تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بان گلێر
«نت.»، «سن.» تم: باگردان.
بان گێڕان
«مست. مت.» گلێرکردنەوه و سووڕاندنەوەی باگردێن لەو سەری بانی خانوو بۆ ئەو سەری، بۆ پەستاونەوەی د‌‌رز و قەڵشەکانی و ئیشک بوونی دڵۆپه ‌ی ناو ماڵ.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بان
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بان
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بان
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
بان
( (بان - ban))
پاشگرە، کە بچێتە سەر هەندێ وشە، ئاوەڵناوی بکەر دروست دەکات وەک: باغبان= باخەوان، پاسبان=پاسەوان.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
بان
[ا ]
(بان - ban)
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
بان
[ا ]
(بان - ban)
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
بان
[ع ]
(بان - ban)
جۆرە درەختێکە، گەڵایەکی سەوزی ناسکی بۆن خۆشی هەیە. بەرێک دەگرێ وەکو پستە وایەو رۆنێکی بۆن خۆشی لێدەگێرێ.
بان
بام، بان، پشت بام.
بان
رو، روی، بَر، اَبَر، بالا، فراز، زَبَر، زَوَر.
بان
کەڵک. [سەربانی خانوو.]
بان
سەر، ژوور. [لای سەرەوه.]
بان
سَطح، سَقف.
بان
فَوق، عُلو، عَلُ.
بان
بانگی نوێژ: مەلا بانی دا
گازی: بانی کە بابێ
لای سەروو: لە بان ئەو کێفە
سەربانی خانوو
بانوو، زەمینی دەشت و بڵند: بان هۆبەتوو، تاڵەبان
هۆگر و خاوەن بەزەیی: ئەو مانگایە لە گویلکەکەی نەبان بووە
ببن، بون
بان
[[په:بان]]
«نا» ١- تەختایی سەرەوەی خانوو لە دیوی دەرەوه، پاش ئەوەی دار‌‌ڕا و گڵەبان دەکرێ و سواغ دەدرێ. ئەو شوێنەی خانووکه هاوینان خەڵک لەبەر گەرما لێی دەنوون. * «مک.»، سەربان. «بک» بان، سەربان بانی. «جنو» بۆ، سەر بۆ. بانێکه و دووهەوا _ «کن» فەرق و جیاوازی له تاقە شتێکا بۆ کەس یا بۆ دوو مەبەست، ٢- دەشتایێکی لەچاو دەوروبەری خۆی بڵیند تر بێ:: بانی هۆبەتوو، بانی مەقان * «مک» بانوو، «بک» بانی. ٣- سەر، ژوور:: «بیخەرە بانی»، کڵاوەکەی نایە بان سەری، تانجیکه نیشتە بان کەروێشکێکه، کتێبــ.ەکه وا لەبان مێزەکه. ٤-«ئم.» بۆ نیشاندانی حاڵی دووشتان که لەچاو یەکتری له حاڵەتی بەرزی و نزمی دابن، یەکیان لەوی دیکەیان بە‌رزتر بوو.
سەرچاوە: نالی
بان
درەختێکی بەرزی ڕێکە گەڵاکەی وەک گەڵای داربیی وایە.

شوتوربانا! ئەمە پەرژینی باغی ڕەوضەیە، یاخۆ
عەرار و عەرعەر و بانی خیابانی بیابانە؟!
باناندن
[[؟]]
«مست، مت.» کاریله و بەرخی ساوا و‌ەبەر‌‌ بزن یا مەڕ «غەیری دایکیان» خستن. کارێکی «بانۆک» دەیکا. تێبــ.- تەنیا مامۆستا ی خوالێخۆشبوو مامۆستا «گیو» ئەم وشەیەی نووسیوە.
بانماڵ
[[١-بان/١+ماڵ «ماڵین» ]]
« «نت.»، «سن.» بێڵێکه لە چە‌ند پارچە تەختە دروست کراوه و ئەوسەرەوسەرەکەی دەتەختەیەکی دەگیرێ، بەفری لەوسەری بانەوە پێ ڕادەدەن بۆ ئەو سەر. *«کعر.» بەفر ماڵ «خۆشناوەتی» شپارۆخ. «مک.» وەرەوه.
بانکوتانەوه
[[١-بان/١+كوتانه‌وه]]
«مست.، مت.» شێلانی بانی خانوو به قاچ و پێ لەقه، له وەختی باران و دڵۆپەێ کەمدا * بانکوتان.
بانگ
[[په:ڤانگ]]
«نا.» ١- دەنگی بەرز:: کچێ د‌‌ە بیبڕەوە ئەم بانگ و هاوارەت لە چییه؟ * «بک.» بان، بانگ. «زا.» ڤێنگ «تم: ژابا - ٣٧». هاوار، قاو. هس.: «هر» وانا: خوێندن. ٢- ئەو دووعا و قسانەیە کە بەپێی ڕێ و شوێنی ئیسلامە‌تی، شەو و ڕۆژێ پێنج جاران لەسەر بانی مزگەوتان یا لەسەر مناره «ئێستا به میکرۆفۆن»، یەکێک پڕ به دەنگی خۆی دەیانخوێنێ و موسڵمانان ئاگادار دەکا کە و‌‌ختی نوێژه. * «جنو.» ئەزۆ «لەعاڕ‌‌ەبی اذان».
بانگ هەڵدان
[[بانگ/١+هه‌ڵ «پێبف» +دان]]
«مست.، لا.»، «سن.» تم: بانگ لێدان.
بانگ کردن
[[بانگ/١+كردن]]
«مست.،» مت» ١- بەدەنگی بەرز ناوی کەسێ هێنان و داوایەک‌‌ لێکردنی:: ئەوەندەی بانگیان کرد گوێی لێ نەبوو. بڕۆ ماڵی شاسوار بانگی که تا ئێره بێ. * بانگێشتن. قاو کردن، گاز کردن. ٢- مێمانی کردنی کەسێ، دەعوەت کردنی یەکێک بۆ نان خواردن لە شوێنێک *بانگێشتن کردن،چڕین.
بانگ کردنەوه
«مست، مت.» ١- تم: باوەخوون. ٢- گەڕاندنەوەی کەسێک که دەستی کردبێ بە دوورکەوتنەوه له شوێنێک:: خێرا بانگی کەنەوه با ئەو نامەیەش‌ هەردەگەڵ خۆی بەرێ.
بانگدەری گاڕان
«نت.»، «کن.» گوێدرێژ.
بانگی بێ وەخت
«نت.» تم: بانگی بێ واده.
بانگی ناوەخت
«نت.» تم: بانگی بێ واده.
بانگێشتن کردن
[[بانگێشتن+كردن]]
«مست.، مت.»، «مک.» ئاگادار کردنی کەسێ یا کەسانێ بۆ چوونه ماڵ یا هەر شوێنێکی تر بۆ: نان خواردن، خواردنەوه، شایی و خەنەبەندان یا هەر جوورە کۆبوونەوەیەکی لەم بابەتانه. *دەعوەت کردن. «کعر.» زیافەت. «مک.» مێمانی کردن. «سن.» میرفانی.
بانگێن
[[١- بان/٣+ئگ+ئین]]
«ست.»، «سن.» حاڵی شتێکی لە سەرەوه یا سەرووی هاوچەشنەکانی خۆی بێت.:: ئەو کتێبــ.ە‌ی بانگینم بۆ بێنه. تێبــ.- له نێوان دوو دەنگی «ن» و «گ» دا، بزوێنەی کوردی هەیه.
بانگ‌لێدان
[[بانگ/١+لێ «پپیف» +دان]]
«مست.، لا.» هاوار کردن، بەدەنگی بەرز ناڕ‌ەحەتی و پەژارە ی خۆ دەربڕین. «.... چووونه ماڵی هەیدەر گۆرانی، جنازەی برایان هەڵدەگرت و دەیانهێناوه، بانگ لەسەر بانگیان لێداوه، دەڵێ: «هیچ کەس وای لێ نەقەوماوه.» «تحفه، ب٢،.ل-٢٦٩» .*بانگ ڕاهێشتن /٢. «سن.» هەڵدان.
بانەمەڕ
[[١-بان/٣+٣-ئه/٢+مه‌ڕ]]
«نت.» «مک.» _ ١- کاتێکه مەڕداران لەکوردستان بۆ لەوەڕاندنی حەیوانەکانیان سەردەکەون بۆ کوێستانان، فەسڵی چوونه هەواران. ٢- مانگی دووهەمی بەهار «لە٢١ ی» نیسانەوه تا ٢١ی مایس» ٣١ ڕۆژه *«کئێر.» ئوردیبەهشت «فر.» .
بانەناو
[[١- بان/١+ئەناو]]
«نت»، «سن» تم: ئاویه. تێبــ.- کەرتی دووەمی ئەم وشەیه «ئەناو» بە‌ڕای من دەبێ لە مەسدەری مابێتەوه که ‌ئێستا له قاڵبی «هەنوون» دا د‌ەبیندرێ و لەبن لەهجەی هەورامیشدا «بان ئەنوو» شکڵێکی دیکەی ئەم وشەیه..
بانەگا
[[١- بان/٣+ئه/٢+گا «جێگا» ]]
«نت»، «سن» تم: بەرگەده.
1-بانوو
[[په:بانووك، بانۆی]]
«نا.» ١- ژنی گەورەپیاوان، ژنی بەڕێز و له خانەدانی گەوره. «بانووی پڕ تەمکین ساحێب سایە‌ی فەڕ» «بە جای تەخت نیا پەڕێش تەختەی زەڕ» «خانا -١٢٤» *خاتوون، خانم. ٢- ناوه بۆ ئافرەت تێبــ.- ئەم وشەیه له زمانی کوردیدا بەڵاوه نرابوو، تا ئەم ١٥/٢٠ساڵەی دوایی له چەند وشەیەکی مڕەکەبدا «کەیبانوو، ئاغابانوو،....» نەبێ نەدەبیندرا، هێستاش بەمانای یەکەمی هەر زۆر کەم دەکار دەکرێ، ئەگەرچی ئەدەبیاتی گۆرانی «خورشیدی خاوەر،، شیرین و خەسرەو، بە‌دیعولمولک و بەدیعولجەمال...» پڕن لەم وشەیه.
2- بانوو
[[١- بان/٢+ئوو]]
«نت.»، «مک.» تم: ١- بان/٢. تێبــ.- کەرتی دووە‌می ئەم وشەیه بەلای منەوه «ئووک» ئامرازی بچکۆله کردنەوەیه «هەروەکوو له وشە‌‌ی - بچووک -دا د‌‌بیندرێ» و «ک» ەک‌ی سواوه و کەوتووه. ب» فەرقێک له نێوان مەدلوولی ئەم وشەیه و «١- بان /٢» هەیە، هەرچی (١-بان/٢)ە به د‌‌شتایێکی بەرزی نسبەتەن گەوره دەگوترێ، بەڵام «٢- بانوو» دەشتایێکه لەچاو دەوروبەر‌ی خۆی بەرزتره و له «١- بان/٢» بچووکتر.
بانا
بنا، گیاهی است
سەرچاوە: نالی
بانات
درەختەکانی بان،

هات زەمزەمەیی بولبول و ئاوازەیی قومری
هات بادی صەبا، دێن و دەچن عەرعەر و بانات