گیاندارێکی گەورەی گۆشتخۆری دڕەندیه، له له جەنگەڵەکانی ئاسیا و ئامریکا و ئەفریقا هەیه، پشت و لاتەنیشتەکان و قاچ و قۆلی ڕەنگێکی نارنجیزۆر جوانه، بەرزگ و ژێرمل و دەم و چاویشی سپییه و هەموو لەشی دێغ دێغی ڕەشی تێدایه. دووسەت کیڵۆ قورسدەبێ و بیست و پێنج ساڵێک دەژی. به شەو ناخەوێ و لێڕەکان خۆیمات دەکا و به تایبەت پەلاماری ئادەمیزاد دەدات هەربۆیه له زمانی هیندیدا ناوێکی لێنراوه کە بەکوردی دەبێته (پیاو خۆر).