تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
آب چین
[ا - فا ]
(ئاب چین - ab çîn)
وصف، خاولی، کە پاش خۆشتن لەشی پێ هیشک دەکەیتەوە.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
خوشه چین
[ص.فا ]
(خوشە چین - xûşeçîn)
خۆشەچین، هێشوکەر، گوڵچین.
سەرچاوە: نالی
خۆشە چین
گوڵۆچن، ئەوەی له بەر دەسکورتیی خۆی، پاش خەرمان هەڵگرتن به شوێن دەغڵەکەدا ئەگەڕێ. ئەگەر گوڵه گەنمێک بەپێوە مابێ یا له زەویدا کەوتبێ هەڵی ئەگرێ. هەروەها خۆشەچین بەوکەسەش ئەوترێ له کوێ گوڵێ یا هێشوویەکی جوان بەدیی بکا ئەیکاتەوە.

خەطات فەرموو که خۆشە چین و ماچین
که ناچین، لێرە خۆشە چینی ماچین
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
دست چین
[ص. مف ]
(دەست چین - dest cin)
دەستچن، میوەیەک یان شتیک که به دەست کرابیته وەو چنرابی.
سەرچاوە: نالی
زوڵفی چین
زوڵفی جوانی چین لەسەر چین.

غەریب و بێ کەس و زار و فەقیری خانەدانی تۆ
جگەر سووتاو و ماڵوێرانی زوڵفی چینتە، بازا!
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
سخن چین
[ص. فا ]
(سوخه ن چین - suxen çîn)
عارەق چین
عرقچین
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
عرق چین
[ا.مر ]
(ئه ره ق چین - ereq çîn)
عه رەق چن ، کڵاو.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چین
ریزێک لە شتێک
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
چین
[ا ]
(چین - çîn)
قەد، نوشت.
چین
چین، بەو کۆمەڵە خەڵکانە دەڵێن کەلە چەند ئەندام پێکهاتوون و هەر یەکە بەپێی جێگە و شوێنی خۆی لە سیستەمی بەرهەمهێنانی کۆمەڵایەتی و ئابووری لەوانی دیکە جیا دەبێتەوە. بە واتایەکی دیکە، چین بریتییە لە بەگرووپکردن یا دیاریکردنی شوێنکات و هەڵوێستی تاکەکان بەپێی هایراکی کۆمەڵایەتی کە لەسەر بنەمای پێوەندی ئابووری لە کۆمەڵگە دابەش بووبێت. ئەگەرچی جەماوەر، ئەغڵەب چینەکانی کۆمەڵگە بە دوو چینی سەرمایەدار و هەژار دابەش دەکات بەڵام بەکاربردنی ئەم زاراوە، بۆچوونی جیاوازی لێبۆتەوە کە دەگەڕێتەوە بۆ شێوازی موڵکدارێتی ئابووری، نەک تەنیا ڕادەی بەهرەداری لەسەروەت و دارایی. مارکس، کە لە سەدەی نۆزدە بەردی بناخەی بیرۆکەی چینایەتی دانا، پێی وابوو کە لە دوای پەیدابوونی پیشەسازی، ‌دوو چینی سەرەکی لەدایک دەبێ: یەکەم، بۆرژوازی* یا چینی سەرمایەدار کە خەڵک بە ئیشەوە سەرقاڵ دەکات. دووهەم، پرۆڵتاریا* یا چینی کرێکاری بێسەروەت و سامان.
لێکدانەوەی زاراوەی چین، سێ تەوەری جیاواز لەخۆ دەگرێ: دەرفەتی کۆمەڵایەتی، شوناس و سیاسەت. یەکەم، ئەم پرسیارە دێنێتە ئاراوە کە ئایا ئەندامانی چینە جۆراوجۆرەکان، بۆ گەشەکردن لە کۆمەڵگە، لەگەڵ دەرفەتی نایەکسان بەرەوڕوون؟ (بۆ وێنە لە دەزگە پەروەردەییەکان یا لە مەیدانی ئیشوکار) یا لە ژیانی ڕۆژانەی خۆیان لەگەڵ ڕەفتاری ڕەگەزپەرستانە بەرەوڕوو دەبنەوە؟ دووهەم، ئایا ئەندامانی چینەکان، شوناسگەلی تایبەتی هاوبەشیان هەیە؟ (بۆ وێنە خودناسین، ڕوانگەی کەلتووری یا شێوازە کۆمەڵایەتییەکان). سێهەم، ئایا ئەندامانی چینەکان ئارەزووی سیاسی هاوبەشیان هەیە و لە پێناو گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی پێکەوە هاوکاری یەکتر دەکەن؟ مارکس، بۆ هەر سێ پرسیارەکە وەڵامی ئەرێ دەداتەوە. بەڵام پێی ‌وابوو کە سەرەنجام چینە ژێردەستەکان هەست بە هەژاریی و چەوساوەیی خۆیان دەکەن و بە «وشیاری چینایەتی» دەگەن.
لەسەرەتای سەدەی بیستەم کۆمەڵناسی ئەڵمانی، «ماکس ڤێبەر»، بۆچوونەکانی «مارکس»ی ڕەت کردەوە. ڤێبەر ئەم بۆچوونەی مارکسی بەلاوە گران هات کە کۆمەڵگە تەنیا لە دوو چینی سەرمایەدار و کرێکار پێکهاتبێت! لە لایەکی دیکەەوە، ئەو پێی وابوو کە ئەو گرووپە هاوکووفانەی کە تەنیا بەپێی شێوازی ژیانیی هاوبەش پێک دێن، بە نیسبەت چینەکان باشتر دەتوانن کاریگەریی دابنێن بە سەر ئینتیما دەروونییەکان. ڤێبەر، دەوڵەت وەک هێزێکی چالاکی کۆمەڵایەتی ناوبردە دەکات کە تێیدا کاربەدەستان و حیزبە سیاسییەکان لەسەر دەسەڵات مشتومڕیانە. کەچی مارکس، دەوڵەت وەک گۆڕەپانێکی بێلایەن بۆ خەباتی چینەکان لە قەڵەم دەدا.
ئێستەکە جگە لەو پۆلێنبەندییە کلاسیکەی چین، جیاواز لە چینی مامناوەندی، چەندین چینی دیکەی کۆمەڵایەتی سەریان هەڵداوە کە دەکرێ بەم جۆرە ناوبردە دەکرێن: پسپۆڕانی پیشەیی، بەڕێوەبەرانی ناوەندی و خاوەن پیشەی بچووکی ئازاد.
چین
چینه، رَده، لاد، نسپه، نیسپه. (نیسپەی دیوار)
چین
چین، ماز، آژنگ، شکن، شکَنج.
چین
ڕزن، ڕەگ. [ویز، چینه (چینی دیوار)]
چین
چرچ، لۆچ. [لۆی بەسەر یەکداهاتوو.]
چین
صَف، ساف، سافَة، عَرَق، مَرتَبَة.
چین
خَبن، غَین، غَضن، تَني.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
خاک چینی
[ا.مر ]
(خاکی چینی - xak çînî)
گڵی تایبەت بە دروستکردنی چینی.
خەباتی چینایەتی
مبارزه طبقاتی
خەباتی چینایەتی
بە باوەڕی مارکسییەکان خەباتێکە کە بەشێوازی جۆراوجۆر و لە ئاستی سیاسی و ئابووری و ئایدیۆلۆجیک، لەنێوان دوو چینی زۆردار و زۆرلێکراو لە گۆڕێ‌ دایە و بەردەوام بەرژەوەندییەکانی ئەم دوو چینە خەسڵەتێکی شەڕەنگێزانەیان هەیە. بەپێی ئەم ڕێبازە هەر شۆڕشێک کە هەڵگری خەباتی چینایەتی نەبێت، پووچەڵە. مارکس و ئنگڵس لە بەیاننامەکەی حیزبی کۆمۆنیست دەڵێن: «مێژووی هەموو ئەو کۆمەڵگە ئینسانییانەی کە تا ئیستا سەریان هەڵداوە، مێژووی خەباتی چینایەتی بووە. مرۆڤی سەربەست و کۆیلە، پیاوماقووڵ و ڕەشۆکی، ئاغا و ڕەعیەت، کرێکار و خاوەنکار، خۆلاسە، ستەمکار و ستەملێکراو هەمیشەی خوایی لە بەرانبەر یەکتردا وەستاون و تووشی شەڕ هاتوون» . خەباتی چینایەتی دەکرێ شێوازی قانوونی یا ناقانوونی، ئاشتیئامێز یان شەڕەنگێزانە بە خۆیەوە بگرێت. بەپێی ڕێبازی مەتریالیزمی مێژوویی، تا ئەو کاتەی کۆمەڵگەی ئینسانی نەگەیشتۆتە ئاستی کۆمۆنیزم و کۆمەڵگەی بەدەر لە چینایەتی بەدی ‌نەهاتووە، لەنێوان هەموو چینەکان کێشمەکێش و مشتومڕ بەردەوام دەبێت.
سەرچاوە: نالی
شاهیدی چینیی
کینایەیە له نازداری ئێجگار جوان.

ئاهوویی حەرەم قیبلەیی ئەبرۆن که به دیدە،
ئەم شەهد لەبانه‌ که هەموو شاهیدی چینن،
وشیاری چینایەتی
بەئاگا بوون لەو چینە کۆمەڵایەتییەی کە تاکەکەس بە ئاخێزگەی خۆی دەزانێ. هۆشیاری چینایەتی کاتێک خۆی نیشان دەدات کە ئەندامانی چینێک بە شێوەیەکی هاوبەش هەست بە ناهومێدی و بەشخوراوی بکەن و لە بەرانبەر چینی سەردەست و شێوازی دەسەڵاتداریدا خەبات بکەن. هۆشیاری چینایەتی لە ڕێبازی مارکسیدا هەم هۆشیار بوونەوەیە لە بەرانبەر چەوساندنەوەی مرۆ لە لایەن مرۆڤ، هەم بڕیاردانە بۆ مەحفکردنەوەی ئەم چەوساندنەوە. هەروەها بریتییە لەو هۆشیارییەی کە چینێکی ڕەنجدەر بە ئاوەزی دەیفامێت و تێدەگات کە لە بازاڕدا وەک کاڵایەکی سادە مامەڵەی پێدەکرێت و دەبێتە قوربانی خنکانێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری. ئەم هۆشیارییە، چینی ڕەنجدەران دەکاتە چینێکی تایبەت و هۆشیار. ئینجا خەباتی خۆی بۆ سڕینەوە و مەحفکردنەوەی چینەکان دەست پێدەکات.
وشیاری چینایەتی
آگاهی طبقاتی
وشیاری چینایەتی
Class Consciousness
پڕۆلتاریا - چینی کرێکار
بە زمانی لاتینی لە وشەی proles بە مانای منداڵ وەرگیراوە. ئەم زاراوە یەکەم جار لە سەدەی شەشەمی پ.ز، لە ئیمپراتۆرییەتی ڕووم بەکار هێنرا. لەو سەردەمەدا پڕۆلتاریا بە کەسانێک دەگوترێ کە ماف و مووچە و مڵکیان نەبووە بەڵکوو تەنیا ئەرکیان ئەوە بوو کە منداڵەکانیان بنێرنە خزمەت دەوڵەت. بەپێی یاسا دەبوایە خاوەن مڵک و چینەکانی دیکە، یان بە سەرانە و باج یان بە چوون بۆ سەربازی خزمەتیان بە دەوڵەت بکردایە، ئەوانەش کە شتێکیان نەبوو دەبوایە منداڵەکانی خۆیان بناردبا خزمەت دەوڵەت.
ئەم زاراوە لە سەدەی 2ی زایینی‌دا بزر بوو. لە ساڵی 1838 لە لایەن سیسمۆندی (ئابوورناسی سویسی)، جارێکی دیکە زیندوو کراوە و دەرحەق بەو کەسانە بەکار هێنرا کە«هیچ بەشێکیان بە دارایی و سامانی کۆمەڵگەوە نییە و بۆ ژیانی سادە و ساکار و داهاتووشیان دواڕۆژێکی ڕوون بەدی نەدەکرا» .
ئەم زاراوە زیاتر لەگەڵ ناوی مارکسدا گونجاوە. مارکس لە کتێبی ڕەخنە لە فەلسەفەی «حەق»ی هێگل (1843)، پڕۆلتاریا بە«چینێکی دەستوپێسپی» پێناسە دەکا و مانیفیستی کۆمۆنیست (1848) بەم دەستەواژە پڕ تەنتەنەوە دەست پێدەکات:
«مێژووی هەموو کۆمەڵگە ئینسانییەکان لە ئێستە و ڕابردوودا مێژووی شەڕی چینەکان بووە و سەردەمی بورژوازی، کێشمەکێشی چینەکانی خاو کردۆتەوە و کۆمەڵگەی بە دوو چینی گەورەی دژبەیەک (دوژمن) واتە بورژوازی و پڕۆلتاریا دابەش کردووە» . دیسانەوە لە هەمان شوێندا دەڵێ: «مەبەست لە پڕۆلتاریا، ئەو چینە کرێکارە نوێباوەیە کە خاوەنی هیچ ئامێرێکی بەرهەمهێن نییە و وزە و هێزی خۆی بۆ دابینکردنی ژیانی خۆی دەفرۆشێت» .
زاراوەی پڕۆلتاریا، لە ڕاپەڕینی کۆمۆنیستی سەدەی بیستەم و هەروەها لەنێوان هەندێ لە هونەرمەندان و ڕۆناکبیرانی لایەنگری «کەلتووری پڕۆلتاریایی» لە ئەڵمانیا و سۆڤیەتدا چەمکێکی سەرنج ڕاکێشی لێدەرهات و لە بابەت گرنگایەتی و دەوری سەرەکی لە شۆڕشدا جەختی لەسەر کراوە. دەوری مێژوویی پڕۆلتاریا، لە گوتاری مارکسیزم* ئەوەیە کە بەپێی ڕەوتی بەپڕۆلتاریایی بوونی چینی مامناوەندی و جووتیاران ــ بە لەدەستدانی سەروەت و دارایییەکەیان ــ ئەم چینە دەبێتە زۆرینەی کۆمەڵگە و ئینجا دەبێ شۆڕشی سۆشیالیستی بە ئەنجام بگات.
دیکتاتۆری پرۆلتاریا: ڕابردن و هەنگاونان بۆ کۆمەڵگەیەکی بێ چین و توێژ، قۆناخ بە قۆناخ بە ئەنجام ناگات. یەکەم قۆناخ، شۆڕشی کرێکارییە، ئینجا بەدیهاتنی پرۆلتاریا وەک چینی دەسەڵاتدار یان چینی حاکم. پاش سەرهەڵدانی دیکتاتۆری شۆڕشگێڕی پرۆلتاریا، دیکتاتۆری پرۆلتاریا پەیدا ئەبێ تاکوو دەوڵەت لەناو بچێ و لەبری حکوومەتکردن بە سەر ئینسانەکان، ئیدارەکردنی شتەکان بێتە کایەوە.
پڕۆلتاریا - چینی کرێکار
پرولتاریا - طبقەی‌کارگر
پڕۆلتاریا - چینی کرێکار
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
چیناوی
چۆرە پارچەیەکی ئاوریشمیی جوانی ڕەنگاوڕەنگە ژنان دەیکەن بەکاڵا
چیناوی
چیندار، چین چین
نام پارچەای است
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
چیندار
[ص. مر ]
(چین دار - çîndar)
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
چینندە
[ا. فا ]
(چینەندە - çînende)
میوەچنەوە.
چینه
چینه. (دانه چیدن مرغ)
چینه
پشت. (رشتەی نسب)