تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئوتوو
[[ڕووسی: ئوتیۆگ]]
«نا.» ئامرازێکی ئاسنە، گەرمی دەکەن و بەسەر جلی شۆراویدا دێنن تا چرچ‌ و لۆچەکانیان ساف کات. تێبــ.ینی: جاران ئەم ئامرازە یا هەر پارچە ئاسنێکی بن‌ساف بوو بە جۆرێک گەرم دەکرا یا وەکوو قوتوویەکی پچووک وابوو ئاگری تێدەکرا، بەڵام ئێستا جۆرێکی تری داکەوتووە کە شکڵی هەر وەکوو پێشوو وایە بەڵام لە باتی ئاگر بە کارەبا بەکاردێ.
ئوتوو کردن
(مست.، مت.) تم: ئوتوو (لە ئوتوودان).
ئوتوو کێش
«نفا.، سفا.»، «کئێر.» ئەو کەسەی کار‌وپیشەی جلک لە ئوتوودانە بۆ خەڵک.
ئوتوو کێشان
«مستـ. متـ.» تمـ: ئوتوو «لە ئوتوودان».
لە ئوتوودان
«مستـ. متـ.» ساف کردنی جل‌وبەرگ بە ئوتووی گەرم کراو.: کراسەکەی شێرکۆ لە ئوتوو بدە. ٭ئوتوو کردن، ئوتوو کێشان.