تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



حەم
خواردن لە زمانی مناڵاندا: ئەوە فەی تۆیە حەمی کە
حەم:
لەزاراوەی منداڵاندا بۆ خوواردن بەکاردەبرێ. ــ کردن: خوواردن. حەمی کە: بیخۆ.
سەرچاوە: نالی
حەمایێڵ
ئەوەی ڕاست و چەپ لە مل کرابێ وەک فیشەکلغ و شمشێر و شتی وا یا دوعای لەکیفگیراو.

حەمایێڵ کە دەمی تێغت لە حەڵقەی گەردنی « نالیی »
مەگەر تێراو ببم بەو ڕەنگە، تینووی ساعیدی یارم
حەماس
ئەم زاراوە کورتکراوەی «حرکە المقاومە الاسلامی» یە کە بە بزاوتی خۆڕاگری ئیسلامی خەڵکی فەلەستین ناوی دەرکردووە و بۆ ئازادکردنی هەموو خاکە داگیرکراوەکانی فەلەستین لە دەستی ڕژێمی ئیسراییل خەبات دەکات. حەماس لە ڕێکەوتی 15 ی دێسەمبەری 1987 بە ڕێبەرایەتی شێخ ئەحمەد یاسین، بەشێوەیەکی ڕەسمی بوونی خۆی لە بەیاننامەیەکدا ڕاگەیاند. حەماس دوابەدوای زیندانیکرانی زۆربەی ئەندامانی چالاکی خۆی لە لایەن ئیسڕاییلەوە، لە کۆتاییەکانی ساڵی 1990 لقی چەکداریی خۆی بە ناوی هێزی شێخ عێزەدین قەسسام ڕاگەیاند. ئەم ڕێکخراوە پێی وایە کە مەترسیدارترین پلانی ئاشتی کە تا ئێستە هاتۆتە ئاراوە، ڕێککەوتننامەی «غەززە ـــ ئەریحا» یە کە لە ڕێکەوتی 13ی سێپتەمبەری 1993 لەنێوان ڕژێمی ئیسراییل و ڕێبەرایەتی ڕێکخراوەی ڕزگاریخوازی فەلەستین لە واشنتۆن واژۆ کرا. چونکە لەم ڕێککەوتنەدا ئیسراییل لە خاکە داگیرکراوەکان بە ڕەسمییەت دەناسرێ و پێوەندی وەڵاتانی عەرەب لەگەڵ ئیسڕاییل هێور دەکرێتەوە.
لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی پازدەی ژانوییەی 2006 حەماس، توانی لەسەرجەم 132 کورسی، 72 کورسی بباتەوە و بەم جۆرە دەوڵەتی نوێی فەلەستینیەکان دابمەزرێنێ. لەم ساڵانەی دواییدا ناکۆکی نێوان حەماس و ڕێکخراوی فەتح*ڕووی لە زیادبوون بووە و جاری واش هەبووە کێشەکانیان ئاکامی چەکداری و شەڕی لێ کەوتۆتەوە ئەمەش هەر دێتوو پرۆسەی ئاشتی نێوان ئیسراییل و عەرەبان ئاڵۆزتر و درێژخایەن تر دەکاتەوە.
دوابەدوای سەرکەوتنی حەماس ئیسراییل و وەڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، یارمەتییەکانی خۆیان بۆ خەڵکی فەلەستین ڕاوەستاند و ئیسراییل بۆ پێوەندی گرتن لەگەڵ حکوومەتی فەلەستینی، سێ مەرجی دیاری کرد کە بریتی بوون لە:
ـــ دەبێ لقی چەکداریی حەماس چەک بکرێت واتە خۆی لە چەک داماڵێ.
ـــ مادەی «لەناوبردنی ئیسراییل» لە پلاتفۆرمی حەماسدا نەمێنێ.
ـــ هەموو ڕێککەوتنەکانی نێوان حکوومەتی فەلەستینی و ئیسراییل بەهەند بگرێت.
حەمام (ع.):
حەمام کردن
حمام گرفتن، شستشوی بدن
سەرچاوە: نالی
حەمامات
کۆترەکان.

لێم حەرامە دانەوو ئاوی حەماماتی حەرەم
من کە بازی دیدە بازم نەک شەوارەی دەستەمۆم
حەمامچی
کەسێ بەسەر حەمام ڕادەگا
حەمامچی:
گەرماوچی ، خاوەندوسەر پەرشتکاری گەرماو.
حەمامۆک
نوعی بازی بچّەها با خاک
نام یک چشمه مشهور
حەمامۆک
گەمە بە خۆڵ و خاک کردنی منداڵان کە خۆڵ وەک گومبەز لێدەکەن
ناوی کانی و ئاوێکی بەناوبانگە لە شاری «کۆ»یە
حەمامۆکێ:
حەمامۆکە ، گومبەزێکی گچکەیە منداڵان لەخۆڵی دروست دەکەن ، ئاوڕشێنی دەکەن و دەیپستنەوە لەپاشان بەچیلکە هوڵۆڵی دەکەن.
حەمامۆکە: