تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان
سەرجەم فەرهەنگەکان
فەرهەنگەکانی کوردی - کوردی
برادۆست (ئینگلیزی-کوردی)
برادۆست (کوردی - ئینگلیزی)
برادۆست (کوردی - عەرەبی)
برادۆست (کوردی - کوردی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - ئینگلیزی)
زاراوەکانی کۆڕ (کوردی - عارەبی)
سەلاحەدین
فەرهەنگۆکی کتێبی ئابووری سامولسن و نوردهاوس
فەرهەنگی خاڵ
فەرهەنگی زانستی سیاسی (ئینگلیزی- کوردی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - ئینگلیزی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - فارسی)
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فەرهەنگی کوردستان
قاموس کردي الحدیث
قامووسی زمانی كوردی - زەبیحی
مەردۆخ کوردی - عارەبی
مەردۆخ کوردی - فارسی
مەردۆخ کوردی - کوردی
نالی
هەنبانە بۆرینە (کوردی - فارسی)
هەنبانە بۆرینە (کوردی - کوردی)
گۆڤەند و زنار
X
وشە
پوخت
پێشگر
ناوگر
پاشگر
سەروا
دەرئەنجام: 85
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سۆشیالیزمی مارکسی
بەپێی بۆچوونەکانی مارکس، سۆشیالیزمی مارکسی بریتییە
لە
سۆشیالیزمی
زانستی
یان
کۆمۆنیزم
کە
بەو
پێیە پڕۆژەی ڕزگاریبەخش و شۆڕشگێڕانە و ڕووخێنەری
سەرمایەداری
بە
ئەنجام
ئەگەیەنێت.
ئەم
جۆرە سۆشیالیزمە
لە
ڕەوتی
بەدیهاتنی
مێژوویی
خۆیدا
چەند
لقێکی
وەک
سۆشیالیزمی ڕووسی و سۆشیالیزمی
چینی
لێکەوتەوە
کە
ئەوانیش بەپێی مەرام و ڕێبازی ڕێبەرەکانی
بە
چەند
لقێکی
دیکە
دابەش
بوون
. تیۆری مارکسیستی
سۆشیالیزم
،
لە
سەدەی بیستەمدا زاڵترین ڕێبازی سۆشیالیستی
بووە
کە
بە
خەمڵاندنی
ئەم
تیۆرییە
لە
لایەن
لێنین و مائۆ تسەتۆنگ
لە
ئەزموونی شۆڕشی
چین
،
لە
زۆربەی ناوچەکان و وەڵاتانی
جیهان
گرنگایەتی پێدراوە.
مارکس و لایەنگرانی، سۆسیالیستەکانی
بەر
لە
خۆیان
بە
سۆشیالیستی
خەیاڵی
لە
ناو
سیستەمێکی
سەرمایەداری
ناوبردە دەکەن
کە
تێیدا
ئابووری
وەڵات
لە
سەر
بناغەی خاوەندارێتی
تایبەتی
ئامرازەکانی
بەرهەمهێنان
بنیادنراوە
بەڵام
لە
سۆشیالیزمی مارکسیدا خاوەندارێتی
کارگە
و ئامرازەکانی
بەرهەمهێنان
دەدرێ
بە
ڕەنجدەران و زەحمەتکێشان.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سیاسەت/ ڕامیاریی
ئەم
زاراوە
لە
زمانی فرەنسی
لە
ڕیشەی politique وەرگیراوە
کە
ئەویش
لە
ڕیشەی یۆنانی politikos و ڕیشەی
polis
بە
مانای
شار
وەرگیراوە.
لەو
سەردەمەدا politikos
بە
واتای «
هونەر
و هەڵسوکەوتی حکوومەت
لە
وەڵات
»
یان
دەوڵەت
ـــ شارەکانی یۆنان
لێک
دراوەتەوە.
سیاسەت
بە
گشتی
بریتییە
لە
ستراتیجی
یان
مێتۆد و ڕێبازێک
بۆ
بەڕێوەبردن
یان
باشتر
بەڕێوەچوونی
هەر
کارێک چ کارێکی شەخسی بێت چ
کۆمەڵایەتی
.
بەڵام
مانایەکی تایبەتیش
بۆ
ئەم
زاراوە
لێکدراوەتەوە
کە
ئەویش بریتییە
لە
لێکدانەوە
و توێژینەوەی
ڕەهەندە
سیاسیەکانی
دیاردە
کۆمەڵایەتییەکان.
بۆ
نمونە
دەسەڵات
،
دەوڵەت
، ڕەفتاری
سیاسی
، بڕیاردانی
سیاسی
و بەڕێوەبردنی کاروباری
گشتی
.
سیاسەت
بە
یەکێک
لە
کۆنترین بەشەکانی زانستە کۆمەڵایەتییەکان دادەنرێ و کتێبی «
کۆماری
» پلاتۆ،
یەکەم
بەرهەمە
کە
لەم
بارەوە نووسراوە و تێیدا
باس
لە
چۆنیەتی
حکوومەتی شارەکانی یۆنانی
کۆن
دەکات.
لەم
کتێبەدا پلاتۆ حکوومەتی نوخبەکان
پێشنیاز
دەکات.
پاش
پلاتۆ، ئەرەستۆ توێژینەوەیەکی قووڵتری
لەمەڕ
زانستی
سیاسەت
و
شێوازی
حکوومەت کردووە
کە
نووسینەکانی
ئەو
لەو
بوارەدا بنچینەی
زانستی
ڕامیاری
لە
قەڵەم
دەدرێن. دواتر
لە
سەردەمی
ڕێنسانس، نیکۆلۆ ماکیاڤیلی
نووسەر
و سیاسەتمەداری ئیتالی کتێبێکی
بە
ناوی
«
میر
» نووسیوە
کە
تێیدا شێوازەکانی حکوومەتکردنی
ڕاڤە
کردووە. (بڕوانە
ماکیاڤیلیزم
)
ئەم
کتێبە
بووە
هۆی
ئەوە
کە
زۆربەی پادشایان و دەسەڵاتدارانی سەدەی
هەژدە
لە
ئەورووپا
پەیڕەوی
بیر
و بۆچوونەکانی بکەن.
بەڵام
پێشینەی
هەوڵدان
بۆ
بەدیهێنانی
سیاسەت
وەک
زانستێک، دەگەڕێتەوە
بۆ
قوتابخانەی پۆزەتیڤیزمی ئاگۆست کۆنت (1798ـــ 1857)
لە
سەدەی
نۆزدە
. پۆزەتیڤیستەکان، پێشکەوتنی زانستە سرووشتییەکانیان
بە
دەرەنجامی ملنەدان
بە
کۆت
و
بەندە
میتافیزیکیەکان دەزانی و خوازیاری بەکارهێنانی مێتۆدەکانی
زانستی
سرووشتی
بوون
لە
توێژینەوە
کۆمەڵایەتی
و سیاسیەکاندا.
بەم
بۆنەوە کۆنت
لە
کتێبەکەی
خۆی
بە
ناوی
«
زانستی
سیاسەت
»
ئەم
ڕاستییەی سەلماندووە
کە
زانستی
سیاسەت
بە
بەراوردکردن
لەگەڵ
زانستی
فیزیا،
زانستی
فیزیای
کۆمەڵایەتی
لە
ئەژمار
دێت
و
بە
هەمان
شێوەی فیزیا
لەگەڵ
دیاردەگەلی دینامیک و ستاتیک سەروکاری
هەیە
.
زانستی
سیاسەت
بە
دوو
چەمک
دابەش
کراوە:
یەکەم
،
بە
مانای سیستەمی
سیاسی
یا
حکوومەت و
دەزگە
حوکومییەکان و سیاسەتی
ڕاپەڕاندن
و شێوەی دەسەڵاتداریەتی و ئیدارەی کۆمەڵگەیە.
دووهەم
، زانستێک
کە
لەگەڵ
بونیادە
ئابووری
و
کۆمەڵایەتی
و کەلتوورییەکانی
دەزگە
حوکومییەکان، زەمینە کۆمەڵایەتییەکانی دەسەڵاتی
سیاسی
و
هێز
بە
مانای
گشتی
،
مان
و نەمانی حکوومەتەکان،
پێوەندی
نێوان
دەوڵەتان و فەلسەفەی
سیاسی
،
پێوەندی
کۆمەڵگەی مەدەنی
لەگەڵ
ژیانی
سیاسی
و کەلتووری
سیاسی
و
ئابووری
و مێژووی
سیاسی
و … سەروکاری
هەیە
.
سیاسەت
و گۆڕانکارییە سیاسییەکان
لە
سەر
هەموو
ژیانی
مرۆڤایەتی
کاریگەری دادەنێت.
چونکە
جاری
وا
هەیە
بڕیارێکی نابەجێی
سیاسی
دەبێتە
هۆی
بەرپابوونی
شەڕ
و پێکدادان
یا
شۆڕش
و
کۆدەتا
کە
ئەمانەش
هەموو
بەستێنە
ئابووری
و
کۆمەڵایەتی
و کەلتووری و
ئایینی
و فیکرییەکان
تووشی
وەرچەرخان
دەکات.
ئەگەرچی
هەندێ
لە
نووسەران
چەقی
توێژینەوەکانی
زانستی
سیاسەت
بە
دەوڵەت
یان
حکوومەت
لە
قەڵەم
دەدەن
بەڵام
هەندێکی
دیکە
لە
سەر
ئەم
بڕوایەن
کە
سیاسەت
، سەنتەر و ناوەندێکی تاقانەی
نییە
چونکە
وەک
زۆربەی زانستەکانی
دیکە
زانستێکی فرەناوەندە. دیاریکردنی بابەتی
ناوەندی
وەک
بابەتی
سەرەکی
زانستی
سیاسەت
، دەگەڕێتەوە
بۆ
حەز
و تاسەی زانایانی
سیاسی
و
کێشە
گرنگەکانی
سەردەم
و کاریگەریی زانستەکانی
دەوروبەر
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سێکتاریزم/تیرەگەری
ئەم
زاراوە
لە
ڕیشەی لاتینی secta
بە
مانای
تیرە
و
گرووپی
بچووک
وەرگیراوە.
لە
کەلتووری کۆمۆنیستەکان
بە
واتای
دابڕان
لە
جەماوەر
و گۆشەگیرییە. لایەنگرانی
ئەم
ڕێبازە
بە
حەز
و ئارەزوویەکی تایبەتەوە
بیر
لە
بابەتە
ئایینی
و فەلسەفیەکانی
خۆیان
دەکەنەوە و
گرنگی
بە
بابەتە گرنگەکانی
کۆمەڵگە
نادەن.
بە
گشتی
سێکتاریزم
بۆ
تیرەگەری و عەشیرەگەری
لە
ناو
حیزب و لایەنە سیاسیەکاندا بەکاردێت
کە
پتر
لە
ناو
حیزب و گرووپە چەپیەکاندا باوە. ئەمەش دەبێتە
هۆی
ئەوە
کە
ئەم
گرووپانە
لق
و پۆپی جۆراوجۆریان
لێ
ببێتەوە. تیرەگەری
لە
ناو
حیزبە سیاسیەکان
هەمیشە
ناگەڕێتەوە
بۆ
جیاوازی
بیروڕا
بەڵکوو
هەندێ
جار
لە
ناکۆکی
و ململانێی
تایبەتی
و زێدەخوازی ڕامیارییەوە
سەرچاوە
دەگرێ.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سەرمایەداری
سەرمایەداری
(کاپیتالیزم)
لە
وشەی
capital
بە
واتای
سەرمایە
وەرگیراوە
بەڵام
لە
زاراوەدا
بەو
سیستەمە ئابوورییە دەگوترێ
کە
لە
پێشدا
لە
سەردەمی
شۆڕشی پیشەسازیی
لە
ئەورووپای
ڕۆژاوا
و
ئەمریکا
سەری
هەڵدا و دواتر، وەڵاتانی ڕۆژهەڵاتیشی گرتەوە.
لەم
سیستەمەدا
لە
بواری ئامرازەکانی
بەرهەمهێنان
لەبری
ئەوەی
بۆ
بەرهەمهێنانی
ئاسایی
،
لە
هێزی مرۆڤی و
ئاژەڵ
کەڵک
وەرگیرێت، کەرەستەی میکانیکی (
مەکینە
)
بۆ
بەرهەمهێنانی
باشتر
بەکار
دێت
.
لە
باری
مێژوییەوە،
سەرمایەداری
وەک
بەشێکی بزاوتی
تاک
باوەڕی
لە
ئەژمار
دێت
.
لە
بەستێنی ئاییندا
ئەم
سیستەمە
هەندێ
ڕیفۆرمی
بە
دوا
خۆیدا
هێنا
.
لە
زانست
و پەروەردەدا
بووە
هۆی
گەشەسەندنی
زانستی
فیزیا،
لە
پێوەندیە مرۆڤیەکاندا زانستە کۆمەڵایەتیەکانی
لێ
کەوتەوە،
لە
زەمینەی
سیاسەت
، بناخەدانەری حکوومەتە دیموکراتیەکان
بووە
و
لە
ئابووریشدا سیستەمی
سەرمایەداری
هێنایە گۆڕێ.
لەم
ڕووەوە گریمانەی «
شارستانیەتی
سەرمایەداری
»
بە
گریمانەیەکی
ڕاست
و
ڕەوا
دەردەچێت.
ئەم
گریمانە
بانگەشەی
ئەوە
دەکات
کە
سەرمایەداری
،
تەنیا
سیستەمێکی
ئابووری
تایبەت
نییە
،
بەڵکوو
سیستەمێکی
کۆمەڵایەتی
تۆکمەش
لە
ئەژمار
دێت
.
زاراوەی
سەرمایەداری
، زیاتر
لە
لایەن
سۆسیالیستەکان ــ
بە
تایبەت
مارکسیەکان ــ بڕەوی
پەیدا
کرد
ئەویش سیستەمێکە تێیدا خاوەندارێتی
تایبەتی
سەرمایە
،
مەرجی
سەرەکیە
بۆ
سیمای
ئابووری
و
سیاسی
و
ئەم
ڕەوتەش
بەدی
هێنەری جۆرێک تەکوزی
کۆمەڵایەتی
تایبەتە
کە
تێیدا
چینی
دەسەڵاتدار
(
کە
پێی دەگوترێ
سەرمایەدار
یان
بورژوا
)
لە
هێزی بەرهەمهێنی
کۆمەڵگە
بە
قازانجی
خۆی
کەڵک
وەردەگرێ.
یەکێک
لە
بنەماکانی
سەرمایەداری
،
ئابووری
بازاڕە.
لە
سەردەمی
پێش
سەرمایەداریدا
بە
گشتی
ئابوور
،
خۆماڵی
و
سەرپشک
بووە
.
خێزان
خۆی
پێداویستیەکانی
خۆی
بە
شێوەی ئاڵوگۆڕکردنی
شمەک
دابین
دەکرد. دابەشکردنی
ئیش
و
کار
لە
گۆڕێدا نەبووە و
هەر
خێزانێک
ناچار
بوو
چەندەها
کار
و ئەرکی
جیاواز
بە
ئەنجام
بگەیەنێت.
بەڵام
لە
ئابووری
بازاری
سیستەمی سەرمایەداریدا
کار
و
تەوزیم
بەپێی لێهاتوویی و کارزانی
دابەش
دەکرێت و
هەر
کەسە
تەنیا
دەتوانێ بەشێکی
هەرە
بچووک
لە
پێداویستیەکانی
خۆی
، بەپێی لێهاتوویی و
شارەزایی
خۆی
دابین
بکات.
یەکێکی
دیکە
لە
بنەماکانی
ئابووری
بازاری
سەرمایەداری
، ململانێیە.
لە
ئابووری
مۆدێەن
بۆ
بەرهەمهێنانی
کاڵا
و خزمەتگوزارییەکان، بژارەی
ململانێ
چ
بە
شێوەی مۆنۆپۆلکردنی
تایبەتی
یان
مۆنۆپۆلی
یاسایی
،
لە
ژێر
دەستی
دەوڵەتدایە. یەکێکی
دیکە
لە
تایبەتمەندییەکانی سیستەمی
سەرمایەداری
، بنەڕەتی قازانجە.
ئابووری
سەرمایەداری
زێدەتر
لە
هەر
سیستەمێکی
ئابووری
دیکە
دەرفەت
بۆ
وەچنگ هێنانی
قازانج
دەڕەخسێنێ.
ئەم
جۆرە ئابوورییە
ئازادی
بازرگانی
کردن
و
پیشە
و
ئازادی
ماڵ
و
دارایی
و ڕێککەوتن
زەمانەت
دەکات.
گەشەی
سەرمایەداری
هاوبەندە
بە
گەشەی
بازرگانی
کە
تێیدا
سەرمایەداری
گەورە
،
بە
سەر
دانوستاندا
شارەزا
دەبن.
پاش
سەرهەڵدانی شۆڕشی پیشەسازیی قۆناغی
سەرمایەداری
دەست
پێدەکات.
لەم
سەروبەندەدا خاوەنی کۆمپانیا گەورەکان و ڕێکخراوە ئابوورییەکان،
دەست
دەگرن
بە
سەر
پرۆسەی بەرهەمهێناندا.
سەرەنجام
قۆناغی
سەرمایەداری
(
دارایی
) دێتە کایەوە.
لەم
قۆناغەدا دەسەڵاتی
ئابووری
هێدی
هێدی
دەکەوێتە
دەست
خاوەن
بانکەکان و پارەدارە قەبەکان، ئەمانیش
بە
پارەی بەردەستیان
هەموو
کۆمپانیا پیشەسازییەکان مۆنۆپۆل دەکەن.
بەم
حاڵە دوابەدوای
هەر
قۆناغێک، سەردەمەکەی
پێشوو
ناسڕدرێتەوە و
هیچکام
لەم
قۆناغانە ناتوانن
بە
سەر
هەموو
پانتای
ئابووری
وەڵاتێکدا
بە
تەواوەتی
زاڵ
ببن.
هەندێ
جار
باس
لە
قۆناغی چوارەمیش دەکرێت
کە
ئەویش پێی
دەڵێن
«
سەرمایەداری
دەوڵەتی
».
ئەم
زاراوە
بۆ
هەر
جۆرە سیستەمێکی
ئابووری
دەوڵەتی
بە
کاردەبرێت.
جاری
واش
هەیە
بە
تەوس
و ڕەخنەوە
بۆ
سیستەمی
ئابووری
وەڵاتانی کۆمۆنیستی
بە
کار
دەبرێت.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
سەرۆک کۆماریی
بریتییە
لە
:
پلە
و
پایە
و
ئەرک
و تەوزیمی
سەرۆکی
ئەنجومەنی وەزیرانی
دەوڵەتی
هەڵبژێردراو
لە
وەڵاتێکی کۆماریدا. بەپێی ماهییەتی
پلە
و
پایەی
سەرۆک
کۆماریی
لە
سیستەمی کۆماریدا
دوو
شێوازی
سەرۆکایەتی
دەبیندرێ:
لە
وەڵاتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا
و کۆمارییەکانی ئەمریکای لاتین،
کاری
«
سەرۆکی
وەڵات
» و
سەرۆکی
حکوومەت یەکێکە و
هەموو
ئەرک
و کارکردەکان
لە
پلە
و
پایەی
سەرۆک
کۆماریدا کۆبۆتەوە.
بەڵام
لە
وەڵاتانێکی
وەک
کۆماری
فیدراڵی ئەڵمانیا و هێندستان و ئیتالیا و زۆربەی کۆمارییەکانی
دیکە
سەرۆک
کۆمار
،
تەنیا
سەرۆکایەتی
وەڵاتی
لە
ئەستۆیە و
کاری
بەڕێوەبەرایەتی حکوومەت
لە
ئەستۆی
ڕاوێژکار
یان
سەرۆکی
ئەنجومەنی وەزیراندایە. جیاوازییەکی دیکەش
لە
نێوان
ئەم
جۆرە حکوومەتانەدا
هەیە
ئەویش دەگەڕێتەوە
بۆ
هەبوونی
پەرلەمان
.
لە
وەڵاتەیەکگرتووەکانی
ئەمریکا
و ئەمریکای لاتین
سەرۆکی
وەڵات
و
بەرپرسی
بەڕێوەبەرایەتی،
یەک
کەسە
(
سەرۆک
کۆمار
)
کە
ئەویش
سەربەخۆ
لە
ئەنجومەنی یاسادانان و
بە
دەنگی ڕاستەوخۆی
خەڵک
بۆ
ماوەیەکی دیاریکراو هەڵدەبژێردرێت.
بەڵام
لە
حکوومەتی پەرلەمانیدا هەڵبژاردنی بەرێوەبەری
وەڵات
یا
ئەنجومەنی وەزیران،
لە
ئەستۆی پەرلەماندایە و
تا
ئەو
کاتە
لە
پۆستی
سەرۆکایەتی
دەبێت
کە
دەنگی متمانەی زۆرینەی پەرلەمانی بردبێتەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
شارستانەتی / ژیار
مەبەست
لەم
زاراوە
،
شێوە
ژیانی
شارستانییانەیە
لە
کۆمەڵگەیەکی
شاری
کە
سێ
واتای لێدەبێتەوە:
ـــ
بەرەوپیری
ئەقڵ
و
مرۆڤایەتی
چوون
.
ـــ ئەنجامدانی بەڕێوجێی کاروباری
ژیان
.
ـــ
هەنگاونان
بەرەو
ئاکار
و ئەخلاقی
شاری
.
شارستانەتی
لە
زاراوەی سیاسیدا «
بە
کۆمەڵێک
دەزگە
و ڕێکخراوەی
کۆمەڵایەتی
،
پێوەندی
ئابووری
و
کۆمەڵایەتی
،
ئایینی
،
هونەری
و
ئەدەبی
و
بەرهەمهێنان
لە
کۆمەڵگەیەکی پەرەسەندوو» دەگوترێ.
بە
واتایەکی
دیکە
، شارستانەتی
بە
کۆمەڵێک پاشکەوتی
مادی
و
مەعنەوی
مرۆ
لە
کۆمەڵگەیەکی پەرەسەندوو دەگوترێ. شارستانەتی
لە
زانستی
مرۆناسیدا
وەک
پاژێک
لە
کەلتوور
لە
قەڵەم
دراوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
شۆڕشی ئیداری
جێبەجێکردنی چاودێریی
لە
سەرمایەدارانەوە
بۆ
بەڕێوەبەرانی
دەزگە
حکومەتی و ناحکومەتییەکان.
هەنووکە
، زۆربەی کۆمەڵناسان و زانایانی
سیاسەت
لەسەر
ئەم
بڕوایەن
کە
لە
سیستەمە پیشەسازییە پێشکەوتووەکاندا (
سەرمایەداری
و سۆشیالیستی) دەسەڵاتی
ڕاستەقینە
بە
دەست
بەڕێوەبەرانی
دەزگە
ئابووری
و
ئیداری
و
سەربازی
و بورۆکراتییەکانە
بە
تایبەت
،
ئەو
توێژە باڵایەی
کە
چەرخی
هەموو
دەزگەکان هەڵدەسووڕێنێ.
ئەمانە
لە
ڕاستیدا چینێکی دەسەڵاتداری
تازە
پێداکەوتوون
کە
دەبنە خاوەنی بەشی زۆریی
داهات
و بەرهەمهێنانی وەڵاتەکەیان.
ئەم
بیرۆکە
لە
لایەن
جەیمز بێرنام کۆمەڵناسی ئەمەریکی،
لە
کتێبی شۆڕشی
ئیداری
(1941)
لە
ئەمریکادا
هاتە
ئاراوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
شەڕی دووهەمی کەنداوی فارس
بە
شەڕی 42 ڕۆژەی هاوپەیمانانی
ڕۆژاوایی
بە
ڕێبەرایەتی
ئەمەریکا
دەگوترێ
بۆ
ڕزگار
کردنی
خاکی
کوەیت
لە
دەست
سوپای عێراق
کە
لە
2ی ئاگوستی 1990
داگیر
کرابوو.
بەم
بۆنەوە ڕێکخراوەی
نەتەوە
یەکگرتووەکان،
بە
دەرکردنی بڕیارنامەیەک داوای
لە
عێراق
کرد
هەرچی
زووتر
هێزەکانی
خۆی
لە
خاکی
کوەیت بکێشێتەوە
دوواوە
. هاوپەیمانانیش
تاکوو
15ی ژانویەی 1991 مۆڵەتیان
دا
بە
عێراق
کە
پاشەکشە
بکات و بڕیارنامەکەی ئەنجومەنی
ئاسایش
جێبەجێ
بکات.
ئەم
مۆڵەتە
کە
نزیکەی 11مانگی خایاند،
کۆتایی
پێهات
بەڵام
عێراق
هەر
لە
خاکی
کوەیت مایەوە.
سەرەنجام
لە
کاژمێر 3/22 بەکاتی گرینڤیچ،
لە
ڕۆژی
16ی ژانویەی 1991 ئۆپەراسیۆنی زریانی
سەحرا
بە
ڕێبەرایەتی جێنێڕاڵ شوارتسکۆف
دەستی
پێکرد.
لە
ماوەی
یەک
هەفتەدا هێزەکانی هاوپەیمانان،
سەرجەم
12
هەزار
جار
بەسەر
خاکی
عێراقدا
هەڵفڕین
و بۆمبارانیان
کرد
. ئۆپەراسیۆنی
ئاسمانی
38
ڕۆژ
درێژەی خایاند.
ئینجا
ئۆپەراسیۆنی
زەوی
بەناوی
شمشێری
سەحرا
بۆ
دەرکردنی هێزەکانی عێراق
لە
کوەیت
دەستی
پێکرد و
لە
دوای 4
ڕۆژ
(28ی فیورییە) هێزەکانی عێراقی
بە
ئاگربەس
پێمل
کرد
.
لەم
شەڕەدا عێراق
بۆ
وەڵامدانەوەی هێرشەکانی هاوپەیمانان
چەند
جارێک
مووشەکی هاویشتە ئیسراییل و عەرەبستان
بەڵام
زۆر
کاریگەر
نەبوون
.
ئەم
شەڕە
بووە
هۆی
ڕاپەڕینی
کورد
و
شیعە
بەدژی
دەوڵەتی
سەدام حسەین.
ئینجا
ڕژێمی عێراق
دەستی
کرد
بە
سەرکوتکردنی
هەرچی
زیاتری
ئەو
ناوچانەی
کە
کورد
و شیعەی تێدا دەژیان.
لە
ڕاستیدا هێرشی سەدام
بە
کوەیت و شکستهێنانی
لەم
شەڕەدا
بۆ
کورد
ــ
بە
تایبەت
ــ
هەلێکی
مێژوویی
و زێڕینی ڕەخساند. هێزەکانی
پێشمەرگە
بە
ڕێبەرایەتی
دوو
پارتی
سەرەکی
ــ
یەکیەتی
نیشتمانی
و
پارتی
دیموکراتی
کوردستان
ــ خۆدەکەون و هێرشەکانی
خۆیان
لەناو
کوردستاندا
بۆ
سەر
بنکە
سەربازییەکانی ڕژێمی
بەعس
زیاتر دەکەن.
لە
5ی مارسی 1991
بێ
ئۆقرەیی و
بێ
ئارامی
خەڵکی
ڕانیە
سەررێژ
دەبێ
و
لە
چەند
ڕۆژدا
ئەم
حاڵەتە دەبێتە ڕاپەڕینێکی
گشتی
و شارەکانی
دهۆک
و
هەولێر
و سلێمانیش دەگرێتەوە و
لە
دەستی
هێزەکانی
بەعس
ڕزگار
دەبن.
لەم
قۆناغەدا ماوەی
ئازادی
خەڵکی
کورد
زۆری
نەخایاند
چونکە
ڕژێم
هەڕەشەکانی
خۆی
بە
دژی
ئەم
ناوچانە بەئەنجام گەیاند و
لە
13
تا
28ی
مارس
کە
زانی
کەرکووکیش
خەریکە
لە
دەستی
دەردێت،
بە
یارمەتی
فڕۆکە
و چەکی
قورس
و
دەبێ
بە
هێرشی هێنایەوە
کوردستان
و
خەڵکی
ئەم
ناوچانەی
بەرەو
ئێران
و تورکیا ڕاونا.
لەم
کۆچەگەلەدا خەڵقێکی مەدەنی
زۆر
کوژرا و ئاوارەبوونێکی
گەورە
بۆ
کورد
بەجێما.
لە
دوای
ئەوەی
کە
سەدام کەشێکی نائەمنی خستە ناوچەکە و فشارێکی
زۆری
هێنا
بۆ
دانیشتوانی
کوردستان
، هاوپەیمانان، «ناوچەیەکی
ئەمن
»
یان
لە
ناو
عێراق ڕاگەیاند.
ئەم
پلانە
لە
18ی ئاوریلی 1991
لە
نێوان
نەتەوە
یەکگرتووەکان و
دەوڵەتی
عێراق مۆرکرا. بەپێی
ئەم
ڕێکەوتننامە عێراق، نەدەبوا
لە
خولگەی 36 دەرەجەی
باکووری
ئەم
وەڵاتە (
ناوچە
کوردنشینەکان) فڕۆکەکانی بخاتە ئاسمانەوە.
ئەم
ماوە
و دواتریش
ئەگەرچی
پڕ
بووە
لە
سەختی
و گەمارۆی
ئابووری
و نائەمنی
بەڵام
سەردەمێکی ڕەخساند
کە
بەدوا خۆیدا گەڵاڵەی
ڕزگاری
و
ئازادی
کوردی
ئەم
ناوچانەی داڕشت.
شەڕی دووهەمی
کەنداو
چەند
دەرەنجامێکی لێکەوتەوە
کە
دەکرێ
بە
سێ
دانە
ئاماژە
بدەین:
1ــ
جێگیر
بوونی
هێزە سەربازییەکانی
ڕۆژاوا
لە
عەرەبستان و ناوچەی
کەنداو
.
2ــ فرۆشتنی
بێ
وێنەی
چەک
و
تەقەمەنی
وەڵاتانی
ڕۆژاوایی
بە
عەرەبان.
3ــ دابەشکردنی عێراق
بە
سێ
ناوچەی
کوردستان
،
ناوەندی
و شیعەنشین.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
شەڕی سارد (1990ــ 1945)
بە
سەردەمی
دوای شەڕی جیهانی
دووهەم
دەگوترا
کە
لە
بەینی
دوو
زلهێزی
ڕۆژهەڵات
و
ڕۆژاوا
سەری
هەڵدا و نزیکەی 45 ساڵی خایاند.
ئەم
شەڕە
لە
سێ
قۆناغی
جیاواز
پێکهاتووە:
قۆناغی
یەکەم
،
لە
1945
تا
1953
واتە
ڕۆژی
مردنی ستالین.
لەم
قۆناغەدا گرینگترین ئەندێشەی ستالین،
پاراستن
و
پیادە
کردنی دەسکەوتەکانی
خۆی
واتە
دەستگرتن
بەسەر ئەورووپای
ناوین
بوو
بێئەوەی
خۆی
لەگەڵ
ئەمەریکا
ڕووبەروو ببێتەوە.
ڕۆژاوا
لەم
ساڵانەدا هەڵوێستێکی
بەرگری
کارانەی
بووە
و
ئەمریکا
، هێزە سەربازییەکانی
لە
خوارووی ڕۆژهەڵاتی ژاپۆن و ئەڵمانیا (
ڕۆژاوا
)
لە
ئوراسیا، هێشتەوە.
دوای مەرگی ستالین و
کۆتایی
هاتنی قۆناغی یەکەمی شەڕی
سارد
هەر
دوولا
ئامادەی
خۆ
سازدانەوە
بوون
. زیاکردنی بەرنامەکانی
ڕادوێ
ئەورووپای
ئازاد
بۆ
وەڵاتانی ئەقماری، زیاکردنی پشتگیری
ماڵی
لە
چالاکیە سیاسیەکانی پەنابەرانی سۆڤیەتی و ئەورووپای
ڕۆژهەڵات
کە
لە
ڕۆژاوا
گیرسابوونەوە و هەوڵی بێوچان
بۆ
پشتیوانی
کردن
لە
گرووپە نادیارەکانی
دژ
بە
سۆڤیەت،
لە
جوملەی تایبەتمەندیەکانی
ئەم
قۆناغە
بوون
.
قۆناغی دووهەمی شەڕی
سارد
،
لە
1953
تاکوو
1970 دەخاێینێت.
لەم
ماوەدا
بڕیار
وابوو سۆڤیەت
لە
باری
ئابووریەوە
ئەمریکا
ببەزێنێ و جیهانی کۆمۆنیستیش
لەم
بابەتەوە
لە
جیهانی
سەرمایەداری
پێشکەوتووتر بێت.
لەم
قۆناغەدا
ئەمریکا
و سۆڤیەت
دوو
جار
بە
تەرزێکی جیددی ڕوبەروی
یەک
بوونەوە
.
یەکەم
جار
لە
بابەت
بەرلین و
جاری
دووهەمیش
لە
سەر
کووبا
کە
هەردوو
جارەکە سۆڤیەت
خۆی
بە
زل
زانیوە و قەیرانی
ساز
کردبوو.
ئەگەرچی
کەس
بەدژی دروسکردنی دیواری بەرلین
لە
لایەن
سۆڤیەتەوە هەڵنەستا
بەڵام
ئەم
کارە
بووە
هۆی
مەهارکردنی ئەلمانیای
ڕۆژهەڵات
و
جێخۆشکردن
لە
ئەورووپای ناویندا. هێنانە دەرەوەی مووشەکەکانی سۆڤیەت
لە
کووبا سەروساختێک
بوو
کە
دەوڵەتی
کێنێدی (1963-1961) پێمل
کرد
سیستەمێکی
لایەنگری
سۆڤیەت
لەم
وەڵاتەدا (کووبا)
زەمانەت
بکات.
قۆناغی سێهەمی شەڕی
سارد
لە
ساڵی 1970
دەستی
پێکرد.
لەم
سەردەمەدا گوشاری سۆڤیەت بەوپەڕی
خۆی
گەیشت.
ئەمریکا
لە
شەڕی ڤێتنام
هیلاک
بووە
و ڕۆژاواش تامەزرۆی هێورکردنەوەی دۆخەکە و کردنەوەی
پێوەندی
نێوان
ئەمریکا
و
چینە
. سۆڤیەت بەپێزتر
لە
جاران
هێرشی کردۆتە کووبا و ئیتیۆپیا و ڤێتنام و یەمەن و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی
ناوین
. ئامادەکردنی مووشەکی ئس ئس20
کە
بەرەو
ژاپۆن و ئەورووپای
ڕۆژاوا
دایبەستبوو، ڕەقیبی تۆقاندبوو.
بەڵام
دەرەنجامی
ئەم
ڕەوتە
بە
پێچەوانەوە
بە
زیانی
سۆڤیەت
تەواو
بوو
.
هێرشکردنی سۆڤیەت
بۆ
سەر
ئەفغانستان
لە
مانگی
دیسەمبەری 1979، ئەمریکای والێکرد
لە
باری
جوگرافییەوە سیاسەتی
پشتیوانی
کردن
لە
موجاهیدینی
ئەفغان
بکاتە پیشەی
خۆی
و
لەگەڵ
وەڵاتانی پاکستان و
چین
و عەرەبستان و
میسر
و بەریتانیا بەرەیەک بەدژی سۆڤیەت
ساز
بکات.
هاتنە
سەرکاری
گۆرباچۆڤ
لە
ساڵی 1985 و دەسپێکردنی
هەندێ
ڕیفۆرمی بەپەلە و
بێ
ڕێوشوێن
،
نەوەک
عومڕێکی دووبارەی
بە
سۆڤیەت نەبەخشیەوە
بەڵکوو
ئارێشەکانی زیاتر
کرد
. زیادەرۆیی
لە
کێبەرکێی
چەک
و
تەقەمەنی
،
ئابووری
ئەم
وەڵاتەی
ئیفلیج
کرد
و
سەرەنجام
بەرەو
سەرنگوونی دەبرد.
لە
ساڵی 1989 گۆرباچۆڤ،
لە
دوورێیانەیکدا مابۆوە!
یان
ئەبوا
بۆ
هێشتنەوەی دەسەڵاتی
پێشوو
دەستی
بکردایە
بە
خوێن
ڕشتن
و شەڕی ناوخۆیی و
ئاژاوە
کە
ئەم
ڕێگەیە زەمینەی دەستێوەردانی ئەمریکای
خۆش
دەکرد
یان
ئەوەی
کە
خۆی
تەسلیم
بکات. گۆرباچۆڤ، ڕێگەی دووهەمی هەڵبژارد و
سەرەنجام
پاشاگەردانی
کەوتە
وەڵات
و ئەورووپای
ڕۆژهەڵات
و
ناوین
و
لە
ڕاستیدا بلۆکی کۆمۆنیستی تێکشکا و
لە
دێسەمبەری ساڵی 1991
بە
شێوەیەکی
ڕەسمی
یەکیەتی
کۆمارییەکانی سۆڤیەت
لێک
هەڵوەشا.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
فیدراسیۆنی جیهانی یەکێتییە کرێکارییەکان
ئەم
فیدراسیۆنە یەکێک
لە
گەورەترین ڕێکخراوەکانی
کرێکاری
جیهانە
کە
لە
ساڵی 1945
لە
لایەن
یەکێتییە کرێکارییەکانی 54
وەڵاتی
جیهان
بۆ
وێنە
ئەمریکا
و بریتانیا و
یەکێتی
سۆڤیەت
لە
پاریس دامەزراوە.
بەڵام
هەندێ
لە
یەکێتییە کرێکارییەکانی
ئەمریکا
بەو
بیانووەی
کە
لە
یەکێتییە کرێکارییەکانی سۆڤیەتدا
ئازادی
ڕاستەقینە
لەبەرچاو
ناگیردرێ،
لەم
فیدراسیۆنەدا بەشدارییان نەکرد.
بەهۆی دروستبوونی
ناکۆکی
ئایدیۆلۆجیایی
لە
نێوان
بلۆکی
ڕۆژهەڵات
و بلۆکی
ڕۆژاوا
لە
ژانوییەی 1949، یەکێتییە کرێکارییەکانی
ئەمریکا
و بریتانیا و
چەند
وەڵاتێکی
دیکە
بە
تەواوەتی
لەم
فیدراسیۆنە وازیان
هێنا
و
هەر
لەو
ساڵەدا «کۆنفیدراسیۆنی نێودەوڵەتی
کرێکاری
ئازاد
»
یان
پێکهێنا
کە
زۆربەی یەکێتییە کرێکارییەکانی وەڵاتانی ناکۆمۆنیست تێیدا
بوون
بە
ئەندام
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
قەیرانی سەرمایەداری
ئەم
زاراوە
لە
لایەن
مارکس و زۆرینەی مارکسییەکان
بۆ
ئاماژە
بەو
کێشە
و ناتەباییانە بەکاربراوە
کە
سیستەمی
سەرمایەداری
تووشی
قەیران
و ئارێشەی
قووڵی
ئابووری
و
کۆمەڵایەتی
و
سیاسی
کردووە.
بە
باوەڕی
ئەوان
،
ناتەبایی
سەرەکی
کۆمەڵگەی
سەرمایەداری
لەوەدایە
کە
بەرهەم
و سەمەرەی
کۆمەڵایەتی
، دەکەوێتە
بەردەستی
سەرمایەداری
تایبەتی
و قازانجی هەرەزۆری
ئەم
بەرهەمە مەکینەییە دەچێتە گیرفانی سەرمایەدارەکانەوە.
ئەم
ئارێشە
لە
نێوان
خەسڵەتی کۆمەڵەکی
بەرهەمهێنان
و
شێوازی
تایبەتی
موڵکداریەتی، قەیرانی
سەرەکی
سەرمایەداری
سازکردووە. دەرەنجامێکی
ئەم
ئارێشە، دابەزینی
توانایی
کڕینی بەرهەمەکانە بەهۆی زیادبوونی
چینی
هەژار
کە
ئەمەش دەبێتە
هۆی
زێدەبوونی بەرهەمهێنراو و هەڵکشانی ڕادەی
خەڵکی
بێکار
. دەرەنجامێکی دیکەی قەیرانی
سەرمایەداری
،
خەبات
و ململانێی
کرێکار
و بۆرژوازییە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
لۆمپن پرۆلتاریا
لۆمپن، وشەیەکی ئەڵمانییە و
بە
کەسانی بەتاڵپا و
پەست
و
خوێڕی
و
شڕەخۆر
دەگوترێ. زاراوەی لۆمپن پرۆلتاریا
لە
نەریتی سیاسیدا
بە
توێژێک
لە
خەڵکی
چارەڕەش
دەگوترێ
کە
بە
هۆی
بێ
بەشبوونی
یاسایی
و
کۆمەڵایەتی
و
بێ
ئاگایی
لە
کاروباری
سیاسی
و مرۆیی، ویژدانی شۆڕشگێڕانەی
خۆیان
لەدەست داوە.
ئەم
توێژە
بە
تایبەت
لە
کۆمەڵگە
کۆلۆنیالیستیەکاندا سەرهەڵدەدەن و دەبنە
هۆی
تووڕەیی
و
بێزاری
خەڵک
و
بەرە
ــ
بەرە
بە
هۆی
ڕەوشی
نالەباری
ئابووری
، زیاتر
لە
ناو
تاوان
و گەندەڵیدا
نوقم
دەبن. دەتوانین لۆمپن
بە
گرووپێکی
شڕەخۆر
و
بەرەڵڵا
و
تاوانکار
لە
قەڵەم
بدەین
کە
دەبنە کرێگرتەی وەڵاتانی
سەرمایەداری
و
چینی
دەسەڵاتدار
کە
بۆ
دابینکردنی
بەرژەوەندی
دواکەوتووانە و دژەنەتەوەیی
خۆیان
سوودیان
لێ
وەردەگرن و
بەم
جۆرە پلەوپایە و پێگەی
خۆیان
بەهێزتر دەکەن.
لۆمپنەکان،
لە
کۆدەتا
و پیلانەکاندا
لە
ڕێی جاشییەتی هەوڵی سەرکوتکردن و پێشێلکردنی مافی ڕەوای
جەماوەر
دەدەن.
ئەمانە
هەرچەنەدە ژیانێکی
ناخۆش
و
دژوار
بەسەر دەبەن
بەڵام
هەموو
کارێک
ئەنجام
دەدەن و
لە
ئەنجامدانی
هیچ
کردارێکی نامرۆیی
سڵ
ناکەن. ناتوانین لۆمپنەکان
لە
چوارچێوەی چینێکی تایبەتدا
ڕیزبەندی
بکەین
چون
هیچ
کار
و کەسایەتییەکیان
نییە
و
جگە
لە
ئاژاوەگێڕی
و
تێکدان
کارێکی
دیکە
ئەنجام
نادەن و
بە
گشتی
دەچنە ڕیزی کەسانی
مشەخۆر
و سەرباری
کۆمەڵگە
و دوژمنانی گەلەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
مارکسیزم
تیۆرییەک دەربارەی چۆنییەتی گۆڕانی
کۆمەڵایەتی
ـــ
مێژوویی
مرۆڤ
و یاساکانی
زاڵ
بەسەریا
کە
لە
لایەن
کارل مارکس (1883ـــ 1818) فەیلەسوف، کۆمەڵناس و ئابووریزانی
ئەڵمانی
و هاوڕێکەی ، فرێدریک ئەنگڵس (1895ـــ 1825) دانراوە.
ئەم
دوو
بیرمەندە
بە
ئاوێتەکردنێکی
ئاڵۆزی
فەلسەفەی
ئەڵمانی
و
ئابووری
سیاسی
ئینگلیزی، بنەمای ئەندێشەیەکیان
دانا
کە
ئەم
دوو
پێناسە
لەخۆ دەگرێ:
یەکەم
، تیۆرییەکی
گشتی
دەربارەی مێژووی
مرۆڤ
و قایلبوون
بە
دەوری
چارەنوسسازی «فۆرماسیۆنی
ئابووری
»
یان
شێوازەکانی
بەرهەمهێنان
لە
مێژوودا.
دووهەم
، تیۆرییەکی
تایبەت
دەربارەی
گەشە
و
پەرەسەندن
، بەرهەمهێنانەوە و ئاڵووێرکردنی
شێوازی
بەرهەمهێنانی سەرمایەدارانە
کە
پرۆلتاریا لەگوێن چینێکی
جنگن
بە
هۆکارێکی
مێژوویی
و
چالاک
دەزانێ
بۆ
گەیشتن
بە
کۆمۆنیزم
.
گومانێکی تێدا
نییە
کە
مارکسیزم
، یەکێک
لە
بزووتنەوە
فیکرییە
هەرە
سەرەکییەکانی سەدەی
نۆزدە
و
بیستەم
بووە
و
لە
ماوەی
سەد
ساڵی ڕابردوودا کاریگەرییەکی
مەزنی
لەسەر
ئەندێشە
و مێژووی
ڕۆژاوایی
و
جیهان
داناوە. بەگشتی
مارکسیزم
،
بە
مانا
جۆراوجۆرەکانییەوە کاریگەرییەکی گەورەی
لەسەر
کرژکردنەوە و توندڕەوکردنی پانتای فیکری سەدەی
بیستەم
لەسەر
ئاستی جیهانی
دانا
بەڵام
لە
باری
مانایی
جەوهەریی
مارکسیزم
،
لە
نێوان
مارکسییەکان
جیاوازی
بیروڕا
هەیە
. هەربۆیە
بە
درێژایی
سەدەی
بیستەم
، چەندەها ڕێبازی مارکسی
هاتە
ئاراوە
کە
بەزۆری
لە
مەبەستەکانی مارکسیش
ئەولاتر
کەوتن
. نموونەی
ئەم
ڕێبازانە بریتین
لە
: مارکسیزمی ئۆرتۆدۆکس، ماکسیزمی
شۆڕشگێڕ
، مارکسیزمی ڕووسی، مارکسیزمی فەلسەفی، مارکسیزمی ڕەخنەگرانە مارکسیزمی ئیگزیستانسیالیست و…
کەواتە
مارکسیزم
،
زۆر
بەرفرەوانترە
لە
ئەندێشەکانی مارکس. لەڕاستیدا گرنگترین
قوتابخانە
مارکسییەکانی سەدەی
بیستەم
، بەرهەمی ئاوێتەبوونی ڕەهەندێک
لە
ئەندێشەکانی مارکس و ڕەهەندەێک
لە
ئەندێشەی بیرمەندانێکی دیکەیە.
بۆ
وێنە
، ئاوێتەبوونی ئەندێشەکانی مارکس
لەگەڵ
تیۆرییەکانی داروین، سپینۆزا، هێگل، کانت و فرۆید.
ئەندێشەکانی مارکس
لە
هەناوی بزاوتی
کرێکاری
و سۆشیالیستی سەدەی نۆزدەدا
بوو
بە
هێزێکی
سیاسی
گرینگ
لە
ڕۆژئاوا
.
ئەم
بیروڕایە
لە
ڕاستیدا لایەنێکی کۆنباوی سۆشیال
دیموکراسی
ئەڵمانیا
بوو
کە
لەسەر
بزاوتی سۆشیالیستی و
کرێکاری
سەدەی
نۆزدە
کاریگەری
دانا
. بیرۆکەی
سەرەکی
لایەنگرانی
ئەم
ڕێبازە،
بۆ
وێنە
مارکس،
ئەمە
بوو
کە
ناکرێ
دیموکراسی
ببەستینەوە
بە
چینەکانی سەرەوەی
کۆمەڵگە
،
بەڵکوو
دەبێ
بزاوتە کرێکارییەکانیش
لەم
ڕەوتەدا
بەشدار
بن
چونکوو
هاوبەشێتی
ئەوان
لە
ژیانی
سیاسی
و ناسینی مافەکانیان،
دیموکراسی
بۆ
هەمیشە
مسۆگەر دەکات. مارکس
لە
تیۆرییەکانی خۆیدا بەڕوونی هۆیەکانی
سەرهەڵدان
و ڕۆچوونی
هەریەک
لە
قۆناغە
کۆمەڵایەتییەکان
ئاشکرا
دەکات و ڕووخانی سیستەمی
سەرمایەداری
بەدەستی
چینی
ڕەنجدەران و زەحمەتکێشان (پرۆلتاریا)
بە
حەتمییەتێک دەزانێ.
لە
ڕوانگەی مارکسەوە سەرهەڵدانی دایەلیکتیکە
مادی
و ئابوورییەکان
بەبێ
جەنگی
چینایەتی
بەدی
نایەت و فراژووتنی شارستانەتی
لە
قۆناغێکەوە
بۆ
قۆناغێکی
دیکە
،
بەبێ
ململانێی توندوتیژی چینایەتی نایەتە
بەرهەم
و
دەوری
ڕاستەقینەی کرێکارانی
لە
بواری بووژاندنەوەی جیهانی
بەدەر
لە
چینایەتی خستەڕوو.
لە
نێوان
تیۆرییەکانی فەلسەفەی مارکس
ئەوەی
کە
زیاتر
سەرنج
ڕادەکێشێ، تیۆری مەتریالیزمی دایەلیکتیکە. مارکس
لەم
بیردۆزەدا تیۆری و
کردەوە
پێکەوە
گرێدەدا و تێگەیشتنی
ئەو
لەم
بوارەدا دیدێکی وردبینانەیە
بۆ
توێژینەوە
لە
پرسەکانی
جیهان
و
ئەو
شتانەی
کە
لە
گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکاندا سەرهەڵئەدەن. مەتریالیزمی
دایەلیکتیک
،
بۆ
هەر
دیاردەیەک
باوەڕی
بە
سێ
فاکتەری
کاریگەر
هەیە
بە
ناوی
تێز
(These)، ئانتی
تێز
(Antithese) و سەنتێز (Synthese).
بۆ
وێنە
لە
ڕوانگەی
ئەو
،
سەرمایەداری
،
تێزە
،
کرێکار
، ئاتنی
تێزە
و
سۆشیالیزم
، سەنتێزە.
مارکس،
لە
بەرانبەر
ئایدیالیزمی دایەلیکتیکی هێگلدا «مەتریالیزمی دایەلیکتیکی» داهێنا.
هەڵبەت
مارکس
لەبری
ئایدیالیزمی هێگل، هێزی
ئابووری
بە
بنەما
و بنیچەی ڕووداوەکانی مێژووی
مرۆڤ
دادەنێ.
ئەو
جگە
لەوەی لەژێر کاریگەری فەلسەفەی هێگلدا
بووە
، تیۆرییە سۆشیالیستیەکانی فرەنساشی
بەردڵ
کەوتووە و
لە
شۆڕشی
مەزنی
ئەو
وەڵاتە و تیۆرییە ئابوورییەکانی ڕیکاردۆش سوودی وەرگرتووە. بەڕای مارکس، مێژووی
مرۆڤ
، پرۆسەیەکی«سرووشتی»
یە
کە
ڕەگوڕیشەکەی
لە
ناو
پێداویستیە مادییەکانی مرۆڤدایە.
ئەم
گوزارە
، بیرۆکەی
سەرەکی
«مەتریالیزمی
مێژوویی
»ـە
کە
مارکس و ئەنگڵس
ئەم
بۆچوونە
بە
هاوشانی داروینیزمی ژینگەیی
لە
قەڵەم
دەدەن.
لەم
بارەوە ئەنگڵس پێی
وایە
کە
مارکس یاساکانی گوورانی
سەرمایەداری
،
هەروەک
بەشێک
لە
گەشەی
کۆمەڵایەتی
خستۆتە
ڕوو
.
مارکس پێی وابوو
کە
سەرجەم
شێوازەکانی
بەرهەمهێنان
لە
هەر
چاخێکدا دەبێتە ژێرخانێک
بۆ
سەرخانە
سیاسی
و ئایدیۆلۆجییەکان.
مەبەست
لە
شێوازی
بەرهەمهێنان
بریتیە
لە
چۆنیەتی
ڕێکخستن
بۆ
وەبەرهێنانی
کۆمەڵایەتی
و
ئامراز
و کەرەستەکانی
پێویست
بۆ
ئەم
کارە
.
بەڵام
لە
هەر
چاخێکدا
سەرەنجام
هێزە بەهەرمهێنەکان دەکەونەوە
پێش
شێوازی
بەرهەمهێنان
و
ئینجا
ناتەبایی
و شۆڕشی
کۆمەڵایەتی
ڕوودەدات.
لە
سەردەمی
سەرمایەداریشدا کاتێک هێزە بەرهەمهێنەکان گەیشتنە باڵاترین ئاستی
گەشە
و نەشەی
خۆیان
، پێوەندییەکی
نوێ
دێتە کایەوە و
پاشان
کۆمەڵگەی
سەرمایەداری
لە
ئاکامی کۆمەڵێک
شۆڕش
و
وەرچەرخان
دەڕووخێ.
ئینجا
زەمینەی لەدایکبوونی پێکهاتەیەکی
مێژوویی
نوێباو
بە
ناوی
سۆشیالیزم
ئامادە
دەبێت.
مارکس
لە
دوایین
پلانەکەی
لەمەڕ
سیستەمی خاوەندارێتی،
باس
لە
سێ
قۆناغی دیاریکراو دەکات:
یەکەم
، قۆناغی
بەدەر
لە
چینایەتی
سەرەتایی
کە
تێیدا
هیچ
جۆرە خاوەنداریەتیەکی
تایبەتی
لە
ئارادا نەبووە و
کۆمەڵگە
بە
شێوەی ڕاوچییەتی بەڕێچووە (کۆمۆنی
سەرەتایی
).
دووهەم
، قۆناغی چینایەتی
کە
بەرە
ــ
بەرە
چینی
جۆراوجۆر
لەسەر
بنەمای
چۆنیەتی
کەڵک
وەرگرتن
لە
زەوی
پێکهاتن
.
کۆمەڵگە
لێرەدا
بە
چوار
چینی
تایبەت
دابەش
دەکرێت: (1) کۆمەڵگەی کەونارا
کە
هەمان
سیستەمی کۆیلەدارییە (
بۆ
وێنە
لە
ڕۆمای کۆندا). (2)
کۆمەڵگە
ئاسیاییەکان
کە
لە
وەڵاتانی
ئاسیایی
لەسەر
بنەمای کۆجێیی
دەسەڵات
لە
دەستی
ئیمپراتۆر
یان
فەرمانڕەوا
بەڕێوە
چووە. (3)
کۆمەڵگە
دەرەبەگایەتییەکان
کە
بە
پێچەوانەی وەڵاتانی
ئاسیایی
، کۆجێیی
دەسەڵات
لە
ئارادا نەبووە
بەڵکوو
دەسەڵات
بە
شێوەیەکی
بەربڵاو
لە
لایەن
میرنشینەکانەوە
بەڕێوە
چووە. (4) کۆمەڵگەی
سەرمایەداری
کە
لە
هەناوی سیستەمی دەرەبەگایەتییەوە
بەدی
هات
،
لەم
کۆمەڵگەیەدا گرنگترین
جۆری
خاوەندارێتی
لە
کۆمپانیا پیشەسازییەکاندا
بەرچاو
دەکەوێ و کەرەستەی بەرهەمهێنانیش تەکنۆلۆجی نوێیە.
سێهەم
، قۆناغی
بەدەر
لە
چینایەتی کۆمۆنیستی
کە
بە
باوەڕی
مارکس
لە
ناخی کۆمەڵگەی سەرمایەدارییەوە لەدایک
دەبێ
کە
ئەویش
لە
ڕاستیدا بەرهەمی
ناتەبایی
نێوان
خەسڵەتی
کۆمەڵایەتی
بەرهەمهێنان
و خاوەندارێتی تایبەتییە.
مارکس
بۆ
ڕاگواستن
لە
قۆناغی سەرمایەدارییەوە
بەرەو
سۆشیالیزم
،
باس
لە
قۆناغێکی
میانە
بە
ناوی
«
دیکتاتۆری
پرۆلتاریا» دەکات
کە
تێیدا
چینی
کرێکار
، دوای دامەزرانی
دیکتاتۆریەتی
خۆی
، چینەکانی
دیکە
وەلا
دەنێ و
بە
پیادەکردنی سیستەمی سۆشیالیستی،
هەموو
خەڵکانی
کۆمەڵگە
دەبنە «
کرێکار
» و
ئینجا
جیاوازییەک
لە
نێوان
کاری
دەستی
و فیکری و
شار
و
دێهات
نامێنێت.
ئەم
بەشە
لە
بۆچوونەکانی مارکس،
چەندین
جار
لە
لایەن
لایەنگرانییەوە پێداچوونەوەی بەسەردا
کراوە
تەنانەت
لە
کۆنگرەی 22 ی حیزبی کۆمۆنیستی فرەنسا، مەسەلەی «
دیکتاتۆری
پرۆلتاریا»
ڕەت
کرایەوە.
تاکوو
پێش
هەڵوەشانەوەی
یەکیەتی
سۆڤیەت و ئەورووپای
ڕۆژهەڵات
لە
ساڵی 1991،
سێ
ــ یەکی حەشیمەتی
جیهان
لە
ژێر
دەسەڵاتی
ئەو
ڕژێمە سیاسیانەدا
بوون
کە
سەرلەڕەهنی ئەندێشەکانی مارکس
بوون
. کاردانەوەی مارکس،
جیاواز
لە
جیهانی
ئەندێشە
، بەستێنی کۆمەڵناسی و
فەلسەفە
و
ئابووری
و تیۆری کولتووریشی گرتۆتەوە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
مارکسیزم ـــ لێنینیزم
ئەم
زاراوە
لە
گەرمەی مشتومڕە ئایدیۆلۆژییەکانی
پاش
مەرگی لێنین
هاتە
ئاراوە
بۆ
وەدەرنانی دوژمنانی ستالین.
لە
ژێر
سەردێڕی
ئەم
ناوەدا
مارکسیزم
، بەپێی تێڕوانینی ستالین
بۆ
تیۆر و کردەوەی لێنین،
سەرلەنوێ
پێناسە
کرایەوە.
ئەم
تێڕوانینە شەرعییەتی دەبەخشی
بە
سیاسەتەکانی ستالین و
تا
دەهات پێگەکەی
وەک
سەرچاوەیەکی
سیاسی
و ئایدیۆلۆژیک قایمتر دەکرد.
پاش
سەردەمی
ستالین،
ئەم
چەمکە
بوو
بە
نیشانەی ڕەوابوونی دەسەڵاتی ڕێبەرانی
داهاتوو
.
هەروەها
لە
گەڕیانی کێشمەکێشی
نێوان
جەمسەرەکانی کۆمۆنیزمدا
بوو
بە
بنەمایەکی ئایدیۆلۆژک
بۆ
تاوانبارکردنی
هەر
چەشنە «
لادان
» ێک
لە
ڕێباز
و
باوەڕی
مارکسی.
لە
میانەی مشتومڕی
چین
و سۆڤیەت، ڕووسەکان چینیان
بەوە
تاوانبار
دەکرد
کە
لە
ڕێبازی
مارکسیزم
ـــ
لێنینیزم
لایداوە
بەڵام
چینییەکان ڕێگەی
خۆیان
بەرەو
ئایدیۆلۆژی «
مارکسیزم
ـــ
لێنینیزم
ـــ
مائۆئیزم
» هەڵبژاردبوو.
مارکسیزم
ـــ
لێنینیزم
، ئاوەڵناوێک
بوو
کە
پێشتر
زۆربەی حیزبە کۆمۆنیستیەکان
بۆ
ناوبردەکردنی ئایدیۆلۆژی
خۆیان
بەکاریان دەبرد و
بەم
بۆنەوە
خۆیان
لەو
حیزب و لایەنە مارکسییانەی
کە
باوەڕیان
بە
ڕێبازەکانی مارکس
لەمەڕ
شۆڕشی سۆشیالیستی و
دیکتاتۆری
پرۆڵتاریا
نەبوو
جیا
دەکردەوە.
ئەم
ڕێبازە
لە
بنەڕەتدا ئایدیۆلۆژی بزووتنەوەی
کرێکاری
بوو
بەڵام
لە
کردەوەدا
لە
هەندێ
لە
وەڵاتان
بوو
بە
ئایدیۆلۆژیای
ڕەسمی
و کۆنەپارێزی
چینی
دەسەڵاتدار
و
بۆرۆکراسی
دەوڵەتی
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
مارکسیزمی نوێ
ئەم
زاراوە
پێناسەیەکە
بۆ
لایەنگرانی «قوتابخانەی فرانکفۆرت». قوتابخانەی فرانکفۆرت
لە
ساڵی 1930
بە
ناوی
«سەنتەری لێکۆڵینەوەی
کۆمەڵایەتی
فرانکفۆرت»
بە
پاڵپشتی تیۆری ڕەخنەیی و
بە
سەرپەرشتی
ماکس هۆرکهایمر (1973 ـــ 1893) دامەزرا.
ئەم
قوتابخانە
کە
دواتر بیرمەندانێکی
وەک
تئۆدۆر ئادرنۆ، هێربرت مارکۆزە و ئیریش فرۆم ـی بەخۆ
بینی
،
بوو
بە
مایەی
دوو
پێداچوونەوەی
گرنگ
بە
بیروباوەڕەکانی مارکسدا:
یەکەم
، تیۆری ڕەخنەیی
ڕووی
کردە
گۆڕانکارییەکانی دەروونشیکاری و
بە
تایبەت
مارکۆزە و فرۆم هەوڵیان
دا
بۆ
تێهەڵکێش
کردنی تیۆرییەکانی مارکس و فرۆید.
دووهەم
، هۆرکهایمر و مارکۆزە، گەیشتنە
ئەم
قەناعەتە
کە
پرۆلتاریا بووەتە بەشێکی سیستەمی
سەرمایەداری
و هێزی
خۆی
بۆ
گۆڕانکاری
کۆمەڵایەتی
و
شۆڕش
لە
دەست
داوە.
مارکسیزمی
نوێ
هەروەها
بە
لایەنگرانی
چەپی
نوێ
و شرۆڤەکارانی مارکس دەگوترێ
کە
لە
نەریتی
مارکسیزم
ـــ
لێنینیزم
لایاندابێ و ڕوویان کردبێتەوە
خودی
مارکس. زۆربەی
ئەم
کەسانە ئەنگڵس و لێنین
بە
بەرپرسی
بەهەڵە تێگەیشتنی ئەندێشەکانی مارکس دەزانن و وەلای دەنێن.
سەرچاوەی لایەنگریی
ئەم
گرووپە دەگەڕێتەوە
بۆ
نووسراوە سەرەتاییەکانی مارکس،
بۆ
وێنە
ئایدیۆلۆژیای
ئەڵمانی
و دەسنووسە
ئابووری
و فەلسەفییەکان و
بیرکردنەوە
دەربارەی بنەماکانی
مارکسیزم
.
بە
واتایەکی
دیکە
سەرنج
دان
بە
لایەنی هێگلی و یۆتۆپیایی و ڕۆمانسییەتی
نێوان
ئەندێشەی مارکس،
لەبری
ئابووری
پەرستی و
جەخت
کردن
لەسەر
نامۆگەرێتی
لەجیاتی
پێداگرتن
لەسەر
بەرهەمهێنانی
مرۆڤ
.
ئەم
گەڕانەوە
بۆ
سەرچاوەکانی ئەندێشەی مارکس،
لە
کتێبێکی
وەک
هۆشیاری
چینایەتی و
مێژوو
بەرهەمی گیئۆرگ لۆکاچ (1971 ـــ 1885) دەبیندرێ. لۆکاچ،
یەکەم
بیرمەندێکە
کە
بە
شێوازێکی سیستەماتیک،
لە
مارکسەوە گەڕایەوە
بۆ
هێگل و پرۆلتاریای مارکس ــ
کە
هەڵگری
ئاگایی
مێژووییە - دەخاتە
جێی
«
ڕۆح
»
لە
فەلسەفەی هێگلدا.
مارکسیزمی
نوێ
، زیاتر ڕێبازێکی ئەکادیمی
لە
ئەژماردێت و
لە
کردەوەی سیاسیدا کاریگەرییەکی ئەوتۆی نەبووە.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
مافی چارەی خۆنووسین
لە
بنەڕەتدا
بە
مانای مافی
خواستی
شارۆمەندانی وەڵاتێکە
بۆ
هەڵبژاردنی حکوومەت
یان
شێوازی
حکوومەتی
خۆیان
بۆ
ئەوەی
سەربەخۆ
بن
لە
وەڵاتێکی
دیکە
. (
لە
جاڕنامەی
سەربەخۆیی
ئەمەریکا
1776 و جاڕنامەی مافی
مرۆڤ
،
لە
شۆڕشی فەرەنسە 1793) ئاماژەی پێدراوە. بەپێی یەکێک
لە
بنەماکانی
ناسیۆنالیزم
کە
دەبێ
دەوڵەت
باڵانوێنی
هێز
و دەسەڵاتی
نەتەوە
بێت، مافی چارەی خۆنووسین، مافی دامەزرانی
دەوڵەتی
نەتەوەیە
بۆ
ئەو
گرووپە ئەتنیکی و نەتەوەییانە
کە
لە
دەوڵەتانی فرەنەتەوە و ئیمپراتۆریەکان
جیا
دەبنەوە. مافی چارەی خۆنووسین
لە
هەر
دوو
شەڕە جیهانییەکەدا دەوڕێکی باڵای
هەبوو
لە
پڕۆپاگەندەی بەرەی موتتەفقین. (
بۆ
وێنە
چواردە
مادەکەی ویلسۆن).
پێناسەی نێونەتەوەیی
لە
چەمکی مافی چارەی خۆنووسین،
گرفت
ساز
بووە
.
لە
دوای شەڕی جیهانی
یەکەم
ئەم
مافە
بوو
بە
دەسپێچکێکی
هاندەر
بۆ
هەڵوەشانەوەی
ئەو
ئیمپراتۆرییانەی
کە
شکستیان هێنابوو.
خێرایی
دەرکەوت
کە
ئەم
داواکارییە
بۆ
تێک
شکاندنی زلهێزەکانی
ئەو
سەردەمە
بەجێیە
بەڵام
بۆ
دامەزرانەوەی سیستەمێکی
سیاسی
نوێ
گونجاو
نییە
. لایەنگرانی مافی چارەی خۆنووسین
ئەم
هەقیقەتەیان
لەبەر
چاو
نەگرت،
کە
نەتەوە
بوونەوەرێکی
تۆکمە
نییە
کە
بە
تایبەتمەندی کەمینەوە ببێتە دیاردەیەکی جیهانی.
ئەم
کەمتەرخەمییە
جگە
لەوەی
کە
بووە
هۆی
نائارامی
سیاسی
لە
وەڵاتانی نوێباوی
هەڵقوڵاو
لە
ئیمپراتۆرییەکانی عوسمانی و نەمسا ـــ مەجارستان، بنەمایەکی
یاسایی
نوێی هێنایە کایەوە
کە
20
ساڵ
دواتر،
نازیسم
بە
دژی
وەڵاتە سەرکەوتووەکان
لە
شەڕدا
بە
کاری
هێنا
.
بەم
حاڵەش، مافی چارەی خۆنووسین
وەک
بنەمایەکی یاسای نێونەتەوەیی نەچەسپاوە و ئێستاش
هەر
یەکلا
نەکراوەتەوە.
ئەم
تەمومژە
بە
سەر
چەمکی چارەی خۆنووسیندا، کارێکی وایکردووە
کە
هەر
وەڵاتێکی ئەندامی
نەتەوە
یەکگرتووەکان
بە
جۆرێک لێکی بداتەوە و دەرفەتێکی
وا
بڕەخسێنێ
کە
هەر
قەیرانێک
بە
لا
خۆیا داکێشێ.
لە
لایەکی دیکەیشەوە
چونکە
زۆربەی وەڵاتان هەڵقوڵاوی
ڕاپەڕین
و خەباتی
خەڵک
بە
دژی
گرووپێکی
دەسەڵاتدار
بوون
و
بە
شێوازی
دیموکراتی و
هەڵبژاردن
،
بە
ڕێوە دەچن،
ئەم
مافە
ئەکەوێتە پەراوێزەوە و
لەگەڵ
واقیعەکانی دنیای سیاسەتی ئیمڕۆدا ناگونجێ.
داکۆکی
کردن
لە
مافی چارەی خۆنووسین،
لە
جاڕنامەی نەوتەوەیەکگرتووەکان ببوە بنەمایەک
بۆ
دژایەتی
کردن
لەگەڵ
ئیمپریالیزمدا.
بەڵام
گرێی
سەرەکی
ئەم
ڕەوتە،
لە
تیۆر و واقیعدا، ناسینی گرووپێکی نەتەوەیی
یان
یەکەیەک
بوو
کە
ئەم
مافەی ببێت،
چونکە
لەم
زاراوەدا
لە
سەر
«
خۆ
»
جەخت
دەکرێ
و جاڕنامەی
نەتەوە
یەکگرتووەکانیش
کە
پێ
لە
سەر
خودموختاری دادەگرێ،
ڕوونی
ناکاتەوە
کە
کام
گرووپ
توانایی
و مافی خودموختاری
هەیە
.
جاڕنامەی ساڵی 1960ی
نەتەوە
یەکگرتووەکان
بە
کۆی 89
دەنگ
،
سەربەخۆیی
شوێنە داگیرکراوەکانی ڕاگەیاند.
بەڵام
ئەم
جاڕنامە
لە
جیاتی
ئەوەی
کە
بوار
بدات
بە
«
نەتەوە
»
کە
دەوڵەتێک
بۆ
خۆی
دامەزرانێ، مافی چارەی خۆنووسینی
تەنیا
بە
قوربانییەکانی
ئیستیعماری
وەڵاتە ئەورووپیەکان بەخشی.
ئەگەرچی
پێودانگێکی دیاریکراویش
لە
ئارادا
نەبوو
تاکوو
دەری
بخات
کە
دەبێ
چ نەتەوەیەک
وەک
قوربانی
ئیستیعمار
بناسرێت!
بە
گشتی
گرووپی
نەتەوەیی
گەورە
و
ئەو
ناوچانەی
کە
لەباری جوگرافییەوە
لە
دەوڵەتی
ناوەندی
دوورن،
وەها
مافێکیان
هەیە
. مافی چارەی خۆنووسین،
لە
هەمان
کاتدا
کە
بریتییە
لە
ئازادی
دامەزرانی
دەوڵەت
و دیاریکردنی ڕژێمی
سیاسی
،
بە
مانای ڕزگاربوونیشە
لە
ڕکێف
و گوشاری
دەرەکی
پاش
وەدەسهێنانی
سەربەخۆیی
. مافی چارەی خۆنووسین،
هەندێ
جار
بە
مانای خودموختاری و
ئۆتۆنۆمی
ئەنجومەن
و
کەمایەتی
ئایینی
و
نەژادی
لە
ناو
وەڵاتێک
پێناسە
کراوە
.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
میلیتاریزم/سوپا پەرستی
میلیتاریزم،
چوار
شێواز
لەخۆ دەگرێ: شەڕەنگێزی، زاڵبوونی هێزەچەکدارەکان
بە
سەر
دەوڵەت
، ستایشی
سوپا
و
بە
هەرەوەز
کردن
بۆ
گەیشتن
بە
ئامانجی چەکداری. کاتێک
ئەم
چوار
شێوازە
بە
تێکڕا
بێتە
کایەوە (
وەک
ژاپۆن
لە
سەردەمی
هیدکی تۆجۆ 44-1940) میلیتاریزم
بە
تەواوی
پاوەجێ
دەبێت. کاتێکیش
دوو
یا
سێ
شێواز
بێتە
کایەوە، حاڵەتێکی ڕێژەییە.
میلیتاریزم، مانای
زۆری
لێبۆتەوە.
هەندێ
جار
بە
واتای شەڕەنگێزی
یان
سیاسەتی پاوانخوازانە
لە
ئاست
دەرەوە
و
ئامادەبوون
بۆ
بەرپاکردنی
شەڕ
بە
کار
هاتووە.
لە
شوێنی دیکەدا
بە
واتای
سەروەری
سوپا
بەسەر دامودەزگەی دەوڵەتە.
لە
کەشێکی وەهادا
بۆ
ئەوەی
دامودەزگەیەکی
دەوڵەتی
بە
میلیتاریزم
ناو
دەربکا،
دەبێ
بەستێنی دەسەڵاتی چەکداری و مەدەنی
بە
وردی
لێک
جودا
بکرێتەوە و دەسەڵاتی چەکداری
بە
سەر
دەزگە
ئیداری
و سیاسیەکاندا
زاڵ
بێت.
یەکەمین
نیشانەکانی
جیاوازی
ئەم
دوو
بەستێنە
لە
ڕژێمی
پادشایی
ئێران
لە
سەدەی پێنجەمی
پێش
زایین
بەدیهات.
پێودانگی
سەرەکی
بۆ
دەرکەوتنی دەسەڵاتی هێزە چەکدارەکان
لە
دەوڵەتدا ڕادەی بەهرەداری سەربازەکانە
لە
دەزگەی
سیاسی
ئەو
وەڵاتەدا. نمونەیەکی
دیکە
لەم
جۆرە حکوومەتە، ئیمپراتۆریەتی ڕۆمایە
لە
سەروبەندی
کۆتایی
هاتنیدا.
دەسەڵاتی هێزی
چەکدار
بە
سەر
دامودەزگەی حکوومەتدا
هەمیشە
بە
واتای
بە
کارهێنانی سیاسەتی شەڕخوازانە
نییە
لە
ئاست
وەڵاتانی دیکەدا.
بۆ
وێنە
ژاپۆنی
سەردەمی
توکوگاوا و دیکتاتۆرییەکانی ئەمریکای لاتین. مانایەکی
تری
میلیتاریزم کۆنترۆڵ کردنی
ژیان
و کومەڵگەیە
لە
لایەن
هێزە چەکدارەکانەوە.
بەم
هەژمۆنییە
کە
بە
حەزی چەکدارەکان
کۆمەڵگە
بەڕێوە
دەچێ، دەگوترێ کۆمەڵگەی «میلیتاریزە».
جاری
واش
هەیە
لە
دۆخێکی جەنگیدا
تەواوی
دامودەزگە کۆمەڵایەتیەکان دەکەونە
خزمەت
هێزە چەکدارەکانەوە،
بۆ
وێنە
وەڵاتی
بەریتانیا
لە
شەڕی دووهەمی جیهانیدا.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
مەک کارتیزم
ئەم
زاراوە
دەگەڕێتەوە
بۆ
جۆزف
مەک
کارتی
(1957ــ1909) سیناتۆری
ئەمریکایی
کە
لە
ساڵی 1946
خۆی
بۆ
ویلایەتی ویسکانسین پاڵاوتبوو.
مەک
کارتی
نوێنەری
ئەندێشەی توندڕەوانەی
ئەمریکایی
بوو
بەدژی لیبراڵەکانی
ئەم
وەڵاتە و
هەندێ
لە
کاربەدەستانی وەزارەتی دەرەوەی
بە
لایەنگری
لە
کۆمۆنیزم
تۆمەتبار
کرد
و ژمارەیەک
نووسەر
و ڕووناکبیریشی
هەر
بەم
تۆمەتەوە کێشایە
ژێر
لێپرسینەوە
و گوشار. قۆناغی گەشەی
مەک
کارتیزم،
سەردەمی
شەڕی
سارد
بوو
کە
بە
«شەڕی
پیرۆز
» بەدژی
کۆمۆنیزم
ناوی
دەرکرد.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
هاووەڵاتی/شارۆمەند
هاووەڵاتی، تاکێکە
کە
لە
بەرانبەر
دەوڵەتدا
لە
لایەکەوە خاوەنی
هەندێ
مافی
سیاسی
و مەدەنییە و
لە
لایەکی دیکەشەوە
هەندێ
ئەرک
و تەکلیفی
لەسەر
شانە
.
چۆنیەتی
پێوەندی
هاووەڵاتی
بوون
(مافی
تاک
و ئەرکەکانی
لە
بەرانبەر
دەوڵەتدا)
لە
دەستووری
بنچینەیی و یاسای مەدەنی
ئەو
وەڵاتە
دیاری
دەکرێت. هاووەڵاتی
بوون
لە
پێوەند
لەگەڵ
تاک
پێگەیەک
دروست
دەکات
کە
لە
ڕوانگەی مافی نێونەتەوەییشەوە ڕێزی
بۆ
دادەنرێت. مافی نێونەتەوەیی
لەم
بارەوە دەوڵەتەکان
بۆ
ڕەچاوکردنی مافی شارۆمەندان
بەرپرسیار
دەکات.
چەمکی هاووەڵاتی
لەگەڵ
چەمکی
تاک
و مافەکانی
لە
ئەورووپا
هاتە
ئاراوە.
لە
بنەڕەتدا
بە
کەسێک دەگوترێ هاووەڵاتی
کە
تەنیا
ملکەچی
دەوڵەت
نەبێ
بەڵکوو
لە
«مافی زگماگی» و «
سروشتی
»
بەهرەمەند
بێت و
دەوڵەت
ئەم
مافانە بپارێزێ.
ئەگەرچی
نەتەوایەتیش، زیاتر
بە
هاووەڵاتی
بوون
پێناسە
کراوە
بەڵام
مانایەکی بەربڵاوتری
هەیە
.
نەتەوایەتی
بە
مانای پێوەندایەتی
لەگەڵ
دەوڵەتە،
بەڵام
نەک
بە
واتای بەهرەمەندی
لە
مافی
سیاسی
لە
ناوخۆ
بەڵکوو
بە
مانای بەهرەمەندی
لە
پاراستنی
دەوڵەت
لە
دەرەوەی وەڵاتدایە. واتای «
نەتەوایەتی
»
لە
مافی نێونەتەوەییدا زامنی
هەموو
خەڵکێکە
کە
دەوڵەتێک
دەبێ
پشتیوانی
لێ
بکات.
نەتەوایەتی
هەروەها
بە
مانای
پێوەندی
کۆمپانی و داراییەکان (
پاپۆڕ
و
فڕۆکە
)
لەگەڵ
دەوڵەتێکە،
واتە
ئەمانەش
سەر
بەو
نەتەوەن
بەڵام
هاووەڵاتی
لە
ئەژمار
نایەن. هاووەڵاتی
بوون
تایبەتی
مرۆڤەکانە.
ڕەنگە
کەسێک هاووەڵاتی وەڵاتێک بێت
بەڵام
لەو
وەڵاتەدا
نەژی
یان
لە
وەڵاتێک
نیشتەجێ
بێت
کە
شارۆمەندی
ئەو
وەڵاتە نەبێت.
هەندێ
جار
کەسێک
بۆی
هەیە
لە
ڕێی
زەهاسە
لەگەڵ
شارۆمەندی وەڵاتێکی دیکەوە ببێتە هاووەڵاتی وەڵاتێکی
دیکە
بەڵام
ئەم
حاڵەتە مافی
کار
و پیشەی
لە
لایەن
دەوڵەتەوە
بۆ
دەستەبەر
ناکات.
سەرچاوە:
فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی - کوردی)
هەڵبژاردن
پرۆسەیەک
کە
بەوپێیە خەڵکانێک، کەسێک
یان
چەند
کەس
ناوزەد دەکەن
بۆ
بەئەنجام گەیاندنی کارێکی دیاریکراو.
لە
زاراوەی سیاسیدا
بە
مانای هەڵبژاردنی نوێنەرانی پەرلەمانە
بۆ
ناو
ئەنجومەنی نوێنەران.
لەو
وەڵاتانەی
کە
خاوەن
دەستوری بنچینەیین و
لە
بەینی
سێ
هێزەکەدا
جیاوازی
هەیە
(
تفکیک
قوا
) هێزی یاسادانەر، بەدەنگی
ئازاد
و
نهێنی
و ڕاستەوخۆی
خەڵک
هەڵدەبژێردرێ.
لەم
جۆرە هەڵبژاردنانەدا
لەبەر
ئەوەی
هەموو
ئەو
کەسانەی
کە
مافی دەنگدانیان
هەیە
، دەرفەتییان هەبێت لانیکەم ڕۆژێک
بۆ
ئەم
کارە
تەرخان
دەکرێت. دەنگدەرانیش (
ئەو
کەسانەی
کە
بەپێی
یاسا
خاوەنی مەرجەکانی
تەمەن
و
عەقڵ
و مەدەنی
بوون
و
سیاسی
بوونن) وەرەقەی
دەنگدان
بەدەستەوە
،
لە
ژێر
چاودێری
دەستەی
چاودێران
دەنگەکانی
خۆیان
دەخەنە
ناو
سندووقی
لاک
و مۆرکراوەوە.
ئینجا
لە
مەراسیمێکدا سندووقەکان دەکرێنەوە و
بە
ئاگەداری پاڵێوراوان
یا
نوێنەرەکانیان دەنگەکان دەخوێندرێنەوە.
لە
سیستەمە
فرە
حیزبییەکاندا دەنگدەران دەنگی
خۆیان
دەدەنە پاڵێوراوی حیزبی.
لەم
ڕووەوە
لە
پێش
هەڵبژاردنەکە گرووپێک
لەناو
حیزبەکەدا لیستی ناوزەدەکانی
خۆی
دیاری
دەکات.
لە
وەڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکادا
چونکە
ناتەباییەکی ئایدیۆلۆژیک لەنێوان
دوو
حیزبە گەورەکە
لەمەڕ
هەڵبژاردن
نییە
، زیاتر
لە
سەر
پاڵێوراوەکان
لەنگەر
دەگرن.
بۆیە
پێش
هەڵبژاردنی
گشتی
بۆ
دیاریکردنی
سەرۆک
کۆمار
و
جێگری
یەکەمی، هەڵبژاردنێکی ناوخۆیی
لەناو
دوو
حیزبەکە
بەڕێوە
دەچێت
کە
بایەخێکی
زۆری
پێ
دەدرێ.
بەو
هەڵبژاردنانەی
کە
تێیدا دەنگدەرەکان
بە
شێوەیەکی
ڕاستەوخۆ
نوێنەرانی
خۆیان
هەڵدەبژێرن
یەک
پلەیی و ئەوەش
کە
دەنگدەران کەسانێک هەڵدەبژێرن
کە
ئەوان
نوێنەرە ڕاستەقینەکان هەڵبژێرن، پێی
دەڵێن
هەڵبژاردنی
دوو
پلەیی.
1
2
3
4
5