تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



به بووک بردن
«مست. مت.»، «کن.» جنێوه و کەسێکی ئەم قسەیەی پێ دەگوترێ وەکوو پێی بڵێن «ژنه و به مێردی دەدەن» وایه.
بووک دابەزاندن
مست. مت.» هێنانە خواری بووک «بووک» لە خوانی زین پاش ئەوەی دە گاته بەرماڵی زاوا.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بووک
شتێکە لە وێنەی بووک منداڵان دروستی دەکەن لە قامیش و واڵا بۆ یاری
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بووک
گۆڵاڵەسوورە (با)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بووک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بووک
ئافرەتێکە کە تازە شووی کردبێ
بووک
بیوک، وَیو، سُنار، سُنه.
بووک
بوک، بود که، باشد که، چرا؟، برا چه؟ (بوک و مگر؟)
بووک
وەوی. [ژنی تازەشوو کردوو.]
بووک
... بۆچه؟. (بووک و مەگەر ) [تۆ بڵێ، بۆچی؟]
بووک
عَروس.
بووک
لَیتَ، لَعَّل، عَسَی، لِمَ؟، هَلّا.
بووک
عروس
آلاله
آدمک چوبی
گل مژه
بووک
نا.» 1- کچێکی بەشوو درابێ، لەو ڕۆژەڕا که دە ست به ساز کرنی دەکرێ بۆ چوونه ماڵە مێرد و پاشانیش تا ماوەیەک. «هو.» وەری، «بک.» بوویک، «با.» بیک. «جن.» بووی. 2- نیسبەتی ژنێک ده گەڵ هەموو خێزانی مێردەکەی:: بووکی ئایشه خان «ژنی کوڕی ئایش خان.»، بووکەکانی ماڵی کوێخا بارام «ژنی کوڕ ەکانی کوێخا بارام» 3- داوەڵێکی بچووکه - کچۆڵان لە چیلکە و پەڕۆ دەیکەن و ئێستا له پلاستیک و ئەو جۆره شتانه دروست دەکرێ.* «سن.» وەویله. «جن.» » بیتی. تێبــ.ینی: ئەم وشەیە و «بێوه» و «بیوه» له «بێوە ژن» دا و «وەوی» هەورامی و سنە یی له «ڤەزوو» ی سانسکریتی کەوتۆتەوه، له ئاوێستادا «ئوپەڤەز» بە مانای ژن هێنان یا مێرد کردن هاتوه.
بووک بردن
مست. مت.» تم: بوک گواستنەوه.
بووک بووکێن
[[ بووك/1+بووك/1+ئێن]]
نت.» یاریێکی کوردەوارییه، کچۆڵە دەیکەن، یەکێکیان دەبێته بووک و یەکێکیشیان زاوا و لاسای گەوارن دەکەنەوه.
بووک بووکێنە
گاڵتەی مناڵان بە بووکەڵەی لەیستۆک
بووکانی
[[بووك/1+ئانی/1]]
ست.» بە شێوەی بووک، کارێکی وا که وەکو بۆ بووک بکرێ.:: بووکانی تفەنگیان دەتەقاند.
بووکبووکانێ
(موک) بووکێنی، جوورە گەمەیەکی منداڵانەیە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بووکبووکێنە
یاریکردن بەبووکی قامیش
بووکردگ
بووکلدێر(باک)
داری ڕازاوەیەوە، کە منداڵان لە (17)ی دێسەمبەرێدا بە بۆنەی سەری ساڵەوە بە کۆڵان و کووچانیدا دەگێڕن
بووکمار
داعبایەکی لووس و درێژو جووانە وەماری دەچێ بەڵان چووار پێی هەیە
بووکنی
[[ بووك/1+ئن+3-ئی]]
«ست. مت.»، «مک.» ئەو کەسانەن که له ماڵی زاوایڕا دەچن بۆ ماڵی بووکێ و لەوسەرەوه دەگەڵ خۆیانی دێنن.
بووکنی(موک)
ئەو کەسانن بەژن و پیاوەوە، کە بەشووێن بووکێدا دەچن بیگووێزنەوە بۆ ماڵی زاوای. (باد) پیلک، (هەورا) پاوەی وەە
بووکه به بارانێ
نت.»، «سیم.» تم: بووکه بە بارانه.
بووکه سەماکەره
[[بووك/3+3-ئه/2+ سەماكه‌ر+5- ئه‌/2]]
نت.» بووکێکه کچۆڵان دروستی دەکەن، پارچه قوماشێک به شکڵی ئینسان هەڵدەدروون و لۆکەی تێداخنن و به ئەندازەی خۆی جلکی ژنانەی بۆ دەدروون و د ەبەری د ەکەن.
بووکه شوشە
[[ بووك/3+3-ئه/2+شوشە]]
نت.»، «کعر.»، «تت.» 1- بووکی منداڵانەیه که له باغه و شتی وا دروست کرابێ. 2- «کن.» ئادەمیزادی ناسک و نازداری به ناز پەروەردە کراو.
بووکوومبیلکە(باک)
باڵندەیێکە لە ئاوێدا مەلەی دەکاو مەترێک بڵندە پەڕی سپییە کیسەیێکی لەژێر ملیدایە جێگای دە لیتر ئاو دەبێتەوە وەجارجارە ماسیانیش، کە دەگرێ لەوێیان دەکات
بووکوومەگەر
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بووکک
سیچکە سڵاوە
بووکک(باک)
بووکۆکەی منداڵان. گلێنەی چاو
بووکۆکە(کور)
بووکێکە منداڵان گەمەی پێوە دەکەن. (کۆ) گیایەکە گوڵی سوور دێنێ لە ئی خاشخاش گچکەترە لەنێو کیفەکەیدا شیرێکی سپی لێ پەیدا دەبێ کەچی وەدەستی کەوێ سووری دەکات کۆلکەکەشی لەسەر هەر جێگایەکی لەش دانرێ دەیسووتێنێ
بووکێ
نێوی ئافرەتانە. جووانێ
بووکێن
بووک بووکانێ
بووکێنی
[[ بووك/1+ئێنی]]
«نت.»، «نت.، س.» ئەو ماو یەیه کە کچێکی تازە شووکردوو، بەپێی داب و دەستوور به «بووک» حیساب دەکرێ.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بووکە سەماکەرە
شتێکە وەک بووکە بەبارانێ منداڵان لە بەڕۆ و لۆکە دەیکەن بۆ یاری پێ کردن