تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
بانگ ی دووهەم
بانگی سبەینان. بانگ کردن.

فەرمووتە کە بانگم کە، شەوێ، دێمە کەنارت
قوربان! وەرە شەو ڕۆیی، ئەوا وەعدەیی بانگە
سەرچاوە: نالی
تاق ی دووهەم
تەنها.

چ قەصر و دائیرە و تاقێ، تیا تاقی ئافاقی،
نەی و موطریب، مەی و ساقیی، گوڵ و بولبول هەموو جووتن
سەرچاوە: نالی
تەقریر –ی دووهەم -
جۆرێکە لە جۆرەکانی حەدیثی پێغەمبەر (د. خ).

شتێکە بی شەبیهـ و جینس و فەصڵ و کەشف و تەقریرە
موبەڕڕایە لە تەقریر و حەدیثی حادیث و ڕاویی
سەرچاوە: نالی
تەنی - ی دووهەم -
لەشی.

ئێمە مەردین و هەموو شێری خەشینپۆشی مەصاف
کرمی قەز هەرچی تەنیی، بو تەنی نیسوانی تەنیی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دووهەم
دوکترینی بۆشی دووهەم
دکترین بوش دوم
دوکترینی بۆشی دووهەم
Bush (Jr) Doctrine (2001)
دوکترینی بۆشی دووهەم
بریتییە لە کۆمەڵێک بیرۆکە و پەرچەکردار کە لە لایەن جۆرج دەبلیۆ بۆش، چل و سێهەمین سەرۆککۆماری ئەمریکا لە ئاست مەسەلە جیهانییەکان ئاڕاستە کرا. بۆش لە کاتێکدا بە دەسەڵات گەیشت کە نزیکەی 10 ساڵ بوو‌ شەڕی سارد و هەڵوەشانەوەی یەکیەتی سۆڤیەت کۆتایی پێهاتبوو. لەم سەروبەندەدا ئەمریکا دەیویست بەو هەلەی کە بۆی ڕەخساوە، دەسەڵات و هێزی سیاسی و سەربازی خۆی لە جیهاندا پاوەجێ بکات تاکوو ببێتە یەکەم هێزی جیهان. کارەساتە تیرۆریستییەکەی 11ی سێپتەمبەری 2001، کارێکی وایکرد کە دەسەڵاتدارانی ئەمریکا شێلگیرانەتر بیر لە ئارمانجەکانی ویلسۆن بکەنەوە و هەنگاوی بۆ بنێن.
ئەمێستە یەکەم کارەکانی ئەمریکا، بەرەنگاربوونەوەیە لەگەڵ ئەو ڕژێمانەی کە لە ڕوانگەی واشینتۆنەوە بە دەوڵەتانی لاسار (Rouge states) لە قەڵەم دراون و تیۆری پێکدادانی شارستانییەتەکان کە لە لایەن سامۆئێل هەنتینگتۆن، هاتبووە ئاراوە وەکوو پاڵنەڕێکی ئایدیۆلۆجیکی بۆ ئەم ستراتیجیە ناونووس دەکرێت.
دوکترینی بۆش، لە ئاست وەڵاتانی جیهانیش خۆی نیشان ‌داوە. بۆ وێنە وەڵاتی سۆڤیەتی ــ وەکوو ڕەقیبێکی دێرینی خۆی ــ خانەنشین کردووە و بە هاوپەیمانییەتی لە ڕێکخراوەی ناتۆ*، وەڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئەورووپای بەلای خۆیدا کێشاوە.
ئەم ڕێبازە، لەمەڕ سێ وەڵاتی ئێران و عێراق (پێش ڕووخانی سەدام) و کوریای باشووری، سیاسەتێکی توندی بەڕێوە بردووە و لە ژانوییەی 2002، ئەم سێ وەڵاتە لە ڕیزی تەوەری شەیتانی (Axis of Evil) ناوبردە کراوە. هەر بەپێی ئەم دوکترینە بوو کە ئەمریکا لە دوای یازدەی سێپتەمبەر و بە ناوی شەڕ لەگەڵ تیرۆریزم، هێرشی بردە سەر دوو وەڵاتی ئەفغانستان (ئۆکتۆبەری 2001) و عێراق ( 20ی مارسی 2003) و توانی ڕژێمەکانی تاڵیبان و بەعس بڕووخێنێ.
سەرچاوە: نالی
دەستار ی دووهەم
مێزەرە.

شێخیی و سەر لنگە دەستاڕی بە دەستاری بوزورگ
ڕەندم و، دەستاری کەلـلەی من دەفە، نەک میندەفە
سەرچاوە: نالی
دەم ی دووهەم
هەناسە.

دوێنێ چ بو دەتدا به زوبان لافی کەرامەت؟!
ئەمڕۆ نەدەمت بوو، نه دەمت بوو، نە دەمت بوو!
سەرچاوە: نالی
زار ی دووهەم
ناڕەحەت.

گوتم: ئایا بە زاری خۆت دەپرسیی حاڵی زاری من؟
برۆی هێنایە یەک، وەک شکڵی (لا) یەعنی کە بێ زارم
سەرچاوە: نالی
سەودا ی دووهەم
خەیاڵ. عەشق

عومرێکی درێژە بە خەیاڵی سەری زوڵفت
سەوداوو پەرێشانم و، سەودایەکی خاوە
سەرچاوە: نالی
شۆراو ی دووهەم
شۆرئاو، ئاوی سوێر.

دیدەم هەمو شۆراوە بە شۆراوی سوروشکم
لەم لەوحە نیگارینە نە عەین و نە ئەثەر ما
سەرچاوە: نالی
شەمامە - ی دووهەم -
مەمک.

له بوستانی (ئیرەم) دا قەط نییە وەک
شەمامەی وەک شەمامه‌ی وەک شەمامەی
سەرچاوە: نالی
طوڕڕە ی دووهەم
مۆر، نیشانەی.

شایستەیی شان، لایقی مل طوڕڕەیی تۆیە
نەک طوڕڕەیی شاهەنشەهی و طەوقی وەزارەت
سەرچاوە: نالی
فاقە ی دووهەم
تەڵە، داو.

صۆفیی لە فەقر و فاقە وەکو فاقە فاقی دا
تەسبیحی دام و دانەیە، ڕیشی دو فاقی فاق
سەرچاوە: نالی
قوربان - ی دووهەم -
قوربانیی. (ی) کەی ضەمیری غائیبە.

هەر کەسێ ڕووی تۆ دەبینێ، خۆی بە قوربانت دەکا
چونکە ئەبرۆی تۆ هیلالی عیدە، قوربانی دەوێ
سەرچاوە: نالی
مشت ی دووهەم
مشتو.

چ مشت و پەنجە؟ وەکوو مشتی شانە ڕەق کە دەڵێی
لە شانیدا نەبووە دەستوبردی کوشتوگیر
سەرچاوە: نالی
مەردوم - ی دووهەم -
گلێنەی چاو.

نییه دیدەیی چ مەردوم، نییە مەردومی چ دیدە
لە فرووغی خەددی فاریغ، لە خەیاڵی خاڵی خاڵیی
سەرچاوە: نالی
مەقام ی دووهەم
مەقامی حەزرەتی ئیبراهیم، شوێنێکە لە کەعبە ئەڵێن ئیبراهیم نوێژی تیا کردووە.

مەقام و زەمزمەی حادیی، لە شەوقی کەعبە و حوجرەی
مەقام و زەمزەمە، وا ئوشتری هێنانە جۆلانە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دووهەمین
دووهەم
دووهەمین
دومی
دووهەمین
دوومین
شەڕی دووهەمی جیهانی (1945-1939)
شەڕی دووهەمی جیهانی (1945-1939)
world war II
شەڕی دووهەمی جیهانی (1945-1939)
لە فێورییەی ساڵی 1938 ئادۆڵف هیتلەر، بوو بە ڕێبەری ئەڵمانی نازی و فەرماندەیی گشتی هێزەکانی ئەڵمانی بەدەسهێنا و هەموو مەقام و مەنسەبە دەوڵەتییەکانی بە نازییەکانی نەمسا بەخشی. ڕۆژی 12ی مارس، هێزەکانی ئەڵمانیا نەمسایان گرتەوە و ڕۆژی دواتر خاکی ئەم وەڵاتە بە ئەڵمانیا لکێندرا.
هیتلەر سوور بوو لە سەر ئەوەی کە بە یارمەتی 3 ملیۆن ئەڵمانیزمانی دانیشتووی ویلایەتی سودەتی چێک، ئەم وەڵاتەش بلکێنی بە خاکی ئەڵمانەوە. لە مانگی مارسی 1939 هێرشی بردە سەر ئەم وەڵاتە و بە تەواوەتی داگیری کرد. دوای داگیر کردنی ئەم دوو وەڵاتە ئینجا کەوتە هەڕەشە کردن لە پۆڵەندا. لە مانگی ئاگۆستی 1939 پەیمانی پاراستنی سنووریی لە نێوان ئەڵمانیا و سۆڤیەت مۆرکرا.
رۆژی 1ی سێپتەمبەری 1939 ئەگەرچی خەڵکی پۆلەندا خۆڕاگریەکی شێرانەیان لە خۆیان نیشان دا بەڵام ئەڵمانیا بە هێزی مەکینەیی و بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی، توانی لە ماوەی مانگێکدا ئەم وەڵاتەش داگیر بکات. ڕۆژی پێنجەمی ژووەنی 1940 هێزەکانی ئەڵمانی‌ نازی هێڵە بەرگرییەکانی سپای فەرەنسەی تێک شکاند و بە پەلە خۆی گەیاندە باشوور. لە ڕۆژی 10ی ژووەن ئیتالیای فاشیست، شەڕەکەی کێشایە فەرەنسە. ئەڵمانییەکان دوای گرتنەوەی پاریس لە 22ی ژووەنی 1940، مەرجەکانی خۆیان بۆ ئاشتی لەگەڵ فەرەنسە بە کاربەدەستان ڕاگەیاند کە بەو پێیە فەرەنسە دەبووە دوو بەش. بەشێکیان دەکەوتە ژێر دەسەڵاتی ئەڵمانیا و ئەوی دیکە بە ناوەندییەتی شاری ویشی، دەکەوتەوە دەستی فەرەنسییەکان. بەڵام بەشەکەی فەرەنسەش لە ساڵی 1942 لە لایەن هێزەکانی ئەڵمانیاوە داگیر کرا.
لە 9ی ئاڤریلی 1941، هێزەکانی ئەڵمانیا هێرشیان بردە سەر خاکی دانیمارک و ئەم وەڵاتەشیان داگیرکرد. ئینجا هێرش کرایە سەر نەرویج. لەم کاتەدا هێزەکانی فەرەنسە و بەریتانیا هاتنە فریای نەرویج بەڵام تا 10ی ژووەن توانییان خۆڕابگرن و سەرەنجام ئەم وەڵاتەش بەدەستی هێزەکانی ئەڵمانیا داگیرکرا. دواتر لە ڕۆژی 10ی مانگی مەی، ئەڵمانیەکان هەڵیان کوتایە سەر نەمسا و بەلجیکا و لۆکزامبۆرگ و ئەم وەڵاتانەشیان خستە ژێر دەسەڵاتی خۆیانەوە. لە 22ی ژووەنی 1941 هێزەکانی نازی چەند هێرشێکی بەربڵاویان بردە سەر خاکی سۆڤیەت. بەڵام خۆڕاگری خەڵکی ئەم وەڵاتە بە تایبەت لە ستالینگراد بووە هۆی دامرکانەوەی شەڕەکە.
لە 7ی دێسەمبەری 1941 بەرەیەکی دیکەی شەڕی جیهانی دووهەم، لە نێوان هێزەکانی ژاپۆن و ئەمریکا کرایەوە. لەم ڕۆژەدا فڕۆکەکانی ژاپۆن هێرشیان کردە سەر پاپۆڕە جەنگییەکانی ئەمریکا و بارانەی بۆمبیان بە سەردا باراندن. لە کۆتایی ساڵی 1942 بەریتانیەکان بەگورجی بەرپەرچێکی هێزەکانی ئەڵمانیا و ئیتالیایان دایەوە و توانیان ئەم هێزانە لە باکووری ئەفریقا ڕاو بنێن. لە ساڵی 1943 هێزە یەکگرتووەکانی دژ بە نازیسم و فاشیزم، پەلامارێکی بەربڵاویان بردنێ و دوای سەرنگوونی مۆسۆلینی (ڕێبەری فاشیزمی ئیتاڵی)، لە ژانوییەی 1944 هێزەکانی خۆیان لە نزیک ڕووم دابەزاند.
لە ڕێکەوتی 6ی ژووەنی 1944 چەند سوپایەکی گەورە لە هێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا و کەنەدا لە لێواری نۆرماندی کە بەدەست ئەڵمانییەکانەوە بوو دابەزین. لە ئۆپەراسیۆنی نۆرماندیدا هێزە یەکگرتووەکان، دامودەزگەی جەنگیی ئەڵمانیان لە کار خست و زەبرێکی کارییان پێگەیاند. دوای شەڕ و پێکدادانێکی زۆر هێزەکانی ئەڵمانیا بەرەو دواوە پاشەکشەیان کرد و لە ڕۆژی 15ی ئاگۆستی 1944 هێزەیەکگرتووەکان لە باشووری فەرەنسە دابەزین.
بە هاتنەمەیدانی هێزەکانی ئەمریکا بۆ پشتیوانی کردن لە پاریس و خۆڕاگری خەڵکی ئەم شارە لە بەرانبەر ئەڵمانیەکان، هێزەکانی ئەڵمانیا تەنگیان پێ هەڵچنرا و بەم جۆرە پاش چوار ساڵ شاری پاریس لە چنگی دوژمن دەرهات. لە 3ی سێپتەمبەر هێزەکانی بەریتانیا بەلجیکیان ڕزگار کرد و هێزە چەتربازەکانیش لە نەمسا نیشتنەوە تاکوو لێرەوە هێرش بەرنە سەر ئەڵمانیا. سەرەنجام لە مانگی فێورییەی 1945 هێڵی زیگفرید دەشکێنن و لە ڕووباری ڕاین ـەوە دەچنە ناو خاکی ئەڵمانەوە. لە ژانوییەی 1945 سۆڤیەت هێزەکانی ئەڵمانیا ڕاودەنێ و لە ڕۆژهەڵاتەوە بەرەو ئەڵمانیا پێشڕەوی دەکات. هێزی هاوبەشی بەریتانیا و ئەمریکاش لە ڕۆژاواوە خۆیان بۆ هێرش بردن بۆ پێتەختی ئەڵمانیا ئامادە دەکەن.
رۆژی 24ی ئاوریلی 1945 هێزەکانی سۆڤیەت، بەرلین ڕزگار دەکەن و لە چەمی ئاڵب لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا یەک دەگرنەوە. سەرەنجام سپای ئەڵمانیا خۆی تەسلیم دەکات و ئەم شەڕە خوێناوییەی ئەورووپا لەمانگی مەی 1945 کۆتایی پێ دێت و هیتلەریش چەند ڕۆژ دوای کۆتایی شەڕەکە خۆی کوشت.
لە لایەکی دیکەوە بۆ ئەوەی ئەمریکا سەری تەسلیم بە ژاپۆن دابخات، لە 6ی ئاگۆستی 1945 بە فڕۆکەی بۆمبهاوێژ بۆمبێکی ئەتۆمی هاویشتە شاری هیرۆشیما کە لە ئەنجامدا 78 هەزار کەس کوژران و 70 هەزار کەسی دیکەش بە توندی بریندار بوون و زۆربەی شارەکەی وێران کرد. دەوڵەتی ژاپۆن خۆی نەدا بە دەستەوە و تەسلیم نەبوو. بۆیە ئەمریکا جارێکی دیکە لە ڕۆژی 2ی سێپتەمبەر بۆمبێکی دیکەی هاویشتە سەر شاری ناگازاکی و لە ئاکامی تەقینەوەی ئەم بۆمبەش هەزاران کەسی دیکە کوژران و بریندار بوون و ماڵوێرانییەکی زۆری لێکەوتەوە. ئینجا ژاپۆن خۆی تەسلیم کرد و شەڕی جیهانی دووهەم بە تەواوەتی کۆتایی پێهات.
شەڕی دووهەمی کەنداوی فارس
شەڕی دووهەمی کەنداوی فارس
The second Persian gulf war
شەڕی دووهەمی کەنداوی فارس
بە شەڕی 42 ڕۆژەی هاوپەیمانانی ڕۆژاوایی بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا دەگوترێ بۆ ڕزگار کردنی خاکی کوەیت لە دەست سوپای عێراق کە لە 2ی ئاگوستی 1990 داگیر کرابوو. بەم بۆنەوە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە دەرکردنی بڕیارنامەیەک داوای لە عێراق کرد هەرچی زووتر هێزەکانی خۆی لە خاکی کوەیت بکێشێتەوە دوواوە. هاوپەیمانانیش تاکوو 15ی ژانویەی 1991 مۆڵەتیان دا بە عێراق کە پاشەکشە بکات و بڕیارنامەکەی ئەنجومەنی ئاسایش جێبەجێ بکات. ئەم مۆڵەتە کە نزیکەی 11مانگی خایاند، کۆتایی پێهات بەڵام عێراق هەر لە خاکی کوەیت مایەوە.
سەرەنجام لە کاژمێر 3/22 بەکاتی گرینڤیچ، لە ڕۆژی 16ی ژانویەی 1991 ئۆپەراسیۆنی زریانی سەحرا بە ڕێبەرایەتی جێنێڕاڵ شوارتسکۆف دەستی پێکرد. لە ماوەی یەک هەفتەدا هێزەکانی هاوپەیمانان، سەرجەم 12 هەزار جار بەسەر خاکی عێراقدا هەڵفڕین و بۆمبارانیان کرد. ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی 38 ڕۆژ درێژەی خایاند. ئینجا ئۆپەراسیۆنی زەوی بەناوی شمشێری سەحرا بۆ دەرکردنی هێزەکانی عێراق لە کوەیت دەستی پێکرد و لە دوای 4 ڕۆژ (28ی فیورییە) هێزەکانی عێراقی بە ئاگربەس پێمل کرد.
لەم شەڕەدا عێراق بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکانی هاوپەیمانان چەند جارێک مووشەکی هاویشتە ئیسراییل و عەرەبستان بەڵام زۆر کاریگەر نەبوون. ئەم شەڕە بووە هۆی ڕاپەڕینی کورد و شیعە بەدژی دەوڵەتی سەدام حسەین. ئینجا ڕژێمی عێراق دەستی کرد بە سەرکوتکردنی هەرچی زیاتری ئەو ناوچانەی کە کورد و شیعەی تێدا دەژیان.
لە ڕاستیدا هێرشی سەدام بە کوەیت و شکستهێنانی لەم شەڕەدا بۆ کورد ــ بە تایبەت ــ هەلێکی مێژوویی و زێڕینی ڕەخساند. هێزەکانی پێشمەرگە بە ڕێبەرایەتی دوو پارتی سەرەکی ــ یەکیەتی نیشتمانی و پارتی دیموکراتی کوردستان ــ خۆدەکەون و هێرشەکانی خۆیان لەناو کوردستاندا بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ڕژێمی بەعس زیاتر دەکەن. لە 5ی مارسی 1991 بێ ئۆقرەیی و بێ ئارامی خەڵکی ڕانیە سەررێژ دەبێ و لە چەند ڕۆژدا ئەم حاڵەتە دەبێتە ڕاپەڕینێکی گشتی و شارەکانی دهۆک و هەولێر و سلێمانیش دەگرێتەوە و لە دەستی هێزەکانی بەعس ڕزگار دەبن.
لەم قۆناغەدا ماوەی ئازادی خەڵکی کورد زۆری نەخایاند چونکە ڕژێم هەڕەشەکانی خۆی بە دژی ئەم ناوچانە بەئەنجام گەیاند و لە 13 تا 28ی مارس کە زانی کەرکووکیش خەریکە لە دەستی دەردێت، بە یارمەتی فڕۆکە و چەکی قورس و دەبێ بە هێرشی هێنایەوە کوردستان و خەڵکی ئەم ناوچانەی بەرەو ئێران و تورکیا ڕاونا. لەم کۆچەگەلەدا خەڵقێکی مەدەنی زۆر کوژرا و ئاوارەبوونێکی گەورە بۆ کورد بەجێما. لە دوای ئەوەی کە سەدام کەشێکی نائەمنی خستە ناوچەکە و فشارێکی زۆری هێنا بۆ دانیشتوانی کوردستان، هاوپەیمانان، «ناوچەیەکی ئەمن» یان لە ناو عێراق ڕاگەیاند. ئەم پلانە لە 18ی ئاوریلی 1991 لە نێوان نەتەوە یەکگرتووەکان و دەوڵەتی عێراق مۆرکرا. بەپێی ئەم ڕێکەوتننامە عێراق، نەدەبوا لە خولگەی 36 دەرەجەی باکووری ئەم وەڵاتە (ناوچە کوردنشینەکان) فڕۆکەکانی بخاتە ئاسمانەوە. ئەم ماوە و دواتریش ئەگەرچی پڕ بووە لە سەختی و گەمارۆی ئابووری و نائەمنی بەڵام سەردەمێکی ڕەخساند کە بەدوا خۆیدا گەڵاڵەی ڕزگاری و ئازادی کوردی ئەم ناوچانەی داڕشت.
شەڕی دووهەمی کەنداو چەند دەرەنجامێکی لێکەوتەوە کە دەکرێ بە سێ دانە ئاماژە بدەین:
1ــ جێگیر بوونی هێزە سەربازییەکانی ڕۆژاوا لە عەرەبستان و ناوچەی کەنداو.
2ــ فرۆشتنی بێ‌وێنەی چەک و تەقەمەنی وەڵاتانی ڕۆژاوایی بە عەرەبان.
3ــ دابەشکردنی عێراق بە سێ ناوچەی کوردستان، ناوەندی و شیعەنشین.