ئەم ڕێکخراوە
لە ساڵی 1923 بەمەبەستی بەرگریکردن
لە تاوان و سووکەتاوانی یاسای
گشتی و
سزادان و ڕادەستی تاوانباران
لە شاری ڤییەنا (نەمسا) دامەزرێوە و
ئێستە پتر لە 176
وەڵات بوونەتە ئەندامی ڕێکخراو. بەگشتی ئامانجی
ئەم ڕێکخراوە بریتییە
لە: پتەوکردنی
پێوەندی ڕاستەوخۆی مەقاماتی پۆلیسی وەڵاتانی
جیهان بەیەکتر، کۆجێکردنی
زانیاری پێوەندیدار
بە تاوانبارانی نێودەوڵەتی و هەنگاونانی تەکنیکی
لەمەڕ تاوانەکانی یاسای
گشتی، جگە
لەو بابەتانەی
کە لایەنی
سیاسی یان ئایینی
یان ڕەگەزییان هەبێت.
ناوەندی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی پۆلیسی تاوانباران،
لە ساڵی 1989
لە شاری پاریسەوە گواستراوەتەوە
بۆ شاری لییۆن
لە فەرەنسا.