تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئە
پیتی ڕابردووی درێژەدار (مازی استمراری)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئە
پیتێکە لە جێی وتەی (بۆ) یەک بەکار دێنرێ کە بە مەعنا پاڵدان (نسبت) بێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئە
ئە
ئامرازی گەیاندنی ئایندە: ئەخۆم، ئەنووم
ئە
دە،(باک)د. نیشانەیەکی رێزمانییە، کە بە پێش ڕەگی کاری ڕانەبوردوو دەکەوێت؛ ئەچم: ئێستا وەیا لەمەولا دەڕۆم. بۆ؛ کوردی کوتوویەتی:
ئە یا ئەە(باک)
ئاها ئەها، ئامرازێکە بۆ زویری و تیزەجاڕی بەکار دەبرێت: ئەە(ئە)دێ عەلۆ ژمەرە تاڵانا ڤەگەرێنێ: ئاها ئەو عەلۆیە تاڵانێ بۆ مە بگەڕێنێتەوە
دەسەوار(ئە ردە.)
دەستەوارە،ئەوەندە نانەیە کە بەدەست هەڵبگیرێ.(ئەردە.):دەستەوارە.
سەرمەڵا(ئە ردە)
١-ئە
«فعـ.» پاش ماوەی فیعلێکە، کە مەسدەرەکەی لە بیرچۆتەوە، دەبێ «هەیین» بووبێ «تمـ: ژابا_۴۵۸»، خۆی لە سیغەی سێیەم تاکەکەسی غایبدایە و مانای «هەیە» دەدا.: ڕۆژ ڕووناکە، زۆراب کوڕێکی ئازایە. هس.: هەم، هەی، هەیە.... هەس. ٭ها. هە.
٢-ئە
«ئمـ.» ۱- ئامرازی بانگ کردنە و لە دوای ناوان دێت و دەگەڵ دوامین پیتی تێک دەکرێتەوە.: دا وەرە کوڕە!. بابە گیان! با ئیمڕۆ پچینە ماڵی خاڵم. هۆ مامەکە بەجێم مەیەڵە. «دایە! مەمدە بە گورگێ، ڕۆڵە عیلاجم نییە»، «خزمینە ! مەدەن پەنجە لەگەڵ عەشرەتی جافا» «ڕەزا_۳». ٭ «بکـ.» ئۆ «مکـ.» هۆ، هۆی «لە پێش ناودا دێت». ۲- ئامرازی ئیشاڕەیە و زەمیری ئیشاڕە «ئەم، ئەو، هۆو» ی دەچێتە سەر، ئەگەر ئەو شتەی ئیشاڕەی دەکرێتێ «گیاندار و بێ گیان» مەعلووم بێ ئەوا «مشارئیلەیهـ» دەکەوێتە نێوان زەمیری ئیشاڕە و ئەم «ئامراز» ە.: ئەم پیاوە، ئەو ئەسپە، هۆو کتێبــ.ە. «... ئەو هەی دەڵێی...» ۴- لە هێندێک شوێنی کوردستان لە پێش زەمیری شەخسیدا دێت، لە موکوریان ئێستاش زەمیرەکان بە بێ ئەم ئامرازە ناگوترێن بەڵام لە زۆر شوێنی «کعر.» سواوە و لەناوچووە.: «مکـ.» ئەمن «من»، ئەتۆ «تۆ»، ئەو، ئەمە «ئێمە»، ئەنگۆ «ئێوە»، ئەوان. تێبــ.ینی: مامۆستایان تۆفیق وەهبی و ئێدمۆنس ئەمەش هەر بە ئامرازی تەئکید دادەنێن «تمـ: هبێد_۴۳». ۵- «باڵەکایەتی، خۆشناوەتی» لە پێش سفەتەوە دێت و مێیینە بوونی «مۆوسووف» پێشان دەدا: کچەکە ئەجوانە، بزنەکە ئەلەڕە٭ «برادۆست»، یە. //ئی. ٦- بە دوای ڕیشەی هەندێ مەسدەرانەوە دەلکێ و دەیانکا بە سفەتی مەفعوول. «باب کوشتە خەوی لێدەکەوێ، داک مردە خەوی لێدەکەوی، لە برسا مردە خەوی لێناکەوێ» «پەند: خا_۷۴»، (کردە پەشیمان بە، نەکردە پەشیمان مەبە) (پەند خا-٣٢٧).
٣-ئە
«تبـ.» ١- سفەتێک و ناوێک تێک دەکاتەوە، ئەم وشە تازەی لێیان پەیدا دەبێ: آ» ئەگەر بە تەنیایی دە کار کرێ یان بکەوێتە سەرەتای ڕستەوە «ناو» ە. ب» ئەگەر شێوەی «موزاف» ی ناوێکی تر وەرگرێ ئەوا سفەتە.: پیرەمێرد: پیرەمێردێکی نوورانی لەوێ دانیشتبوو «نا.»، کابرای پیرەمێرد هەر لێی ڕاپەڕی و یەخەی گرت «سـ.»، شۆڕە سوار، سوورە گوڵ. ۲- دوو ناو، ناوێک و سفەتێک، ناوێک و پاشبەندێک و ناوێک و ڕیشەی مەسدەر تێک دەکاتەوە، وشە تازەکە «ناو» ە و «مەعرەفە» یە.: سەگەزەرد، منداڵە ورکە، چاوەگا، کلکەکەر، کەرە گەورە، دەسکە گوڵ، کەڵەگەت، مانگەشەو. تێبــ.ینی: هەندێک لەم ناوانەی بەم جۆرە پەیدا دەبن بۆ ئەوە دەشێن وەکوو سفەت دەکار بکرێن: زۆر کەڵەگەتە. ۳- لە ڕستەیەکدا «موسنەد و موسنەد ئیلەیهـ» پێکەوە دەبەستێ.: ئەحە دەبێتە پیاو، سوارەکان چوونە ناو دێ، خۆی هاویشتە ماڵی.
٤-ئە
«پێبفـ.»، «سیمـ» ۱- ئامرازی زەمانی «حاڵ» و «موزاڕع» ە بۆ سەرف کردنی فێعل: ئەچم، ئەخۆم، ئەنووسم. ۲- ئامرازی زەمانی ڕابردووی ناتەواوە: ئەچووین، ئەمان نووسی، ئەیان کوشتین. ٭ «مکـ.» دە.
٥-ئە
«پبـ.» ۱- بە دوای ناوێکەوە دەلکێ و ناوێکی تازەی لێ دروست دەکا.: چەنگە «چەنگ»، خاکە «خاک»، تیرە «تیر»، ددانە «ددان»، قەڵەمە «قەڵەم». ۲- بە دوای سفەتەوە دەنووسێ و دەیکا بە «ناو» یا سفەتێکی دیکەی لێ پێک دێنێ. چاکە «چاک»، سوورە «سوور»، کۆڵە «کۆڵ»، کوێرە «کوێر»، ئیشکە «ئیشک»، وردە «وورد»، درشتە «درشت». ۳- «سیمـ.» بە دوای کورت کراوەی ناوی ئینساناندا دێ: بلە «برایم»، قالە «قادر»، سەعە «سەعید» سوعە «سوعاد» شەفە «شەریف»، فاتە «فاتمە». تێبــ.ینی: ناوی ئینسانان لە کوردەواریدا گەڵێ گۆڕانی بەسەردا دێ، کورت دەکرێتەوە و لە ئەسڵی ناوەکە کەرتێک دەمێنێتەوە، جار و بارە ئەویش هەر وەکوو خۆی نامێنێ و بە جارێک دەجەڕێندرێ «تەحریف دەکرێ» : مەحموود «خولە».
چراخ(ئە)
کشتوکاڵی باشی نازوا. چرا. گیانداری بەدەماخ و قەڵەو
ڕقە ئە ستوور
دڵتاریک،دڵپڕ،دە خە زدار،(باک.)ّبێ بە زە یی ،ئە زنۆ،کینۆ.-ی:دڵپری:دە خە زداری.
سەرچاوە: نالی
ئەزەل
ئەوەی نەبوونی لێ پێش نەکەوتبێ.

بەندە ئەزەل بە خەططی خۆی قابیلی قیسمەتی بووە
ئیستە بە ئیقتیضای عەمەل جێگەیی خۆی طەڵەب دەکا
به ئەنداز «ه»
«بنت.» له قەدەر حاڵ، نه زۆر نه کەم، به حیساب. «نەڕووی فەرش گوڵ، مەست مەست به ئەنداز + گرتشان چۆپی وێنەی چوپی باز» .. «خانا- 62
به برینگ ئەنگوتن
مست. مت.»، «مک.» تم: به برینگ هەڵگەڕان
بەروپشت ئەتڵەس
«ست.»، «مک.» 1- لێفه و هەر شتێکی دیکەی لەم بابەته کە هەردوو ڕووی له قوماشی «ئەتڵەس» بێ. تێبــ.ینی: عادەت وایه ڕوویەکی لێفه له قوماشی نایاب دەکەن و ڕووەکەی دیک ەی «چیت.» د ەبێ ماڵە ئەعیان و دەوڵەمەندان هەموویان هەر ئەتڵەس کردووه. 2- «مج.» سەیدێکی دایکیشی و بابیشی هەرتک «سەیید» بن.* «سیم.» تان و پۆ و ئاوریشم.
(-ئەکیی)
(پب.) ١- بە دوای بەندی کات و شوێن (قەیدی زەمان مەکان)ەوە دەنووسێ و قەیدێکی تازە یا سفەتی لێ پێکدێنێ. ئێجگارەکی، پێشەکی. ٢- بە دوای هەندێ سفەت و ناوانەوە دەلکێ و سفەتێکی لێ دروست دەکا. خێڵەکیی، دەشتەکیی، سەرسەرەکیی، کەرەکیی. ٣- بە هەندێ ناوی مرەکەبەوە دەنووسێ، وشەیەکی لەم تەرکیبە پێکدێت، بەیانی حاڵەت دەکا. دووپشتەکیی، سێ جرتەکیی، چوارمەردەکیی، پێنج خشتەکیی. تێبــ. آ) لە هەموو حاڵەتەکاندا ئەم پاشبەندە مانای (بە شێوەی) لە مانای وشەکە زیاد دەکا. ب) ئەگەر دوایی ئەو ناوەی دەگەڵ ئەم پاشبەندە تەرکیب دەبێ (بزوێن) بێ، لە تەرکیبدا دەڕوا.
(-ئەڵ)
(پب.) ١- بە دوای ناوانەوە دەلکێ و ناوێلی تازە دروست دەکا، تۆپەل (تۆپ)، کۆمەل (کۆم)، پاشەڵ (پاش) ٢- سفەتێکی دەچێتە سەر دەبێتە سفەتێکی تازە. پووچەڵ (پووچ)، گەندەڵ (گەند).
(-ئەڵە)
(پب.) ١- بە دوای سفەتانەوە دەنووسێ و دەیانکا بە سفەتێکی تازە کە بچووکایەتێکی ئامێتە بە خۆشەویستی تێیدا بەدی دەکرێ. خڕەڵە (خڕ)، ژیرکەڵە (ژیرک)، قیتەڵە (قیت)، کورتەڵە (کورت)، گردەڵە (گرد). ٢- دە دوای ناوانەوە دەلکێ و مانای بچووکی دەخاتە مەدلوولەکەیان. پردەڵە (پرد)، تۆپەڵە (تۆپ)، تیخەڵە (تیخ).
سەرچاوە: نالی
* مامۆستا شێخ بابەڕەسووڵی عەبابەیلێ ئەیگێڕایەوە کەوا بیستوویە لەناو فەقێ موستەعیدەکانی شێخەوڵای خەرپانیدا تا موفتیی زەهاویی لە مەجلیسدا بووبێ مەلایاسینی تەشاری مافی قسەکردنی نەبوە و، مەلا یاسین له مەجلیسدا بووبێ مەلا یووسفی تەوێڵەیی مافی قسە کردنی نەبوە و، تا مەلا یووسفیش له مەجلسیدا بووبێ نالییی مافی قسەکردنی نەبوە، واتە
نالییی پلەی چوارەمی بووە لەناویانا. لەوانەیە ئەم بەیتی « حەربا » یەش پەیوەندێکی بەم مەسەلەیەوە هەبێ، هەروەها لەوانەیه پارچە شیعری « ئەحوەلی تەفرەقە نەظەر..» یش، وەک له شوێنی خۆیدا ئیشارەتمان بۆ کرد، لایەکی ئەم مەسەلەیەمان بۆ ڕوون بکاتەوە.

نەییری ئەعظەم وەها تاوی دەدا وەک مەنجەنیق
بۆ دەوامی ڕۆژپەرستیی جەمعی حەربای دێتە ناو
ئاتێ(ئەر)
زێڕ، لەئاڵتوون وەرگیراوە ناوی ئافرەتانیشە
سەرچاوە: نالی
ئاخیر و ئەووەل
هەموو وەچەکانی ئادەمیزاد لە سەردەمی هاتنی پێغەمبەرەوە تا ڕۆژی قیامەت.

موحەممەد، ئەحمەدی مورسەل، مونیری مینبەر و، مەحفەل
بەشیری ئاخیر و ئەووەل، نەذیری خوێش و بێگانە
ئارامەنە(ئەردە)
ئاردنەتەقیاگە(ئەردە)
ئاردی دانەبێژراو
ئاروفتە(ئەردە)
تەنراوێکە، کە چووبێ و تان و پۆی دەرکەوتبێ
ئازاڵە(ئەردە)
سووتەمەنی، تەپاڵە، پشکەڵ، سووختی زستانێ و ئیتر
ئاسیاو ئەسپی
اسپاس، خراس.
ئاسیاو ئەسپی
[ئاشی ئاژەڵ: ئاشێک کە بە ئاژەڵ دەگڕێت].
ئاسیاو ئەسپی
رحی الحیوان.
ئاسیلو( ئەردە)
ئامێژن(ئەردە)
هەوێنی پەنیرو ماست
ئامەد(ئەردە)
بەخت، ساڵی هات