تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گلمان (ڕۆژ.)
گەوزین٬ ـــ دن (کە.) : گەوزاندن٬ قسە جوون٬ ـــ دەنەوە: زۆرانێ و یەکتر گەوزاندنی شەگان.
.گۆریە (ڕۆژ.٬ شەبە.)
ئاووش(ڕۆژ)
باوەش، ئامێز، واووشە
ئاپۆرە(هەمە. ڕۆژ.، جەبا.، زەن.)
ئایڵ(ڕۆژ.، کە)
ئورز(ڕۆژ.، شەبەک)
ئێرەتی(ڕۆژ)
بێتین، بێهێز، گێچەڵ، ترکزە، تەلەزگە، دیوارەکه_یە: دیوارێکە بێتینە خەریکە بڕمێ
ئێڵنج(ڕۆژ)
هێڵنج، دڵتێکچوون و ڕشانەوە
ئەبووێد(ڕۆژ)
ئەت(موک.، ڕۆژ)
لێدان، شێوەو زاراوەی منداڵانە، بابە ئەت._کردن: لێدان،(باک) دێدە یا خوشکی گەورە
ئەسپۆن(ڕۆژ)
گرۆکە،(هەورا) چۆغان، زرۆی. بنەگیایەکە بە وورد کراوی بۆ جل شوشتنێ بەکار دەبرێ، ئەسپۆن لەم سێ گیایانە پەیدادەبێ: گلۆک، تێسوو، کافوور، بۆ ژانی زگ و کەلەکەو جێگایانیتر تێکەڵ بە ئاوی سارد بخورێتەوە زۆر بەسوودە بۆ تا، بە سیریش لەگەڵ زەردێنە هێلکەو خووێی کوێستانێ دەکرێتە شاف زۆر باشە، لەشی خروودارو خارشتداریشی پێ بشۆرێ گەلێک سوودی لێدیتراوە
باداک(ڕۆژ)
بەرز بوونەوەو هەڵچوونی دار، (زا) گیایەکە بە دارو درەختاندا هەڵدەچێ
بازبازکێ(ڕۆژ)
سێ بڕکەیە لە سێ بازێدا. بەڵەک، ڕەنگێکە پەڵەپەڵە بێت
باف(جە.، ڕۆژ)
کشت و گرژکردنی بەن، یا دەزوو لە زۆر باداندا. تەونگەر، جۆڵا، رێسندە
بافەدەنگ(جە.، ڕۆژ)
خۆپەسند، بێ هۆش، لە خۆبایی._ی: خۆپەسندی، لە خۆبایی بوون
برینداس(ڕۆژ)
گیایەکی بۆنخۆشە شووانکارە لە نێو هیزەو مەشکەی دەنێن
بقە(ڕۆژ)
بقەبق(ڕۆژ)
پڵتەپڵت، پەڵتی زار، ددان بە ووتە دانەنان
بن پەل(ڕۆژ)
ئەو گەڵاتووتنانەیە، کە پەسند ناکرێن و سەرچڵ نین، یەکێکە لەدوو جۆرەکانی تووتن
ئەستێرەی ڕۆژێ
«نتـ.» ئەستێرەیێکە دەگەڵ سپێدە سەر لە ئاسۆ دەردێنێ. «چاوت ئەستێرەی ڕۆژێ، سۆفیان پێی دەچنە نوێژێ» «فولکلۆر» ٭ئەستێرەی بەیان. ئەستێرەی سەرشان_ «نتـ.»، «تتـ.» شتێکە لە مەعدەنی زەرد یا سپی، لە شێوەی ئەستێرە دروست دەکرێ، ئەفسەرانی لەشکریی هەر دەوڵەتێک بەپێی گەورە و بچووکییان و بەو جۆرەی قانوونی وڵاتەکەیان دایناوە چەند دانەیێکی لەسەر شان یا جێگەی تریان دادەدروون.: ئەم ئەفسەرە سێ ئەستێرەی لەسەر شانە، بێ قەزابی خۆ ئەستێرەمان لەسەرشان دانادرووی «نامانکەی بە ئەفسەر» منەتی چمان بەسەرەوە دەکەی؟ئەستێرەی سیوەیل_ «نتـ.» ۱- یەکێکە لە ئەستێرە نەگەڕەکان، لە جەنگەی گەرم و کاتی گەییشتنی میوەجاتا هەڵدێ، زۆر بە ورشە و گرشەیە. تێبــ.ینی: ئەم ئەستێرەیە دوای نیوە شەو سەر لە ئاسۆی کوردستان دردێنێ و دەگەڵ ئەستێرەی بەیان کەمتر فەرقی دەکرێ بۆیە کورد ناویان ناوە «کاروان کوژە» ۲- «کنـ.» نایاب، کەم دیار، کەسێکی کەم ببیندرێ: خۆی لێ کردووینە ئەستێرەی سیوەیل. «عاشق بووم بە ڕووی ئەستێرەی سیوەیل» «شۆرێ کەوتبووە، دڵەکەی پڕمەیل» «پیرەمێرد- ۱۵۱»
ئەستێرەی ڕۆژێ
(زەن)هەسارەی رۆژ، ئەستێرەی بارام(مەریخ)
بای ڕۆژاوایە
(باک) بایێ بێرین
بلۆکی ڕۆژاوا
West (ern) Bloc
بلۆکی ڕۆژاوا
سەرجەمی وەڵاتانی ئەورووپای ڕۆژاوا و ئەمەریکای باکووری کە بریتین لە پێشکەوتووترین وەڵاتانی سەرمایەداری جیهان، بە بلۆکی ڕۆژاوا ناوبردە کراوە. بە مانایەکی دیکە بلۆکی ڕۆژاوا بە وەڵاتانی ئەروپای ڕۆژاوا (سوید و نەمسای لێدەرچێ) لەگەڵ ئەمەریکای باکوور دەگوترێ کە ئەندامی ڕێکخراوەی ئەتلانتیکی باکووری (ناتۆ) *بن و لە بەرەیەکی سیاسی و سەربازی دژ بە بلۆکی ڕۆژهەڵاتدا یەکیان گرتووە، بەڵام ئەم زاراوە وەڵاتانی سەرمایەداری پێشکەوتووی وەکوو ئوستورالیا و زیلاندی نوێ و ئەفریقای باشووریش لەخۆ دەگرێ. کەواتە وشەی ڕۆژاوا، لایەنێکی جوگرافی ڕووت نییە بەڵکوو ئەویش وەکوو بلۆکی ڕۆژهەڵات زیاتر هەڵگری بارێکی ئایدیۆلۆجیکییە کە درێژەی شارستانییەتی ڕۆژاوا لە ئەژمار دێت.
زاراوەی بلۆکی ڕۆژاوا، هەندێ جار دەوڵەتانی داندراو یان یەکگرتووی ڕۆژاوا لە ئاسیا و ئەفریقا و ئەمەریکای لاتینیش لەخۆ دەگرێ. لێرەدا واتای ئایدیۆلۆجیکی و سیاسی ئەم زاراوە مەبەستە.
دوای شەڕی جیهانی دووهەم، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بووە هێزی یەکەمی جیهان و پێشەنگاوی سیستەمی سەرمایەداری. ئەم وەڵاتە لە بەرانبەر سۆڤیەتدا بوو بە دەسەڵاتی سەرەکی بلۆکی ڕۆژاوا و ڕۆژهەڵات. هاوکات لەگەڵ ئاڵوگۆڕەکانی 1960و 70 لە جیهان، دەسەڵاتی سۆڤیەت لە بلۆکی ڕۆژهەڵات، هەر ئەهاتوو لاوازتر دەبوو. ئەمریکاش دەسەڵات و شەوتی جارانی لێ ئەستێندرا. پاش ئاوەدانکردنەوەی ئەورووپا و بەهێزبوونەوەی بەریتانیا و فەرەنسە و ئینجا ئەڵمانیا و ژاپۆن، ئەم وەڵاتانە لە بڕیارە سیاسی و ئابوورییەکانی ئەمەریکادا ڕێدەستیان پەیدا کرد و لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، وەڵاتانی هاوپەیمانی ئەمەریکا و ڕۆژاوا لە «جیهانی سێهەم» *دا بەزۆری بە پێچەوانەی ئەمەریکا، هەڵوێستیان دەگرت.
زاراوەی بلۆکی ڕۆژاوا و بلۆکی ڕۆژهەڵات، زیاتر لە قۆناخی «شەڕی سارد» * باو بوون.
بلۆکی ڕۆژهەڵات
East (ern) Bloc
بلۆکی ڕۆژهەڵات
بە کۆمەڵێک لە وەڵاتانی کۆمۆنیستی ئەورووپای ڕۆژهەڵات و ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، دەگوترا «بلۆکی ڕۆژهەڵات». ئەم وەڵاتانە هەڵگری ئایدیۆلۆجیای کۆمۆنیستی بوون کە لە بەرانبەریاندا «بلۆکی ڕۆژاوا» * شیر و تیری نیشان دەدا.
تا شەڕی جیهانی دووهەم تەنیا دوو وەڵاتی سۆڤیەت و مەغولستان، سەر بە کۆمۆنیست بوون. بەڵام پاش داگیرکردنی ئەورووپای ڕۆژهەڵات لە لایەن ئەرتەشی سوورەوە، وەڵاتانی ڕۆمانیا و پۆڵۆنیا و بولگاریا و ئەڵمانیای ڕۆژهەڵات و چێک، کەوتنە ڕیزی کۆمۆنیستەکانەوە. دواتر، وەڵاتانی چین و کۆریای باکوور و ڤێتنام و کامبووج و لائۆس لە ئاسیا و کووبا لە ئەمەریکا هاتنە جەرگەی وەڵاتانی کۆمۆنیستی و بلۆکی ڕۆژهەڵاتەوە.
بلۆکی ڕۆژهەڵات تا ماوەیەکیش دوای شەڕی جیهانی دووهەم، یەکگرتوویی سیاسی بووە و ناوەندی دەسەڵاتی سیاسی و سەربازی و ئابوورییەکەشی، یەکیەتی سۆڤیەتی پێشوو بوو. بەڵام پاش هاتنە سەرکاری خرۆشچۆف لە سۆڤیەت و زلبوونەوەی قەیرانی سیاسی و ئایدیۆلۆجیکی نێوان چین و سۆڤیەت، یەکیەتی بلۆکەکە هەڵوەشا. مەیلی سەربەخۆیی وەڵاتانی کۆمۆنیستی ژێرڕکێفی یەکیەتی سۆڤیەت ڕۆژبەرۆژ زیاتر دەبوو، جاری وابوو ئەم جیابوونەوە بە شۆڕشی خوێنێوی مەیسەر دەبوو. پاش کۆتایی شەری سارد و ڕووخانی دیواری بەرلین لە کۆتایی سەدەی بیستەم، سیستەمی کۆمۆنیستی لەگوێن بلۆکێکی سیاسی بە تەواوەتی لێکهەڵوەشاوە و کۆمارییەکانی یەکیەتی سۆڤیەت سەربەخۆیییان بەدەستهێنا و بلۆکی ڕۆژهەڵات وەکوو ڕێبازێکی ئایدیۆلۆجیکی سپێردرایە مێژووەوە.
جێژنەی ڕۆژووان
جەژنی ڕەمەزان
جەژنی ڕۆژووان
جێژنێکە بەبۆنەی ڕزگاری لەتەنگ و چەلەمەی مانگی ڕۆژووان ڕێکخراوە
سێ ڕۆژە
نەتەوە یەکگرتووەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا
لە ساڵی 1967 لە لایەن وەڵاتانی ئەندونیزیا و تایلەند و سەنگاپور و فیلیپین و مالیزیا لە بانکۆک بە ئامانجی کرژکردنەوەی پێشکەوتنی ئابووری و سەقامگیریی ناوچەکە دامەزرا.
نەتەوە یەکگرتووەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا
اتحادیەی ملتهای آسیای جنوب شرقی
نەتەوە یەکگرتووەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا
(ASEAN) Association of South-East Asiatic Nations
هەر ڕۆژە
هر روزه، همەروزه.
هەر ڕۆژە
گ ڕۆژێ. [هەموو ڕۆژیک]
هەر ڕۆژە
کُلُّ یَوم.
هەر ڕۆژە
هەموو ڕۆژێک٬ هەر ڕۆژێک.
پێنج ڕۆژەی تار
ژمارەیێکە لە ڕۆژانی ساڵێ ئەویش پێنج ڕۆژە دوو ڕۆژی .ەبەر کۆتایی زستان و سێ ڕۆژیش دەکەوێتە سەرەتای بەهارێ. تار