تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
با
[ba]
( ئامرازی پەیوەندییە. هەندێ جار مانای هاوڕیەتی یان دەگەڵ دەگەیەنێت، وەک: «فریدون با بهرام آمد»=فەرەیدون دەگەڵ بەهرامدا هات، هەندی جار مانای موڵکایەتی و خاوەنداری دەدات، وەک: باهنر= بە هونەر، هونەرمەند. هەروەها لە بواری بەراوردکاریدا بەکاردێت وەک: «این کاغز)
ئەم کاغەزە دەگەڵ ئەو کاغەزەدا جیایە.
سەرچاوە: نالی
ئاوسن بە با
بای داراوس کە لە دواڕۆژەکانی زستانا ئەوەزێ و درەختی پێئەگەشێتەوە و ئەوەندەی پێناچێ گۆپکە و گەڵا ئەکا.

کانیی دەزێن بە ئاو و درەخت ئاوسن بە با
شاییی بەهارە، بولبولە داماد و غونچە بووک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
با
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
با
ئارەزووکردنی دەڵی سەگ و بەراز بۆ نێر
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
با
جۆرە ئازارێکە دەداتە ئەندامی هێندێ گیاندار
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
با
دەچێتە سەر مازیی ئینشائی و موزارع
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
با
پیتی پەلە و تەئکیدە دەخرێتە سەر ئەمری غائب
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
با
شتێکی نادیارە بە هۆی جووڵانەوەی قەبارەیەک لە ناو بۆشیدا پەیدا دەبێ
با
باه.
با
هۆک. [هێزی جووتبوون]
با
آری
بگذار
گیرم
باد
باه
نزد
رماتیسم مفصلی
آماسیدن شکم
باد شکم
تاب
آماس اندام
صدا زدن
با
بەڵێ، ئارێ، لە وەرامی پرسیارێ کە «نای» تێدا بێ: تۆ نەچووی؟ با. مووجەت وەرنەگرت؟ با
لێگەڕێ، بهێڵە: با بچێ، با بخوا
گریمان کرد: با بچۆ بای خۆ نەدەمردی
بزووتنەوەی توندی هەوا بای شەماڵ
ئارەزووی هێندێ جانەوەری مێچکە بۆ نێر: دێڵە بە با، پشیلەکە وەبا هاتووە کە ئەم وشەیە لە ناو عەرەب بوویتە «باهـ» و بە وزەی گان کردن دەڵێن
لە کن، لجەم، لنک: کالکێ من باتەیە، تزبیاتە بامنە
نەخۆشی و ژانێکی نادیاری لەشە: کاورا با دارە دەچێتە سەر چاکی با، مەلاش بای بۆ بڕیوە
بریەتیە لە هەڵمسانی زگ: زگم بای کردووە
بریەتیە لە تڕوتس: مناڵەکە بای لێ دەبێتەوە
پێچ دان: ئەو بەنە با دراوە
ئەستووربوونی لەش: دەستم بای کردووە
بانگ کردن: حەسۆباکرە ژناخۆ
سەرچاوە: نالی
با
ب، بێ، یەکێکە لە حەرفەکانی جەڕ، مەعنای (لوصووق) ئەگەیەنێ کە واتە لکانی شتێک بە شتێکەوە. ئەو غازەی لەدواوە لە بنیادەم دەرئەچێ. دەستیش ئەدا (باە) بێ واتە هێزی (کردن).

خورووجی (با) لە لوصوق و (عەلا) لە ئیستیعلا
دوخوولی عەتبەیی (عەن) فاصیلە لە تیری جەفیر
سەرچاوە: نالی
با باد
سەرەڕای مەعنا دیارەکەی ئاوازێکی مۆسیقایشە.

گوتم: ڕاستی صەبا هەڵسە! گوتی: مەشرەب موخالیفیە
گوتم: نارێ، گوتی: بایە، گوتم: ئەوجێ، گوتی دوورە
با بردوو
[[با + بردوو]]
(سمف.)، (مج.) هەر شتێکی لەدەس دەرچووبێ.
با بردەڵە
[[با بردوو + ئەڵە]]
(سمف.)، (مک.) ١- هەر شتێکی سووکەڵەی با بتوانێ ڕایڕفێنێ. ٢- (مج.) ئینسانیی بێ تاقەت و کزەڵووکە. ((منیش با بردەڵەی بەر گێژەڵووکەم + دەمێک لەو قووڵکە، تاوێک لەو چڵووکەم))، (هێمن). تێبــ.- لەم وشەیەدا (و)ی ئاخری (بابردوو) دەگەڵ (ئە(ی سەرەتای (ئەڵە) تێک هەڵدەنگووتوون و (ئە)یەکە (و)یەکەی داپۆشیوە و لەناوی بردووە.
با دەرکردن
[[با + دەر + کردن]]
(مست. مت.) ١- بە دەستووری کۆنی کوردەواری، چوونە سەر چاک و پیران بۆ چارە کردنی نەخۆشی باداری (ڕۆماتیزم). هەموویان چوونە سەر پیری شەوکێڵ با لەخۆیان دەرکەن. ٢- کردنەوەی زارکی هەمبانە و کوندە و...ی فووکراو بۆ ئەوەی هەواکەیان لێ بێتە دەر و بپووچێتەوە.
سەرچاوە: نالی
با قین
لەگەڵ ڕق و کینەدا. یاخود جەمعی (باقی) یە واتە ماونەتەوە.

هەموو ذەڕڕاتی میهری ڕووتە با قین
خودامان بۆ بەقایە لێرە لاچین!
با لیف
[[پە: بالین]]
(نت.)، (هل.)، کیسەیەکی خامە پر دەکرێ لە: لۆکە، پەڕ یا وردە خوری ص دەخرێتە بەرگێکی قوماشی جوانەوە بۆ پاڵ وێدان و ئانیشک لەسەردادان بەکاردێت و لە وەختی نووستنا سەری وێدەکرێ، شکڵی بەپێی داب و دەستووری هەر ناو چەیێک دەگۆڕێ، پان و درێژۆکە، ئۆستوانە یی، پانی چوار گۆشە و گەورەو بچوک، * (مک.)، سەرین، سەنیر. (سن.) پاڵشت.(سیم.)، پشتی. (کک.) سەرەنگیا، سەرینگا.(بک.)، بالیف، بالیفک، باڵگە، بالگی، بالگیف. (جنو.) بالشت. (زا)، بالیشنە.
سەرچاوە: نالی
باد
با.

قوربانی تۆزی ڕێگەتم ئەی بادی خۆش مروور!
ئەی پەیکی شارەزا بە هەموو شاری (شارەزوور)!
بازاڕ کردن
[[بازاڕ/٤+ كردن]]
(مست. لا.) قسەکردنی کڕیاڕ و فرۆشیار لەسەر نرخی کاڵا، هەوڵدانی بۆ سووکی کردن لە نرخی کەلوپەلدا، *سەودا کردن
بازاڕ گەرمی
(حمس.) تم: بازاڕخۆشی
بازاڕخۆشی
(حمس) کڕین و فڕۆشتنی زۆر لە ‌بازاڕا، دەستاودەست کردنی کاڵا و کەلوپەل بەخێرایی. *بازاڕگەرمی
بازاڕی
[[بازاڕ-ئی] ]
(ست.) ١-کاڵای خراپ، کاڵایەک بە دانستە دروست نەکرابێ *جەڵەبی ٢-(مج.) ئادەمیزادی سووک و هەرزە بەتایبەتی ئافرەت.
بازاڕی کەساد
[[كۆ، عا]]
(نت)، بازاڕێکی کڕین و فرۆشتنی کەم بێ، بازاڕێ ڕمێنی لەسەر نەبێ.
بازبازانێ
[[باز+باز+ ئانێ]]
(نت)، (هل.) تم: بازبازێن.
بازبازێن
[[باز+ باز+ئێن]]
(نت.)، (سیم.) یاری منداڵانە کە بۆ خۆخافڵاندن و کەیف لە جێیەکی بەرز (نسبیا) خۆیان فڕی دەنە نزمایی. تێبــ. - ئەم یارییە دۆڕاندن و بردنەوەی تێدانییە. *بازبازانێ، بازدبازدێن، بازبازۆکێ، بازدبازدۆکێ.
بازی
(نا) ١-(کک) بەشتێکەوە خەریک بوون یا خۆ خەریک کردن و خۆ خافڵاندن *گاڵتە، گەپ گەمە، کایە، وازی، یاری. ٢-(کئیر.) قومار. تێبــ. - بە م مانایە لە فارسی ڕا هاتۆتە ناو کوردی * (کعر)، یاری. بازی بازی، بە ڕیشی باباش بازی؟ - (کن.) بەڕدێنی (بابا) یاری ناکرێ، تۆ ناتوانی فێڵ لەمن بکەی. تێبــ. - (باباعەیار لە چیرۆکی ئەسکەندەرنامەدا، پیاوێکی زۆرزانی و فێڵبازە و کۆسەیە، چەند داوە موو نەبێ بەچەنەگەیەوە نیە بۆیە یاری پێ ناکرێ.
باس و خواس
[[عا.] ]
(نت) قسە دەربارەی چلۆنایەتی ڕووداوەکانی ناو دەوڵەتان، وڵاتان، زانست وهونەر و چلۆنایەتی کۆمەڵایەتی و... *دەنگ و باس. (عا) خەبەر، ئەخبار.: باس و خواسی لوبنان چییە ؟ ڕۆژنامەکانی ئیمڕۆ باس و خواسێکی ئەوتۆیان تێدا نەبوو.
باسترمە
[[تۆ.]]
(نا.)، (کعر.) گۆشتی کوڵاوی پوختەکراو، کە بەهارات و داو و دەرمانی دیکەی تێکەڵ کرابێ و لەناو ڕیخۆڵەدا ئاخندرا بێتەوە، لە کاتی پێویستا دە ڕۆنا سووڕی دەکەنەوە و هێلکە ی بەسەردا دەکەن، بە ساردی و برژاویش دەخورێ. *(کێیر) کاڵباس. تێبــ. - ئەم وشەیە تورکییە و مانای ئاخنراوە و پەستێوراو دەدا. هاوتاکەشی لە (کێیر) لە زمانی ڕووسی وەرگیراوە.
باسقەننە
[[باس (باسك) + قەننە]]
(نت)، (مک) ١-سەبیلەیەکە دارێکی ئاڵوبالووی درێژی ڕاستی بۆ سمرابێ و خرابێتە سەری. ٢-هەر ئەو دار بە ڵاڵووکە بەتەنیای و بێ ئەوەی سەرە سە‌بیلی وە‌سەرخرابێ. *(کعر) باسقەندە (تەنیا بۆ مانای دووەم). تێبــ. – ئاشکرایە لە بن لەهجەی سلەیمانیدا دەنگی (د)حکە سووکە کلۆر دەکرێ و دەنگی سووکە (گ) ێکی لێ دە‌ردەکەوێ.
باسەر
[[3- با / 1 + سەر]]
(نت) (مک)، بای توند وبەرز.
باسەرە
[[پە: ڤاستر، ڤاستەر]]
١-چیمەن، لەوەڕگە. تێبــ.- ئەومانایانە ئی وشە پەهلەویەکە و ئێستا لە زمانی کوردیدا لەبیر چوونەوە ڕەنگە بوژاندنەوەیان بێ کەڵک نەبێ هەر بۆیەش ئەو وشەیەم نووسی. ٢-ناوە بۆ دەربەند و ڕووبارێک لە کوردستانی عێڕاق ناوچەی سەنگاو.
باش کردن
[[باش/١ +كردن]]
١- (مست. مت.) گۆڕینی حاڵی شتێک، کارێک یا کەسێ لە هەر بابەتێکەوە بێ، لە خراپی ڕا بەرەو چاکی: حوکمی زاتی (ئۆتۆنۆمی) لە کوردستانی عێڕاق، حاڵی نەتەوەی کورد باس دەکا. یاسای چاک کردنی کشتوکاڵ ژیانی جووتیاران باش دەکا. ٢-(مصت. لا،) ئەنجام دان یا نەدانی کارێک کە بە لای کەسێکەوە ئەوەی کراوە مەسڵەحەت بووە.: باشت کرد وەڵامت نەدایەوە دەنا لێتان دەبوو بە شەڕ. باشت کردووە سەر لێدا ئەگینا گلەیی نەدەبڕاوە.
باشتر
[[باش/١ + تر]]
(صت.) ١-حاڵی هەر شتێکی یان هەر کەسێکی لە لانی چاکییەوە بەسەر هاوچەشنی خۆیدا بێ،: قەڵەمەکەی لەئی ئەستی باشتر دەنووسێ. *چاتر، چاکت. قنجتر، خاستر، (جنو). خوو تر. ٢-حاڵی هەر شتێ یا کەسێ کە بۆ کەسێ یا بۆ کارێ لە هاوچەشنێکی خۆی زیاتر دەست بدا: هۆو قاتە شینەی ئەوهالیان بۆ تۆ باشترە.
باعە
[[ند.]]
تم: باڕە.
باغ بڕغن
(مست. مت.) - هە‌ڵ ‌پەرتاوتنی لق و پۆپی زیادە و زۆڵەکی دار و درثختان پێش ئەوەی بکث‌‌ونە گوڵەوە و بپشکوێن. بەبێ ئەم کارە دارەکان یا بەر ناگرن و میوە نادەن یا بەریان خراپ و کەم دەبێ.
باغچە
[[باغ + چە] ]
(ئم: بچووکی)، (نت.)، (مک.) تم: باخچە /1
باغەڵ
[[؟]]
(نا،)، (مک) ١-بە تاڵایی نێوان کەوا یان مرادخانی و و لەشی ئادە‌میزاد کە لای خوارەوەی بە پشتێند دەبەسرێ و دە‌‌بێتە گیرفانێکی زل، جاران وەکوو گیرفان شتی تێدەخرا. ٢-(مج.) باوەش: وەرە باغەڵی بابی خۆت، بچۆ لە باغڵی دایکتدا بنوو. «... لەشکری شاعەبباسی هاتنە سەری، کاغەزە کەیان لە باغەڵی دەرهێنا... » .(تحفە، ب1، ل - 181) *باڵ (کعر) بەخەڵ. (سن.) بەخەڵ. دەباغەڵی کەسێدابوون (کن.) خێزانی ئەو کەسەبوون، ژنی کەسێ بوون،: کچەکەی مام برزوو دە باغە‌ڵی ئەحەی ڕۆستەمدایە.