تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاغا
وتەیەکە کە بە هێندێ پیاوی گەورە دەوترێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاغا
(ئا) محەمەد واتە ئاغا محەمەد (د)
ئاغا
لەقەمە بۆ پیاوی زل، بۆ خاون گوند، لە ئێراندا وەپێش ناوی هەموو پیاوێک دەکەوێ، کابرا
ئاغا
[[ = مه‌فعوولی: گه‌وره، سه‌روه‌ر ]]
«نا.» 1- لەقەبێکە بە دوای ناوی خاوەن مڵک و سەرۆک عەشیرەتەکانەوە دەندرێ: باپیرئاغای مەنگووڕ. حەمەدئاغای مامەش. بابەکرئاغای پژدەری. حەماغا «حەمەدئاغای» کۆیە. شێخ محمەدئاغای وەڵاشێ. حەمەدئاغای مێرگەسوورێ. تێبــ. ــ ا» ئەگەر ئەم کەسە لەقەبێکی تری وەکوو «بەگ» و «خان» یشی هەبێ، «ئاغا» کە دەخرێتە پێش ناوەکەی: ئاغا مۆمن بەگی یەکشەوەی. ئاغاخەلیل خان. ئاغاحەمەد بەگ ب» لە هەندێ مەڵبەندی کوردستان وەکوو سەقز و سنه، بێ ئەوەش هەر لە پێش ناو دادەندرێ: ئاغا حەسەنی یازیبڵاغی. 2- بۆ ئیحتیڕام دەخرێتە پێش ناوی دەوڵەمەندەکانی ناو شاران: ئاغامیرزا ڕەحمەتی شافیعی. ئاغامیرزا ساڵحی شاتری. 3- «کئێر.» لە نامە بۆ نووسین و قسە دەگەڵ یەکێکا کردن، بۆ ڕێزلێنان و حورمەت گرتن «ئیزافە» دەکرێتە سەر ناوەکەی. ئاغایی میرزا حوسێن ئاغای زەڕگەری. تێبــ. ــ 1» لە قسە کردنا «ئاغا» کە کورت دەکرێتەوە و دەبێتە «ئا» تمـ: «ە - ئا» ب» ئەم وشەیە لە کوردستانی ئێران بە «ق» دەنووسرێ: ئاقا، چونکوو ئەگەر ڤە «غ» بنووسڕێ لە فارسیدا مەعنای «خواجەی خەسێنراو» دەبەخشێ. 3- بەنیشانەی گەورەیی و بەگەورە زانین دەخرێتە پێش ناوی «سەید» ان: ئاغا سەیدجامی. ئاغا سەید عەلی. 4- داشێکی «دامە» یه، کە لەبەری یەکێک لە یاری کەرەکانەوە توانیبێتی بگاتە ڕێزی هەرە دوایی و هەقی ئەوەی دەدرێتێ کە ئەوەندەی بەری بەڕەڵڵا بێ بڕوا «چەند خان بە جارێک ببڕێ» : هەر وا زوو ئاغات کرد. ئاغاکەم دێنمەوە بەری خۆم. ئاغاکەت دەدەمێ بیخۆ. * دامە.
ئاغا کردن
[[ مستـ. متـ. ]]
«مکـ.» گەیاندنی داشێکی دامە لە بەرێکەوە بۆ ئاخر ڕێزەکانی ئەوبەر، کردنی یەکێک لە دارەکانی دامە با ئاغا.: هەر ئێستا ئاغای لێدەکەم. نەمزانی کوێڕا ئاغات کرد. * دامە کردن.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
شاقولی ئاغا
دەعبایەکی ڕەشی پچووکە زۆرتر لە چاوی هەنجیردا دەبینرێ
ئاغابانو
آغابانو
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاغابانوو
جامانەی سەر
ئاغابانوو
آغا بانو
ئاغابانوو
پارچەیەکە بۆ لەسەر نانی پیاوان بە کاردێ، ئاخە بانوو
ئاغابانوو
«نتـ.»، «مکـ.» قوماشێکی لۆکەیه، یا دێغ دێغی ڕەش و سپییە یا گۆل گۆل بە ئەندازەیێکی تایبەتی و چوارگۆشە دروست دەکرێ و پیاوان لەسەری دەبەستن، لە هێندێک شوێن لە باتی ڕەش و سپی، سوور و سپی باوە. * جامانه، جامانی، جەمەدانه، جەمەدانی. 2 - هەر ئەو قوماشەیە و تۆزێ باشتره، بە ئەندازەی تایبەتی بڕبڕ نەکراوە و چەشنی قوماشی تر بە تۆپه، ژنان دەیکەن بە کراس. * ئاغەبانوو.
ئاغاتی
آقایی
ئاغاتی
گەورەیی، خاوەن موڵکی، بەڕێوە بردنی ڕەعیەتان
سەرچاوە: نالی
ئاغاز
سەرەتا.

لەذذەتی دنیا که هیچ و پووچە لای ئەهلی ئەدەب
ئەووەڵ و ئاغازی جەور و دەردە، ئەنجامی ستەم
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاغاژن
ژنی ئاغا
ئاغاژن
ژنی ئاغا، ناوەکە دوای ئەو لەقەمە دەکەوێ وەک: ئاغاژنە فات
ئاغاژن
«نتـ.» ئافرەتێ، کە ژنی سەرۆک عەشیرەت یا خاوەن مڵک یا هەر کەسێکی تر بێ کە «ئاغا» ی پێ بگوترێ: ئاغاژن ئایشێ، ئاغاژن مرۆت.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاغایانە
شتێکە کۆ دەکرێتەوە بۆ ئاغا
ئاغایانە
[[ ئاغا + ئانه‌ ]]
١- «نتــ» باجێکه، دەرەبەگ و خاوەن مڵک لە ناوچەیەکدا کە خۆیان مڵکیان تێدا نەبێ بەڵام دەستیان بەسەر مەڵبەندەکەدا بڕوا، لە جووتێرەکان و خەڵکی لا دێی دەستێنین. ٢- «ستــ» ئەوەی لە ئاغا دەوەشێتەوه، کارێکی بۆ ئەوە ببێ بۆ ئاغا بکرێ یا هەر یاغا بیکەن.: ئەم فێز و ئیفادەی ئاغایانە بۆ تۆ نەهاتووە. ڕاوێکی ئاغایانەمان کرد. ٣- «بنتـ» بە شێوەی ئاغایان، وەکوو گەورە پیاوان، وێنەی جوامێران.: ئاغایانە وازمان لێ بێنە. ئاغایانە دانیشە.
ئاغایی
[[ ئاغا+ئی ]]
تمـ: ئاغایەتی.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاغایەتی
بوونی یەکێک بە ئاغا
ئاغایەتی
آقایی، سروری
ئاغایەتی
ئاغاتی، مەزنایەتی، گەورەیی
ئاغایەتی
[[ ئاغا + ئه‌تی ]]
«حمس» ١ - مڵکداری، سەرۆکایەتی عەشیرەتان: ئاغایەتی لەم زەمانەدا باوی نەماوە. ماڵی حەمەدئاغای چەند پشت ئاغایەتی مامەشانیان کردووە. ٢- چۆنێتی و پایەی ئاغا، گەورەیی.: ئاغایەتی هەر لەخۆی دەوەشێتەوه، ئاغایەتی کارێکی هەروا هاسان نیە. * ئاغایی.