تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەرەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەرەوە
باخی ناو چەم و دۆڵێکە کە کەوتبێتە لای خواروو
سیاسەتی دەرەوە
Foreign Policy
سیاسەتی دەرەوە
بریتییە لە ستراتیجی یان زنجیرە کردارێکی داڕێژراو لە لایەن دەسەڵاتدارانی حکوومەتێک بە مەبەستی گەیشتن بە ئامانجێکی دیاریکراو لە چوارچێوەی بەرژەوەندی نەتەوەیی و نێونەتەوەیی. ئەم سیاسەتە بریتییە لە دیاریکردن، ڕاپەڕاندن و دابینکردنی بەرژەوەندی و ئامانجە نەتەوەییەکان کە لە گۆڕەپانی نێونەتەوەییدا لە لایەن دەوڵەتەکان بەڕێوە دەچێت. سیاسەتی دەرەوەی وەڵاتان لە هەمان کاتدا کە هەندێ پرەنسیپی نەگۆڕ لەخۆ دەگرێ، دەبێ گۆڕانکارییە نێودەوڵەتییەکانیش لەبەرچاو بگرێت. هونەری داڕشتنی سیاسەتی دەرەکی لەوەدایە کە ئەم دوو خاڵە پێکەوە گرێ بدات چونکە هەر چەندە پێوەندی دەرەکی وەڵاتان بەربڵاوتر بێت، گرنگی ئەم سیاسەتە زیاتر هەست پێدەکرێت.
سیاسەتی دەرەوەی هەر وەڵاتێک، دەوامەی سیاسەتی ناوخۆیی هەمان وەڵات لە ئەژمار دێت، بە واتایەکی دیکە پێکهاتەکانی سیستەمێکی سیاسی لە ناوخۆ، دەتوانێ دەوری کاریگەر بگێڕن لە دیاریکردنی ستراتیجی و بەرژەوەندییەکانی ئەو وەڵاتە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا. سیاسەتی دەرەکی هەر وەڵاتێک لەگەڵ سیاسەتی ناوخۆیی پێوەندی نەپساوە و ڕاستەوخۆی هەیە. ئەم دوو سیاسەتە ئەگەرچی لە ڕواڵەتدا جیاوازن بەڵام ماهییەتێکی هاوبەش و یەکسانیان هەیە و لە ڕاستیدا دەکرێ بڵێین سیاسەتی دەرەوە، ڕەنگدانەوەی سیاسەتی ناوخۆیە.
سیاسەتی دەرەوە بەشێک لە سیاسەتی نێودەوڵەتیش لە ئەژمار دێت و هەر لە یەکەمین پێوەندییەکانی کۆمەڵگە سەرەتاییەکانەوە هەبووە. بەڵام بە شێوازی نوێ، دەگەڕێتەوە بۆ سەرهەڵدانی دەوڵەتە ئەورووپییەکان لە سەدەی حەڤدە. ئیمڕۆکە سیاسەتی دەرەوە ئاوێتەیە لەگەڵ «دەوڵەتی نەتەوەیی» دا. لە سەردەمی شۆڕشی فرەنسی بەدواوە کە نەتەوەپەرستی، هێدی هێدی هەموو ڕەگەزەکانی دەوڵەتمەداری و دەوڵەتە نەتەوەییەکانی پێکەوە بەستەوە، سیاسەتی دەرەوەش لەگەڵ هەست و خواستی نەتەوەیی زیاتر ئاوێتە بووە.
پاش سەدەی نۆزدە جەماوەرێکی زۆرتر لە خەڵک خۆیان بە سیاسەتی دەرەوە سەرقاڵ کرد. ئەم ڕەوتە پێبە ‌پێی پڕۆسەی فراژووتنی دەوڵەتی نەتەوەیی و ناسیۆنالیزم* گەشە دەکات. توێژینەوەکان ڕوونی دەکەنەوە کە سیاسەتی دەرەکی لە سەدەی بیستەمدا زیاتر بەرەو دیموکراسییەت هەنگاوی ناوە. ئەم گۆڕانکارییەش بە هۆی گرینگی پێدان بە ڕای گشتییەوە بووە. لە سەروبەندی جیهانی دوو جەمسەریی و ململانێی جیهانی سەرمایەداری لە بەرانبەر جیهانی کۆمۆنیستی و هەروەها جیهانی سێهەم، «سیاسەتی دەرەوە» بە تایبەت لە وەڵاتانی پێشکەوتوودا بەرەو ئاڵۆزی دەڕوا و لە نەریتەکانی پێشووی دوور دەکەوێتەوە.
خێردەرەوە
خریدەای که سودبخش باشد
خێردەرەوە
ماڵێکی کڕاو کە بەهرە زۆر بدات
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سەر بەدەرەوە
کەسێکە کە هاتو چۆی دەرەوە زۆر بکا .
سەربەدەرەوە
سەربەدەرەوە
بەدەنگ و ناو
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
لە پێست چوونەدەرەوە
بریتییە لە تووڕەبوون و دڵتەنگ بوون لە شتێک
لەپێست چوونەدەرەوە
لە پێست چوونەدەر