تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەهلی حاڵ
(نت.) ئەو کەسەی لەبەر خواناسی، جاروبارە دەبوورێتەوە و گۆیا لەو حاڵەدا لەو شتانە ئاگادار دەبێ کە لە بارێکی ئاساییدا نازاندرێن، شێخ، پیر. ((گەر ببینێ لێوی ئاڵ و چاوی کاڵی مەستی تۆ)) (( مەست و بێ پەروایە بیللا پیری کامڵ ئەهلی حاڵ)) (سەلام-٧٥)
حاڵ
الاحوال (عند الصوفیة)
حاڵ
نود، جاوَر، چگونگی، گُذارش.
حاڵ
نوود، ژیوار، جیوار، هاڵ. [بارودۆخ]
حاڵ
حال، حالَة، بال، کِیئَة، بِیئَة، کَلَل، وَضع، کَیفیَّة.
حاڵ
چلۆنایەتی، باری ژیان
جەزمەی دەروێشان
سەرچاوە: نالی
حاڵ
حاڵ لێ هاتن، وەزعێکی تایبەتییە بەسەر دەروێش و صۆفیدا دێت و جڵەوی خۆیانیان تیا لەدەست دەرئەچێ. تێکڕا بار و وەزع.

شێخم، چ گەرمە حەڵقەیی ذیکرت بە ڕەشبەڵەک!
حاڵی ئەمانە خۆ بە جەنابت موحەووەلە!
بەش به حاڵی
... ڕستەیەکه، یەکێک له سەرەتا یا دوایی قسەی زیاد دەکا تا ئەو کەسانەی گوێیان له قسەیەتی نەیبەنە سەرخۆیان:: بەش به حاڵی خۆم دەڵێم پیاوی ! درۆزن ڕووی ڕەش بێ.
حاڵات
جەزمەی دەروێش لە کاتی زیکرا: دەروێش حاڵاتی لێ هات
سەرچاوە: نالی
حاڵاتی میحاق
ئەو کاتەی مانگ ئەگاتە ڕادەی ئەوپەڕی باریکی و لاوازیی و لەبەرچاو ون ئەبێ کە ئەوەش لە دواڕۆژەکانی مانگی عەرەبیی و لە یەکەم ئێوارەی مانگی نوێدا ئەبێ کە مانگ زۆر بێتینە و بەزەحمەت بەدیی ئەکرێ.

لە دووریی تۆیە ئەی خورشیدی پڕتەو بەخشی شەوگەردان
کە « نالیی » وا لە حاڵاتی میحاقی ماهی نەودایە..
حاڵی
دانا، حالی، می¬داند.
حاڵی
زانا، تێگەیگ، ئەزانێ. [تێگەیشتوو، هەروەها: دەزانێت.]
حاڵی
مُلتَفِت، فَهِیم، عَلِیم.
حاڵی
تێگەیشتوو: لە قسەکەم حاڵی بووی
حاڵی بوون
دانستن، حالی¬شُدن.
حاڵی بوون
زانین، تێگەیین، تێگەیشتن، بەرخواردن. [سەر لێ دەرکردن.]
حاڵی بوون
تَفَهُّم، تَفَقُّه.
حاڵەتی بێئارامی
حاڵەتی بێئارامی
Anxiety states
حاڵەتی تێدیتەکانی زەبوونی
حالات العجز المرتقبة
حاڵەتی تێدیتەکانی زەبوونی
Disability cases / prospective