تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 10
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پەیمانی بەرگرتن لە تاقیکاری ئەتۆمی
پەیمانێک
کە
لەنێوان بریتانیا و
ئەمریکا
و
یەکیەتی
سۆڤیەت لە ژووئییەی 1963 لە مۆسکۆ واژۆ
کرا
. بەپێی
بەندی
1ی پەیمانەکە:
1)
هەر
دەوڵەتێک
کە
ئەم
پەیمانە
ئیمزا
دەکات،
دەبێ
خۆ
بپارێزێت لە تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی
یان
هەر
چەشنە تەقاندنەوەیەکی
ناوەکی
لە
هەر
شوێنێکی قەڵەمڕەوی دەسەڵاتی خۆیدا لە
ئاسمان
و
زەوی
.
2)
هەر
دەوڵەتێک
کە
ئەم
پەیمانە
واژۆ دەکات،
بۆی
نییە
ئاسانکاری بکات
بۆ
تاقیکردنەوەی ئەتۆمی
یان
لەم
کارەدا
بەشداری
بکات
یا
ببێتە
هاندەر
بۆ
ئەم
مەبەستە
.
بەپێی
بەندی
3، ئیمزاکردنی
ئەم
پەیمانە
بۆ
هەموو
دەوڵەتەکان
ئازادە
.
تا
ساڵی 1965 نزیکەی 100
وەڵات
پەیمانەکەیان مۆرکرد
بەڵام
وەڵاتانی
چین
و فەرەنسە لە مۆرکردنی
ئەم
پەیمانە
خۆیان
پاراست. لە 24/9/1996 لە دانیشتنی ساڵانەی
کۆمەڵی
گشتی
نەتەوە
یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک،
پێنج
زلهێزی ئەتۆمی
جیهان
واتە
ئەمریکا
، بریتانیا،
ڕووسیا
،
چین
و فەرەنسە پەیمانەکەیان
مۆر
کرد
.
بەڵام
ئەم
پەیمانە
تا
ئەو
کاتەی
کە
لە
لایەن
44
وەڵات
کە
توانایی
دروستکردنی چەکی ئەتۆمییان
هەیە
بە
ئیمزا
نەگات،
بە
شێوەیەکی جددی
پیادە
ناکرێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
جوولەکە قڕان
دوژمنایەتی
یا
نەفرەت
لە جوولەکان بەمەبەستی
ئازاردان
یا
لەناوبردنیان. لە ئەورووپای سەدەی بیستەمدا
دوژمنایەتی
لەگەڵ
جوولەکان ــ
کە
پێشتر
لە سۆنگەیەکی ئایینییەوە بووــ
جێی
خۆی
دا
بە
دوژمنایەتی
ڕەگەزی (
ڕەگەزپەرستی
) و ئەڵمانیای نازیی (بڕوانە
نازیسم
)
بووە
ناوەندی
بڵاوکردنەوەی
ئەم
نەفرەتە.
دوژمنایەتی
لەگەڵ
جوولەکە
، لە میانەی سەدەی
نۆزدە
هاوکات
لەگەڵ
سەرهەڵدانی ڕێبازەکانی
باڵادەستی
ڕەگەزی ئاریایی (نوردیک) پەرەی
سەند
و لایەنگرانی
ئەم
بیرۆکە هەوڵیان
دا
بۆ
ڕێبازەکەیان
بنیاتی
زانستی
بدۆزنەوە.
لە ئەڵمانیای
نازی
هەوڵیان
دا
کە
ڕەگەزی «ئاریایی» لە «
نا
ئاریایی» جیابکەنەوە و لە «تێوەدانی»
ئەم
ڕەگەزە
بەرگری
بکەن و
لەم
بابەتەوە یاساگەلێکیان
دانا
. بەپێی
ئەم
قانوونانە
جوولەکە
،
بێگانە
و
خاوەن
ڕەگەزێکی
سووک
بوون
کە
خوێنی
ژەهراوییان خۆبەخۆ تاوانباریان دەکات.
لەم
ڕووەوە
بوو
کە
زەهاسە
و
خۆشەویستی
لەنێوان
جوولەکە
و ئاریایی
پاوان
کرا
.
دوای
ئەم
قانوونانە، زانایانی ناوداری
جوولەکە
وەک
ئەنیشتەین و فرۆید، خرانە تاراوگەوە و بەرهەمە مۆسیقاییەکانی مەندلسۆن و
باخ
یاساغ
کرا
. جوولەکان لە مافی مەدەنی و پیشەیی و
بازرگانی
بێبەش
کران
و
دەستەدەستە
نێردرانە ئۆردووگاکانی
کاری
زۆرەملی.
لە سەدەی
نۆزدە
و نیوەی یەکەمی سەدەی
بیست
، ئەورووپای
ڕۆژهەڵات
بووە
ناوەندی
پڕوپاگەندە
دژی
جوولەکە
و
لێرەوە
بوو
کە
جووڵانەوەی
زایۆنیزم
*
دەستی
پێکرد. لە
دەستووری
بنچینەیی
ئەم
وەڵاتانەدا (لە 1945 بەملاوە)
ئەگەرچی
بە
ڕێزەوە
باس
لە مافی
کەمینە
ئایینی
و ڕەگەزییەکان کرابوو
بەڵام
جارجارێک
ئەم
دوژمنایەتییە ئەبیندرا و زۆربەی
ئەو
جوولەکانەی
لەم
وەڵاتانەدا مەنسەبی دەوڵەتییان
هەبوو
، دەستیان لە
کار
پێ
کێشانەوە
.
دوای شۆڕشی 1917 سۆڤیەت،
دەوڵەتی
نوێ
بە
جوولەکانی
وەڵاتەکەی
کە
ئەودەم 2
ملوێن
و200
هەزار
کەس
بوون
، مژدەی خودموختاری لەژێر
چاودێری
دەوڵەت
دانێ
.
هەروەها
دانانی
شانۆ
و دەرکردنی
ڕۆژنامە
و
گۆڤار
و
کتێب
بە
زمانی
ئیدی
(زمانی جوولەکەکانی ئەورووپا
کە
ئاوێتەیەک
بوو
لە زمانەکانی ئەوروپی و عیبری)
ئازاد
کرا
بەڵام
ئەم
بەڵێنانە
بەڕێوە
نەچوو.
سەرهەڵدانی
زایۆنیزم
و
دەوڵەتی
ئیسراییل،
بۆتە
هۆی
پەرەسەندنی جۆربەجۆری
جوولەکە
قڕان
لە ڕۆژهەڵاتی
ناوین
و شوێنی
دیکە
.
ئەگەرچی
دەوڵەتی
ئیسراییل
هەوڵ
دەدات
هەر
جووڵەیەکی
دژ
بە
زایۆنیزم
بە
جوولەکە
قڕان
لە
قەڵەم
بدات،
بەڵام
دژایەتی
لەگەڵ
زایۆنیزم
و لەناوبردنی جوولەکەکان
هەمیشە
یەک
واتایان
نییە
،
چونکە
لەناو
جوولەکانیشدا گرووپ و خەڵکانێکی
نووسەر
و لێکۆڵەر
هەن
کە
دژی
زایۆنیزم
و
دەوڵەتی
ئیسراییلن.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سەلەفییەت
سەلەفییەت
، ڕێچکەیەکی
ئایینی
ئیسلامییە
کە
بڕوای
بە
گەڕانەوە
هەیە
بۆ
ئیسلامی
ڕاستەقینە
،
واتە
ئیسلامی
سەردەمی
پێغەمبەر
. بیرۆکەی
ئەم
ڕێچکەیە لە
لایەن
کەسانێکی
وەک
سید
قوتب
( 1966ــ 1906 ) و
حسن
البنا (1949ــ1906) لە
وەڵاتی
میسر
داڕێژرا.
سەلەفییەت
لە
هەمان
سەرەتاوە
بە
هۆی
دۆگما
فیکرییە کوشندەکانییەوە
تووشی
نسکۆ
دەبێ
و ئەمەش دەبێتە
هۆی
دووبەرەکی
لە ڕێبازەکە و
بۆیە
دوو
گرووپی
جیاوازی
لێ
دەکەوێتەوە:
یەکەم
،
گرووپی
سەلەفی تەبلیغی
بە
ڕێبەرایەتی ناسرالدین ئاڵبانی (1999ــ1914)
ناسراو
بە
شێخ
محەمەد ناسر ئاڵبانی
کە
یەکێک لە شارحە ئایینییەکانە و خاوەنی
دەیان
کتێب
و نووسراوەی ئیسلامییە. گرووپەکەی
دیکە
،
واتە
سەلەفی جیهادی لە
سەر
ئەم
بڕوایە
لەنگەر
ئەگرێت
کە
ئەگەر
بێتوو
بڕوامان هەبێ
بە
ئیسلامی
سەردەمی
پێغمەبەر،
دەبێ
هەموو
ئەرک
و
فەرمانە
ئیسلامییەکان
بە
تەواوەتی
جێبەجێ
بکرێن و ئەرکی جیهادیش لە جوملەی
ئەرکە
سەرەکییەکان (واجبات) لە
قەڵەم
دەدەن. کێشەی
نێوان
سەلەفی جیهادی و سەلەفی تەبلیغیش لە
سەر
ئەم
چەمکەیە.
سەلەفی تەبلیغی پێی
وایە
کە
جێبەجێکردنی ئەرکی جیهاد،
پێویستی
بە
کەشوهەوا و هەلومەرجی تایبەتە و کاتێک
ئەم
فەرزە
ئایینییە دەبێتە ئەرکی
سەرشان
کە
دوژمنێکی
بیانی
لە
وەڵاتی
کافرانەوە
هێرش
بکاتە
وەڵاتی
موسوڵمانان
ئینجا
موسوڵمانان بۆیان
هەیە
لە
خۆیان
بەرگری
بکەن و لەگەڵیان بکەونە شەڕەوە.
بەڵام
سەلەفی جیهادی، پێی
وایە
کە
موسوڵمانان
نابێ
چاوەڕوانی
هێرشی کافرەکان بمێننەوە
بەڵکوو
دەبێ
هەمیشە
هێرش
بکەنە سەریان
بەشکم
بە
زەبری
شمشێر
داوەتی ئیسلامیان بکەن و بیانخەنە
سەر
ڕێگەی
ڕاست
. لە
دیدی
ئەمانەوە ڕادەی ئیمانداری
ڕاستەقینە
لە ئەنگوستەکانی دەستوپێ تێناپەڕێت و
بەم
بۆنەوە
هەموو
جیهان
تەنانەت
وەڵاتانی ئیسلامیش
بە
شیاوی
کوشتن
دەزانن. سەلەفی جیهادی
بۆ
پێوەندی
نێودەوڵەتی
بڕوای
بە
دیپلۆماسی
و وزەی
قەڵەم
نییە
بەڵکوو
تەنیا
بیر
لە
تەقاندنەوە
و تیرۆر و
کوشتن
و
بڕین
دەکات. حکوومەتی
ڕاستەقینە
لە جیهاندا
لای
ئەمانە
،
تەنیا
حکوومەتی تاڵیبانە
کە
لە ساڵی 2001 لە
لایەن
هێزەکانی فرەنەتەوە لە
ئەفغانستان
ڕووخێندرا. سەلەفی جیهادی لە
ناو
کوردستانیش خاوەنی پێگەیەکی
بەهێز
بوو
لە ناوچەی
هەورامان
و
هەڵەبجە
توانی
لەو
کەش
و
هەوا
ئازادەدا سوودی
خۆی
وەربگرێ و ببێتە مڵوزمێک
بۆ
حکوومەتی
هەرێم
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
عەدالەت/داد
1ــ
چاکە
و ڕەوشتپاکییەک
کە
بەو
پێیە
دەبێ
بە
هەر
کەس
ئەو
شتەی
کە
مافی
خۆیەتی
بدرێت. 2ــ گەیشتنی
حەق
بە
حەقدار
دەبێ
لەسەر
بنەمای
یەکسانی
و لە
بەرانبەر
یاسا
و
ڕێزگرتن
لە مافی
هەموان
بێت. 3ــ پاراستنی هاوسەنگی قانوونی لە
نێوان
بەرژەوەندییەکاندا.
ئەگەرچی
بەستێنی
ئەخلاق
بەرفرەوانترە لە بەستێنی
عەدالەت
بەڵام
زۆربەی فەیلەسوفان،
بۆ
وێنە
ئەرەستۆ عەدالەتیان
بە
گرینگترین بەشی
ئەخلاق
ناوبردە کردووە. تیۆرییەکانی
عەدالەت
وەڵامی
ئەم
پرسیارە فەلسەفیە دەدەنەوە
کە
عەدالەت
چییە
؟ چەمکی
عەدالەت
لە
سەردەمی
سوکرات و کتێبی کۆماریی ئەفلاتوون لە سەدەی چوارەمی (پ،ز)
تا
سەردەمی
جۆن
ڕاڵز، فەیلەسوفی هاوچەرخی
ئەمریکا
گرنگییەکی بێوێنەی لە فەلسەفەی
ئەخلاق
و فەلسەفەی
سیاسی
بەخۆوە
دیوە. سوکرات دەیگوت
عەدالەت
لەسەر
هەر
چەمکێکی
ژیانی
باش
ڕۆڵێکی بونیادی دەگێڕێ و
ژیان
بە
پێوانەی
عەدالەت
گرانبەهایە. ڕاڵزیش دەڵێت
عەدالەت
یەکەمین
چاکەی
پێویستە
بۆ
دەزگە
کۆمەڵایەتییەکان.
چەمکی
عەدالەت
هەرچی
وردبینانەتر
پێناسە
بکرێت، سوودمەندترە.
دوو
جیاوازی
بنەڕەتی
سەبارەت
بە
عەدالەت
یارمەتیمان دەدات
کە
بەستێنی مانایی
ئەم
چەمکە سنووردارتر بکەین.
یەکەمین
جیاوازی
ئەو
جیاکارییەیە
کە
ئەرەستۆ لە
نێوان
عەدالەتی «تەوزیعی» و عەدالەتی «جوبرانی»
قاییل
بووە
. عەدالەتی تەوزیعی، بریتییە لە
دابەش
کردنی
دارایی
لە
نێوان
ئەندامانی کۆمەڵێک.
ئەو
پێیوایە
کە
ئەم
دابەشکارییە
دەبێ
بەپێی لێهاتوویی و توانستی کەسەکان بێت. عەدالەتی جوبرانی،
باسی
مامەڵەی
نێوان
خەڵک
و دانوستانی
دوولایەنە
دەکات.
پێزانین
و
چاکەکردن
لە
بەرانبەر
چاکەدا لایەنەکانی
ئەم
جۆرە عەدالەتە لە
ئەژمار
دێن
.
دووهەمین
جیاوازی
باس
لە «بابەتی»
عەدالەت
دەکات.
عەدالەت
یان
لە
پێوەند
لەگەڵ
خەڵک
(
وەک
فەزیلەت و چاکەیەکی تاکەکەسی)
یان
لەبابەت
دەزگە
کۆمەڵایەتییەکان (
بۆ
وێنە
لە
ئاست
پێکهاتەی بنەڕەتی
کۆمەڵگە
و
دەزگە
کۆمەڵایەتی
و
ئابووری
و سیاسیەکان)
چێ
دەکرێت.
جۆن
ڕاڵز، فەیلەسوفی
سیاسی
هاوچەرخ
لە کتێبی تیۆرییەک دەربارەی
عەدالەت
(1971)
دوو
بنەڕەتی
سەرەکی
لەمەڕ
عەدالەت
چێ
دەکات:
یەکەم
،
باسی
بەرژەوەندییە سیاسیەکانە
بە
تایبەت
دابەش
کردنی
ئازادی
و
مافە
سەرەکییەکان.
بەو
پێیە،
دەبێ
هەرکەس
مافی
ئەوەی
هەبێت لە
هەموو
ئازادییەک
بەهرەمەند
بێت
تاکوو
بتوانێ
ئازادی
بۆ
هەموان
دابین
بکات.
دووهەم
، بەرژەوەندییە
کۆمەڵایەتی
و ئابوورییەکان
بە
تایبەت
دابەش
کردنی
داهات
و
دارایی
و
هەل
و
دەرفەت
.
بەم
پێیە، نابەرابەری و بێعەدالەتییە
کۆمەڵایەتی
و ئابوورییەکان
دەبێ
بە
جۆرێک ڕێکبخرێن
کە
زۆرترین
قازانج
بەو
کەسانە بگات
کە
لە کەمترین ڕادەی خۆشگوزەرانی
بەهرەوەر
نەبن.
ف
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پەرلەمان
بە
زمانی فەرەنسە،
بە
شاندێک دەگوترێ
کە
لە
هەر
وەڵاتێک لە
لایەن
خەڵکەوە هەڵدەبژێردرێ
بۆ
دانانی
یاسا
و چاودێریکردن
بە
سەر
چۆنییەتی پیادەکردنیدا. پەرلەمانەکان
بە
زۆری
بە
دەنگی
نهێنی
و ڕاستەوخۆی
جەماوەر
هەڵدەبژێردرێت (بروانە هەڵبژاردن).
لەو
وەڵاتانەی
کە
دەستووری
بنچینەیی
لەسەر
جیاکردنەوەی هێزەکان (
تفکیک
قوا
) دامەزرێوە،
پەرلەمان
دەبێتە هێزی یاسادانان و ئەنجومەنی وەزیرانیش لە بەرانبەریدا، بەرپرسە.
هەبوونی
پەرلەمان
لە
هەر
وەڵاتێک هێماێەکە
بۆ
حاکمییەتی
خەڵک
یان
پیادەبوونی
دیموکراسی
.
پەرلەمان
لە زۆربەی وەڵاتان لە
دوو
کۆڕ
پێک
دێت
:
یەکەم
، پەرلەمانێک
کە
بە
دەنگی ڕاستەوخۆی
جەماوەر
و بەزۆری بێمەرج هەڵدەبژێردرێ و دەبێتە
دەمڕاست
و
نوێنەری
ڕاستەوخۆی
جەماوەر
،
وەک
مەجلیسی
شۆرا
،
یا
مەجلیسی
عەوام
(لە بەریتانیا)
یا
کۆنگرەی نەتەوەیی (لە فەرەنسە)،
یا
کۆنگرەی نوێنەران (لە وەڵاتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا
) .
دووهەم
، پەرلەمانێک
کە
تێیدا
مەرجی
پاڵێوراوان و دەنگدەران سنووردارە و
جاری
واش
هەیە
هەندێ
لە نوێنەرەکانی دادەنرێن
وەک
(مەجلیسی سێنای پێشووی ئێران)،
جاری
واش
هەیە
مەقامی نوێنەرایەتی
بە
میرات
بەجێدەمێنێ
بۆ
کەسێک
وەک
(مەجلیسی لۆردەکانی بەریتانیا) . نوێنەرانی
پەرلەمان
لە ماوەی نوێنەرایەتیدا ئەماننامەی سیاسیان
هەیە
.
واتە
کەس
بۆی
نییە
بێ
ئیجازەی
پەرلەمان
،
بە
هەر
گومانێکەوە بیانخاتە بەندیخانەوە. بەزۆری دەسەڵاتی
سیاسی
پەرلەمانی
یەکەم
لە پەرلەمانی
جۆری
دووهەم
گرینگترە و پەرلەمانی
دووهەم
، لە کاروباری
سیاسی
و داراییدا
بەو
جۆرە
دەستی
ناڕوات.
بوونی
پەرلەمانی یاسادانەر
بە
مانای دەسەڵاتدارێتی
جەماوەر
لە
ئەژمار
دێت
بەڵام
بە
چەشنی«
دیموکراسی
ناڕاستەوخۆ» . پەرلەمانی ئالتینگی ئیسلەندا، کۆنترین پەرلەمانی جیهانە
کە
لە ساڵی 925 زایینی، دامەزرێوە و
تا
ئێستەش دەوامەی
هەیە
.
یەکەمین
پەرلەمانی بەریتانیا لە 1265 دامەزرێ و نەریتی پەرلەمانی
ئەم
وەڵاتە، کۆنترین و ڕیشەدارترین نەریتی پەرلەمانی جیهانە (پەرلەمانی بەریتانیا
بە
دایکی پەرلەمانەکانی
جیهان
ناوبانگی دەرکردووە) .
دوو
پەرلەمانەکەی فەرەنسە
بەم
شێوازەی
ئێستە
، لە
بەرایی
سەدەی
نۆزدە
دامەزرێ. پەرلەمانی ئەڵمانیا لە 1848 پێکهات و پەرلەمانی ژاپۆن
بەناوی
«
دیت
» لە 1889 دامەزراوە. پەرلەمانەکانی ئوسترالیا، کەنەدا، زیلاندی
نوێ
و ئەفریقای
باشوور
بە
لاساییکردنەوە لە پەرلەمانی بەریتانیا دامەزراون.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پەرلەمانتاری
پەرلەمانتاری
بە
مانای
لایەنگری
لە حکوومەتی پەرلەمانی، مێتۆدی
ئەو
وەڵاتانەیە
کە
تێیدا
پەرلەمان
لەگوێن هێزی یاسادانەر،
ئیش
دەکا
و هێزی
بەڕێوەبەر
(ئەنجومەنی وەزیران) لە بەرانبەریدا بەرپرسە و دانانی سەرۆکوەزیر و وەزیران
بە
پشتبەستن
بە
دەنگی پەرلەمانەوە
مەیسەر
دەبێ
. هەرکاتێک هێزی یاسادانەر، متمانەی
خۆی
بە
ئەنجومەنی وەزیران لە
دەست
بدات،
ئەو
ئەنجومەنە فەشەل دەهێنێ و ئەنجومەنێکی
دیکە
دادەمەزرێت. لە سیستەمی سەرۆککۆماری *
کە
تێیدا سەرۆکوەزیران و سەرۆککۆمار، جیاوازییان
نییە
وەک
(وەڵاتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا
و فەرەنسە) سەرۆککۆمار
بە
دەنگی ڕاستەوخۆی
خەڵک
هەڵدەبژێردرێ و هێزی یاسادانەر،
تەنانەت
ئەگەر
متمانەشی
پێ
نەکرابێ ناتوانێ
لەسەر
کار
لایبات. سەرۆککۆمار لە
بەرانبەر
دەستووری
بنچینەیی و
ئەو
خەڵکەی
کە
هەڵیانبژاردووە، بەرپرسیارە.
یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی
پەرلەمانتاری
ئەوەیە
کە
مادامێکی سیستەمی
سیاسی
لەسەر
بنەمای جیاکردنەوەی هێزەکانە* (
تفکیک
قوا)، حکوومەت
یان
سەرۆککۆمار ناتوانێ
پەرلەمان
هەڵوەشێنێتەوە
بەڵام
لە سیستەمی کۆنڤانسیۆنیدا دەکری
پەرلەمان
هەڵبوەشێتەوە
وەک
(کۆمارییەکانی
سێهەم
و چوارەمی فەرەنسە و وەڵاتانی کۆمۆنیستی) .
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
پەرلەمانی ئەورووپا
ئەنجومەنی پەرلەمانی«کۆمەڵگەی ئەورووپا»
کە
بە
سەر«لیژنەی وزەی ئۆتۆمی ئەورووپا» و«لیژنەی خەڵووزی
بەرد
و پۆڵای ئەورووپا» و
کۆمەڵی
ئابووری
ئەورووپا،
یان
«
بازاری
هاوبەش
»
چاودێری
دەکات.
ئەم
پەرلەمانە لە ساڵی 1958 لە
شاری
ستراسبورگی فەرەنسە دامەزرا و نووسینگەی هەمیشەییەکەشی لوکزامبۆرکە.
ناوی
پەرلەمانەکە تاساڵی 1962، کۆنگرەی ئەورووپا
بووە
. 198 ئەندامی
هەیە
کە
لە
لایەن
پەرلەمانی وەڵاتانی
ئەندام
، ناوزەد دەکرێن. فەرەنسە، بەریتانیا، ئەڵمانیا و ئیتاڵیا، هەرکامیان، 36 نوێنەریان
هەیە
. بەلجیکا و نەمسا،
هەرکام
14
نوێنەر
و دانیمارک و ئیرلەندا، 10
نوێنەر
و لوکزامبۆرک 6
نوێنەر
.
پەرلەمان
بۆ
هەموو
بابەتێکی
گرینگ
، ڕاوێژی پێدەکرێ و ئەتوانێ کۆمیتەی بەڕێوەبەرایەتی و ئەنجومەنی وەزیران، بخاتە
ژێر
پرسیارەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
کۆیلەداری
کۆیلەداری
دیاردەێیکە
کە
پێوەندی
دەسەڵاتدارێتی و ژێردەستەیی
نیشان
دەدات. سنووری
ئەم
پێوەندییە لە دەسەڵاتی
کۆیلەدار
بە
سەر
مەرگ
و
ژیانی
کۆیلەوە
بگرە
تاکوو
ڕێسای
وشکی
چاودێری
بە
سەر
مافەکانی دوولایەن، جیاوازە. ڕەگەزی
سەرەکی
ئەم
دیاردە
مافێکە
کە
کۆیلەدار
بەو
پێیە دەتوانێ
کۆیلە
مەجبوور
بکات
هەندێ
کار
بە
قازانجی
ئەو
ئەنجام
بات
.
بازرگانی
کۆیلە
لە
پێوەند
لەگەڵ
کشتوکاڵ
لەو
شوێنێنە
کە
کرێکار
کەم
بن
،
ئاسایی
بووە
.
کۆیلەداری
لە
ناوماڵ
،
لەگەڵ
کاروباری
خێزان
و خزمەتگوزاری شەخسی
پێوەندی
هەبووە. پاساوی
ئەم
کەشە
بۆ
کۆیلەدار
ئەوە
بووە
کە
سوود
و بەهرەی
ئابووری
و
ئایینی
کۆیلەکان
دەستەبەر
دەکات.
کۆیلەداری
دیاردەیەکی
زۆر
کۆنە
و لە
چوار
هەزار
ساڵ
پێش
زایین
، لە شارستانەتیی سۆمەرەوە
دەستی
پێکرد.
تەنانەت
لە یۆنانی کۆنیش
بووە
. ئەرەستۆ،
کۆیلەداری
بە
دەرەنجامی سروشتیی
پێوەندی
نێوان
سوڵتە ــ فەرمانبردن و
کۆیلە
بە
«
دارایی
زیندوو
» ناوبردە دەکات. یاسای ڕوومی،
کۆیلە
نەک
بە
مرۆڤ
نازانێ
بەڵکوو
لەگوێن کەرەستەیەک لە
خزمەت
ئامانجەکانی
کۆیلەدار
ناوبردەی دەکات.
یەکەمین
شۆڕش
و ڕاپەڕینی کۆیلەکان
بە
ڕێبەرایەتی سپارتاکووس بەڕێوەچوو
کە
لە ساڵی 73ی
پێش
زایین
بەدژی ڕژێمی
کۆماری
ڕۆم
خەباتیان
کرد
.
کۆیلەداری
لە
هەندێ
شوێنی ئەورووپا لە سەدەکانی
ناوەڕاست
بەردەوام
بووە
.
بەڵام
پاش
دەستێوەردانی مەسێحییەکان،
حاڵ
و وەزعیان
باشتر
بووە
. لە قۆناغی نوێدا
کۆیلەداری
بەسرایەوە
بە
کارکردن
لە
ناو
مەزرای
گەورە
لە وەڵاتانی
ڕۆژاوا
و وەڵاتانی موسوڵمان (
وەک
کەنیز
) و
سەپان
. لە سەدەی بیستەمدا
سەرلەنوێ
کۆیلەداری
لە وەڵاتانێکی
پیشەسازی
وەک
ئەڵمانیای
سەردەمی
نازیسم
، ژیایەوە.
کۆیلەداری
لە
دوو
سەرەوە
پێوەندی
بووە
لەگەڵ
ناسیۆنالیزمدا: لە لایەکەوە بەرهەمی
هەست
و
سۆزی
ناسیۆنالیستی حکوومەتێک
بووە
. لە لایەکی دیکەوە، کۆیلەکان
بە
خۆڕاگری
و
ڕاپەڕین
، یارمەتییان داوە
بە
بەهێزکردنی
ناسیۆنالیزم
.
مۆرکردنی پەیماننامەی 1956 لە
لایەن
33 ئەندامی
نەتەوە
یەکگرتووەکان
بۆ
باشتر
کردنی هەلومەرجی
کۆیلەداری
، نیشانەی دەوامەی سەرسەختانەی دیاردەی کۆیلەدارییە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
یەکیەتی نێوان پەرلەمانی
ڕێکخراوەیەک
کە
پێکهاتووە لە ئەندامانی ئەنجومەنی یاسادانەرانی وەڵاتانی
جیهان
کە
لە ساڵی 1889 لە پاریس
بنیاد
نرا و لە ساڵی 1920 بەملاوە
بەم
شێوازەی
ئێستا
زیندوو
کرایەوە. ئامانجی
ئەم
ڕێکخراوە بریتییە لە:
پاراستن
و بەهێزکردنی
دیموکراسی
پەرلەمانی (بڕوانە
دیموکراسی
)، پێکهێنانی یەکیەتییەکی
ئازاد
لە
نێوان
یاسادانەرانی
جیهان
و چارەسەرکردنی
کێشە
نێودەوڵەتییەکان لە ڕێگەی نوێنەرانی
پەرلەمان
.
ناوەندی
یەکیەتی
نێوان
پەرلەمانی لە جێنێڤ لە سوسیرایە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فراکسیۆن/کوتلە
فراکسیۆن لە وشەی لاتینی fracito و fractum
بە
واتای وردکراو وەرگیراوە و لە
ڕووی
زمانزانییەوە
بە
واتای پاژێک
یا
کەرتێکی
بچووک
لە گشتێک هاتووە. لە زاراوەی سیاسیدا
بە
گرووپێک
یا
باڵێک
دەڵێن
کە
لەناو
ڕێکخراوە
یا
حیزبێکی
سیاسی
یا
پەرلەمان
،
چالاکی
دەکات و ئەندامەکانی
پێکەوە
لە
بابەت
چۆنییەتی جێبەجێکردنی
بەرنامە
و پلانەکانیان
ڕاوێژ
و
گفتوگۆ
دەکەن. فراکسیۆنر fractionnaire
بە
کەسێک دەگوترێ
کە
لە
بەرانبەر
ڕێبازی
گشتی
ڕێکخراوەیەک، تیۆری و بیروڕای
جیاواز
ئاڕاستە
دەکات.