تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
تەنیی - ی یەکەم و سێهەم -
لە تەندنەوەیە.

ئێمە مەردین و هەموو شێری خەشینپۆشی مەصاف
کرمی قەز هەرچی تەنیی، بو تەنی نیسوانی تەنیی
جیهانی سێهەم
زاراوەی جیهانی سێهەم، یەکەم جار لە لایەن ئابووریناسێکی فەڕەنسی بە ناوی«ئالفرێد ‌‌سوویی» بەکار براوە. ئەم زاراوە لە ساڵەکانی 1950 تا 1960 ڕەواجی پەیدا کرد و مەبەستیش لەو وەڵاتە ئاسیایی و ئەفریقاییانە بوو کە تازە سەربەخۆییان بەدەست هێنابوو. هەروەها ئەو وەڵاتانەشی دەگرتەوە کە نە لە ڕیزی وەڵاتانی پێشکەوتووی سەرمایەداریدا دەگونجان و نە لە ڕیزی وەڵاتانی پێشکەوتووی کۆمۆنیستیدا.
پێناسەگەلێکی دیکەش لەبری ئەم زاراوە بەکار براوە کە بریتین لە: وەڵاتانی دواکەوتوو، وەڵاتانی کەمتر پێشکەوتوو، وەڵاتانی ڕوو لە پەرەسەندن. خەڵکی وەڵاتانی جیهانی سێهەم، بەزۆری خەریکی کشتوکاڵن و لە دێهاتەکاندا ئەژین و بۆ کاری بەرهەمهێنان زیاتر لە شێوازی کۆنباو کەڵک وەردەگرن.
لەم ساڵانەدا بزاڤێکی سیاسی نێونەتەوەیی لەم جۆرە وەڵاتانە پەرەی سەند کە لە دووی شوناسێکی تایبەتی سیاسی و ئەخلاقی بووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لە بەرانبەر دوو بلۆکی ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوادا. بە ناوبانگترین ڕێبەرانی ئەم بزاڤە بریتیبوون لە: جەواهیرلەعل نێهرۆ لە هێندستان، جەمال عەبدولناسر لە میسر، ئەحمەد سۆکارنۆ لە ئەندونیسیا و تیتۆ لە یۆگوسلاڤیا. هەندێ لەمانە هیوادار بوون بە پێکهێنانی«هێزێکی سێهەم» بلۆکێکی دیکە لە بەرانبەر دوو بلۆکەکە دابمەزرێنن.
چینییەکان بە پەسندکردنی بیرۆکەی سێ جیهان، ئەم زاراوەیان برەو پێدا. بەڕای ئەوان جیهانی سێهەم، جیهانی حەقیقی و دژی ئیمریالیزمە.
سەرچاوە: نالی
زار ی سێهەم
دیسانەوە دەم، یاخود لەگەڵ (بێ) کەدا پێکەوە وشەی (بێزار) پێک دێنن.

گوتم: ئایا بە زاری خۆت دەپرسیی حاڵی زاری من؟
برۆی هێنایە یەک، وەک شکڵی (لا) یەعنی کە بێ زارم
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سێهەم
شتێکە لە پایەی سێدا بێ
سێهەم
ژمارەیەک لە دوای دوهەم دێت
سێهەم لایەنی بەراورد
Tertium comparationis, چەمکێکی لاتینییە بە واتای «سێهەم لایەنی بەراورد»، ئەو دیاردە، بابەت، بیرۆکەیەی دەبێتە سێهەم کوچکەی بەراورد. دوو بابەتی جودا مەرج نییە لە بەراوردکردندا تەراز نابن، بەڵام دەبێت ئەو لایەنی سێهەمە لە هەردووکیاندا هاوکۆ بێت.
سەرچاوە: نالی
نەی - ی سێهەم -
(نە) و (ی) ی ضەمیری غائیب.

وەرە، موطریب، به کوێریی چاوی ئەغیار
صەدای نەیدێ، ص ەدای نەی دێ، صەدای نەی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سێهەمین