تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بچووک
[[بچ+ئۆك]]
«ست.» ١- حاڵی شتێکی لە هەر بابە‌تێکەوه «ئەندازه، قەدر و قیمەت، تەمەن و...» گەورە نەبێ:: ئەم خانووە بچووکه جێی ئێوەی تێدا نابێتەوه. ئەو کراسە دەبەرکه بزانە بە بەرت بچووک نیه. *بچکۆڵە، بچکۆلانە، بچکۆڵانە،بچووک، بچکۆلانه، بچکۆڵانه، چکۆله چکۆڵه، چکۆڵانه، گچکه،گچکەڵانە. «سن.، جنوو.» بووچک. ٢- «مج.» کەمتر لەکەسێ، خزمەتکاتی کەسێ،: تائێستا بچووکتان بووم لەمەودوا نابم. ٣- «بک.» منداڵ:. تێبــ. ١» وەکوو دەبینن دەنگی «ب» و «ل» لەم وشەیەدا دەبنە «پ» و «ل»، هۆی ئەم گۆڕانه جیرانەتی دەنگەکانه کە کار دەکەنه سەریەک و دەگۆڕێن. ب» بەلای منەوه ماکی ئەم وشەیه لە قۆناغی ئێستای زمانی کوردیدا «بچ» ە که دوای تێپەڕین بە دوو سێ قۆناغدا لە «ڤەچەک» ی پەهلەوی بە مانای «منداڵ» کەوتۆتەوە. وشەی «بەچ» لە وشەی «بەچکه» دا له «بوچک» ی بن لەهجەی سنەیی و لەهجەی جنووبیدا ئەو قۆناغەمان پێشان دەدە‌ن.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بچووک
بچووک
کوچک
خدمتگذار
بچووکی
[[بچووك+٢-ئی]]
«حمس.» ١- کەمتری لە باری ئەندازه و قەدر و قیمەت و تەمەن و... ٢- «مج.» خزمەتکاری. * بچووکی.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بچووکی
بچووکی
خدمتگذاری
بچووکی
کەم قەوارەیی، خزمەتکاری و نۆکەری: تا دەمرم بچووکیت دەکەم