«نا.» خوێیەکی کیمیاییە و ناوه عیلمیەکەی «بۆرانی سۆدیۆم» ه، له تەرکیبی کیمیاوی ئاسید بۆریک دەگەڵ سۆدیۆم دەکەوێتەوه، له ئاوی دەریادا بهحاڵی تەبیعی هەیه و بۆ داوو دەرمان و له سەنەعاتدا بهکەڵکدێت، له کوردستان زێڕینگەران بۆ تواندنەوەی زێڕو مس و زێوبەکاری دێنن، چونکووگەرمی کورەی ئاساییئەو جۆره مەعدەنانەی پێ ناتوێتەوه. تێبــ.- مەعلووم نییه ئەم وشەیه کەنگێ کراوه به عەرەبی و چۆته قاڵبی «بورق» ەوه و له زمانی عەڕەبی ڕا چۆته ناو زمانی لاتینی و ئەوجار پەڕیوەتەوه زمانانی ئێستای ئەوروپا و له زمانی فڕەنسیدا بۆته «بۆڕاکس»