سیاسەت
بە
بەراوردکردن
لەگەڵ
زانستی
فیزیا،
زانستی
فیزیای
کۆمەڵایەتی
لە
ئەژمار
دێت
و
بە
هەمان
شێوەی فیزیا
لەگەڵ
دیاردەگەلی دینامیک و ستاتیک سەروکاری
هەیە
.
زانستی
سیاسەت
بە
دوو
چەمک
دابەش
کراوە:
یەکەم
،
بە
مانای سیستەمی
سیاسی
یا
حکوومەت و
دەزگە
حوکومییەکان و سیاسەتی
ڕاپەڕاندن
و شێوەی دەسەڵاتداریەتی و ئیدارەی کۆمەڵگەیە.
دووهەم
، زانستێک
کە
لەگەڵ
بونیادە
ئابووری
و
کۆمەڵایەتی
و کەلتوورییەکانی
دەزگە
حوکومییەکان، زەمینە کۆمەڵایەتییەکانی دەسەڵاتی
سیاسی
و
هێز
بە
مانای
گشتی
،
مان
و نەمانی حکوومەتەکان،
پێوەندی
نێوان
دەوڵەتان و فەلسەفەی
سیاسی
،
پێوەندی
کۆمەڵگەی مەدەنی
لەگەڵ
ژیانی
سیاسی
و کەلتووری
سیاسی
و
ئابووری
و مێژووی
سیاسی
و … سەروکاری
هەیە
.
سیاسەت
و گۆڕانکارییە سیاسییەکان
لە
سەر
هەموو
ژیانی
مرۆڤایەتی
کاریگەری دادەنێت.
چونکە
جاری
وا
هەیە
بڕیارێکی نابەجێی
سیاسی
دەبێتە
هۆی
بەرپابوونی
شەڕ
و پێکدادان
یا
شۆڕش
و
کۆدەتا
کە
ئەمانەش
هەموو
بەستێنە
ئابووری
و
کۆمەڵایەتی
و کەلتووری و
ئایینی
و فیکرییەکان
تووشی
وەرچەرخان
دەکات.
ئەگەرچی
هەندێ
لە
نووسەران
چەقی
توێژینەوەکانی
زانستی
سیاسەت
بە
دەوڵەت
یان
حکوومەت
لە
قەڵەم
دەدەن
بەڵام
هەندێکی
دیکە
لە
سەر
ئەم
بڕوایەن
کە
سیاسەت
، سەنتەر و ناوەندێکی تاقانەی
نییە
چونکە
وەک
زۆربەی زانستەکانی
دیکە
زانستێکی فرەناوەندە. دیاریکردنی بابەتی
ناوەندی
وەک
بابەتی
سەرەکی
زانستی
سیاسەت
، دەگەڕێتەوە
بۆ
حەز
و تاسەی زانایانی
سیاسی
و
کێشە
گرنگەکانی
سەردەم
و کاریگەریی زانستەکانی
دەوروبەر
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فێمینیزم/بزووتنەوەی ئازادی ژنان/مێخوازی
فێمینیزم
لە
وشەی فەرەنسی femme
بە
واتای
ژن
وەرگیراوە و مانای
لایەنگری
کردن
لە
ژن
دەبەخشێ و
ناوی
بزاڤێکە
کە
بۆ
یەکسانی
مافە
سیاسی
و کەلتووری و
ئابووری
و کۆمەڵایەتییەکانی ژنان و پیاوان
هەوڵ
دەدات.
لە
بابەت
ئاخێزگەی فێمینیزم لەگوێن ئایدیۆلۆجیایەک،
چوار
تەوەر
لە
ئارادایە:
لە
سێ
تەوەردا
مانا
پێشتر
لە
وشەکەیە.
ئەم
بۆچوونە پێیوایە
کە
مێژووی فێمینیزم،
لە
سپێدەی
هۆشیاری
مرۆڤەوە
دەست
پێدەکات.
لەم
ڕوانگەوە «
ئاریشە
» ی
ژن
هیچ
کات
لێمان
جیانەبۆتەوە و
هەندێ
کەس
پێیان
وایە
کە
جۆری
نێرینە
، لەباری توانستی ئیکۆلوژییەوە
باڵادەست
بووە
و مێژووی مرۆڤایەتیش
بە
هۆی
باڵادەستی
پیاوان،
بە
قەدەر
کارەساتێک ڕێگەمان
لێ
ون
دەکات.
بۆچوونی
دووهەم
و
سێهەم
، ئاخێزگەی فێمینیزم دەگەڕێنێتەوە
بۆ
سەدەی پانزدە و
حەڤدە
.
سەرەنجام
بۆچوونی
چوارەم
کە
ڕەنگە
لە
هەموان
ڕاستگۆیانەتر بێت، پێشینەی فێمینیزم دەگەڕێنێتەوە
بۆ
کۆتاییەکانی سەدەی
هەژدە
بە
تایبەت
دوای شۆڕشی
مەزنی
فەرەنسا. گرنگترین
ڕووداو
لە
مێژووی ئەندێشەی فێمینیستی
لە
قۆناغی شۆڕشدا بڵاوکردنەوەی کتێبی «
ماری
ڤۆلستۆن کرافت»
بوو
لە
ساڵی 1792
بە
ناوی
سەلماندنی مافەکانی ژنان. میریام
کرام
،
لەم
بارەوە دەڵێت: ڤۆلستۆن
یەکەمین
فێمینیستی گەورەیە و کتێبی سەلماندنی مافەکانی
ژن
،
وەک
جاڕنامەی
سەربەخۆیی
فێمینیزم
لە
ئەژمار
دێت
.
نووسراوە فێمینیستیەکان،
دوو
شەپۆل
بۆ
ڕەوتی
پێشڤەچوونی
ئەم
ڕێبازە ناوبردە دەکەن: شەپۆلی
یەکەم
(1830
تا
1920). تایبەتمەندی
ئەم
شەپۆلە
خەبات
و تێکۆشانی
ژنانە
بۆ
بە
دەست
هێنانی مافی
دەنگدان
و
یەکسانی
مافی ژنان
لەگەڵ
پیاواندا. شەپۆلی
دووهەم
لە
1960
تاکوو
ئێستا
دەگرێتەوە.
خاڵی
بەرچاوی
ئەم
شەپۆلە بریتیە
لە
پەرەسەندنی پەروەردەی باڵای ژنان
لە
سەرانسەری ئەورووپا و
ئەمریکا
و زیادبوونی ڕێژەی ژنان
لە
پیشە
و
کاری
جۆراوجۆر
و داواکاری
بۆ
یەکسانی
مووچەی ژنان
لەگەڵ
پیاواندا.
بەڵام
ساڵەکانی
نێوان
1920
تا
1960
بە
قۆناغی
ڕاوەستان
ناونووس
کراوە
.
هەڵبەت
هەندێ
لە
نووسەرانی
ئەم
دواییانە شەپۆلی
سێهەم
،
بە
فێمینیزمی
پۆست
مۆدێرنە
پێناسە
دەکەن.
ئەم
شەپۆلە
کە
لە
دەیەی 1980
دەستی
پێکردووە
بۆ
بزاوتی فێمینیستی، قۆناغی گواستنەوەیە
لە
بابەتە
سیاسی
و ئابوورییەکانەوە
بەرەو
بابەتی کەلتووری و سایکۆلۆژی و زمانەوانی.
فێمینیزم،
وەک
هەموو
ئایدیۆلۆژیایەک دەکەوێتە
ژێر
کاریگەریی
سوننەتە
مێژووییەکان و
لەگەڵ
هەندێ
لەم
ئایدیۆلۆژییانەدا
تێهەڵکێش
بووە
. ئەزموونی شۆڕشی فرەنسی و گوتارە بەهێزەکەی
لە
بابەت
مافە
دیموکراتییەکان،
بۆ
سەرهەڵدانی بیرۆکەی فێمینستی
گەلێک
پێویست
بووە
. کاریگەریی پرۆتستانیزم
لەمەڕ
هاندانی ژنان
بۆ
چالاکی
کۆمەڵایەتی
و
تێوەگلان
لە
بابەتە
سیاسی
و کۆمەڵایەتییەکان و کاریگەریی سۆسیالیستە خەیاڵییەکان،
بۆ
وێنە
لایەنگرانی سەن سیمۆن و شاڕۆڵ فۆریە،
لەم
ڕێچکەوە
ئاو
دەخواتەوە.
بزاوتی فێمینیزم،
ئێستا
وەک
بزاڤێکی جیهانی
لێ
دەرهاتووە. لایەنگرانی
ئەم
بزاڤە
لەسەر
ئەم
باوەڕەن
کە
ژنان
تەنها
بە
هۆی
«
ژن
بوون
»
یان
لەو
کۆمەڵگەیانەی
کە
لە
خزمەت
بەرژەوەندی
پیاواندایە،
تووشی
بێعەدالەتی و نایەکسانی
هاتوون
.
هەر
بۆیە
بزاوتی
لایەنگری
لە
مافی ژنان
چەند
ڕێچکەیەکی
لێ
بۆتەوە
کە
بە
کورتی
بریتین
لە
:
1ـــ لایەنگرانی لیبرالی مافەکانی ژنان.
ئەمانە
بێعەدالەتی مەدەنی و دەرفەتە پەروەردەییەکان
بە
سەرچاوەی
زۆر
و
ستەم
بەسەر ژنان دەزانن و
خەبات
لە
پێناو
بەدەست
هێنانی ئازادییەکانی تاکەکەسی ژنان،
بە
مەبەستی
خۆیان
ناوبردە ئەکەن.
2ـــ لایەنگرانی ڕادیکالی مافەکانی ژنان.
ئەمانە
پێیان
وایە
کە
هەرچی
زۆر
و
ستەم
بەسەر ژنان
دێت
، دەگەڕێتەوە
بۆ
خۆبەزل
زانی
و
باڵادەستی
پیاوان و
لەم
ڕێگەدا
هەوڵ
دەدەن کۆمەڵگەی پیاوــ مەزنایەتی بگوازنەوە
بۆ
کۆمەڵگەیەکی
ژن
ــ مەزنایەتی.
3ـــ لایەنگرانی مارکسیستی مافەکانی ژنان. ئەمانیش
هۆی
ئەو
کۆت
و بەندانەی
کە
لە
ملی
ژناندایە، دەگەڕێننەوە
بۆ
شێوازی
بەرهەمهێنانی
سەرمایەداری
و جیاکردنەوەی
ئیش
و
کار
لە
ماڵەوە
کە
بۆتە
هۆی
دابەشکاریی سێکسی. ڕێگەچارەی
ئەم
گرفتەش گۆڕینی
ئابووری
زاڵ
بەسەر
کۆمەڵگە
دەزانن.
4ــ لایەنگرانی سۆشیالیستی مافەکانی ژنان.
ئەم
ڕێچکە
، ڕیشەی
زۆر
و
ستەم
بەسەر ژناندا
لە
سیستەمی
ئابووری
سەرمایەداری
دەبینآ
کە
بۆ
مانەوەی
خۆی
، کرێکارەکان
بە
تایبەت
ژنان وەبەردەهێنآ.
لەم
ڕوانگەوە،
هەم
خاوەندارێتی ئامرازەکانی
بەرهەمهێنان
و
هەم
شێوازی
ژیانی
کۆمەڵایەتی
پێویستی
بە
گۆڕانی بنەڕەتی
هەیە
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پان ئیسلامیزم
بزاڤێکی
سیاسی
بان
- نەتەوەیی و
بان
ـــ ئەتنیکی
کە
لە
سەدەی نۆزدەوە
دەستی
پێکرد بەمەبەستی بردنەسەرەوەی
هۆشیاری
سیاسی
موسوڵمانان
بۆ
پێکهێنانی بەرەیەکی
یەکگرتوو
لەمەڕ
پاڕاستنی
بەرژەوەندی
و کیانی کۆمەڵگەی ئیسلامی
لە
بەرانبەر
شاڵاوەکانی سیاسەتی ئیستیعماردا.
پان
ئیسلامیزم بریتییە
لە
: ئارمانجی ڕێبەرانی موسوڵمان
لە
1890 بەملاوە
بۆ
زیندووکردنەوەی
دەسەڵات
و یەکگرتوویی خەڵکانی موسوڵمان لەژێر ئاڵای دەسەڵاتێکی یەکگرتوودا. ڕیشەی
ئەم
جووڵانەوە
لە
لایەکەوە ئەگەڕێتەوە
بۆ
وشیاربوونەوەی موسوڵمانان
دەرحەق
بە
دواکەوتوویی دەسەڵاتی جیهانی
ئیسلام
.
لە
لایەکی دیکەوە، پاڵنەری
سەرەکی
ئەم
جووڵانەوە
پەیوەست
بوو
بە
دەست
بەسەراگرتنی ئەوروپییەکان
بە
سەر
وەڵاتانی ئیسلامی
لە
سەدەی
نۆزدە
و بیستدا.
وشیاربوونەوە
بە
ڕێژەی دواکەوتوویی
ئیسلام
،
بووە
هۆی
سەرهەڵدانی وەهابییەت
کە
بانگەشەی
بۆ
گەڕانەوە
بۆ
سەرەتاکانی
ئیسلام
و زیندووکردنەوەی سوننەتەکانی
پێغەمبەر
دەکرد،
بەڵام
لە
هەمان
کاتدا ڕواوڕوویی
لەگەڵ
ڕۆژاوا
، ڕێبەرانێکی
وەکوو
«
سەید
جەمالەدینی ئەفغانی»ـشی هێنایە
مەیدان
کە
خوازیاری گۆڕانی
بەرەو
تەباکردنی
ئیسلام
بوو
لەگەڵ
هەلومەرجی
ژیانی
هاوچەرخدا.
بێجگە
لەمەش، ئەفغانی،
بە
شوێن
یەکگرتووییی جیهانی
ئیسلام
بوو
لەژێر سایەی خەلیفەیەک
کە
بتوانێ
بەر
بەهێرشی مەسیحییەکان
بۆ
سەر
خاکی
موسوڵمانان بگرێ.
لە
سەدەی
شازدە
، کاتێک
کە
وەڵاتانی عەرەبی
کەوتە
دەستی
سوڵتانی عوسمانی،
شیعە
و سوڵتانی مەراکیش و پاشای مەغوولانی
هێند
نەبێ
،
تەواوی
موسوڵمانان
بۆ
سوڵتانی عوسمانی ــ
کە
پێیان دەگوتن
خەلیفە
ــ
وەکوو
پارێزەری
ئایین
سەیریان دەکرد. ئەودەم سوڵتانی عوسمانی
بەناوی
خەلیفەوە
بە
سەر
بەشێکی
زۆر
لە
«دارولئیسلام» حوکمڕانییان دەکرد.
«
سوڵتان
عەبدولحەمیدی
دووهەم
» (1876ــ1909)، تەبلیغاتێکی
وەهای
بۆ
ئیسلام
کردبوو
کە
دەسەڵاتدارانی ئەورووپا، تۆقابوون
لە
وەیکە
نەکا
موسوڵمانانییان
لێ
یاخی
بکات!
ئەگەرچی
ئیمپراتۆریەتی عوسمانی،
لە
باری
سیاسی
و سەربازییەوە
لە
بەرانبەر
دەسەڵاتی ئەورووپاییەکاندا
هەر
دەهاتوو لاوازتر
دەبوو
،
بەڵام
بە
دروشمی
پان
ئیسلامیزم،
خۆی
لە
لای
موسوڵمانان هەڵئەکێشا و توانیبوی
وەکوو
دەمڕاستی
دەوڵەتی
پێشڕەوی
ئیسلامی
لە
ئەنجومەنە ئەورووپاییەکان دەنگی
خۆی
لە
لایەن
ئیسلامەوە هەڵبڕی.
پێش
ئەوەیکە بیرۆکەی ناسیۆنالیستی
لە
ئەورووپاوە
بێتە
ناو
ئیسلامەوە،
پان
ئیسلامیزم، ئایدیۆلۆجیای
زاڵ
بوو
بە
سەر
دونیای ئیسلامیدا و عەبدولحەمید،
وەکوو
خەلیفەی موسوڵمانان،
پشتیوانی
لێدەکرد و
چەند
کەسایەتییەکیش تەبلیغیان
بۆ
دەکرد. «
سەید
جەمالەدینی ئەفغانی» یەکێک
لەوانە
بوو
کە
لە
چەندین
وەڵاتی
ئیسلامی
وەکوو
،
ئەفغانستان
و
ئێران
و
هێند
و
میسر
و عوسمانی، بانگەشەی
بۆ
ئیسلام
دەکرد.
تەنانەت
تەبلیغەکانی
لە
جاوە و تونێس و شانگهای دەنگی دابۆوە.
لە
ساڵی 1903 «عەبدوڵا سوهرەوەردی» ئەنجومەنی
پان
ئیسلامی
لە
لەندەن دامەزراند و
لە
بڵاڤۆکێکیشدا
کە
بەناوی
پان
ئیسلام
دەری
دەکرد،
بۆ
ئاڕاستەکردنی
ئیسلام
لە
چەمک
گەلێکی
ئەندێشە
ئەورووپاییەکان
وەکوو
هیومانیزم و لیبراڵیزم و سوسیاڵیزم کەڵکی وەردەگرت و هێرشی دەکردە
سەر
لایەنە دزێوەکانی شارستانییەتی ئەورووپایی.
لەو
کاتەدا
بۆ
یەکگرتنی
شیعە
و سوننەش
هەوڵ
دەدرا و
بەم
بۆنەوە
لە
ساڵی 1911 تاقمێک
لە
زانایانی
ئێرانی
و عوسمانی،
لە
نەجەف
کۆبوونەوە
و
بەم
قەناعەتە
گەیشتن
کە
لە
بنەڕەتدا
هیچ
جیاوازییەک
نێوان
دوو
فیرقەکەدا
نییە
.
بەڵام
ئەم
هەوڵانە
جێگیر
نەبوون
. لایەنگرانی یەکگرتنی ئیسلامی
هەموو
ساڵێک
بە
هۆشمەندییەوە
لە
مەراسیمی
حەج
بۆ
تەبلیغ کەڵکیان وەردەگرت.
بەڵام
گەورەترین پلانێک
کە
لەم
بابەتەوە سەرنجی حاجییەکانی ڕاکێشا، هێڵی
ئاسنی
حیجاز
بوو
کە
بە
دارایی
شەخسی کەسانێکی
وەکوو
سوڵتان
عەبدولحەمید
دروست
کرا
و
بووە
یادگارێک
بۆ
ئامانجی
پان
ئیسلامیزم.
پان
ئیسلامیزم، لەسەردەمی دەسەڵاتی عوسمانیدا واتای
شوناسی
توێژاڵێکی ـــ ئایینزایی موسوڵمانەکانی
کردە
شوناسێکی
سیاسی
.
لەم
ڕووەوە
پان
ئیسلامیزم،
بە
پلەی
یەکەم
، بزاڤێکی ناسیونالیستی
بووە
بۆ
دامەزرانی دەوڵەتێکی نەتەوەیی
نوێ
لەڕێی ئاوێتەکردنی کەلتوور و سیاسەتەوە.
ئەم
بزاڤە
بە
چەمکەکانی «
ئۆمەت
و خەلافەت»، بێئەوەی
بەڵێنی
ڕزگاری
یا
کۆچ
بدات، مانایەکی
سیاسی
دەبەخشێ.
لە
واقیعدا
پان
ئیسلامیزم
بوو
بە
کەرەستەیەکی
بەهێز
بۆ
بەدنیاییکردن و دەروونیکردنی چەمکی نوێی
نیشتمان
و
ناسیۆنالیزم
.
ململانێی
ناسیۆنالیزم
: ڕووخانی عەبدولحەمید
لە
ساڵی 1909 نیشانەی
لە
بەینچوونی
پان
ئیسلامیزم
بوو
. شکستهێنانی عەبدولحەمید
لە
یەکخستنەوەی جیهانی
ئیسلام
و
بەرگری
نەکردن
لە
داگیرکارییەکانی ئەورووپا
لە
وەڵاتە ئیسلامییەکان،
گەلێک
لە
زانایانی ئیسلامی
کە
لە
دەست
ئیستبدادی
سوڵتان
تەنگیان
پێ
هەڵچنرابوو،
هان
دا
کە
بۆ
گۆڕینی
ئەو
سیستەمە سیاسیە ڕێگەچارەیەک بدۆزنەوە. بەرەی
نوێ
کە
لە
حکوومەتی
قانوون
و ناسیۆنالیزمی
ڕۆژاوا
کاریگەریی وەرگرتبوو،
بە
هیوا
بوو
کە
بە
یارمەتی
ئەم
چەمکانە، دەوڵەتێکی
بەهێز
لە
عوسمانیدا بێنێتە
سەرکار
.
بەڵام
ناسیۆنالیزم
بووە
هۆی
لێکترازانی وەڵاتە ئیسلامییەکان.
چونکە
ناسیۆنالیزم
لە
کۆمەڵگەیەکی
وەکوو
«دارولئیسلام»
کە
پێکهاتێک
بوو
لە
ڕەگەز
و نەتەوەی
جۆراوجۆر
،
بووە
هۆی
لێکپچڕان و
لاگیری
بۆ
دامەزراندنی
دەوڵەتی
نەتەوە
. تورکە ناسیۆنالیستەکان،
کە
سۆزێکیان
بە
نیسبەت وەڵاتانی ئیسلامییەوە
نەبوو
،
لە
شەڕی یەکەمی جیهانی بوونە هاوپەیمانی ئەڵمانیا
بەڵام
عەرەبی موسوڵمان
ئەم
هاوپەیمانییەیان
ڕەت
کردەوە
.
ئەو
ڕژێمە تازەی
کە
لە
دوای شەڕی جیهانی
یەکەم
لە
تورکیا دەسەڵاتی
بە
دەستەوە
گرت
، بەپێی بنەماکانی
ناسیۆنالیزم
دامەزرا. دەسەڵاتی خەلیفەکان لەپێشدا
لە
مستوای
مەعنەوی
(1922)
پووچەڵ
بۆوە و
ئینجا
لە
1924 ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی لێکهەڵوەشا و
بە
یەکجاری
ڕووخا. موسوڵمانە سوننەکان
بەم
کارەی تورکان ناقاییل
بوون
.
پاش
شەڕی دووهەمی جیهانی،
دوو
وەڵاتی
پاکستان و ئەندونیسیا سەربەخۆییان وەرگرت و
ئەم
دوو
وەڵاتە ئیسلامییە، بوونە
هۆی
لەدایکبوونی ڕاپەڕینێکی ئیسلامی.
هەروەها
لە
ڕۆژهەڵاتی
ناوین
و
باکووری
ئەفریقا
،
چەندین
وەڵاتی
عەرەبی موسوڵمان دامەزرا.
بەڵام
گەشەی ناسیۆنالیزمی عەرەبی
کە
بۆ
ئیسلام
بە
چاوی ڕەگەزێکی عەرەبی دەیڕوانی،
ئاواتی
یەکگرتنی جیهانی ئیسلامی
بە
فیڕۆ
دەدا
.
لەم
ڕووەوە
بوو
کە
وەڵاتانی ئیسلامی
بۆ
یەکخستنی دەنگی
ئەم
وەڵاتانە
لە
ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان،
لە
ساڵەکانی 1952
لە
کەراچی و 1954
لە
مەککە
، «کۆنفڕانسی
نەتەوە
موسوڵمانەکانیان» دامەزراند
کە
بوو
بەهۆی پێکهێنانی
کۆنگرە
و نووسینگەی
هەمیشەیی
.
کاری
ئەم
نووسینگە
سازدانی دیداری ساڵانەی
سەرۆکی
وەڵاتانی ئیسلامییە و
هەوڵدان
بۆ
ڕێکخستنی
چالاکی
و هاوڕاکردنیان
لە
کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی.
ئینجا
هێدی
هێدی
لە
خەونەکانی
پان
ئیسلامیزمیش
دوور
کەوتەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆمیسیۆنی ئابووری ئەورووپا
ئەنجومەنی
ئابووری
و
کۆمەڵایەتی
ڕێکخراوەی
نەتەوە
یەکگرتووەکان،
ئەم
کۆمیسیۆنەی
لە
28ی مارسی 1947
بە
مەبەستی پەرەپێدانی
هاوکاری
ئابووری
و بەرزکردنەوەی ئاستی
چالاکی
ئابووری
ئەورووپا
بۆ
پاوەجێکردنی
پێوەندی
ئابووری
وەڵاتانی ئەورووپی
لەگەڵ
وەڵاتانی
دیکە
دامەزراند. ئەندامانی کۆمیسیۆن بریتین
لە
: ئەندامانی ئەورووپی ڕێکخراوەی
نەتەوە
یەکگرتووەکان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا
.
ئەم
کۆمیسیۆنە
چەندین
کۆمیتەی
هەیە
کە
چاودێری
کاروباری
بەرد
و
خەڵووز
،
پۆڵا
، پەرەپێدانی
بازرگانی
و
کشتوکاڵ
، پیشەسازیی،
کارەبا
و
هاتوچۆ
دەکەن و وەڵاتانی ئەندامیش ساڵی
جارێک
کوبوونەوەی
جۆراوجۆر
ساز
دەکەن. بارەگای کۆمیسیۆن
لە
شاری
جنێڤ
دایە
.
پێویستە
بگوترێ
کە
ئەم
کۆمیسیۆنە
ئێستا
کارێکی
ئەوتۆ
ئەنجام
نادات و
لە
دانیشتنەکاندا
تەنها
لەمەڕ
ڕەوشی
ئابووری
و بابەتەکانی
دیکە
بیر
و
ڕا
دەگۆڕێتەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان
یەکێک
لە
لقەکانی ئەنجومەنی
ئابووری
و
کۆمەڵایەتی
نەتەوە
یەکگرتووەکانە
کە
لە
ساڵی 1946 بەپێی
بەندی
68 جاڕنامەی
نەتەوە
یەکگرتووەکان دامەزرا و
لە
یەکەمین
هەنگاوی خۆیدا بەیاننامەی جیهانی مافی مرۆڤی دەرکرد.
بە
هۆی
ئەوەی
بڕیارەکانی
ئەم
کۆمیسیۆنە
لە
ئاست
مەسەلەکانی هاوپێوەند
لەگەڵ
مافەکانی
مرۆڤ
زەمانەتی
جێبەجێ
کردنیان
نەبوو
،
لە
ساڵی 2006
هاوکات
لەگەڵ
پیادەکردنی
هەندێ
ڕیفۆرم
لە
ڕێکخراوەی
نەتەوە
یەکگرتووەکان،
ئەم
کۆمیسیۆنە پەرەی پێدرا و
بە
«ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی
نەتەوە
یەکگرتووەکان»
ناوی
گۆڕا
کە
تێیدا وەڵاتانێکی زیاتر بوونە
ئەندام
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆمیسیۆنی نێودەوڵەتی لێ پرسینەوە
ئەم
کۆمیسیۆنە ڕێگەیەکی ئاشتیخوازانەیە
بۆ
چارەسەرکردنی ناکۆکییە نێودەوڵەتییەکان.
هەر
کاتێک
کێشە
یان
قەیرانێک
بێتە
ئاراوە،
چەند
کەسێک (
بە
ناوی
کۆمیسێر) ڕادەسپێرێت
لە
کێشەکە بکۆڵنەوە.
کاری
ئەم
ڕاسپاردانە «دەرخستنی
ماهییەت
و چۆنییەتی مەسەلەکەیە» و مافی
ئەوەیان
نییە
لەمەڕ
بەرپرساریەتی کەسەکان
هیچ
زانیارییەک
ئاشکرا
بکەن.
تەنیا
وەڵاتانی هاوپێوەند
لەگەڵ
کێشەکەدا بۆیان
هەیە
لە
ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنەکە تێبگەن و مەسەلەکە
لە
نێوان
خۆیاندا
کۆتایی
پێ
بهێنن
یا
بیسپێرنە
بەردەم
دادوەرێک.
ئەم
شێوازی
چارەسەرییە، دەرەنجامی کۆنفرانسەکانی
ئاشتی
لاهای
بووە
کە
لە
بەندی
9
تا
36 ڕێککەوتننامەی
ژمارە
یەک
، ڕێکەوتی 18 ئۆکتۆبەری 1907
باسی
لێکراوە. بەپێی ڕێساکانی لاهای،
بۆ
وەگەڕخستنی کۆمیسیۆنی نێودەوڵەتی
لێپرسینەوە
،
دەبێ
ئەم
ڕێسایانەی
خوارەوە
لەبەر
چاو
بگیرێت:
1) بابەتی
کاری
ئەم
کۆمیسیۆنە ڕووخستنی چۆنییەتی کێشەکەیە.
2) بەکارهێنانی
ئەم
شێوازە
دڵخواز
و ئازادانەیە.
3)
ئەم
کۆمیسیۆنە بەپێی بەستنی ڕێککەوتننامەیەکی
تایبەت
دادەمەزرێت.
4) ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنەکە
بە
سەر
وەڵاتانی پەیوەندیدار داناسەپێ و لایەنەکانی کێشەکە
لە
چۆنییەتی هەڵسوکەوت
لەگەڵ
مەسەلەکەدا سەرپشکن.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆمین تانگ
کۆمین
تانگ
،
ناوی
پارتی
نیشتمانی
گەلی
چین
بوو
کە
لە
ساڵی 1911
لە
لایەن
سون
یات
سون
، دامەزرا
تا
بە
دژی
زوڵم
و
زۆری
دەسەڵاتدارانی تاکڕەو و کۆڵۆنیالیستی
وەڵاتی
چین
خەبات
بکات.
پاش
ماوەیەک
بە
هۆی
چالاکییەکانی
ئەم
حیزبە، ڕژێمی
پادشایی
منچۆ ڕووخا و حکوومەتی
کۆماری
چین
لەو
وەڵاتەدا
بنیاد
نرا.
پاش
مردنی
سون
یات
سون
،
لە
ساڵی 1925، چیانگ
کای
شک
، ڕێبەرایەتی حیزبەکەی
بەدەستەوە
گرت
و
لە
ڕواڵەتدا حکوومەتێکی نوێی
بە
ناوی
کۆماری
دیموکراتیکی
چین
پێکهێنا و
پاشان
زەمینەی
بۆ
سەرۆک
کۆماریی
خۆی
خۆش
کرد
و
کەوتە
دژایەتی
کردن
لەگەڵ
کۆمۆنیستەکان. چیانگ
کای
شک
، حیزبەکەی
کردە
باڵێکی
ڕاستڕەو
و
لە
ڕووی
سەربازییەوە بەهێزی
کرد
و
لە
ساڵانی 1937
تا
1945،
بە
دژی
ژاپۆنییەکان
کەوتە
جەنگەوە و
لە
گەرمەی
جەنگی
دووهەمی جیهانیدا ڕێبەرایەتی حیزبی کۆمین
تانگ
و حکوومەتی
چینی
لە
ئەستۆدا
بوو
.
بەڵام
لە
ساڵی 1948
لە
بەرانبەر
حیزبی کۆمۆنیستدا شکا و
بە
ناچار
لەگەڵ
ژمارەیەک
لە
هێزەکانی
بەرەو
دوورگەی تایوان (فورموز) پاشەکشەی
کرد
و
لەوێ
حکوومەتی
نیشتمانی
چین
(تایوان)ی دامەزراند. چیانگ
کای
شک
،
هەمیشە
بانگەشەی
ئەوەی
دەکرد
کە
ڕۆژێک
دێت
هێرش
بکاتەوە
سەر
چین
. کێشەی
نێوان
تایوان و
چین
هەتا
نووکەش
هەر
بەردەوامە و
دەوڵەتی
چین
هەمیشە
تایوان
بە
بەشێک
لە
خاکی
وەڵاتەکەی دەزانێ و
هەتا
ئێستاش
بە
شێوەیەکی
ڕەسمی
دانی
پێدا
نەناوە.
ئەم
مەسەلە
بۆتە
هۆی
کێشە
لە
نێوان
پێوەندییەکانی
وەڵاتی
چین
لەگەڵ
وەڵاتێکی بەهێزی
وەک
ئەمریکا
.
بۆیە
لە
ساڵی 2009 کاتێک
ئەمریکا
چەک
و تفاقی
جەنگی
فرۆشت
بە
تایوان،
چین
ڕووی
لەم
وەڵاتە
گرژ
کرد
و
کەوتە
هەڕەشە
لەمەڕ
دەوامەی پێوەندییەکانیان.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆمینترن
زاراوەی
کۆمینترن
،
ناوی
کورتکراوەی کۆمۆنیزمی نێودەوڵەتی
یا
ئەنتەرناسیۆنالی سێهەمە
کە
لە
ساڵی 1919
لە
مۆسکۆ بەڕێوەچوو.
لە
ئەنتەرناسیۆنالی سێهەمدا
هەموو
ئەو
حێزبە مارکسی و کۆمۆنیستیانەی
جیهان
و کەسانی چەپڕەو
کۆبوونەوە
تا
لە
هەمبەر
بڕیارەکانی کۆمۆنیستە میانڕەوەکان و حیزبە سۆشیال دیموکراتەکانی ئەورووپا
لە
ئینتەرناسیۆنالی
دووهەم
یەکبگرن و بەدژییان ڕاپەڕن.
هەروا
لەم
کۆبوونەوەدا
هەموو
ئەندامانی
کۆمینترن
بڕیاریان
دا
شۆڕشێکی
جەماوەری
بەدژی
سەرمایەداری
و
بۆرژوازی
سازکەن
بەڵام
بەهۆی
جەنگی
جیهانی
دووهەم
و سەرهەڵدانی هیتلەر
لە
ئەڵمانیا (1933)،
کۆمینترن
لە
میانەی ساڵەکانی 1936
تا
1943
لە
لایەن
ستالین
بە
مەبەستی ڕاکێشانی سەرنجی هاوپەیمانان
بۆ
لای
خۆی
هەڵوەشایەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کەمینە/کەمایەتی
گرووپێک،
بە
کۆمەڵێ تایبەتمەندی
هاوبەشی
نەتەوەیی، زمانی، کەلتووری و
ئایینی
کە
بەو
پێیە
خۆیان
لە
زۆرینە
*ی
خەڵکی
وەڵاتێک
کە
تێیدا دەژین،
بە
جیاواز
دەزانن.
ئەم
هۆشیارییە هاوبەشییەی
کەمایەتی
لە
ئاست
ئەم
جیاوازییانەدا دەبێتە بنەمایەک
بۆ
ئامانج
گەلێکی
سیاسی
تایبەت
و
لەم
بەستێنەوە دەکەونە
ژێر
ئازار
و بێعەدالەتی و تاراندن:
بۆ
وێنە
یەکسانبوون
لەگەڵ
زۆرینە
(
لە
بەرانبەر
بێعەدالەتی
ئیش
و
کار
)
یان
ڕەفتارێکی
تایبەت
(
وەک
پەروەردە
بە
زمانی زگماکی)
یان
داوای خۆدموختاری
کردن
(
بۆ
وێنە
ئەرمەنییەکان
لە
ئیمپراتۆریەتی عوسمانی، کوردەکانی ڕۆژهەڵاتی
ناوین
لە
دەوڵەتانی ناوچەکە و کاتولیکەکانی ئایرلەندی باکوور).
بە
دەگمەنیش هەڵدەکەوێ کەمایەتییەک
بە
پێچەوانەوە،
دەستی
بە
دەسەڵاتی
سیاسی
بگا و
ئینجا
زۆرینە
نەکەونە
ژێر
زەخت
و فشارەوە (
بۆ
وینە
ڕژێمی ئەفریقای
باشوور
لە
قۆناغی ڕەگەزپەرستیدا).
کەواتە
«
کەمایەتی
» و«
زۆرینە
»
بە
پلەی
یەکەم
، چەمکی
سیاسی
لە
قەڵەم
دەدرێن
بەر
لەوەی
کە
چەمکێکی عەدەدی
بن
.
لە
پێش
سەدەی 19
تەنیا
کەمایەتییە ئایینیەکان
بوون
کە
لە
گۆڕەپانی نەتەوەیی و نێونەتەوەییدا چالاکییان ئەنوێند.
لە
سەدەی
نۆزدە
بەملاوە
هۆشیاری
نەتەوەیی پەرەی
سەند
،
ئینجا
کەمایەتییە نەتەوەییەکانیش گرنگایەتی زۆریان پێدرا.
کەواتە
لە
ڕوانگەی ناوخۆییەوە کەمایەتییە نەتەوەییەکان بەزۆری
بۆ
چاککردنی وەزعی
خۆیان
دەنگیان هەڵبڕی (
بۆ
وێنە
چیکەکان
لە
ئیمپراتۆرییەتی بنەماڵی هاپسبۆرگ).
کەچی
لە
ڕوانگەی نێونەتەوەییەوە کەمایەتییەکان بوونە
هۆی
ئەوەی
کە
نەتەوەیەک نەتوانێ
لە
کاروباری نەتەوەکەی دیکەدا
دەستێوەردان
بکات (
وەک
ئەوەی
کە
هیتلەر کەمایەتییە
ئەڵمانی
زمانەکانی،
کردە
دەسپێچکێک
بۆ
گوشارهێنان
بۆ
سەر
دەوڵەتەکانی چێک و پۆڵەندا).
لە
ڕوانگەی
زانستی
سیاسیەوە
هەبوونی
کەمایەتی
لە
کۆمەڵگەدا یەکێکە
لە
مەرجەکانی دیموکراسیەت.
بە
واتایەکی
دیکە
،
هیچ
وەڵاتێک دیموکرات
نییە
مەگەر
ئەوەی
کە
کەمینەی
لە
خۆ
گرتبێ. بایەخی دیموکراسیەتیش پابەندە
بە
دەور
و ڕۆڵی
کەمینە
لە
کۆمەڵگەدا.
کەواتە
زامنکردن و
بە
ڕەسمییەت ناسینی
دەوری
کەمایەتی
لە
کۆمەڵگە
دەبێتە
هۆی
مانەوە
و بەقای ڕژێمێکی دیموکراتی.
بە
هەمان
شێوە
کە
هەڕەشە
و
گوڕەشە
لە
کەمایەتیش دەبێتە
هۆی
لەکەدار
بوونی
دیموکراسی
.
ئێستا
کە
لە
94
وەڵاتی
جیهاندا
شەڕ
و
ئاژاوە
بەرپایە
کە
سەرچاوەی زۆریان دەگەڕێتەوە
بۆ
پشتگوێخستنی
خواست
و مافەکانی کەمینەکان
کە
لە
لایەن
دەوڵەتانی پێوەندیدار
بەم
مەسەلەوە
وەلا
دەنرێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی
بیرۆکەی دروستبوونی ڕێکخراوێکی
وەها
بۆ
سوودوەرگرتنی ئاشتیخوازانە
لە
وزەی ئەتۆمی، ئەگەڕێتەوە
بۆ
1950
بە
دواوە
.
لە
ساڵی 1953
لەسەر
پێشنیازی «ئایزێنهاوەر» سەرۆککۆماری
ئەو
کاتەی
ئەمریکا
،
بە
کۆمەڵی
گشتی
نەتەوە
یەکگرتووەکان،
بڕیار
درا سەرچاوەیەک
بۆ
ئەم
مەبەستە
دابمەزرێت.
لە
ساڵی 1954،
کۆمەڵی
گشتی
بڕیارنامەی "ئەتۆم
بۆ
ئاشتی
"
مۆر
کرد
و
سەرەنجام
لە
29ی ژووەنی 1956 ڕەشنووسی بڕیارنامەی ئاژانس
لە
کۆنگرەی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمیدا
پەسند
کرا
. ئاژانس
وەکوو
ڕێکخراوەیەکی نێونەتەوەیی
سەربەخۆ
، بەرپرسیارییەتی سوودوەرگرتن
لە
وزەی ئەتۆمی
بۆ
خزمەت
بە
ئاسایشی زیاتر
بەرعۆدە
گرتووە.
بەگشتی ئامانجەکانی ئاژانس
لە
دوو
تەوەردا
کورت
دەکرێتەوە:
یەکەم
، کەڵکوەرگرتنی ئاشتیخوازانە
لە
وزەی ئەتۆمی و ڕەونەقبەخشین و پەرەپێدانی
بۆ
خزمەت
بە
ئاشتی
و
تەندروستی
و
پێشکەوتن
و بەهرەداری
لە
تەواوی
جیهان
.
دووهەم
،
بێخەم
بوون
لەوەیکە
ئەو
هاریکاری
و زانیارییانەی
کە
لە
لایەن
ئاژانسەوە
ئاڕاستە
دەکرێ
،
بۆ
ئامانجی
سەربازی
و
جەنگی
بەکار
نابرێت.
ئەرکێکی
دیکە
کە
بە
ئاژانس سپێردراوە،
ئەوەیە
کە
ڕێ
خۆش
بکات
بۆ
پاراستن
و پیادەکردنی پەیمانی بەربەستکردنی چەکی
ناوەکی
Non Proliferation Treaty (NPT) .
تا
ئێستە
بنکەی
ناوەکی
زۆربەی وەڵاتان کەوتونەتە
ژێر
چاودێری
ئاژانسەوە،
ئەم
چاودێرییە، 95%
پێگە
ناوەکییەکانی
جیهان
بێجگە
لەو
پێنج
وەڵاتەی
کە
خاوەنی چەکی ئەتۆمین ئەگرێتەوە. ئاژانس پێکهاتووە
لە
35
ئەندام
و ناوەندەکەشی
لە
شاری
«ڤیەنا»ی
لە
وەڵاتی
«نەمسا»یە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئۆتۆنۆمی
مافی بڕیاردان
بۆ
بەڕێوەبردنی کاروباری ناوخۆیی و
سیاسی
و
ئابووری
و کولتوری ناوچەیەک
یا
هەرێمێک
یا
خود
گروپێکی ئەتنیکی
لەناو
وەڵاتێکدا.
ئۆتۆنۆمی
لە
ئەنجامدا ئەگاتەوە
بە
سەربەخۆیی
.
لە
وەڵاتانی فیدراڵیدا (بڕوانە فیدرالیزم) بەپێی
دەستووری
بنچینەیی وەڵاتەکە،
دەوڵەتی
ناوەندی
بەڕێوەبەرایەتی ناوخۆیی هەرێمێکی جوگرافی
یان
ئەتنیکی وەڵاتەکە ئەسپێرێتە
خۆیان
و
ئەم
هەرێمەش
تا
شوێنێک
کە
لەگەڵ
دەستووری
بنچینەیی فیدڕاڵدا بگونجێ1255
+
بۆ
خۆیان
یاسا
دائەنێن.
لە
وەڵاتانێکی فێدڕاڵی
وەکوو
ئەمەریکا
و
هێند
و …هەرێمە ئۆتۆنۆمییەکان خاوەنی سیستەمێکی تۆخی
سیاسی
و یاسادانانن،
بەڵام
بۆ
سیاسەتی
دەرەوە
و هێزی چەکداری و پلاندانانی
ئابووری
لەژێر ڕکێفی
دەوڵەتی
ناوەندیدان. دەوڵەتە کۆڵۆنییەکان
جارجار
پێش
بەخشینی
سەربەخۆیی
یەکجاری
یان
خودموختاری بەژێردەستەکانیان، مافی ئۆتۆنۆمییان پێدەدان.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
ئیمپریاڵیزمی کەلتووری
بەکار
هێنانی دەسەڵاتی
سیاسی
و
ئابووری
بۆ
بڵاوکردنەوەی
نەریت
و بەهاکانی
ئەو
دەسەڵاتە لەنێوان خەڵکانێکی
دیکە
کە
بە
زیانیان بێت. ئیمپریاڵیزمی کەلتووری دەتوانێ یاریدەری ئیمپریاڵیزمی
سیاسی
و
ئابووری
بێت.
بۆ
وێنە
فیلمی
ئەمریکایی
دەتوانێ
بێتە
خزمەت
بەرهەمەکانی
ئەو
وەڵاتە و
بازاڕی
فرۆشی
بۆ
زیاد
بکات.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
تیرۆریزمی کوێر
مەبەست
لەم
جۆرە تیرۆرە، ئەنجامدانی
زنجیرە
کردارێکە
بۆ
پرۆپاگەندە*و هاتوهاوار
بە
قازانجی گرووپێک
یان
ڕاکێشانی
سەرنج
و
ڕای
گشتی
بۆ
شتێک.
لەبەر
ئەوەیکە
هیچ
پلان
و بەرنامەیەکی داڕیژراو
لە
ئارادا
نییە
، پێی دەگوترێ تیرۆریزمی
کوێر
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
جاڕنامەی ئیسلامی مافەکانی مرۆڤ
جاڕنامەی ئیسلامی مافی
مرۆڤ
لە
دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوەی کۆنفرانسی ئیسلامی
لە
ساڵی 1990
لە
قاهیرە
پەسند
کرا
.
ئەم
جاڕنامە بەپێی سەرمەشقەکانی
ئایینی
ئیسلام
، مافی
مرۆڤ
و ئازادییەکانی
تاکی
خستۆتە
بەرچاو
و
هەوڵ
دەدات تاڕادەیەک خوێندنەوەیەکی هاوشێوە
لەگەڵ
مافەکانی
مرۆڤ
لە
ڕوانگەی نائایینی و
سەر
زەمینییەوە بدا
بەدەستەوە
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
داروینیزمی کۆمەڵایەتی
تیۆرییەکی
کۆمەڵایەتی
و مێژوویییە
کە
لە
لایەن
چارلز داروین (1809ــ1882)
ئاڕاستە
کرا
و
باس
لە
پڕۆسەی گەشەسەندنی سروشتی«جۆرەکان» دەکات.
ناوبراو
لە
کتێبە بەناوبانگەکەی
بە
ناوی
سەرچاوەی
ڕەگەزەکان
،
بۆ
سەلماندنی بونیادی گەشەی بوونەوەرە زیندووەکان، بەپێی
هەندێ
بەڵگە
پێی وابوو
کە
بوونەوەرەکان لەژێر کاریگەریی هەلوومەرجێکی دیاریکراودا گۆڕانیان بەسەرا
دێت
.
بۆ
نموونە
مرۆڤی
بە
بەرهەمی فراژووتن و گەشەکردنی ڕەگەزێکی
مەیموون
دادەنا.
بنیاتی
ئەم
تیۆرییە
لە
باری
مێژوویییەوە،
پابەندی
بنەمای «
خەبات
لە
پێناو
ژیان
»
دایە
.
ئەم
ڕەوتە
لە
سروشتەوە گوازراوەتەوە
بۆ
ناو
ڕەگەز
و نەتەوەکان.
لەم
جەنگەدا «شیاوترینەکان»،
واتە
«بەهێزەکان» دەمێننەوە.
ئەم
تیۆرییە
لە
کۆتایی
سەدەی
نۆزدە
و
بەرایی
سەدەی
بیست
،
بووە
بنەمایەکی ئایدیۆلۆجیکی
بۆ
ململانێی زلهێزەکان و دەسپێکێک
بۆ
شەڕی دەسەڵاتداریەتی ئیمپریالیزم.
ئەم
تیۆرییە
لەگەڵ
ڕەگەزپەرستی*
ئاوێتە
بووە
بۆ
نموونە
لەسەر
کەسایەتی
هیتلەر،
پێش
ساڵی 1914 کاریگەریی
دانا
و دواتر بەشێک
لە
فەلسەفەی نازیسمی
پێک
هێنا
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
زستانی ئەتۆمی
ئەم
زاراوە
ئاماژە
دەکات
بە
کارەساتێکی ژینگەیی
کە
لە
دوای شەڕی ئەتۆمی
ڕوو
دەدات.
بەو
پێیە، دوابەدوای
تەقینەوە
ئەتۆمییەکان،
بۆ
ماوەی
پتر
لە
ساڵێک،
گەرما
و تیشکی
هەتاو
ناگاتە
گۆی
زەوی
و ئەمەش دەبێتە
هۆی
سەرما
و سۆڵێکی
سەخت
و
زەوی
دەگەڕێتەوە
بۆ
دۆخەکانی
بەر
لە
مێژوو
(چاخی سەهۆڵبەندان).
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سۆشیالیزمی خزۆک
دەستێوەردانی بەکاوەخۆی
دەوڵەت
لە
کاروباری کەرتی
تایبەتی
ئابوور
،
بە
سۆشیالیزمی
خزۆک
پێناسە
کراوە
.
ئەم
شتە
لەو
وەڵاتانە ڕوودەدات
کە
دەوڵەت
وردەوردە
دەزگە
ئابووریەکان،
خۆماڵی
دەکات و
دەست
و باڵی کەرتی
تایبەتی
لە
ئابووردا ببەستێتەوە و
خۆی
زیاتر
بە
کاروباری
ئابووری
سەرقاڵ
بکات.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سۆشیالیزمی خەیاڵی
ئەم
زاراوە
کە
لە
ڕوانگەی مارکسیەکانەوە بەرتەکێک
بوو
لە
بەرانبەر
سیابەختی و بێعەدالەتیەکانی
کۆتایی
سەدەی
هەژدە
و سەرەتای سەدەی
نۆزدە
، هەڵگری بیرۆکە و تیۆریگەلێکن
کە
لە
لایەن
ناودارانێکی
وەک
سەن سیمۆن، فۆریە، بوشە،
کابە
و لۆیی بلان
ئاڕاستە
کرابوون. سۆشیالیزمی
خەیاڵی
، ناوێک
بوو
کە
کارۆڵ مارکس،
بۆ
پێناسەکردنی
هەموو
ئەو
بزاوت و ڕێبازە مژاوییانەی
کە
پێشتر
لە
ئارادا
بوون
بەکاری
هێنابوو.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سۆشیالیزمی زانستی
بە
باوەڕی
کاڕۆڵ مارکس (1818ـــ1883)
سۆشیالیزم
، لێکۆڵینەوەی زانستیانەی
کۆمەڵگە
و هەلومەرجی
ئابووری
و تەکنیکی
بە
پێویست
دەزانێ
تاکوو
بەم
بۆنەوە واقیعەکانی
کۆمەڵگە
و یاساکانی داسەپاو بەسەریا بناسرێن و بەسەر ئاریشەکانی سەرمایەدارییدا
زاڵ
بین
. سۆشیالیزمی
زانستی
لە
لایەن
هەر
دوو
ڕێبازی
مارکسیزم
و
کۆمۆنیزم
پەسند
کراوە
بەڵام
دەرەنجامی توێژینەوەکانی
هەندێ
لە
سۆسیالیستەکان
ئەم
ڕاستییە دەردەخات
کە
سۆشیالیزم
یا
تەنانەت
مارکسیزمیش، دیاردەیەکی
زانستی
نییە
چونکە
پێیان
وایە
کە
هێشتا
کۆمەڵناسی نەیتوانیوە
بە
پلە
و پێگەی
زانستی
بگات و
وەک
زانست
ناوبردە بکرێت.
جگە
لەمەش
هەندێ
لە
ڕووداوەکان و واقیعەکانی
هاوچەرخ
، پێشبینییە ـــ
بە
ڕواڵەت
زانستی
ـــ ـیەکانی مارکسیان بەدرۆ کردۆتەوە.
کەواتە
بە
واتایەک،
باسکردن
لە
سۆشیالیزمی
زانستی
بانگەشەیەکی نازانستیانەیە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سۆشیالیزمی شۆڕشگێڕانە
ئەم
جۆرە سۆشیالیزمە کەمتاکورتێک
مارکسیزم
پەسند
دەکات
بەڵام
هەموو
جۆرە مێژوویەکی ڕژێمی کۆمۆنیستی ڕەتدەکاتەوە و
قاییل
نابێت
بە
ڕێبەرایەتی کردنی جیهانی
لە
لایەن
سۆڤیەت
یان
هەر
وەڵاتێکی هاوشێوە
کە
لە
سەرووی حیزبە کۆمۆنیستیەکانەوە بێت.
دەکرێ
بڵێین
ئەو
مارکسیانەش
کە
دژی
لێنین و ستالین
بوون
،
سەر
بە
سۆشیالیزمی شۆڕشگێڕانە
بوون
.
لە
ترۆتسکی و تیتۆ و ڕۆزا لۆکزامبۆرگ و جیلاس ــە
وە
بگرە
تا
ئەو
گرووپە جۆراوجۆرانەی
کە
لەم
دواییانە
لە
کۆمۆنیزم
جودا
بوونەوە
،
هەموو
بە
سۆشیالیزمی
شۆڕشگێڕ
پێناسە
دەکرێن.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سۆشیالیزمی مارکسی
بەپێی بۆچوونەکانی مارکس، سۆشیالیزمی مارکسی بریتییە
لە
سۆشیالیزمی
زانستی
یان
کۆمۆنیزم
کە
بەو
پێیە پڕۆژەی ڕزگاریبەخش و شۆڕشگێڕانە و ڕووخێنەری
سەرمایەداری
بە
ئەنجام
ئەگەیەنێت.
ئەم
جۆرە سۆشیالیزمە
لە
ڕەوتی
بەدیهاتنی
مێژوویی
خۆیدا
چەند
لقێکی
وەک
سۆشیالیزمی ڕووسی و سۆشیالیزمی
چینی
لێکەوتەوە
کە
ئەوانیش بەپێی مەرام و ڕێبازی ڕێبەرەکانی
بە
چەند
لقێکی
دیکە
دابەش
بوون
. تیۆری مارکسیستی
سۆشیالیزم
،
لە
سەدەی بیستەمدا زاڵترین ڕێبازی سۆشیالیستی
بووە
کە
بە
خەمڵاندنی
ئەم
تیۆرییە
لە
لایەن
لێنین و مائۆ تسەتۆنگ
لە
ئەزموونی شۆڕشی
چین
،
لە
زۆربەی ناوچەکان و وەڵاتانی
جیهان
گرنگایەتی پێدراوە.
مارکس و لایەنگرانی، سۆسیالیستەکانی
بەر
لە
خۆیان
بە
سۆشیالیستی
خەیاڵی
لە
ناو
سیستەمێکی
سەرمایەداری
ناوبردە دەکەن
کە
تێیدا
ئابووری
وەڵات
لە
سەر
بناغەی خاوەندارێتی
تایبەتی
ئامرازەکانی
بەرهەمهێنان
بنیادنراوە
بەڵام
لە
سۆشیالیزمی مارکسیدا خاوەندارێتی
کارگە
و ئامرازەکانی
بەرهەمهێنان
دەدرێ
بە
ڕەنجدەران و زەحمەتکێشان.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سۆشیالیزمی مەسیحی
ئەم
بزاوتە
لە
ئاوێتە
کردنی چەمکی ئەخلاقی مەسیحیەت و چەمکی
کۆمەڵایەتی
سۆشیالیزم
پێکهاتووە و وەڵامدانەوەیەک
بوو
بەو
ناکۆکیە زانستیانەی
کە
لە
هەناوی کۆمەڵگەی
سەرمایەداری
پیشەسازیی و ئامانجەکانی
سەری
هەڵدا. سۆشیالیزمی مەسیحی پێیوایە
کە
ئامۆژگاریەکانی
ئینجیل
دەتوانێ
لەم
بارودۆخە دژوارەدا کێشەکانی
مرۆڤ
چارەسەر
بکات و
بۆ
گرفتە
ئابووریەکانی
کۆمەڵگە
وەک
بێکاریی و هەژاریی
خەڵک
، ڕێگەچارە بدۆزێتەوە.
ئەم
بزاوتە
لە
دەوروبەری ساڵی 1800
لە
بەریتانیا
دەستی
پێکرد و لایەنگرەکانی،
بە
دژی
دەستەنگی
و
نەداری
چینی
کرێکار
دەنگیان هەڵبڕی و دەیانویست
ژیانی
ئەم
چینە
هەژارە بەپێی
ئایینی
مەسیحیەت ببووژێتەوە. سۆشیالیزمی مەسیحی
بە
پێچەوانەی سۆشیالیزمی
خەیاڵی
بەرنامەکانی
خۆی
لە
سەر
ڕێبازێکی
ڕوون
و ئاشکرای
ئایینی
دامەزراندبوو.
لە
دوای شەڕی جیهانی
دووهەم
، چەندەها حیزبی
سیاسی
لە
وەڵاتانی ئەورووپای
ڕۆژاوا
دامەزران
کە
سەر
بە
ئایدیۆلۆجیای سۆشیالیستی
بوون
و
بە
شێوازی
جۆراوجۆریش
لایەنگری
مەسیحیەت
بوون
. بەهاکانی سۆشیالیزمی مەسیحی بریتین
لە
:
یەکسانی
، هاوبەشێتی،
ئاشتی
،
برایەتی
، لابردنی
ناتەبایی
و
دژایەتی
لەگەڵ
هایراکی
کۆمەڵایەتی
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سۆشیالیزمی پیشەیی
لقێکی بزاوتی ڕادیکالیزمی ئەورووپییە
کە
لە
ساڵی 1906 دامەزراوە.
ئەم
بزاوتە خوازیاری گەڕانەوەیە
بۆ
سیستەمی پیشەیی سەدەکانی
ناوەڕاست
. لایەنگرانی
ئەم
بزاڤە چالاکییەکانی
خۆیان
لە
ناو
یەکیەتی
و ئەنجومەنەکاندا
کۆ
دەکەنەوە و
قازانج
و
بەرژەوەندی
کرێکاران
تەنیا
لە
ڕێگەی
کارگە
و دامودەزگەکاندا دەبینن و بڕوایان
بە
دروستکردنی
یەکیەتی
پیشەیی
هەیە
.
بەم
بۆنەوە
یەکیەتی
کرێکاری
ڕێکدەخەن و
بە
شێوەیەکی پیشەیی و ئەنجومەنی، پیشەسازییەکان
بەڕێوە
دەبەن.
ئەم
بزاوتە ڕادیکاڵیستیە
لە
1925، دوابەدوای هەڵوەشانەوەی «کۆمەڵەی یەکیەتییە نەتەوەییەکان»
لەناو
چووە و زۆربەی ئەندامەکانی چوونە
ناو
ڕیزی ئەندامانی حیزبی نوێباوی کۆمۆنیستی بریتانیا و ئێستاش نەریتەکانی
لە
حیزبی
کرێکاری
بریتانیادا
پیادە
دەکرێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سیستەمی سیاسی
سیستەم
لە
وشەی یۆنانی sustema
بە
واتای «
بە
کۆمەڵ
» وەرگیراوە.
ئەم
وشە
لە
زۆربەی زانستە فەلسەفی و
کۆمەڵایەتی
و سیاسیەکان،
بە
واتای
جیاواز
بەکار
براوە.
لە
زاراوەی سیاسیدا سیستەمی
سیاسی
بریتییە
لە
کۆمەڵێ دامودەزگە و پاڵنەری
ئاشکرا
کە
پێکهاتەکانی
دەسەڵات
بەدی
ئەهێنن.
لە
پێناسەیەکی دیکەدا سیستەمی
سیاسی
بۆ
دەرخستنی تایبەتمەندییە لۆژیکییەکانی هاوپێوەند
لەگەڵ
هەر
چەشنە ژیانێکی
سیاسی
ئاڕاستە
کراوە
.
کەواتە
سیستەم،
بە
ناچاری
لە
قەبارەی
هەر
تیۆرییەک
بیچم
بگرێت،
ئاشکرا
و ئاڕاستەی دەکات.
سیستەمی
سیاسی
لەگەڵ
ڕژێمی
سیاسی
کە
شێوازی
حکوومەت کردنە، جیاوازییان
هەیە
.
بۆ
وێنە
سیستەمی «کۆماریی» سیستەمێکی دیاریکراوە
بەڵام
هەر
وەڵاتێک، بەپێی ڕادەی دەسەڵاتی
سەرکۆمار
ڕژێمێکی
تایبەت
بەو
قەوارە
دادەمەزرێنێت.
بە
گشتی
دەوڵەت
وەک
پێکهاتەی
سەرەکی
سیستەمی
سیاسی
لە
قەڵەم
دراوە و
لەبەر
ئەوەش
کە
هێزی سزادانی
بە
دەستەوەیە،
هەندێ
جار
هاوواتای سیستەمی
سیاسی
مانا
کراوەتەوە. نموونەی سیستەمە سیاسیەکان
وەک
، سیستەمی فیۆدالی،
سەرمایەداری
، پەرلەمانی، تۆتالیتەری و …
مێتۆدی لێکدانەوەی سیستەمە سیاسییەکان،
لە
1950 بەملاوە
لە
ڕۆژاوا
ڕەواجی
پەیدا
کرد
و ئامانجەکەشی، بەدەستەوەدانی تیۆرییەکی
گشتی
بوو
بۆ
شرۆڤەی
هەموو
ڕەهەندەکانی
ژیانی
سیاسی
لە
سەرجەم
سیستەمە سیاسییەکاندا. مەسەلەی
سەرەکی
بۆ
لێکدانەوەی سیستەمە سیاسییەکان، چۆنییەتی
سەرهەڵدان
و
دەوام
و
وەرچەرخان
و لەناوچوونی
ئەم
سیستەمانەیە.
لەم
ڕوانگەوە
سیاسەت
لە
هەموو
سووچ
و قوژبنێکی
ژیانی
کۆمەڵایەتیدا
جێی
خۆی
کردۆتەوە و
بۆ
تێگەیشتن
لە
سیستەمی
سیاسی
،
دەبێ
پێچەڵپووچی و ئاڵۆزییەکانی ناخی پێوەندییە سیاسییەکان
لەناو
ژیانی
کۆمەڵایەتیدا
سادە
بکرێتەوە و
لێک
بدرێتەوە. سیستەمی
سیاسی
،
وەک
مەداری
سیاسەت
و حکوومەت، سیستەمێکە
کە
داتاکانی
لە
دەوروبەری
خۆی
وەردەگرێ و
لە
پڕۆسەی پێکهاتە سیاسییەکاندا دەیخەمڵێنێ و
ئینجا
لە
قەوارەی سیاسەتەکان دەیداتەوە
بە
کۆمەڵگە
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سیستەمی فرەحیزبی
سیستەمێک
کە
تێیدا ڕێژەیەکی
زۆر
لە
حیزبە سیاسیەکان
بە
شێوەی
هاوبەش
بۆ
بەدەست
هێنانی
دەسەڵات
هەوڵ
دەدەن، کاتێکیش سەرکەوتنیان
بەدەست
هێنا
بە
هاوکاری
یەکدی
بەرنامە
و پلانی
هاوبەش
بۆ
بەڕێوەبردنی حکوومەت
ئاڕاستە
دەکەن.
بۆ
وێنە
لە
وەڵاتانی ئەورووپیدا سیستەمی فرەحیزبی
بۆتە
باو
.
لە
فرەنسا
کاتی
خۆی
ژمارەی
ئەم
حیزبانە گەیشتۆتە 20 حیزب.
لە
ئەڵمانیا، ئیتالیا و سویسرا
ئەم
سیستەمە
دەور
دەبینێت.
یان
ئەو
دۆخەی
کە
لە
عێراقی دوای ڕووخانی ڕژێمی سەدام حسەین
لە
ساڵی 2006
هاتە
کایەوە.
هەبوونی
سیستەمی
فرە
حیزبی
لە
وەڵاتێک، بنەمایەکە
بۆ
بەراوردکردنی ڕێژەی
دیموکراسی
لەو
وەڵاتەدا.
لە
پڕۆسەی بەدیموکراسی کردندا زۆرجار حیزبی
بچووک
بچووک
سەرهەڵدەدەن.
هەر
کاتێک
دیموکراسی
پاوەجێ
ببێت،
ئەم
حیزبە بچووکانەش
لە
ناو
سیستەمێک
سەقامگیر
دەبن
کە
بە
سیستەمی فرەحیزبی ناوبردە دەکرێت.
لە
سیستەمی فرەحیزبی،
بە
پێچەوانەی سیستەمی
تاک
حیزبی ـــ
کە
تێیدا
تەنیا
یەک
حیزب چالاکە و حیزبەکانی
دیکە
سەرکوت دەکرێن ـــ
هاوبەشی
سیاسی
،
لەگەڵ
ململانێ
و کێبەرکێی
سیاسی
ئاوێتە
بووە
.
لەم
سیستەمەدا ئەنجومەنی وەزیران
بە
شێوەی ئیئتلافی و هاوپەیمانی هەڵدەبژێردرێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سیستەمی نوێی جیهانی
ئەم
زاراوە
لە
میانەی ساڵی 1989
پاش
گۆڕانکارییەکانی بلۆکی
ڕۆژهەڵات
هاتۆتە زاراوەی سیاسیەوە. ڕووخانی دیواری بەرلین
لە
دێسەمبەری 1989 سەرەتایەک
بوو
بۆ
کۆتایی
هاتنی سیستەمی
کۆنی
پێوەندییە نێونەتەوەییەکان. دەسەڵاتدارانی پێشووی
جیهان
،
هەر
لە
مۆنرۆوە
بگرە
تا
لێنین و
لە
هیتلێرەوە
تا
بۆش
، هەرکامیان
بە
هەوای
خۆیان
بانگەشەی بنیادنانی سیستەمی نوێی جیهانییان کردووە.
بەڵام
سیستەمی
نوێ
بە
مانای ئیمڕۆیی
ئەوەیە
کە
یەکەم
جار
لە
لایەن
جۆرج
بۆش
(
باوک
) سەرکۆماری
ئەمریکا
،
لە
11/9/ 1990
لە
بەردەم
نوێنەرانی کۆنگرێس، ڕاگەیەندرا.
بۆش
، بانگەشەی جیهانێکی
کرد
کە
تێیدا
سەروەری
یاسا
،
جێی
قانوونی
جەنگەڵ
بگرێت و جیهانێک
کە
تێیدا
هەموو
وەڵاتان بەرپرسیاریەتی
هاوبەش
بۆ
ئازادی
و
یەکسانی
بە
ڕەسمییەت بناسن. جیهانێک
کە
تێیدا زۆرداران، مافی زۆرلێکراوان بپارێزن.
بۆش
، ڕێبەرایەتی
ئەمریکا
و
سەروەری
بایەخەکانی
ئەم
وەڵاتەی
بۆ
دروستبوونی
وەها
جیهانێک
بە
پێویست
باس
کرد
و گوتی: سیستەمی نوێی جیهانی
نیازی
بە
ڕێبەرایەتی و
هەژمۆنی
بایەخەکانی ئەمریکایە
لە
جیهاندا.
سیستەمی نوێی جیهانی،
هەر
لە
سەرەتاوە
لە
لایەن
بیرمەندان و سیاسەتمەدارانی
جیهان
بەرەوڕووی
ڕەخنە
بۆتەوە.
بۆ
وێنە
نۆئام چۆمسکی، زمانەوانی
ناودار
و
ڕەخنەگری
بەرجەستەی سیاسەتی دەرەوەی
ئەمریکا
دەڵێ: «سیستەمی نوێی جیهانی، دەسپێچکێکە
بۆ
چەواشەکردنی
خەڵکی
جیهان
و هێشتنەوەی بێعەدالەتی و ناوێکی تازەیە
بۆ
پاساوی
زۆرداری
و دروستکردنی جیهانێکی
بێ
ڕەقیب
بۆ
ئەمریکا
». تۆنی
بێن
، سیاسەتمەداری بەریتانیش پێی
وایە
، سیستەمی نوێی جیهانی گەڕانەوەیە
بۆ
ئیمپراتۆرییە زۆردارەکانی
ڕابردوو
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سەنترالیزمی دیموکراتی
وشەکە
بە
مانای
ناوەندێتی
دیموکراسیە
بەڵام
لە
زاراوەی سیاسیدا یەکێکە
لە
ڕەگەزەکانی ڕێبازی لینینیزم و
وەک
بنەمایەک
بۆ
ڕێکخستن
لە
هەموو
حیزبە کۆمۆنیستەکاندا بەکاردێت.
لە
داکەوتدا بریتیە لەوەی
تەواوی
ئۆرگانە حیزبیەکان
لە
ڕێی هەڵبژاردنەوە
بێنە
مەیدانی
سیاسەت
. بەپێی
ئەم
بنەمایە
ئازادی
بیروڕا
لە
ناو
حیزب و هەڵبژاردنی ئازادانەی ڕێبەرانی حیزبی،
دەبێ
لەگەڵ
پێگەی حیزبی و ڕێوشوێنێکی گونجاو
بۆ
ئەو
بڕیارانەی
کە
بە
شێوازێکی
دیموکراسی
دەردەکرێن
ئاوێتە
بێت.
لە
ڕوانگەی مارکسیەکانەوە،
ناوەندێتی
و
دیموکراسی
دوو
ڕەهەندی
یەک
دیاردە
لە
ئەژمار
دێن
. دوابەدوای
جێگیر
بوونی
سۆشیالیزم
لە
هەندێ
لە
وەڵاتان، سەنترالیزمی دیموکراتیک
بووە
هۆی
فراژووتنی دەسەڵاتی
دەوڵەتی
نوێ
و لایەنگرانی مائۆ باوەڕیان
وایە
کە
دیکتاتۆری
پرۆلتاریا
بە
پیادەکردنی
ئەم
ڕێبازە
بە
هێزتر دەکات.
لە
ڕوانگەی سەنترالیزمی دیموکراتیەوە دەبێت
بیر
و
بڕوای
ڕاست
و
دروست
کۆ
بکرێتەوە و سیاسەتی کایەکردن یەکلایەن بکرێتەوە. زۆرینەی سەنترالیزمە دیموکراتیەکان،
بۆتە
هۆی
زاڵبوونی
یەک
یا
چەند
کەس
بە
سەر
حیزبەکەدا.
سەنترالیزم
لە
لایەن
حیزبە مارکسیەکان
بەم
جۆرە
پێناسە
دەکرێت:
1ــ حیزب خاوەنی بەرنامەیەکی ناوازەیە.
2ــ خاوەنی
یەک
ڕێبەرایەتییە.
3ــ
هەموو
بنکە
و ئۆرگانەکان
ملکەچی
ناوەندی
حیزبەکەن.
دیموکراسیش بریتیە
لە
:
1ــ
هەموو
ئۆرگانە حیزبیەکان
بە
هەڵبژاردن
دێنە
مەیدانەوە.
2ــ ئۆرگانەکان
ڕاپۆرت
دەنێرن
بۆ
مەقاماتی سەرتر
لە
خۆیان
.
3ــ
مەسەلە
گەورەکانی حیزب
لە
ناو
حیزبدا باسیان لێدەکرێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
شەڕی دووهەمی جیهانی (1945-1939)
لە
فێورییەی ساڵی 1938 ئادۆڵف هیتلەر،
بوو
بە
ڕێبەری
ئەڵمانی
نازی
و فەرماندەیی
گشتی
هێزەکانی
ئەڵمانی
بەدەسهێنا و
هەموو
مەقام
و مەنسەبە دەوڵەتییەکانی
بە
نازییەکانی نەمسا بەخشی.
ڕۆژی
12ی
مارس
، هێزەکانی ئەڵمانیا نەمسایان گرتەوە و
ڕۆژی
دواتر
خاکی
ئەم
وەڵاتە
بە
ئەڵمانیا لکێندرا.
هیتلەر
سوور
بوو
لە
سەر
ئەوەی
کە
بە
یارمەتی
3 ملیۆن ئەڵمانیزمانی دانیشتووی ویلایەتی سودەتی چێک،
ئەم
وەڵاتەش بلکێنی
بە
خاکی
ئەڵمانەوە.
لە
مانگی
مارسی 1939 هێرشی بردە
سەر
ئەم
وەڵاتە و
بە
تەواوەتی داگیری
کرد
. دوای
داگیر
کردنی
ئەم
دوو
وەڵاتە
ئینجا
کەوتە
هەڕەشە
کردن
لە
پۆڵەندا.
لە
مانگی
ئاگۆستی 1939 پەیمانی پاراستنی سنووریی
لە
نێوان
ئەڵمانیا و سۆڤیەت مۆرکرا.
رۆژی 1ی سێپتەمبەری 1939
ئەگەرچی
خەڵکی
پۆلەندا خۆڕاگریەکی شێرانەیان
لە
خۆیان
نیشان
دا
بەڵام
ئەڵمانیا
بە
هێزی مەکینەیی و
بە
پشتیوانی
هێزی
ئاسمانی
، توانی
لە
ماوەی مانگێکدا
ئەم
وەڵاتەش
داگیر
بکات.
ڕۆژی
پێنجەمی ژووەنی 1940 هێزەکانی
ئەڵمانی
نازی
هێڵە
بەرگرییەکانی سپای فەرەنسەی
تێک
شکاند و
بە
پەلە
خۆی
گەیاندە
باشوور
.
لە
ڕۆژی
10ی ژووەن ئیتالیای
فاشیست
، شەڕەکەی کێشایە فەرەنسە. ئەڵمانییەکان دوای گرتنەوەی پاریس
لە
22ی ژووەنی 1940، مەرجەکانی
خۆیان
بۆ
ئاشتی
لەگەڵ
فەرەنسە
بە
کاربەدەستان ڕاگەیاند
کە
بەو
پێیە فەرەنسە دەبووە
دوو
بەش
. بەشێکیان دەکەوتە
ژێر
دەسەڵاتی ئەڵمانیا و
ئەوی
دیکە
بە
ناوەندییەتی
شاری
ویشی
، دەکەوتەوە
دەستی
فەرەنسییەکان.
بەڵام
بەشەکەی فەرەنسەش
لە
ساڵی 1942
لە
لایەن
هێزەکانی ئەڵمانیاوە
داگیر
کرا
.
لە
9ی ئاڤریلی 1941، هێزەکانی ئەڵمانیا هێرشیان بردە
سەر
خاکی
دانیمارک و
ئەم
وەڵاتەشیان داگیرکرد.
ئینجا
هێرش
کرایە
سەر
نەرویج.
لەم
کاتەدا هێزەکانی فەرەنسە و بەریتانیا
هاتنە
فریای نەرویج
بەڵام
تا
10ی ژووەن توانییان خۆڕابگرن و
سەرەنجام
ئەم
وەڵاتەش بەدەستی هێزەکانی ئەڵمانیا داگیرکرا. دواتر
لە
ڕۆژی
10ی
مانگی
مەی
، ئەڵمانیەکان هەڵیان کوتایە
سەر
نەمسا و بەلجیکا و لۆکزامبۆرگ و
ئەم
وەڵاتانەشیان خستە
ژێر
دەسەڵاتی خۆیانەوە.
لە
22ی ژووەنی 1941 هێزەکانی
نازی
چەند
هێرشێکی بەربڵاویان بردە
سەر
خاکی
سۆڤیەت.
بەڵام
خۆڕاگری
خەڵکی
ئەم
وەڵاتە
بە
تایبەت
لە
ستالینگراد
بووە
هۆی
دامرکانەوەی شەڕەکە.
لە
7ی دێسەمبەری 1941 بەرەیەکی دیکەی شەڕی جیهانی
دووهەم
،
لە
نێوان
هێزەکانی ژاپۆن و
ئەمریکا
کرایەوە.
لەم
ڕۆژەدا فڕۆکەکانی ژاپۆن هێرشیان
کردە
سەر
پاپۆڕە جەنگییەکانی
ئەمریکا
و بارانەی بۆمبیان
بە
سەردا
باراندن
.
لە
کۆتایی
ساڵی 1942 بەریتانیەکان بەگورجی بەرپەرچێکی هێزەکانی ئەڵمانیا و ئیتالیایان دایەوە و توانیان
ئەم
هێزانە
لە
باکووری
ئەفریقا
ڕاو
بنێن.
لە
ساڵی 1943 هێزە یەکگرتووەکانی
دژ
بە
نازیسم
و
فاشیزم
، پەلامارێکی بەربڵاویان بردنێ و دوای سەرنگوونی مۆسۆلینی (ڕێبەری فاشیزمی ئیتاڵی)،
لە
ژانوییەی 1944 هێزەکانی
خۆیان
لە
نزیک
ڕووم
دابەزاند.
لە
ڕێکەوتی 6ی ژووەنی 1944
چەند
سوپایەکی
گەورە
لە
هێزەکانی
ئەمریکا
و بەریتانیا و کەنەدا
لە
لێواری نۆرماندی
کە
بەدەست
ئەڵمانییەکانەوە
بوو
دابەزین
.
لە
ئۆپەراسیۆنی نۆرماندیدا هێزە یەکگرتووەکان، دامودەزگەی جەنگیی ئەڵمانیان
لە
کار
خست
و زەبرێکی کارییان پێگەیاند. دوای
شەڕ
و پێکدادانێکی
زۆر
هێزەکانی ئەڵمانیا
بەرەو
دواوە
پاشەکشەیان
کرد
و
لە
ڕۆژی
15ی ئاگۆستی 1944 هێزەیەکگرتووەکان
لە
باشووری فەرەنسە
دابەزین
.
بە
هاتنەمەیدانی هێزەکانی
ئەمریکا
بۆ
پشتیوانی
کردن
لە
پاریس و
خۆڕاگری
خەڵکی
ئەم
شارە
لە
بەرانبەر
ئەڵمانیەکان، هێزەکانی ئەڵمانیا تەنگیان
پێ
هەڵچنرا و
بەم
جۆرە
پاش
چوار
ساڵ
شاری
پاریس
لە
چنگی
دوژمن
دەرهات.
لە
3ی سێپتەمبەر هێزەکانی بەریتانیا بەلجیکیان
ڕزگار
کرد
و هێزە چەتربازەکانیش
لە
نەمسا
نیشتنەوە
تاکوو
لێرەوە
هێرش
بەرنە
سەر
ئەڵمانیا.
سەرەنجام
لە
مانگی
فێورییەی 1945 هێڵی زیگفرید دەشکێنن و
لە
ڕووباری ڕاین ـەوە دەچنە
ناو
خاکی
ئەڵمانەوە.
لە
ژانوییەی 1945 سۆڤیەت هێزەکانی ئەڵمانیا ڕاودەنێ و
لە
ڕۆژهەڵاتەوە
بەرەو
ئەڵمانیا
پێشڕەوی
دەکات. هێزی
هاوبەشی
بەریتانیا و ئەمریکاش
لە
ڕۆژاواوە
خۆیان
بۆ
هێرش
بردن
بۆ
پێتەختی ئەڵمانیا
ئامادە
دەکەن.
رۆژی 24ی ئاوریلی 1945 هێزەکانی سۆڤیەت، بەرلین
ڕزگار
دەکەن و
لە
چەمی ئاڵب
لەگەڵ
هێزەکانی
ئەمریکا
یەک
دەگرنەوە.
سەرەنجام
سپای ئەڵمانیا
خۆی
تەسلیم
دەکات و
ئەم
شەڕە خوێناوییەی ئەورووپا
لە
8ی
مانگی
مەی
1945
کۆتایی
پێ
دێت
و هیتلەریش
چەند
ڕۆژ
دوای
کۆتایی
شەڕەکە
خۆی
کوشت
.
لە
لایەکی دیکەوە
بۆ
ئەوەی
ئەمریکا
سەری
تەسلیم
بە
ژاپۆن دابخات،
لە
6ی ئاگۆستی 1945
بە
فڕۆکەی بۆمبهاوێژ بۆمبێکی ئەتۆمی هاویشتە
شاری
هیرۆشیما
کە
لە
ئەنجامدا 78
هەزار
کەس
کوژران
و 70
هەزار
کەسی
دیکەش
بە
توندی
بریندار
بوون
و زۆربەی شارەکەی
وێران
کرد
.
دەوڵەتی
ژاپۆن
خۆی
نەدا
بە
دەستەوە
و
تەسلیم
نەبوو
.
بۆیە
ئەمریکا
جارێکی
دیکە
لە
ڕۆژی
2ی سێپتەمبەر بۆمبێکی دیکەی هاویشتە
سەر
شاری
ناگازاکی و
لە
ئاکامی تەقینەوەی
ئەم
بۆمبەش
هەزاران
کەسی
دیکە
کوژران
و
بریندار
بوون
و ماڵوێرانییەکی
زۆری
لێکەوتەوە.
ئینجا
ژاپۆن
خۆی
تەسلیم
کرد
و شەڕی جیهانی
دووهەم
بە
تەواوەتی
کۆتایی
پێهات.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
شەڕی دووهەمی کەنداوی فارس
بە
شەڕی 42 ڕۆژەی هاوپەیمانانی
ڕۆژاوایی
بە
ڕێبەرایەتی
ئەمەریکا
دەگوترێ
بۆ
ڕزگار
کردنی
خاکی
کوەیت
لە
دەست
سوپای عێراق
کە
لە
2ی ئاگوستی 1990
داگیر
کرابوو.
بەم
بۆنەوە ڕێکخراوەی
نەتەوە
یەکگرتووەکان،
بە
دەرکردنی بڕیارنامەیەک داوای
لە
عێراق
کرد
هەرچی
زووتر
هێزەکانی
خۆی
لە
خاکی
کوەیت بکێشێتەوە
دوواوە
. هاوپەیمانانیش
تاکوو
15ی ژانویەی 1991 مۆڵەتیان
دا
بە
عێراق
کە
پاشەکشە
بکات و بڕیارنامەکەی ئەنجومەنی
ئاسایش
جێبەجێ
بکات.
ئەم
مۆڵەتە
کە
نزیکەی 11مانگی خایاند،
کۆتایی
پێهات
بەڵام
عێراق
هەر
لە
خاکی
کوەیت مایەوە.
سەرەنجام
لە
کاژمێر 3/22 بەکاتی گرینڤیچ،
لە
ڕۆژی
16ی ژانویەی 1991 ئۆپەراسیۆنی زریانی
سەحرا
بە
ڕێبەرایەتی جێنێڕاڵ شوارتسکۆف
دەستی
پێکرد.
لە
ماوەی
یەک
هەفتەدا هێزەکانی هاوپەیمانان،
سەرجەم
12
هەزار
جار
بەسەر
خاکی
عێراقدا
هەڵفڕین
و بۆمبارانیان
کرد
. ئۆپەراسیۆنی
ئاسمانی
38
ڕۆژ
درێژەی خایاند.
ئینجا
ئۆپەراسیۆنی
زەوی
بەناوی
شمشێری
سەحرا
بۆ
دەرکردنی هێزەکانی عێراق
لە
کوەیت
دەستی
پێکرد و
لە
دوای 4
ڕۆژ
(28ی فیورییە) هێزەکانی عێراقی
بە
ئاگربەس
پێمل
کرد
.
لەم
شەڕەدا عێراق
بۆ
وەڵامدانەوەی هێرشەکانی هاوپەیمانان
چەند
جارێک
مووشەکی هاویشتە ئیسراییل و عەرەبستان
بەڵام
زۆر
کاریگەر
نەبوون
.
ئەم
شەڕە
بووە
هۆی
ڕاپەڕینی
کورد
و
شیعە
بەدژی
دەوڵەتی
سەدام حسەین.
ئینجا
ڕژێمی عێراق
دەستی
کرد
بە
سەرکوتکردنی
هەرچی
زیاتری
ئەو
ناوچانەی
کە
کورد
و شیعەی تێدا دەژیان.
لە
ڕاستیدا هێرشی سەدام
بە
کوەیت و شکستهێنانی
لەم
شەڕەدا
بۆ
کورد
ــ
بە
تایبەت
ــ
هەلێکی
مێژوویی
و زێڕینی ڕەخساند. هێزەکانی
پێشمەرگە
بە
ڕێبەرایەتی
دوو
پارتی
سەرەکی
ــ
یەکیەتی
نیشتمانی
و
پارتی
دیموکراتی
کوردستان
ــ خۆدەکەون و هێرشەکانی
خۆیان
لەناو
کوردستاندا
بۆ
سەر
بنکە
سەربازییەکانی ڕژێمی
بەعس
زیاتر دەکەن.
لە
5ی مارسی 1991
بێ
ئۆقرەیی و
بێ
ئارامی
خەڵکی
ڕانیە
سەررێژ
دەبێ
و
لە
چەند
ڕۆژدا
ئەم
حاڵەتە دەبێتە ڕاپەڕینێکی
گشتی
و شارەکانی
دهۆک
و
هەولێر
و سلێمانیش دەگرێتەوە و
لە
دەستی
هێزەکانی
بەعس
ڕزگار
دەبن.
لەم
قۆناغەدا ماوەی
ئازادی
خەڵکی
کورد
زۆری
نەخایاند
چونکە
ڕژێم
هەڕەشەکانی
خۆی
بە
دژی
ئەم
ناوچانە بەئەنجام گەیاند و
لە
13
تا
28ی
مارس
کە
زانی
کەرکووکیش
خەریکە
لە
دەستی
دەردێت،
بە
یارمەتی
فڕۆکە
و چەکی
قورس
و
دەبێ
بە
هێرشی هێنایەوە
کوردستان
و
خەڵکی
ئەم
ناوچانەی
بەرەو
ئێران
و تورکیا ڕاونا.
لەم
کۆچەگەلەدا خەڵقێکی مەدەنی
زۆر
کوژرا و ئاوارەبوونێکی
گەورە
بۆ
کورد
بەجێما.
لە
دوای
ئەوەی
کە
سەدام کەشێکی نائەمنی خستە ناوچەکە و فشارێکی
زۆری
هێنا
بۆ
دانیشتوانی
کوردستان
، هاوپەیمانان، «ناوچەیەکی
ئەمن
»
یان
لە
ناو
عێراق ڕاگەیاند.
ئەم
پلانە
لە
18ی ئاوریلی 1991
لە
نێوان
نەتەوە
یەکگرتووەکان و
دەوڵەتی
عێراق مۆرکرا. بەپێی
ئەم
ڕێکەوتننامە عێراق، نەدەبوا
لە
خولگەی 36 دەرەجەی
باکووری
ئەم
وەڵاتە (
ناوچە
کوردنشینەکان) فڕۆکەکانی بخاتە ئاسمانەوە.
ئەم
ماوە
و دواتریش
ئەگەرچی
پڕ
بووە
لە
سەختی
و گەمارۆی
ئابووری
و نائەمنی
بەڵام
سەردەمێکی ڕەخساند
کە
بەدوا خۆیدا گەڵاڵەی
ڕزگاری
و
ئازادی
کوردی
ئەم
ناوچانەی داڕشت.
شەڕی دووهەمی
کەنداو
چەند
دەرەنجامێکی لێکەوتەوە
کە
دەکرێ
بە
سێ
دانە
ئاماژە
بدەین:
1ــ
جێگیر
بوونی
هێزە سەربازییەکانی
ڕۆژاوا
لە
عەرەبستان و ناوچەی
کەنداو
.
2ــ فرۆشتنی
بێ
وێنەی
چەک
و
تەقەمەنی
وەڵاتانی
ڕۆژاوایی
بە
عەرەبان.
3ــ دابەشکردنی عێراق
بە
سێ
ناوچەی
کوردستان
،
ناوەندی
و شیعەنشین.
1
2
3