تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەڕێ
ڕەوا، بەجێ، عاقلانە: کاران بەڕێ و جێ دەکا، قسەی بەڕێ و چێن
بەڕێ
بەجێ، پەسند، وەڕێ._بوون: وەڕێ کەوتن._کردن: وەڕێخستن، ڕێکرن. گوزەران، خێو._بردن: بەخێوکردن، پەروەردەکردن._چوون: گوزەرانکردن، بەڕێچوون، بەخێوبوون
بەڕێ بردن
سرپرستی کردن
بەڕێ بردن
بەخێو کردن: کاکم بەڕێمان دەبا
بەڕێ بوون
«مست. لا.» ڕۆیشتن بۆ جێگایەک.کەوتنه ڕێگا:: بەیانی زوو بەڕێ بووین دە مەدەمی ئێوارێ گە ییشتنه جێ.* وەڕێ کەوتن.
بەڕێ و جێ
عاقڵانە و پەسەند
لە ئەسپایی میوانداریدا ساز و تەیار
بەڕێ و جێ
«ست.» حاڵی کارێک یا قسەیەک که به شێوەی ڕێک و پێک و له شوێن خۆیدا بکرێ و ئەنجام بدرێ. // بێ ڕێ و جێ.
بەڕێ چوون
1- «نت.» هەموو ئەو شتانەی بۆ ژیانی کەسێک پێویسته.:: ئەم بەسته زمانه خۆ کەسی نییه، کێ - بە ڕێ چوونی دەدا. 2- «مج.» ژیان:: جا ئەگە هیچ کارێک ناکا ئەدی بەچی بەرێێ دەچێ «دەژی»
بەڕێ کردن
«مست. مت.» 1- خستنه ڕێی کەسێ یا کەسانێ که بچن بۆ شوێنێ یا له ماڵێک میوان بووبن و بڕۆن:: دەگەڵ حاجی مەلا مەحەمەدی تا «ماسوێ» چووین بەڕێمان کرد. بۆ حەج// به پیرەوەچوون.2- «مج.» هەبوونی توانایی «زیاتر مەعنەوی» و لێهاتوویی بۆ بەجێ گەیاندنی ئەرکی میوانداری:: کابانی وەکوو خورشید خانم هەر نابێتەوه، ئەوەندەی بڵەی یەک و دوو سەت میوانیش بان هەمووی بەڕێ د ەکردن.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
گورزی ژێر بەڕێ
جۆرە یارییەکە لەژێر بەڕەدا دەکرێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەنجومەنی بەڕێوەبەری
مجلیسی ئێدارە
ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری
لێژنەی هەڵسووڕاندن
بەڕێز
بەقەدر، بەڕوو، سەنگین، ماقووڵ
بەڕێوجێ
پوخت، کردار یا ووتووێژێکە لەجێی خۆی بێ
بەڕێوشووێن
بەڕێ و جێ
بەڕێوه بردن
«مست.، مت.» 1- تم: ئیداره کردن / 2. 2- ژیاندن و دابین کردنی پێداویستی ژیانی کەسێ.* بەرێ بردن.
بەڕێوە
بەڕێگادا ڕۆیشتن. بڕێڤە، بەڕێگایەدا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەڕێوەبردن
سەرپەرشتی و چاودێریکردنی شتێک
بەڕێوەبەر
«نفا.»، «تت.» ئەو کەسەی کارێک هەڵدەسووڕێنێ. «عا.» موودیر.
بەڕێوەبەر
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەڕێوەچوون
بریتییە لە گوزەرانکردن
بەڕێوەچوون
بەڕێگایەدا ڕۆیشتن. بەخێوبوون، گوزەرانکردن
بەڕێچون
زندگی
بەڕێچوون
گوزەرانکردن، بەخێوبوون
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەڕێکردن
خستنەڕێی گیندار و پێکهاتنی پێویستیی ڕێگای
بەڕێکردن
ڕەوانەکردن، خستنەڕێ، ناردن، وەڕێخستن و پێکهێنانی پێویستی ڕێگای، (ژاهەورا) کیاسەی، کیاستەی، (لوفەکەل) کل کردن، (کەلزەن) کیاندن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
میهمان بەڕێکردن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
میوان بەڕێکردن
خزمەتی میوانکردن بەباشی